قادر شۆڕش له قه‌سیده‌ی پیره هه‌ولێردا
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق ئه‌نجامی فه‌شه‌لی بارزانی و تاله‌بانییه
مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم و به‌غدا ناچارمان ده‌که‌ن بپرسین ئایا ره‌وایه کورد له ئیراقدا بکه‌وێته‌وه به‌رده‌می مه‌ترسی شه‌ڕ و ماڵوێرانی؟ کێ له‌م بارودۆخه ناله‌باره به‌رپرسیاره؟ ئایا ره‌وا بوو دوای ئه‌وه‌ی ئێراق تاوانی پاکتاو و گه‌لکوژی به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌نجامدا جارێکی دیکه سه‌رانی کورد چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان بده‌نه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا؟ ئایا کێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی له گۆڕانکاریه گه‌وره‌کانی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا کورد به‌و ئاراسته‌یه‌ی ئێستا بردرا؟ (درێژەی زیاتر…)
ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به تاوانی گه‌لکوژی (ژینۆساید) له سوید سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان په‌سندی ئه‌وه‌ی کرد که شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال که له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی رژێمی ئێراقی پێشوو که له ساڵی 1988 دا که کرایه ناوچه گوندنشینه‌کان له کوردستاندا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی گه‌لی کورد بوو. (درێژەی زیاتر…)
Turkish denial policy: Kurdish prisoners and people call for freedom
Powerful Western countries are also guilty with regards the political situation in Turkey, as they ignore Kurdish oppression, Kurdish questions, and support Turkey in its war against Kurdish partisans in the name of fighting terrorism. Thus, they are one way or another supporting the Turkish denial policy and the continuing oppression of the Kurds by never pressing Turkey seriously for a reliable solution to the Kurdish question. (درێژەی زیاتر…)
کاتێ پره‌نسیپه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌ره‌س ده‌هێنن
ئیسرائیل له ناو جه‌رگه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسرایل بێت و بلێت ئیسرائیل ده‌که‌ینه دوبه‌ی، یا ته‌لئه‌بیب ده‌که‌ینه پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی، گومان له‌وه‌دایه ئه‌و سه‌رکرده‌یه تاسه‌ری مانگ بتوانێ خۆی له‌ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وانه ئازادن و له‌لایه‌ن زۆرداره‌کانیانه‌وه له‌مێژه هیچیان له دژدا ناکرێت، که‌چی ئاماده‌نین له‌پێناوی پاره و سه‌رمایه پشت له مێژوو و پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان بکه‌ن و بیانخه‌نه ژێرپێی چه‌وسێنه‌رانی دوێنێیان. (درێژەی زیاتر…)
یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌کان و مه‌ترسی و ده‌رهاویشته‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه‌پارێزی پشووته‌نگ له ئاستی ئایینه‌که‌یدا به‌بێ بوونی یاسا، جوداکاری به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانی سه‌ر به ئایننی دیکه‌ی که‌مینه یا مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه رۆژانه ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه بوونی ئه‌و یاسایه چوارچێوه‌یه‌کی قانونی وا دروست ده‌کات که ره‌وایه‌تی راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ ده‌داته جوداکاری و په‌راوێزکردنی گروپی که‌مینه. به‌مجۆره پیاده‌کردنی ئه‌و یاسایه و ده‌رهاویشته‌کانی هۆکارێکی کاریگه‌ره بۆ وروژاندنی زۆرینه‌ی موسوڵمان دژی گروپی که‌مینه و دژی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان، به‌مپێیه مه‌ترسی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاسایش و ژیانی مرۆڤه‌کان به‌گشتی و که‌سه‌کانی سه‌ر به گروپی که‌مینه به‌تایبه‌تی دروست ده‌کات. (درێژەی زیاتر…)
Post-Assad Syria Needs Recognition of Diversity in a New Political System
While the internal war between the Syrian regime and the oppositional Free Syrian Army is ongoing and the end of the al-Assad family´s power seems to be approaching, differences of opinion and purpose remain among the Syrian opposition political parties regarding the post-Assad political solution and system. Especially, the main part of the political parties that control the Kurdish territory (Northern Syria) look at the Arab leaders with doubt and worry regarding the subject of future Kurdish political and cultural rights. (درێژەی زیاتر…)
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراوێکی نادیموکراسیانه بۆ چاودێری و کۆنترۆلی زیاتری خه‌ڵک
له راستیدا ئه‌و هه‌نگاوه هه‌نگاوێکی دیکه‌ی داسه‌پێنه‌رانه‌یه و بۆ ئۆرگانیزه‌کردنی چاودێریکردنی کۆمه‌ڵگه به‌شیوه‌یه‌کی به‌عسیانه، به‌مجۆره زیاتر قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌رۆک و بنه‌ماڵه و پارتدا. دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاوات و ئاره‌زووی سه‌رۆک و پارتی خاوه‌ن بیروباوه‌ری داسه‌پێنه‌ره، ده‌رهاویشته‌ی رێککه‌وتنی ستراتیژی و ففتی ففتی نێوان پارتی و یه‌کێتییه و بۆیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوو پارته ده‌ست به‌کار ده‌بێت. (درێژەی زیاتر…)
تێپه‌ڕاندنی بودجه درێژه‌دانه به شاردنه‌وه، تالان و به‌هه‌ده‌ربردن له داهاتی گه‌ل
هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لاتداری پارتی و یه‌کێتی که له‌رێگه‌ی هێزه تایبه‌ت و میلیتسه‌کانیانه‌وه ده‌سه‌لاتی خۆیان سه‌پاندووه و ده‌پارێزن. سامان و داهاتی نه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه بۆ ڕاگرتن و قاییمکردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به شێوه و رێگه‌ی جۆراوجۆر به‌کارده‌هێندرێت. دابینکردنی بودجه بۆ ڕاگرتنی دامه‌زراو و هێزه‌کانیان (که ناوی هێزی نیشتیمانیان پێوه‌نراوه) مسۆگه‌رکردنی درێژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتیانه. (درێژەی زیاتر…)
هۆکاره‌کانی نه‌گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان – پرسیار و وه‌ڵام، ئاماده‌کردنی عه‌لی مه‌حمود
سه‌باره‌ت به فاکته‌ره ناوخۆییه‌کان که بڕبڕه‌ی پشتی هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆین که گرنگترینیان ویستی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی و به‌هێزیی نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێ بوونیان هه‌بێ تاکو نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوانێ هه‌نگاوی یه‌که‌می گرنگ بهاوێت، به‌بێ بوونی ئه‌و فاکته‌رانه یا له‌باری لاوزی ئه‌و فاکته‌رانه‌دا، هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی سه‌خته بکرێت، ئه‌گه‌ر بشکرێت لاواز ده‌بێت و زۆر سه‌خته سه‌رکه‌وتن به‌دیبهێنێت.