تێپه‌ڕاندنی بودجه درێژه‌دانه به شاردنه‌وه، تالان و بهههدهربردن له داهاتی گه‌ل
هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لاتداری پارتی و یه‌کێتی که له‌رێگه‌ی هێزه تایبه‌ت و میلیتسهکانیانهوه ده‌سه‌لاتی خۆیان سه‌پاندووه و ده‌پارێزن. سامان و داهاتی نه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه بۆ ڕاگرتن و قاییمکردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به شێوه و رێگه‌ی جۆراوجۆر به‌کارده‌هێندرێت. دابینکردنی بودجه بۆ ڕاگرتنی دامه‌زراو و هێزه‌کانیان (که ناوی هێزی نیشتیمانیان پێوه‌نراوه) مسۆگه‌رکردنی درێژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتیانه.
بودجه له شیوه‌ی بودجه‌ی کوردستان پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوان هه‌یه، چونکه کێشه‌کانی گه‌لێ زۆرن، ئه‌وه‌ی له‌و وتاره‌دا نوسراوه ته‌نها چه‌ند سه‌رنجێکه سه‌باره‌ت به چه‌ند بابه‌تیک که لێرده‌دا به پێویست زانراوه گوتنیان له‌سه‌ر بکرێت. له‌و وتاره‌دا به‌تایبه‌تی سه‌رنج ده‌ده‌ینه هێزه‌چه‌کداره‌کان که ناوی هێزی نیشتیمانیان پێوه‌نراوه.
دوای تێپه‌ڕینی 8 مانگ به‌سه‌ر کاتی په‌سندکردنی بودجه، پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ جگه له ده‌نگه‌کانی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن بودجه‌یه‌کی ته‌ژی له که‌موکوڕی و ناڕه‌وایی و خراپبه‌کارهێنان له سامانی گه‌ل په‌سند کرد.
بودجه که په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به گه‌له‌وه هه‌یه بڵاوناکرێته‌وه و ئاشکرا ناکرێت، بۆیه من وه‌کو هه‌ر هاوڵاتیه‌کی دیکه‌ی کوردستان نازانم ورده‌کاریه‌کانی ناو ئه‌و بودجه‌یه چین. بۆیه سه‌یر نییه که خه‌ڵکی کوردستان نه‌زانن داهاتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان چۆن خه‌رجده‌کرێت، بۆ چی به‌کارده‌هێندرێت و کێوه ده‌ڕوا.
بودجه یا پرۆژه‌ی دارایی ساڵ یا چه‌ند ساڵی داهاتوو گرنگی به راگرتنی به‌لانسی ئابوری ولات ده‌دات، هه‌وڵ ده‌دات داهات و خه‌رجیه‌کان له به‌ڵانسێکی گونجاودابن، هه‌روه‌ها پلان بۆ باشترکردن و گه‌شه‌پێدانی ئابوری وڵات به‌مه‌به‌ستی داهاتی زیاتر و که‌مکردنه‌وه‌ی زیان و قه‌رز له داهاتوودا داده‌ڕێژێت. له پرۆژه‌ی داراییدا پلان به‌تایبه‌تی بۆ دروستکردنی کاری زیاتر و باشترکردنی خزمه‌تگوزاری، باشترکردنی لایه‌نه ته‌ندروستیه‌کان هتد. داده‌ندریت. داهاته گواستراوه‌کان یا داهاتی رۆیشتووی بێبه‌رهه‌م (موچه به‌پێی ماف و یارمه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌کو خانه‌نشینی، بێ‌کاری هتد) هه‌میشه باریکی قورسه به‌سه‌ر داهاتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، بۆیه ده‌بی ئه‌و خه‌رجییه زۆر به وردی و به‌پێی قانون خه‌رج و دابین بکریت. له‌گه‌لێ باردا ئه‌گه‌ر ولات تووشی شکستی ئابوری ببێت، هه‌وڵ ده‌درێت بڕی دیاریکراوی بودجه‌ی داهاته گواستراوه‌کان که‌مکرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له مشت‌ومڕ و دیباتهکانی بودجه بیسترا ئه‌و بابه‌تانه و ورده‌کاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه نه‌بوون، به‌ڵکو چه‌ند پاره بۆ فڵان به‌ش یا ده‌زگا ته‌رخانکراوه، چه‌ند بۆ فڵان به‌ش زیاد ده‌کرێت. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی ئۆپۆزیسیۆن و سه‌ربه‌خۆوه گه‌نده‌ڵیه‌کان و به‌هه‌ده‌ربردنی داهاتی گه‌ل جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرایه‌وه. دیاره بابه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ربردنی داهاتی گه‌ل میوانی که‌ناڵه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌لات نه‌بوون. ئه‌وان ئاماژه‌یان به زیادکردنی موچه‌کان و پرۆژه و خزمه‌تگوزاری ده‌کرد و ریکلامهیان بۆ پێویستبوونی زووپهسندکردنی ده‌ستور ده‌کرد، له‌کاتێکدا ده‌سه‌لات خۆی هۆکاری راسته‌وخۆی دواخستنی بودجه بوو. شایانی گوتنه له دیباتهکاندا زۆر بابه‌تی گرنگ بزر بوون.
سه‌باره‌ت به په‌سندکردنی بودجه له په‌رله‌ماندا، ئه‌ندامه‌کانی سه‌ر به هه‌ردوو لایه‌نی پارتی و یه‌کێتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مان پێکده‌هێنن، بۆیه ههربریارێک که له رێگه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان په‌سند بکرێت، ئه‌وان ده‌توانن تێیپه‌ڕێنن، به‌مشێوه‌یه لایه‌نه ناته‌باکانی ئۆپۆزیسیۆن هه‌رچی بڵێن و ئارگومێنته‌کانیان چه‌نده ڕه‌وا و به‌هێز بێت، ناتوانن به‌ر به بڕیاره‌کانی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات بگرن. دیاره به‌ر له په‌یدابوونی ئۆپۆزیسیۆن بودجه ته‌نها بۆ ئیمزاکردن و مۆرلێدان ده‌هاته په‌رله‌مان، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بهاتبایه په‌رله‌مان. ئیستا له‌به‌ربوونی ئۆپۆزیسیۆن دێته په‌رله‌مان و له‌ژێر ره‌خنه‌ی بێده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزیسیۆندا تێدهپهرێندرێت.
هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لاتداری پارتی و یه‌کێتی که له‌رێگه‌ی هێزه تایبه‌ت و میلیتسهکانیانهوه ده‌سه‌لاتی خۆیان سه‌پاندووه و ده‌پارێزن. سامان و داهاتی نه‌ته‌وه که له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه بۆ ڕاگرتن و قاییمکردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به شێوه و رێگه‌ی جۆراوجۆر به‌کارده‌هێندرێت. دابینکردنی بودجه بۆ ڕاگرتنی دامه‌زراو و هێزه‌کانیان (که ناوی هێزی نیشتیمانیان پێوه‌نراوه) مسۆگه‌رکردنی درێژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتیانه.
به‌پێی گوتنی که‌ناڵه‌کان یا ئه‌وانه‌ی بودجه‌یان دیووه زۆرله‌و خه‌رجیانه‌ی که له بودجه‌دا نوسراون په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌وه هه‌یه، خه‌رجییه له پرۆژه و ده‌زگاکانی سه‌ربه پارت که ئێستا ناوی ده‌زگا و پرۆژه‌ی نیشتیمانیان پێوه‌نراوه. بۆنمونه هه‌ردوو ده‌زگای پاراستن و زانیاری که دوو ده‌زگای هه‌واڵگری و سیخوری و داپلۆسێنه‌ری سه‌ر به پارتن به‌ر له بوونی حکومه‌ت بوونیان له‌ژێر هه‌مان ناودا هه‌بووه، ئێستا ناوی ده‌زگای نیشتیمانیان لێنراوه، به داهاتی گه‌ل فراوانکراون، ساڵانه بودجه‌یه‌کی قه‌به‌یان بۆ دیار ده‌کرێت. ئه‌و دوو ده‌زگایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به پارتن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارته‌کانیان کارده‌که‌ن، وه‌کو دوو ده‌زگای هه‌واڵگری و سیخوڕی به جیا و دڵسۆز بۆ سه‌رۆک و پارته‌کانیان ماونه‌ته‌وه. ئه‌و دوو ده‌زگایه که حه‌ز به چاره‌ی یه‌کتر ناکه‌ن به‌هیچ جۆرێک نیشتیمانی نین، ئه‌گه‌ر یهکیشبگرن وه‌کو گه‌لێجار له به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی ده‌بیسترێت ناتوانن ببنه ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی، چونکه ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی بێلایه‌ن زۆر جیاوازه له‌و ستره‌کتور و پێکهاته دامازراوییه پارتگهرایهی له‌و دوو ده‌زگایه‌دا هه‌یه. هێزه تایبه‌ته‌کان یا هێزه‌کانی به‌ناو زێڕه‌ڤان و شتی دیکه که له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌لاتداره‌وه دروستکراون به‌هه‌مان شێوه بۆ پارته‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆکه‌کانیان کار ده‌که‌ن، بۆیه هێزی نیشتیمانی نین.
ئه‌و پاره قه‌به‌یه‌ی که بۆ خه‌رجی هێزه‌کان داندراوه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رۆک و بنه‌ماله و پارتی ده‌سه‌لاتداره‌وه هه‌یه. ئه‌گینا ئه‌و هه‌موو هێزوچهکداره جۆراوجۆره بۆچی؟ ره‌نگه بڵێن ئه‌وانه ئاسایشی کوردستان ده‌پارێزن یا سنوره‌کانی کوردستان ده‌پارێزن. تائێستا نمونه‌یه‌کی زیندوو بۆ ئه‌م بانگاشه‌یه نییه، رۆژانه سوپای ئێران و تورکیا سنور ده‌بڕن، تائێستاهیچ هه‌واڵیک له ناره‌حه‌تبوونی ئه‌و هێزانه له ده‌ستدرێژیه‌کانی ئه‌و هێزه داگیرکه‌رانه نه‌بیسراوه. ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له‌ژێر ناوی پارساتنی ئاسیشی کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن پارستنی ئاسایشی سه‌رۆک و پارته هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وانه. ئه‌و هێزانه وه‌کو گوترا پارێزه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داسهپێنهرهن که پارتی و یه‌کێتی سهپاندوویانهته سه‌ر کۆمه‌ڵگه. جگه‌له‌وه‌ی گروپ و ئه‌ندامانی سه‌ر به‌و هێزانه لێره و له‌وێ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ئاسایشی هاولاتیان دروست ده‌که‌ن و خه‌ڵک له ئاست ئه‌و هێزانه نا‌ئومێد و بێدهسهلاته. پیشێلکاری ئه‌و هێزانه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا زۆرن و له‌ژمارنایه‌ن. کوشتن و تاوان به‌هۆی بوونی چه‌ک (که زیاتر چه‌کی ئه‌و هێزانه‌ن) له کۆمه‌ڵگه‌دا زۆره. دیاره بۆ ره‌وایه‌تیدان به بوونیان ده‌بێ هه‌ندێ کاری گونجاو بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر کاتێک پارتی ده‌سه‌لاتدار کاری به‌و هێزانه هه‌بیت بێ یه‌کودوو ئاماده‌ی ئه‌رکن. بۆنمونه فازیل میران که به‌رپرسێکی پله‌به‌رزی پارتییه له گوتنێکدا ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئه‌وان 30.000 چه‌کداری فیداییان هه‌یه که ئاماده‌ن خۆیان به‌کوشت بده‌ن. ئه‌و گوتنه ئاماژه به‌هێزی چه‌کداری سه‌ر به پارت له شێوه‌ی هێزی سه‌ر به پارت و سه‌رۆکه دیکتاتۆر و تووندڕه‌وه‌کان ده‌کات، ئه‌وانه‌ی هێز بۆ سه‌رکوتکردن و پاکتاوکردن ئاماده ده‌که‌ن. له راستیدا ئه‌و هێزانه به پاره و به‌رتیل راگیراون، بۆیه بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار گرنگه خه‌رجی ئه‌و هێزانه له بودجه‌دا به‌ده‌ستبهێنیت. ئه‌و دیارده چه‌کدارییه‌ی له کوردستاندا هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماو مه‌نتالێکی میلیتسیانهی پارتگه‌را پێکهێنراون، له هیچ وڵاتێکی دیموکراسی و کراوه‌دا بوونی نییه به‌ڵکو ته‌نها له وڵاته ئاوتۆرێتێرو دیکتاتۆره داپلۆسێنهرهکاندا ده‌کرێ نمونه‌ی ئه‌و دیارده‌یه به‌دی بکرێت. بۆیه بوونی ئه‌و دیارده چه‌کدارییه هیچ پاساوێکی ره‌وای نییه.
له‌لایه‌کیتر له بودجه‌دا به‌شێکی یه‌کجار زۆر بۆ خانه‌نشینه‌کانی سه‌ربه پارته‌کان که هه‌ریه‌کی به پلهوپاییهیهک خانه‌نشین کراون، که ساخته و خراپبهکارهێننانی زۆریان تێدایه، ده‌ڕوات. بۆنمونه که‌س هه‌یه وه‌کو ئه‌فسه‌ری پلهبهرزخانهنشین کراوه، که‌چی ئه‌و که‌سه یه‌ک رۆژ سه‌ربازی نه‌کردووه. که‌س هه‌یه به‌پله‌ی به‌رزی جۆراوجۆر خانه‌نشین کراوه که‌چی ئه که‌سه ئه‌و پله‌وپایه‌یه‌ی نه‌بووه یا پیش‌تر به ساخته ئه‌و پله‌وپایه‌ی دراوه‌تێ هتد.
بڕینه‌وه‌ی موچه‌ی خۆڕایی و به‌رتیل له‌شێوه‌ی خانه‌نشینکردن له‌ژێر ناوی جیاجیادا، ئاغایهنه، ریشسپیانه و شێوه‌کانی دیکه هه‌مووی خراپبه‌کارهێنان و به‌هه‌ده‌ربردنی داهاتی گه‌له له‌سایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پارت و سه‌رۆکدا. ئه‌و دیارده‌یه راسته‌وخۆ زیان به هێزی کار و به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌لگه ده‌گه‌یه‌نێت، کۆمه‌ڵگه توشی نه‌زۆکی ده‌کات و له‌خراپترین باردا دهیخهسێنیت.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ موچه‌ی خۆرایی و خانه‌شینی و موچه‌ی له‌و بابه‌ته ته‌رخان کراون که ده‌کرێ پێیان بگوترێت داهاته گواستراوه‌کان یا موچه رۆیشتووه بێبه‌رهه‌مه‌کان، بڕه‌پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆره له بودجه‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هێزه‌کان ته‌رخانکراوه به‌هامان شێوه بره پاره‌یه‌کی یهکجارزۆره. ئه‌وه خه‌رجیه‌که به‌رژه‌وه‌ندی پارتی خاوه‌ن میلیتس سه‌پاندوویه‌تی.
داهاتی سنوره‌کان، باج و داهاته ناوخۆییه‌کان، کۆنتراکته نه‌وتییه‌کان و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت به قاچاخ که داهاتێکی یه‌کجار زۆره هه‌مووی یا به‌شێکی زۆری نایه‌ته ناو کاسه‌ی گه‌ل و له بودجه‌دا شوێنی نییه. سه‌باره‌ت به داهاتی سنوره‌کان وه‌کو ده‌ڵێن ئه‌و پاره‌یه که‌س نازانێ بۆ کوێ ده‌روات. گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌و داهاته ئه‌گه‌ر یه‌ک دولار یا 20 ملیۆن دۆلار بیت هه‌مووی بۆ باغه‌ڵی ئه‌و که‌سانه ده‌چێت که ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان له کوردستاندا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش بنه‌ماڵه و سه‌رانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدارن.
ئه‌وه‌ی له تێپه‌ڕاندنی بودجه‌دا بینیمان تاوان و کاره‌سات بوو، به‌ڵام ئه‌وه دیارده‌یه‌کی نوێ نییه، ئه‌وه ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و سیسته‌مه رامیارییه‌یه که به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و پارتی میلیتسگهراوه دروستکراوه و ده‌ڕوا به‌ڕێوه.
له‌کۆتاییدا گونجاوه بلێین تا ئه‌و دوولایه‌نه ده‌سه‌لاتداره زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێکبهێنن بریاری له‌م شێوه‌یه درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پارتی و یه‌کێتی تا ده‌ستی بڕوات ئه‌وه ده‌کات که له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆک و پارتی ده‌سه‌لاتداردا هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رژه‌وه‌ندییه ناسیونال و نیشتیماییهکان گرنگیان نابێت.
په‌رله‌مان له‌ئاست راستیه‌کاندا، له ئاست تاڵان و خراپبه‌کارهێنانی سامانی گه‌لدا، له‌ئاست شاردنه‌وه‌ی داهاتی گه‌ل چاوپۆشی کرد و په‌سندی درێژه‌دان به ناڕه‌واییه‌کانی کرد. ناڕه‌واییه‌کان چوارچێوه‌ی قانونیان بۆ داندراوه و به پێی بڕیاری په‌رله‌مانی تێده‌په‌ڕێندرێن.
ئۆپۆزیسیۆن نه‌یتوانی به‌ر به نارهواییهکانی بودجه بگرێت، بێده‌سه‌ڵاتی له ئاستی ده‌سه‌لاتداران جارێکی دیکه ده‌رکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆن خۆیان له هه‌موو خاڵه نه‌رێنیه‌کان نه‌دا، نا‌وێرن یا نایانه‌وی گوتن له‌سه‌ر هه‌موو شتێ بکه‌ن.
ره‌خنه‌ی لایه‌نه سه‌ربه‌خۆکان و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له تاوان و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو بودجه بێگومان هه‌بوو. خه‌لک ئێستا له پێشوو وریاتر و به‌ئاگاتره که ده‌کرێ بۆ گۆڕان له سیسته‌می رامیاری نادیموکراسیانه و نانیشتیمانیانهی کوردستان له داهاتوودا سه‌ره‌تایه‌کی ئه‌رێنی باشبێت.
شاخه‌وان شۆڕش
29ی ژونی 2012
سەرنج بنێرە