کاتێ پره‌نسیپه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌ره‌س ده‌هێنن
ئیسرائیل له ناو جه‌رگه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسرایل بێت و بلێت ئیسرائیل ده‌که‌ینه دوبه‌ی، یا ته‌لئه‌بیب ده‌که‌ینه پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی، گومان له‌وه‌دایه ئه‌و سه‌رکرده‌یه تاسه‌ری مانگ بتوانێ خۆی له‌ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وانه ئازادن و له‌لایه‌ن زۆردارهکانیانهوه له‌مێژه هیچیان له دژدا ناکرێت، که‌چی ئاماده‌نین له‌پێناوی پاره و سه‌رمایه پشت له مێژوو و پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان بکه‌ن و بیانخه‌نه ژێرپێی چه‌وسێنه‌رانی دوێنێیان.
بهئاههنگگێرانهوه راگه‌یه‌ندرا “هه‌ولێر وه‌کو پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستنیشان کرا!”
ماوه‌یه‌ک به‌ر له بڕیاره‌که ده‌سه‌ڵاتی پارتی له هه‌ولێر هه‌وڵی بۆ ده‌ستنیشانکردنی هه‌ولێر وه‌کو پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی دا، له که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی سه‌ر به پارتی ریکلامه‌ی بۆ کرا و ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی و کوردی بۆ ساز کرا. ئێستا دوای هه‌وڵێکی زۆری ده‌سه‌ڵات و پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ولێر وه‌کو پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئێراقدا نیشان کراوه. ئێستا ریکلامه عه‌ره‌بیه‌کانیش بۆ بهدوبهیکردن زیادیان کردووه.
به‌ڵام ئایا ئه‌و هه‌نگاوه و هه‌نگاوی له‌و شیوه‌یه بۆ پرسیار دروست ده‌که‌ن و بۆ بۆ کوردان به ئاسانی قووتنادرێن؟ ئایا ده‌کرێ به‌ها و پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌یی و رامیاریه‌کان له‌و سه‌رده‌می ناکۆکی و نارهواییهدا که به‌رامبه‌ر به کورد هه‌ن به‌لاوه بنرێن و ببنهخاکی به‌رپێی ئه‌وانه‌ی که دان به مافی ئازادیمان نانێن و به‌شێکیان له‌به‌رامبه‌رماندا بێ‌تاوان نین؟
هه‌نگاوه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌رده‌وامن، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی زۆر سه‌خته لای سه‌رکرده‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌ی خاوه‌ن خه‌باتی خوێناوی و قوربانی تاوانه‌کانی پاکتاو و ژینۆسایددا ببیندرێن. کورد ده‌لێ “تاسه‌ر بمێنێت عاجباتیان ده‌بینێ”. ئه‌و عاجباتیانهی ده‌سه‌لاتدارانی باشوری کوردستان به‌خه‌ڵکی پێشانده‌ده‌ن به‌ئه‌گه‌ری زۆر له مێژووی گه‌لانی ژێرده‌سته و خهباتگێردا زۆر بێهاوتان، به‌جۆرێک که سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به خه‌ونیش زاتی ئه‌و هه‌نگاوانه ناکه‌ن.
ئه‌رمه‌نه‌کان دژی ئه‌وه نین که تورکزمانه‌کان بێنهوڵاتهکهیان، به‌ڵام هه‌رگیز خه‌یالی ئه‌وه ناکه‌ن بڵێن ده‌رگه‌ی یه‌ریڤان بۆ تورکان له‌سه‌ر پشته، یا سه‌مایان بۆ بکه‌ن و ئاهه‌نگ به زمانی تورکی بگێڕن تا رایانکێشنه ناو وڵاته‌که‌یان. ئه‌وان زۆرینه‌یان حه‌ز به گوێبیستی زمانی تورکی هه‌ر ناکه‌ن و تورک به‌هه‌موو شته‌کانیه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه. ئه‌و کاردانه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌سه‌لاتدارنی تورک نزیکه‌ی 97 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌رمه‌نیه‌کانی ژێرده‌ستی ئیمراتۆری عوسمانیان گه‌لکوژ کرد. جوله‌که‌کان هه‌رگیز به‌خه‌یاڵیان دانایه‌ت بلێن ئیسرایل ده‌رگه‌ی بۆ گه‌شتیاره ئه‌لمانه‌کان له‌سه‌ر پشته و یا بۆ سه‌رنجڕاکێشانی گه‌شتیارانی ئه‌ڵمان به زمانی ئه‌ڵمانی بۆنه و ئاهه‌نگ رێکبخه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دانی به تاوانه‌که‌ی خۆیدا ناوه، قه‌ره‌بووی زیانه‌کانی لێره‌وله‌وێ کردۆته‌وه، خۆی تاوانبارانی ئه‌ڵمانی راده‌ستی ئیسرایل ده‌کات، جیا له ولاتانی دیکه هه‌موو ههنگاوێکی ئه‌رێنی بۆ تێپه‌ڕاندنی رابردوو گروتۆتهبهر. ئیسرائیل له ناو جه‌رگه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسرایل بێت و بلێت ئیسرائیل ده‌که‌ینه دوبه‌ی، یا ته‌لئه‌بیب ده‌که‌ینه پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی، گومان له‌وه‌دایه ئه‌و سه‌رکرده‌یه تاسه‌ری مانگ بتوانێ خۆی له‌ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وانه ئازادن و له‌لایه‌ن زۆردارهکانیانهوه له‌مێژه هیچیان له دژدا ناکرێت، که‌چی ئاماده‌نین له‌پێناوی پاره و سه‌رمایه پشت له مێژوو و پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان بکه‌ن و بیانخه‌نه ژێرپێی چه‌وسێنه‌رانی دوێنێیان.
کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان له‌سایه‌ی پۆلیتیکی ئێراقچیانه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌ژێر سه‌رداریی ئێراقی عه‌ره‌بیدایه، سه‌ربه‌خۆ نییه، زۆرینه‌ی عه‌ره‌به ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دژی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانن، کورد له ئێراقدا پهراوێزدهکرێن، جوداکاری له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌کرێت، ئه‌ندامانی له شاره عه‌ره‌بی و تێکه‌ڵه‌کاندا تیرۆر ده‌کرێن، جموجۆڵی سه‌ربازی دژی کورد هه‌یه، ده‌سه‌لاتی به‌غدا متمانه‌ی به کورد نییه، ئه‌وه واز له‌وه بهێنه که سوپا و هێزهچهکداراهکانی پێشووی ئێراق تاوانی گه‌لکوژی، پاکتاوی ره‌گه‌زی و دژبهمرۆڤایهتیان له‌به‌رامبه‌ر کورددا ئه‌نجامدا، وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان پشتگیری ئێراقیان کرد و یه‌کێکیان له ئاست تاوانی له‌ناوبردنی به‌کۆمه‌ڵی کوردان له بۆته‌ی تاوانی گه‌لکوژیدا ویژدانیان نه‌جووڵا، که‌چی ئێستا ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌ناو کوردییه‌ی که خۆی به نوێنه‌ری ئه‌و گه‌له کهلکوژلێکراوه ده‌زانێ، ئاماده‌ییه له‌پێناوی پاره و سه‌رمایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی برا گه‌وره‌ی عه‌ره‌بیان، هه‌ولێر بکه‌نه پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی!
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیستادا، سوپای تورک له ناوجه‌رگه‌ی کوردستاندان، تورک جله‌وی بازاری کوردستانیان به‌ده‌سته و به‌شێکی دیاری داهاتی نه‌وت بۆ تورک ده‌روا، شاره‌کانی کوردستان پڕی گه‌شتیار و دانیشتووی عه‌ره‌ب بووه، له شارێکی وه‌کو بۆنمونه شه‌قڵاوه‌دا به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌کرێت. کۆمه‌ڵگه نوقمی کۆنه‌پارێزی ئیسلامی و نوێکردنه‌وه‌ی رێوره‌سمه کۆنه‌کانی که‌لتوری ئیسلامی عه‌ره‌بی بووه، جلوبه‌رگی ئیسلامیانه‌ی جوبه‌ی عه‌ره‌بی دانیشتوانی وڵاتانی که‌نداو پۆشاکی زۆرینه‌ی ژنی کوردن ئه‌مڕۆ، باسوبهسهرهاتی خه‌لیفه عه‌ره‌به‌کان و مێژووی کۆنی عه‌ره‌ب له‌ژێرناوی ئیسلامه‌تی بابه‌تی گرنگی دیوه‌خانه و خوانی ماڵه کورده‌کانه. منداڵی کورد ناوی عه‌ره‌بی لێده‌نرێت و فێری زمانی تورکی و مێژووی تورک ده‌کرێن، فێری مێژووی کۆنی عه‌ره‌ب و که‌لتوری کۆنه‌پارێزی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ده‌کرێن. ئه‌و دیاردانه له کاتی خه‌باتی رزگاریدا کاری نهکردهبوون و به تێگه‌یشتنی خه‌ڵک نامۆبوون، ئێستا هه‌مووی به‌زیاده‌وه هه‌ن و له‌په‌ره‌سه‌ندندان بۆنمونه ئیستا رێگه خۆش ده‌کرێت شاره‌کانی کوردستان عه‌ره‌بی زیاتریان بێتێ.
ئه‌و دیاردانه به‌ڵگه‌ی زیندوو و راسته‌وخۆی پاشه‌کشه‌ن و ههلگهڕانهوهن له‌و به‌هاو سه‌روه‌ریانه‌ی که به خه‌باتی رزگاریخوازیی ده‌یان و سه‌دان ساڵه‌ی رۆشنبیران و خه‌باتگێرانی کوردستان دروستکران. له کاتێکدا کورد له خه‌باتی دروستکردن و جێگیرکردن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دانپێنان دایه. له‌سه‌ری پێویسته هه‌وڵ بۆ پارێزگاری و به‌هێزکردنی به‌ها که‌لتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ژیرانه‌ی سه‌رده‌میانه‌دا بدات. ره‌وایه کورد داکۆکی له به‌ها که‌لتوریه‌کان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بکات، ڕێگه‌نه‌دا تورک و عه‌ره‌ب له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت وڵات بخه‌نه ژێرپێی خۆیان و جله‌وی کوردستان بگرنه‌ده‌ست. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ری یه‌کێتی و پارتی ده‌یکه‌ن یا له‌ژێر سایه‌ی ئه‌واندا ئه‌نجام ده‌درێت، نمونه‌ی له هیچ وڵاتێکی جیهاندا نییه، نه‌بیستراوه ئه‌و گه‌لانه‌ی ژینۆسایدکراون له‌هه‌مان کاتدا یا دواتر باوه‌شیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی تاوانباری دوێنی کردبێته‌وه و وڵاته‌که‌یان بخه‌نه ژێرپێیان، که‌لتور و به‌هاکانی ئه‌وان له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیاندا په‌ره‌پێبده‌ن.
کورد وه‌کو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه له‌چوارچێوه‌ی کانون و رێسای تایبه‌تدا که سه‌روه‌ری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ده‌پارێزن ده‌توانی ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێکی دراوسێ درێژبکات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزگرتن له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌ستێوه‌رنه‌دان و بێلایه‌نی، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی بخاتهژێرپێی خه‌ڵکی دیکه. ئه‌وه‌ش مافێکی ره‌وای ناسیۆنی کورده وه‌کو هه‌ر ناسیۆنێکی دیکه‌ی ئازاد.
به عه‌ره‌بکردن و به‌تورککردنی به‌ها که‌لتوریی و نیشتیمانیه‌کان هه‌ره‌شه‌ی لاوازکردنی راسته‌وخۆن له‌سه‌ر که‌لتور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌وه‌ی له کوردستاندا رووده‌دات پارێزگاری و پێشخستنی بههاکهلتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان نییه، به‌ڵکو هه‌نگاوی زیاتر نابوتکردن و تێکشکێنه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه‌یه که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌ئاگا و ولاتێکی بێخاوهندا رووده‌دات.
شاخه‌وان شۆڕش
29.10.2012
سەرنج بنێرە