ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراوێکی نادیموکراسیانه بۆ چاودێری و کۆنترۆلی زیاتری خه‌ڵک
له راستیدا ئه‌و هه‌نگاوه ههنگاوێکی دیکه‌ی داسهپێنهرانهیه و بۆ ئۆرگانیزه‌کردنی چاودێریکردنی کۆمه‌ڵگه به‌شیوه‌یه‌کی به‌عسیانه، به‌مجۆره زیاتر قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌رۆک و بنه‌ماڵه و پارتدا. دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاوات و ئاره‌زووی سه‌رۆک و پارتی خاوه‌ن بیروباوه‌ری داسهپێنهره، ده‌رهاویشته‌ی رێککه‌وتنی ستراتیژی و ففتی ففتی نێوان پارتی و یه‌کێتییه و بۆیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوو پارته ده‌ست به‌کار ده‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له رۆژی یه‌کشه‌مه 8ی ژوڵای 2012 له بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تدا به‌به‌شداری سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعودبارزانی، جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم کوسره‌ت ره‌سول، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیره‌وان بارزانی و کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی دیکه ڕاگه‌یه‌ندرا. مه‌سرور بارزانی کوری مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن باوکیه‌وه به‌پله‌ی وه‌زیر به‌نازناوی راوێژکرار کرایه سه‌رۆکی ئهمنجومهنی ئاسایشی هه‌رێم، خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د کرایه وه‌زیر و به‌نازناو و پله‌ی سه‌رۆکی ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و جێگری ڕاوێژکار دامه‌زرا.
ئاماژه به‌وه‌کرا که ئه‌وه هه‌وڵیکه بۆ یه‌کخستنی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی پاراستن و زانیاری، ئه‌وه هه‌نگاوی دروستکردنی دامه‌زراوێکی هه‌واڵگری نیشتیمانییه بۆ پارێزگاری ئاسایشی کوردستان که دوور بێت و جیابێت له حزب. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له بۆنه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا گوتی ئه‌و دامه‌زراوه هی خه‌ڵکه و بۆ خه‌ڵکه، په‌یوه‌ندی به حزبه‌وه نییه، ئه‌وه دامه‌زراوێکی نیشتیمانییه و بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه. ئه‌وانه‌ی گوتنیان کرد هه‌موو ئاماژه‌یان به مافی مرۆڤ و پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان کرد.
به‌پێی ده‌ستوری ئێراقی خودی په‌سندکردن و دامه‌زراندنه‌که ئه‌گه‌ری ناکۆکی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستوری ئێراقی که په‌یوه‌ندیان به دیارکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێم و سهنترالهوه هه‌یه، وه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاڵه‌کانی که په‌یوه‌ندیان به ماف و ئازادیه‌کانه‌وه هه‌یه، ناکۆکی هه‌یه. هه‌روه‌ها به گوتنی هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتارانی کوردستان به‌بێ گوێدانه لایه‌نه‌کانی دیکه له په‌رله‌مان په‌سندکراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وه دامه‌زراوێکی زۆر هه‌ستیاره و نابێ بێڕێکهوتنی هه‌مه‌لایه‌نه تێپه‌ڕێندرێت. جگه‌له‌وانه یاساکانی دامه‌زراوه‌که دژی پره‌نسیپه گه‌ردوونیه‌کانی ئازادی، یه‌کسانی و کراوه‌ییه به‌جۆرێک ئه‌و دامه‌زراوه هه‌موو کۆمه‌ڵگه ده‌خاته ژێرچاودێری خۆی و یاساییانه ده‌توانێ هه‌ر کردارێک ئه‌نجام بدات بێ ئه‌وه‌ی تووشی لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ببێت. ئه‌و دامه‌زراوه له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و ههلسهنگاندانی رووداو و هه‌ڕه‌شه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا خۆی سه‌ربه‌خۆ و ئازاده، که ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆک، بنه‌ماڵه و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت. ئه‌و دامه‌زراوه بنچینه سه‌ره‌تاییه‌کانی دڵنیایی داد له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌لاوه ده‌نێت و تێکیان ده‌شکێنێت، به‌مجۆره بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی داد ئه‌گه‌ر به‌لاوازی هه‌بوو بێت ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌و دامه‌زراوه خۆی بودجه بۆخۆی پێشنیار ده‌کات و په‌رله‌مان له‌سه‌ریه‌تی په‌سندی بکات، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ناتواندرێ لێی بپێچرێته‌وه. وه‌کو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌کانی دیکه په‌یوه‌ندیی به ده‌سه‌لاتی به‌رێوه‌بردن و قانوندانانهوه نییه، راسته‌وخۆ به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌ستراوه‌ته‌وه. سه‌رۆکی هه‌رێم به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆی ده‌توانێ لق و ده‌زگای هه‌واڵگری دیکه بۆ دامه‌زراوه‌که زیاد بکات. ئه‌وه‌ش مه‌ترسی خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌یه و مه‌ترسی راسته‌وخۆیه له‌سه‌ر بنه‌ما دیموکراسیه‌کاندا ئه‌گه‌ر بهلاوزی هه‌بن، هه‌روه‌ها هاولاتیان تووندتر ده‌خاته ژێڕ کۆنترۆلی خۆی. سه‌رۆک بێ ئه‌وه‌ی بۆ که‌س بگه‌ڕێته‌وه خۆی ده‌توانێ ده‌زگای سیخوری له‌ژێر ناوی جیاجیادا دروست بکات و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بیانجووڵێنێت. پێشتر بنه‌ماڵه و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ پارستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان زۆر هێزی چه‌کداری جۆراوجۆری تایبه‌تیان پێکهێناوه و مۆری هێزی نیشتیمانیان پێوه‌ناون، بۆیه بێکێشه ده‌توانن ده‌زگای هه‌واڵگری و سیخوڕی دیکه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان پێکبهێنن. ئه‌و دامه‌زراوه به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی دراوه کۆله‌گه‌یه‌کی گرنگه بۆ بوونی ستاتی پۆلیسی که کۆمه‌ڵگه ده‌خاته ژێر چاودێری کۆنترۆڵی تووندی ناوه‌نده‌وه.
دیاره ده‌ستور و یاسای بنچینه‌یی ولات چی ده‌ڵیت و چه‌ند رهواو دیموکراسیانه‌یه، له وڵاتێک‌دا که بنه‌ماڵه و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار خۆیان له‌سه‌رووی دامه‌زراوه به‌ڕیوه‌به‌ری، یاسایی و دادوه‌ریه‌کانه‌وه ده‌بینن و به‌کرده‌وه ئهوهان، قورساییه‌کی ئه‌وتۆی نییه. یاسا به‌که‌موکوڕیه‌کانی و رۆتینه پشووبڕهکانیهوه ته‌نها بۆ خه‌ڵکه بێدهسهلاتهکهیه و به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
دادگاکان له کوردستاندا جگه‌له‌وه‌ی بێ‌توانا و ناپرۆفیشناڵن، پیاده‌ی قانونی پڕکێشه و ناته‌با له‌گه‌ڵ ئازادیه‌کاندا ده‌که‌ن، له ئاست ده‌سه‌ڵاتداراندا بێده‌سه‌لاتن، بهگهندهڵیهوه ده‌ناڵینن و زۆرجار کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به‌رپرسان ده‌که‌ن، تا ئێستا نه‌یان توانیووه به‌رپرسێکی دیاری ده‌سه‌لات بده‌نه دادگا. ئه‌گه‌ر رووش بدات، ده‌کرێ چاره‌نوسی که‌سی ناوبراو به چاره‌نوسی قایمقامه‌که‌ی سلێمانی بگات. بۆیه له‌ئاست پێشێلکاریه‌کانی دامه‌زراوێکی ئه‌وها زه‌به‌لاح و سه‌رۆکه‌که‌یدا هیچ توانایه‌کیان نییه و نابێت.
له راستیدا ئه‌و هه‌نگاوه ههنگاوێکی دیکه‌ی داسهپێنهرانهیه و بۆ ئۆرگانیزه‌کردنی چاودێریکردنی کۆمه‌ڵگه به‌شیوه‌یه‌کی به‌عسیانه، به‌مجۆره زیاتر قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن سه‌رۆک و بنه‌ماڵه و پارتدا. دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاوات و ئاره‌زووی سه‌رۆک و پارتی خاوه‌ن بیروباوه‌ری داسهپێنهره، ده‌رهاویشته‌ی رێککه‌وتنی ستراتیژی و ففتی ففتی نێوان پارتی و یه‌کێتییه و بۆیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و دوو پارته ده‌ست به‌کار ده‌بێت. ئه‌و دامه‌زراوه که له هه‌ردوو ده‌زاگای هه‌واڵگری و سیخوڕی پاراستنی پارتی و زانیاری یه‌کێتی پێک دێت هه‌وڵێکه بۆ یه‌کخستنی کاره سیخوڕی و هه‌واڵگریه‌کانی ئه‌و دوو ده‌زگایه، به‌مجۆره به‌هێزکردنی بواری هه‌واڵگری و سیخوڕی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا له شیوه و جۆره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن و بواره‌کانی دیکه‌وه.
سه‌باره‌ت به جێگری سه‌رۆک که که‌سێکی سه‌ر به یه‌کێتییه به‌پێی یاساکانی دامه‌زراوه‌که جێگری سه‌رۆک هه‌ر به‌ناو جێگره و ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌رکه‌کانی وه‌کو یاریده‌ده‌ر وایه، بۆنمونه له بزری سه‌رۆک ئه‌و ناتوانێ ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی بگریته‌ده‌ست. بۆیه وه‌کو پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم، براوه‌ی سه‌ره‌کی له‌م گه‌مه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی بارزانین.
ئێستا له بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی سێ که‌سی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌رزترین په‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه، نێچیره‌وان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمه. باب و کوڕ و برازا به‌رزترین و به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتیان له وڵات‌دا له‌ژێر ده‌ستدایه. به‌جۆرێ له جۆره‌کان ئه‌وه‌ی به وێنه و کرده‌وه له‌و بۆنه‌یه‌دا پیشاندرا سه‌دام حوسێن و کوره‌کانی عوده‌ی و قوسهیان بیرخستینه‌وه. به‌گوتنی خه‌ڵک ئه‌و سێ که‌سه گه‌وره‌ترین بازرگانی کوردستانن (هیچ ئامار و دهکومێنتێک له‌مباره‌یه‌وه بۆ خه‌ڵک کراوه نییه، خه‌لک به‌پێی بینین و تێگه‌یشتنی خۆی یا دزه‌ی هه‌واله‌کان مه‌زه‌نده‌ی بازرگانی ئه‌وانه ده‌که‌ن)، کوڕ و براو برازا و ئامۆزاکانی دیکه هه‌ریه‌که‌ی نیـمچه میرێکه و به‌پێی ئاره‌زووه‌کانیان هه‌لسوکه‌وت ده‌که‌ن و گه‌وره‌ترین بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بازرگانی له کوردستاندا پێکده‌هێنن، که ناڕه‌وایانه و مافیایانه به‌ده‌ستیان هێناوه. ئه‌و دیارده‌یه ئاماژه به ده‌سه‌ڵاتی ره‌های بنه‌ماڵه‌یه‌ک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و وڵاتێک‌دا ده‌کات، ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته و پێکهاته‌یه ته‌بایه له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی ده‌سه‌لاته بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆره‌کان له‌نمونه‌ی میرنشینه‌کانی که‌نداو، رژێمی به‌عس، کۆریای باکور، تورکمانستان هتد. بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی پێکیان هێناوه زۆر دووره له ده‌سه‌لاتی کراوه و دیموکراسی که رۆژانه له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی و ئه‌وانیتر بانگاشه‌یان بۆ ده‌کرێت.
کردنی مه‌سرور بارزانی به سه‌رۆکی ئه‌و دامه‌زراوه ده‌سه‌ڵات ره‌هایه، به‌رزکردنه‌وه‌ی مه‌سروره و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ململانێی ده‌سه‌ڵات له ناو خودی بنه‌ماڵه به‌تایبه‌تی و له هه‌رێمی کوردستاندا به‌گشتی هه‌یه. چونکه له‌لایه‌ک به‌هێزکردنی مه‌سروره له‌ناو خودی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌لایه‌کیتر هێنانه‌پێشه‌وه‌ی مه‌سروره بۆ پۆسته سهرۆکاییه گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی داهاتووه له‌هه‌رێمی کوردستاندا. له کوردستاندا دیموکراسی زۆر لاوازه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی خۆسه‌پێنه‌ری میلیتسگهراوه قوڕگی گیراوه. ئه‌و هه‌نگاوه ده‌وره‌دان و به‌رگرتنه به‌و مه‌ترسی و کیشانه‌ی که پرۆسه‌ی به‌ناو دیموکراسی و هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ نابووتیهکهی خۆیدا ده‌کرێ بۆ بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار دروستیان بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به گوتنه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی و بانگاشه‌ی دیموکراسی و خه‌ڵکیی بوونی دامه‌زراوه‌که، به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌و دامه‌زراوه له وتارێکدا سه‌باره‌ت به بودجه ئاماژه‌م به‌وه کرد که هه‌ردوو ده‌زگای پاراستن و زانیاری به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌زگای نیشتیمانی نین، ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆیان ته‌رخان ده‌کریت بۆ دوو ده‌زگای سه‌ر به پارتی میلیتسگهرا خه‌رج ده‌کریت، که بۆ پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بنه‌ماڵه و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار کار ده‌که‌ن. هه‌وڵی دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم که ئه‌و دوو ده‌زگا حزبییه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، وه له داهاتوودا ده‌زگای دیکه‌ش ده‌کرێ به‌خۆیه‌وه بگرێت، به‌و شێوه و ستره‌کتوره هه‌رگیز ناتوانێ ببێته دامه‌زراوێکی نیشتیمانی بێلایه‌نی ناحیزبی، به‌مجۆره هی خه‌ڵک نییه و ناتوانێ ببێته هی خه‌ڵک. به‌پێی ئه‌و پێکهاته حیزبی و مهنتالهی ئه‌و ده‌زگایانه ده‌یان ساڵه کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، بانگاشه‌ی هه‌وڵی به نیشتیمانیکردنی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌م رێگه‌یه‌وه بنچینه‌یه‌کی راستی نییه.
پێویسته ئه‌وه بیربخه‌ینه‌وه که مه‌سعودبارزانی و به‌رپرسانی یه‌که‌می دیکه‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وان وه‌کو دوو پارتی خۆ بهپێشرهوزان وه‌کو هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێ یه‌کسانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک، پێیانوایه ئه‌وانن گه‌لیان گه‌یاندۆته ئه‌و رۆژه، ئه‌وان نه‌بان گه‌ل له‌ناو ده‌چوو یا ئه‌گه‌ر نه‌بن گه‌ل له‌مه‌ترسی له‌ناوچووندا ده‌بێت، له‌درێژه‌ی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردوویانه له‌پێناوی خه‌ڵک و نیشتیمان‌دا بووه، وه ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌یکه‌ن بۆ خه‌ڵکه. بۆیه لای ئه‌وان جیاکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پارت و خه‌ڵک له‌بنچینه‌دا گوتنی بۆش و بێواتایه. له‌فه‌رهه‌نگی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سه‌رۆک و پارتانه‌دا تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵگه ئازاد و دیموکراسیه‌کاندا بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌کرێت. بۆیه سه‌یر نیه که مه‌سعود بارزانی پێیوایه کورد قه‌رزاری پارتییه! یا مه‌سرور بارزانی لای سه‌یره که خه‌ڵکێک هه‌ن پاراستن به ده‌زگایه‌کی حزبی داده‌نێن!
گونجاوه بپرسین، ئایا دامه‌زراو و ده‌زگای هه‌واڵگری له ولاتی ئازاد و کراوه‌دا ده‌کرێ چۆن بێت؟ ئه‌و دامه‌زراوه به‌ر لهههرشتی له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زا و پرۆفیشنالی بێلایه‌ن دوای تاوتوێکردن و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه و لێکدانه‌وه‌یکی چڕ بۆ سوود و زیانه‌کانی ئه‌و دامه‌زراوه، پرۆژه‌که ئاماده ده‌کرێت، ده‌خرێته به‌رده‌می په‌رله‌مان و که ده‌کرێ په‌سندکردنی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌ها یا 3 له‌سه‌ر 4 ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه ببه‌سترێته‌وه. سه‌رپه‌رشتکارانی ئه‌و دامه‌زراوه به‌هیچ جۆریک نابێ خه‌ڵکی سه‌ر به پارت بن، ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌کانی خواروو و بگره ئه‌ندامانیش که له خواره‌وه‌ی هه‌ره‌می ئۆرگانهکهدان نابێ خه‌ڵکی سه‌ر به پارت بن. ده‌بێ خه‌ڵکی بێلایه‌ن و شاره‌زا له سه‌روو و خوارووی شوێنه‌گرنگه‌کانی ئۆرگانه‌کاندا ئه‌و دامه‌زراوه به‌ڕیوه ببه‌ن. له‌لایه‌کی دیکه ئه‌و دامه‌زراوه و که‌سه‌کانی وه‌کو هه‌ر دامه‌زراو یا وه‌زاره‌تێکی دیکه له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندان و له پێشێلکاریدا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ئه‌و دامه‌زراوه و که‌سه‌کانی سه‌ر به‌و دامه‌زراوه مافی زیاتریان له خه‌ڵکی دیکه نییه و ئه‌رکیانه ئازادیه‌کان و پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بێشێل نه‌که‌ن، چاودێری خه‌ڵک و گروپ به‌بێ به‌ڵگه‌ی گونجاو و ئاگاداریی دادگای سه‌ربه‌خۆ ناکرێت. په‌یوه‌ندی سه‌رۆکی ولات له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه هه‌مان ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه که‌له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانی دیکه‌دا هه‌یه‌تی. به‌مجۆره نه سه‌رۆک یا بنه‌ماڵه و پارتی دیاریکراو کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگایه راسته‌وخۆ نییه و ناتوانن فه‌رمان و بریاری به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، به‌ڵکو ئه‌و ده‌زگایه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه ده‌بات و له‌ژیر کۆنترۆلی ستاتدا گرنگی به ئاسایشی وڵات ده‌دات.
دیاره ده‌کرێ دامه‌زراوی هه‌واڵگری به رێگه‌ی جیاواز و لهژێرستهرهکتوری جیاوازدا رێکبخرێن، مه‌رج نییه سه‌ربه‌خۆ و وه‌کو مینستهریهک پرۆژه‌ی بۆ ئاماده‌بکرێت یا بچێته پارله‌مان، ئه‌وه به‌ئه‌گه‌ری زۆر په‌یوه‌ندی به ولاته‌که، هۆکاری بوون و چۆنیه‌تی تیگه‌یشتن له دامهزاروهکهوه هه‌یه. بۆنمونه ده‌کرێ دامه‌زراوی هه‌واڵگری به‌شێک بێت له وه‌زارتی ناوخۆ یا وه‌زاره‌تێکی دیکه، بێلایه‌ن و پرۆفیشنالانه به بودجه و که‌رسته‌یه‌کی زۆر که‌متر له هی وه‌زاره‌تێک هه‌موو ئه‌رکه‌کانی خۆی ڕاپه‌ڕێنێت.
ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی راست ده‌کات و ده‌یه‌وێ ئه‌و دامه‌زراوه نیشتیمانی بێت و بۆ خه‌ڵک بێت، یه‌که‌م: به‌ر له‌هه‌رشتێ ده‌بێ ئه‌و خۆی دوور و نزیک توخنی ئه‌و دامه‌زراوه نه‌که‌وێت، چونکه ئه‌و هه‌میشه زیاتر سه‌رۆکی پارتی بووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بنه‌ماڵه و پاشان پارتی به‌ر له‌هه‌ر شتێ کار ده‌کات. دووه‌م: به‌هیچ جۆرێک نابێت کوڕی ئه‌و مه‌سرور بارزانی بکرێته سه‌رۆکی ده‌زگایه‌کی ئه‌وها چونکه یه‌که‌م کوڕی سه‌رۆکی هه‌رێمه، دووه‌م کوری سه‌رۆکی پارتییه، سێیه‌م سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستنی پارتییه، چواره‌م له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه و پاشان پارتی کارده‌کات، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێ بێلایه‌ن بێت. پێنجه‌م: جێگر نابێ که‌سێکی سه‌ربه پارتی دیکه بێت و له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان دوو پارت بێت. رێکه‌وتنی ففتی ففتی نێوان پارتیی و یه‌کێتی رێکه‌وتنێکه له‌نێوان دوو پارتی خۆسه‌پێنه‌ری میلیتسگهرا به‌ستراوه و به‌هێز و زه‌بروزه‌نگ راگیراوه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بنه‌ماڵه و پارتی ده‌سه‌لاتداری بارزانی و تاڵه‌بانی کارده‌کات، به‌به‌ڵگه له چه‌ندین لایه‌نه‌وه بۆته‌هۆی زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی کوردستان. شه‌شه‌م: هه‌موو به‌رپرس و کارمه‌نده‌کانی دیکه نابێ سه‌ر به پارت بن، نابێ خه‌ڵکی کۆنی سه‌ر به پارته‌کان بن و رابردووی شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌بێت، ده‌بێ خه‌ڵکی رابردوو پاک و بێلایه‌ن بن. حه‌وته‌م: جگه‌له‌وه‌ی نابێ ده‌زگای پاراستنی سه‌ر به پارتی و زانیاری سه‌ر به یه‌کێتی تێکه‌ڵی پرۆسه‌ی ئه‌وها بکرێن، ده‌بێ ئه‌و ده‌زگایانه له‌بنچینه‌دا نه‌مێنن و هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه، چونکه ئه‌و دهزاگایانه خاوه‌نی رابردوویه‌کی پڕ له پێشێلکارین و بۆ خه‌لک چارهقورسن. وه که‌سه‌کان و مه‌نتالی که‌سه‌کانی ناو ئه‌و ده‌زگایانه که‌سه‌د له‌سه‌د کار بۆ سه‌رۆکه‌کان و بنه‌ماڵه و پارت (یه‌کێتی و پارتی) ده‌که‌ن، هه‌رگیز نابنه نیشتیمانی. هه‌شته‌م: ئه‌و دامه‌زراوه ده‌بێ وه‌کو هه‌ر دامه‌زراوێکی دیکه‌ی وڵات ملکه‌چی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بێت و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا به‌رپرسیار بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌و خاڵانه له خۆ بگرێت و ئه‌وها بێت، ئه‌وه ده‌کرێ بانگاشه‌ی نیشتیمانی بوونی ئه‌و دامه‌زراوه بکرێت.
له کۆتاییدا بۆ به‌رچاوڕوونی پێویسته ئه‌وه بڵێین ئه‌و هێز و دامه‌زراوانه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراسی و ئازادا پارێزگاری له وڵات و هاولاتیان ده‌که‌ن، ڕاگری یاسا و رێسان، له زۆربه‌ی باره‌کاندا له سێ به‌ش پێکدێن. 1. سوپا بۆ به‌رگری وڵات 2. پۆلیس بۆ راگرتنی یاسا و به‌داوداچونی که‌تن و تاوان، پیشێلکاری و کاری تێکده‌رانه وه‌کو تیرۆر 3. دامه‌زراوی هه‌واڵگری بۆ پرسه‌کانی ئاسایشی ولات و کۆمه‌ڵگه. ئه‌و به‌شانه هه‌موو بێلایه‌نن و دوورن له‌ده‌ستی سه‌رۆک و پارت وه‌کو دامه‌زراوه‌کانی دیکه راگری یاسا و پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان و مافی مرۆڤن. دروستکردنی هێزی دیکه‌ی تایبه‌تی پاسه‌وانی و کۆماندۆ و شه‌ڕ له ژێر ناوی جیاجیادا که له‌لایه‌ن سه‌رۆک و پارته‌وه دروست ده‌کرێن، له کۆمه‌ڵگه دیموکراسیه‌کاندا بوونیان نییه، به‌لکو ته‌نها له وڵاته نادیموکراسی و ئاوتۆریتۆر و دیکتاتۆره‌کاندا نمونه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه که هه‌موویان ده‌چنه خانه‌ی هێزی میلیتسهوه (میلیشیا).
سەرنج بنێرە