یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌کان و مه‌ترسی و ده‌رهاویشته‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه‌پارێزی پشووته‌نگ له ئاستی ئایینه‌که‌یدا به‌بێ بوونی یاسا، جوداکاری به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانی سه‌ر به ئایننی دیکه‌ی که‌مینه یا مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه رۆژانه ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه بوونی ئه‌و یاسایه چوارچێوه‌یه‌کی قانونی وا دروست ده‌کات که ره‌وایه‌تی راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ ده‌داته جوداکاری و په‌راوێزکردنی گروپی که‌مینه. به‌مجۆره پیاده‌کردنی ئه‌و یاسایه و ده‌رهاویشته‌کانی هۆکارێکی کاریگه‌ره بۆ وروژاندنی زۆرینه‌ی موسوڵمان دژی گروپی که‌مینه و دژی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان، به‌مپێیه مه‌ترسی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاسایش و ژیانی مرۆڤه‌کان به‌گشتی و که‌سه‌کانی سه‌ر به گروپی که‌مینه به‌تایبه‌تی دروست ده‌کات.
ماوه‌یه‌که مشت‌ومڕ له‌سه‌ر پێویست هه‌بوونی یا نه‌بوونی یاسایه‌ک دژ به گوتن و ده‌ربڕینه دژه ئایینیه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌ی باشوری کوردستاندا هه‌یه. ئه‌و هه‌وڵه له‌لایه‌ن لایه‌نه ئیسلامیه‌کانه‌وه پیش‌تر هه‌بووه، به‌ڵام له دوای رووداوه‌که‌ی گۆڤاری چرپه و خۆپیشاندانه‌کان، سه‌پاندنی جۆره یاسایه‌کی ئه‌وها له‌لایه‌ن ئیسلامیسته‌کاندا چ ئه‌وانه‌ی له پارت و رێکخراوه‌کاندا کار ده‌که‌ن یا له ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوه‌کاندا کار ده‌که‌ن تینی پێدرا. تیشکی سه‌وز له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه له‌وانه سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیره‌ڤان بارزانی درایه پارله‌مان بۆ ئاماده‌کردنی پرۆژه‌یاسایه‌کی له‌و شێوه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش هه‌نگاوی زووی بۆ نرا. له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی به‌شی لیژنه‌ی کاروباری ئایینی پارله‌مانی کوردستان هه‌وڵی ئاماده‌کردنی یاسایه‌کی تایبه‌ت بۆ پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌کان ئاماده‌کرا و درایه پارله‌مان. له‌لایه‌ن زۆر که‌س و رێکخراوه‌وه دژ به‌و یاسایه ره‌خنه گیراوه و ئیمزا کۆکراوه‌ته‌وه.
من ناچمه ناو گه‌مه رامیاری و ئاینییه‌که‌ی کوردستان، به‌ڵکو هه‌روه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر یاساکه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ده‌که‌م. ئه‌وه‌ش بۆ زیاتر به‌رچاوروونی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به یاسایه‌کی له‌و جۆره و مه‌ترسیه‌کانی له‌سه‌ر ئازادی ده‌ربڕین و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌دا.
له گه‌لێ له وڵاتانی رۆژئاوا یاسایه‌کی له‌و شێوه‌یه هه‌یه و به یاسای بلاسفهمی ناسراوه، چه‌مکی بلاسفهمیا blasphemia که وشه‌یه‌کی گریکییه واتاکه‌ی گوتنی ئازارده‌ر یا گوتنی نادروسته، ده‌ربڕینێکه گوزارشت له نه‌بوونی رێز بۆ خوا یا بیروباوه‌ڕێک ده‌گه‌یه‌نێت وه‌کو بۆنمونه گالته‌کردن به خوای ئایینێک.
یاسای بلاسفهمیا له کۆنه‌وه له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی به‌ر له رێنیسانس و دوای ڕێنیسانس هه‌بووه، به‌ڵام گۆڕانی زۆری له سه‌رده‌م و قۆناغی جیاجیادا به‌سه‌ردا هاتووه. یاسای بلاسفهمی سه‌ره‌تا سزای ههرگوتن و ره‌خنه‌یه‌کی له خوا و ئایین به‌تووندی داوه، له زۆر وڵات‌دا ئه‌و یاسایه بۆ پاراستنی خێزانی پاشا وه‌کو ئایینه‌که به‌کارهاتووه. له‌سه‌ر گوتن و ره‌خنه له ئایین یا له پاشا یا ئه‌ندامانی خێزانی پاشا خه‌ڵک زیندانیکرداوه یا سه‌ری په‌ڕێندراوه.
ئێستا ئه‌و یاسایه له وڵاتانی رۆژئاوادا ئه‌گه‌ر بوونی مابێت به‌و شێوه‌یه نه‌ماوه، به‌ڵکو زۆر گۆڕاوه و رۆڵێکی جیاوازی وه‌رگرتووه، بۆنمونه له دانیمارک ئێستا ئه‌و یاسایه زیاتر رۆڵی پارێزگاریکردن له که‌مینه خاوه‌ن ئایین و بیروباوه‌ره‌کان ده‌بینێت. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌مینه ئایینیه له ده‌ستدرێژی که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه یا زۆرینه به‌گشتی بپارێزێت و رێگه له‌وه بگرێت که ژیانیان له‌به‌ر جیاوازی بیروباوه‌ریان بکه‌وێته مه‌ترسی. ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرتن له ئایین مه‌ترسی له‌سه‌ر که‌سه‌کانی که‌مینه یا ئاسایشی گشتی دروست نه‌کات، یاسا کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ گوتن و کرده‌وه‌که‌دا نییه. بۆیه مه‌به‌ست له یاساکه ئه‌وه نییه که ئایننهکه یا که‌نیسا و مزگه‌وت له ره‌خنه بپارێزێت یا قه‌ده‌غه‌ی گوتنی دژ به ئایین بکات، به‌ڵکو مه‌به‌ست پارێزگاری خه‌ڵکه‌که‌یه که پیاده‌ی ئایینه‌که ده‌که‌ن. جگه‌له‌وه سزادان لهسهرپێشێلکردنی ئه‌و یاسایه یا بڕێکی پاره‌یه یا 4 مانگ زیندانییه. له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر کهموابووه ئه‌و یاساییه بهکاربهیندرێت، ئێستا له دانیمارکدا هه‌وڵده‌درێت ئه‌و یاسایه لاببرێت، چونکه که‌مینه‌کان به‌پێی یاسای دژبه راسیسزم، که له ده‌ستوردا هه‌یه، پارێزراون. بۆیه ئه‌و یاسایه به‌بروای زۆر له ئه‌ندامانی پارله‌مان و شاره‌زاکان زیاده‌یه.
له‌و ولاته ئیسلامییه کۆنه‌پارێزه‌کاندا یاسای بلاسفهمیا که له‌ژێر ناوی دیکه‌دایه له ده‌ستوردا جێگیرکراوه، بۆ پارستنی ئایینی زۆرینه‌یه، بۆ پاراستنی هه‌ست و نه‌ست و بڕوا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زۆرینه‌یه، چونکه زۆرینه‌ی خاوه‌ن ئایینی تایبه‌ت گروپی که‌مینه به مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ده‌بینێت. به‌مشیوه‌یه ئه‌وانه‌ی که ره‌خنه له ئایین و مزگه‌وت ده‌گرن یا گوتن و ده‌ربڕینی دژ به پره‌نسیپه‌کانی ئایینی زۆرینه ده‌رده‌بڕن ئه‌وجا چ که‌سانی سه‌ربه‌خۆی ئازادیخوازی بێئایین بن یا که‌سانی سه‌ر به‌ئایینی دیکه‌ی که‌مینه بن، که له هه‌ردوو باردا وه‌کو گروپی که‌مینه داده‌ندرێن، ده‌که‌ونه ژێر سانسۆر و سزای ئه‌و یاسایه. دیاره ئه‌ندامانی کۆمه‌لگه‌ی که‌مینه که رۆژانه له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه رووبه‌ڕووی جوداکاری ده‌بنه‌وه، بوونی ئه‌و یاسایه جوداکاریهکه فراوانتر ده‌کات و ده‌کرێ مه‌ترسی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وان دروست بکات. چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه‌پارێزی پشووته‌نگ له ئاستی ئایینه‌که‌یدا به‌بێ بوونی یاسا، جوداکاری به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانی سه‌ر به ئایننی دیکه‌ی که‌مینه یا مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه رۆژانه ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه بوونی ئه‌و یاسایه چوارچێوه‌یه‌کی قانونی وا دروست ده‌کات که ره‌وایه‌تی راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ ده‌داته جوداکاری و په‌راوێزکردنی گروپی که‌مینه. به‌مجۆره پیاده‌کردنی ئه‌و یاسایه و ده‌رهاویشته‌کانی هۆکارێکی کاریگه‌ره بۆ وروژاندنی زۆرینه‌ی موسوڵمان دژی گروپی که‌مینه و دژی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان، به‌مپێیه مه‌ترسی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاسایش و ژیانی مرۆڤه‌کان به‌گشتی و که‌سه‌کانی سه‌ر به گروپی که‌مینه به‌تایبه‌تی دروست ده‌کات.
ئه‌و یاسایه که له‌وڵاته ئیسلامی و موسوڵمانه‌کاندا پیاده ده‌کریت، قه‌ده‌غه‌ی ئازادی گوتن و ده‌ربڕین یا کرده‌وه‌ی دژ به پره‌نسیپه‌کانی ئیسلام ده‌کات و سزای تووندی بۆ داناون. بۆنمونه له پاکستان کچه منداڵێکی کریستیان که ته‌منی 11 ساڵه له‌لایه‌ن دراوسێکانه‌وه به‌تۆمه‌تی سوتاندنی قورئان زمانی لێدرا، ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی سه‌ر به زۆرینه‌ی موسوڵمان له گه‌ڕه‌کی کچه کریستیانه‌که خۆپیشاندانی تووندیان کرد، کچه‌که ده‌ستگیرکرا و بڕیاردرا ئه‌و 900 کریستیانه‌ی که له گه‌ره‌که‌که‌دا ده‌ژیان بگوازرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت ئیسلام‌ئاباد. ئه‌و کچه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی سزای مردن دابوو. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر گوشاری کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی نه‌بووایه، چاره‌نووسی ئه‌و کچه منداله زۆر ره‌ش ده‌بوو. ئه‌و رووداوه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئیسلامیسته تووندره‌وه‌کانی میسر نوسراو له ناو خه‌ڵکدا بڵاوبکه‌نه‌وه و داوا له خه‌ڵک بکه‌ن که کریستیانه‌کان بکوژن له‌هه‌رکوێ دۆزیاننهوه. به‌مشێوه‌یه به‌پێی راپۆرت و هه‌واڵه‌کان یاسای بلاسفهمی له وڵاتانی ئیسلام هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و ژیانی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه و که‌مینه‌کان ده‌کات. جێگه‌ی سه‌رنجه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و یاسایه سزای تووندی پێشێلکاران ده‌دات، جودایی له‌نێوان منداڵ و گه‌وره به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ناکات، منداڵ ئه‌گه‌رچی به پێنه‌گه‌یشتوو داده‌ندرێت به‌ڵام سزای ده‌که‌وێته‌سه‌ر.
دیاره چۆنیه‌تی دارشتنی یاساکه و ئاستی وردیی چه‌مکه‌کان له یاساکه‌دا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ن و له زۆر باردا ئاسان نییه پێناسه‌ی ورد و کتومتی چه‌مکه‌کان بکرێن. وشه و چه‌مکه‌کان له زۆر باردا په‌رتن و ده‌کرێ زۆرکارو کرده‌وه به سنور به‌زاندن و پێشێلکاری دابندرێن. بۆیه ده‌کرێ ئه‌و یاسایه به به‌رفراوانی زیان به ئازادی ده‌ربڕین له هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه بگه‌یه‌نێ. له کۆمه‌ڵگه‌ی نائازاددا ئه‌و یاسایه لاستیکیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌لاتداران به‌کار ده‌هێندرێت.
به‌هۆی به‌رزی ئاستی پشووته‌نگی ئایینی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مرۆی کوردستاندا ده‌کرێ بوونی یاسایه‌کی ئه‌وها زیانی زۆر بگه‌یه‌نێت، کۆمه‌ڵگه که‌مینه‌کان زیاتر بخاته‌به‌ر مه‌ترسی و ئاستی جوداکاریهکان به‌رزتر بکاته‌وه. به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌بێ بوونی یاسایه‌کی له‌م شیوه‌یه خه‌ڵک له‌سه‌ر ده‌ربڕینی دژه ئیسلامیانه یا ره‌خنه له ئیسلام کێشه‌ی بۆ دروستکراوه، له مزگه‌وته‌کاندا ریسواکراوه و خه‌ڵکی لێهاندراوه، یا به‌کرده‌وه دراوه‌نه‌ته دادگا. نمونه‌ی دیکه جوداکاری زۆرینه‌ی موسوڵمان له‌گه‌ڵ ئێزدیه‌کان و کریستیانه‌کان یا که‌مینه‌ی ئایینی دیکه ئه‌گه‌رچی نه‌گه‌یشتۆته ئاستی مه‌ترسیدار به‌ڵام به زیندوویی هه‌ن.
ئه‌و یاسایه‌ی که تا ئه‌مرۆ له باشوری کوردستاندا بۆته‌هۆی دادگایی‌کردن له‌سه‌ر ره‌خنه و تانه له ئایینی ئیسلام و مێژووی ئیسلام یا که‌سایه‌تیه‌کانی ئیسلام، زیانی زۆریان به ئازادی ده‌ربڕین و ئازادیه‌کانی دیکه گه‌یاندووه. به بوونی یاسای بلاسفهمی باره‌که بێگومان زۆرخراپتر ده‌بێت.
له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکی کۆن و نوێ‌دا ره‌خنه‌گرتن له ئایین و بیروباوه‌ره تۆتالیتاره‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا داینه‌مۆی باشترکردن، پێشکه‌وتن و گۆڕانکاریه‌کان بووین. ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی ئازادی ده‌ربڕین کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی سیسته‌می کراوه و دیموکراسیانه‌یه. بۆیه بێ بوونی ئازادی ده‌ربڕین شتێک به ناوی دیموکراسی و ئازادی بوونی له کۆمه‌ڵگه‌دا نییه. له‌لایه‌کیتر له‌به‌رچی ده‌بێ مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه له سه‌ر ئه‌و ئایین و بیروباوه‌ڕ و دابونه‌ریته‌ی له کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵن و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به ژیانی مرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه مافی ده‌ربڕینیان نه‌بێ؟! رێگه‌گرتن له ده‌ربڕینی ره‌خنه‌گرانه واتای سانسۆره که له سیسته‌مه دیکتاتۆره‌کاندا پیاده ده‌کرێت.
کۆمه‌ڵگه‌ی زۆرینه بۆ پارێزگاریکردن له ئایینی زۆرینه پێویستی به یاسای بلاسفهمیا نییه، به‌هه‌مان شێوه ئایینی که‌مینه پێویستی به یاسای بلاسفهمیا نییه تا ئایینه‌که‌ی له ره‌خنه و تانه بپارێزریت. که‌مینه به‌هۆی بیروباوه‌ری ئایینی جیاواز یا دژه ئایینیانه ناتوانێ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی زۆرینه به‌ئه‌گه‌ری زۆر دروست بکات. پێوسته به‌پێی ده‌ستور مسۆگه‌ری پارێزگاری ئاسایش و بوونی که‌مینه‌کان بکرێت و له‌ده‌ستدرێژی بپارێزرێن، چونکه ده‌کرێ ئاسایش و بوونی که‌مینه بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، دیاره به‌ڵگه له‌مباره‌یه‌وه زۆرن.
پێویسته له ده‌ستوردا ئازادی پیاده‌کردنی ئایینه‌کان و بیروباوه‌ره‌کان یه‌کسانانه دابڕێژرێت و مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه ئازادبکرێن له‌وه‌ی به‌دوای چ بیروباوه‌ڕ یا ئایینیک ده‌که‌ون یا ناکه‌ون. له کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد‌دا نابێ به‌هیچ جۆرێک جوداکاری یا سه‌پاندن له‌ژێر ناوی ئایینی زۆرینه‌دا هه‌بێت. پێویسته یه‌کسانی له نێوان ئایینه‌کاندا به‌کرده‌وه پراکتیزه بکرێت و ستات له‌م لایه‌نه‌وه بێلایه‌نی خۆی بسه‌ڵمێنیت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بیر له کۆمه‌لگه‌یه‌کی ئازاد و دیموکراسی بکه‌ینه‌وه. که ئه‌وه‌مان گوت ئه‌وه‌ش گرنگه بیری بخه‌ینه‌وه که ئایینه‌کان بیروباوه‌رن و وه‌کو هه‌ر بیروباوه‌ڕێکی دیکه ده‌کرێ به چاوی ره‌خنه سه‌یریان بکرێت، مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه ئازادن له‌وه‌ی چۆن سه‌یری ئایین ده‌که‌ن و چی لێکدانه‌وه‌یه‌کیان بۆ ئایین و بیرباوهرهکان هه‌یه.
شاخه‌وان شۆرش
18ی ئۆکتۆبه‌ری 2012
سەرنج بنێرە