هۆکاره‌کانی نه‌گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان – پرسیار و وه‌ڵام، ئاماده‌کردنی عه‌لی مه‌حمود
سه‌باره‌ت به فاکته‌ره ناوخۆییه‌کان که بڕبڕه‌ی پشتی هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆین که گرنگترینیان ویستی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی و به‌هێزیی نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێ بوونیان هه‌بێ تاکو نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوانێ هه‌نگاوی یه‌که‌می گرنگ بهاوێت، به‌بێ بوونی ئه‌و فاکته‌رانه یا له‌باری لاوزی ئه‌و فاکته‌رانه‌دا، هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی سه‌خته بکرێت، ئه‌گه‌ر بشکرێت لاواز ده‌بێت و زۆر سه‌خته سه‌رکه‌وتن به‌دیبهێنێت.
سه‌ره‌تا سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م که ئه‌و پرسیارانه‌تان ئاراسته‌کردم، هیوادارم گۆڤاری 21K گۆڤارێکی سه‌رکه‌وتوو و به‌سوود بێ، به‌جۆرێک که گونجاوانه کاریگه‌ری له سه‌ر تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌ی که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌بێت، ئاراسته‌یه‌کی بێلایه‌نی راشیونال و زانستیانه هه‌لبژێرێت.
پرسیار1 : له چاڵدێرانه‌وه بۆ سایكیس پیكۆ و سیڤه‌ر و لۆزان تا 9-4-2003 روخانی سه‌دام و هاتنی ئه‌مه‌ریكا , بۆ كورد هه‌لێكی نه‌قۆسته‌وه تا ده‌وڵه‌تی كوردی درووست بكات ؟, كه‌موكوڕییه‌كان له كوێدان ؟, له‌مپه‌ره‌كان به‌رده‌می چی بوون ؟
ئه‌و پرسیاره زۆر په‌رت و به‌رفراوانه ڕه‌نگه به لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌رفراوان و چڕ نه‌بێ نه‌توانی وه‌ڵامێکی ته‌واو گونجاوی بده‌یته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه بێگومان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌ت و ناوێک له‌وانه‌ی له پرسیاره‌که‌دا هاتوون، کتێب نوسراوه، لێکۆڵینه‌وه کراوه، گه‌لێ وتار نوسراون. دیاره له‌وانه نوسینی باش و گونجاو هه‌ن.
ئه‌گه‌ر به کورتی سه‌رنجی ئه‌و ناوانه بده‌ین، ده‌کرێ هه‌ندێ پوخته به‌پێی خوێندنه‌وه و سه‌رچاوه مێژووییه‌کان بده‌ینه ده‌ست.
شه‌ڕی چاڵدێران و کورد: شه‌ڕی چالدێران بووه هۆی دیارکردنی سنور له نێوان دوو ئیپمراتۆردا، ئه‌و سنوره که به‌ناوجه‌رگه‌ی کوردستاندا ده‌روات کوردستانی به‌فه‌رمی به‌سه‌ر دوو ئیمپراتۆردا دابه‌شکرد. ده‌بێ سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین سنوره‌که سنوری ستاتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو. جودایی له نێوان سنوری ستات و ئیمپراتۆریدا هه‌یه. هه‌رچۆنیبێ ئه‌و سنوره کوردستانی کرده دوو به‌ش و به زیندوویی مایه‌وه. هه‌رچه‌نده له‌و سه‌رده‌مه‌دا کوردستان وه‌کو زۆر شوێنی دیکه یه‌که‌یه‌کی جوگرافی رامیاری یه‌کگرتووی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه، ئه‌و دابه‌شکردنه زیانی درێژخایه‌نی به یه‌کێتی خاکی کوردستان گه‌یاند.
دیاره ئه‌وسا زۆربه‌ی میره کورده‌کان په‌رشوبڵاوبوون و سه‌ر به ئه‌سته‌نبۆل یا تاران بوون. نایه‌کگرتوویی، دژایه‌تی یه‌کتر و هاوکاری ئاغاکانیان درێژه‌ی هه‌بووه. یاخیبوون و شهر دژی ئه‌سته‌نبۆل یا تاران ناوه ناوه هه‌بووه، به‌لام به‌ڵگه‌یه‌ک نییه که نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئه‌و یاخیبوونانه بسه‌ڵمێنێ. یاخیبوونه‌کان زیاتر له‌به‌ر هه‌وڵی به‌رفراوانکردنی ده‌سه‌ڵات و ناوچه، به‌رگری له له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات، باج نه‌دان، ره‌تکردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌کان و پلانه‌کانی سوڵتان یا شا، یان هاندان له‌لایه‌ن لایه‌نی دیکه‌وه بووه.
کورده‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا دڵسۆزی میر و خێل و ناوچه‌ی تایبه‌تیان بوون، هه‌روه‌کو له ئه‌وروپادا خه‌ڵک دڵسۆزی میر و شار بوون نه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت. بۆیه کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بووه و تێگه‌یشتن له نه‌ته‌وه به شێوه مۆدێرنه‌که‌ی بوونی نه‌بووه[1]. جگه‌له‌وه‌ی میرنشینه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی خێزان و خێلیان لاگرنگ بووه و فیودالانه ژیاون، ژیانی کۆچه‌رایه‌تی له کوردستاندا زۆر باوبووه، به‌مشێوه‌یه پێگه‌ی شارستانی (که بتوانێ ببێته بنچینه‌ی بیرکردنه‌وه له خۆییبوون و دامه‌زراندنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ری ستات) له کوردستاندا زۆر لاواز بووه. جگه‌له‌وه‌ی جوگرافیای کوردستان به‌هۆی شاخاویبوونی ناوچه‌کانی به‌یه‌کگه‌یشتن و په‌یوه‌ندی له‌نێوان هۆزه‌کاندا سه‌ختکردووه. به‌کورتی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که بۆ دروستکردنی ستاتی نه‌ته‌وه nation state [2] پێویستن ئه‌وسا دروست نه‌بووبوون.
رێکه‌وتنی سایکسپیکۆت SykesPicot agreement: به‌کورتی رێکه‌وتنی سایکسپیکۆت که له ناوی دانوستهره ئینگلیز Mark Sykes و فهرهنساویهکه Georges Picot هاتووه، رێکه‌وتنێکی نهێنییه له نێوان برینتانیای گه‌وره و فه‌ره‌نسا به ره‌زامه‌ندی روسیا له 15-16ی مای ساڵی 1916 له کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا مۆرکراوه. به‌پێی رێکه‌وتنه‌که هه‌ندێ له خاکی ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆری عوسمانی سوریا، کوردستان (ناوی نه کورد نه کوردستان له رێکه‌وتنه‌که‌دا نه‌هاتووه)، ئێراق، لبنان و فه‌له‌ستین دابه‌شکراونه‌ته سه‌ر هه‌ندێ به‌رێوه‌به‌ریی ژێر ده‌ستی بریتانیا و فه‌ره‌نسا. کۆلۆنیالیزمی بریتانی و فه‌ره‌نسی له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ناوچه‌که‌یان به‌سه‌ر چه‌ند زۆنێکدا دابه‌شکردووه. له رێکه‌وتنه‌که‌دا ئاماژه ده‌کرێت به خۆئاماده‌کردن بۆ دانپێنان و پارێزگاری هه‌ندێ ستاتی عه‌ره‌بی یا کۆنفیدراسیۆنێکی هه‌ندێ ستاتی عه‌ره‌بی له‌ژێر فه‌رمانره‌وایی سه‌رۆکێکی عه‌ره‌ب له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی بریتانیا و فه‌ره‌نسادا. هه‌روه‌ها ئاماژه به چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کان و مافه ئابوری و رامیاری و به‌رێوه‌به‌ریه‌کانی بریتانیا و فه‌ره‌نسا له زۆنه دابه‌شکراوه‌کاندا ده‌کات. له رێکه‌وتنه‌که‌دا بریتانیای گه‌وره و فه‌ره‌نسا هیچ گرنگیه‌کیان به کورد نه‌داوه و خاکه‌که‌شیان دابه‌شکردۆته سه‌ر هه‌ندێ زۆن که ویستوویانه بیده‌نه میر و شێخی عه‌ره‌بی.
کورد و مافیان بۆ ستاتی سه‌ربه‌خۆ له‌م رێکه‌وتنه‌دا ته‌واو پشتگوێخراوه، ئه‌گه‌رچی دابه‌شکردنه‌که به‌شێکی زۆر و گرنگی خاکی کوردستانی گرتۆته‌وه. له‌وسه‌رده‌مه‌دا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له باکوری کوردستاندا هه‌بووه، وه بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له هه‌ندێ شوێنی کوردستاندا له گه‌شه‌کردندا بووه. به‌ڵام له خواروو، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستاندا جموجۆڵ و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی لاواز بووه و ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی وه‌کو پێویست به‌هێز نه‌بووه. جموجۆڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌که ئه‌وه‌نه‌بووه که بتوانێ داواکاریه‌کانی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالیستی تازههاتوودا بسه‌پێنێ، وه‌کو ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌به‌کان لهتوانایاندابووه. جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێ له میره کورده‌کان کاریگه‌ری عوسمانیه تورکه‌کانیان به‌سه‌ره‌وه هه‌بووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له خوارووی کوردستاندا ژیانێکی فیودالی زاڵ بووه، رۆڵی میر و ده‌ره‌به‌گه‌کان زۆر بووه و ئه‌وانه‌ش هه‌رگیز ته‌واو یه‌کگرتوو نه‌بووین. ئه‌گه‌ر جموجۆڵێک هه‌بووبێ ته‌ریک بووه و به‌رفراوان نه‌بووه، وه روونی به داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیه‌وه دیار نه‌بووه.
رێکه‌وتنه‌کانی سیڤه‌ر و لۆزان Treaties of Sèvres and Lausanne دیاره ئه‌م باره‌ی سه‌رده‌می مۆرکردنی رێکه‌وتنی سایکسپیکۆت زۆری نه‌برد گۆڕا، رووداوه‌کان هاوکێشه‌ی ده‌سه‌لاتی ناوچه‌که‌یان گۆری. سه‌باره‌ت به کورد و خه‌باتی بۆ رزگاری و ئازادی، ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا باره رامیارییهکه گۆڕا، بیری نه‌ته‌وه‌یی و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی له خوارووی کوردستاندا به‌دیاری گه‌شه‌یکرد. ره‌نگه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ رزگاری و ده‌ربازبوونیان له چنگی کۆلۆنیالیزمی عوسمانی که‌مێ له پاش بووبێ، پچرپچر و سه‌رتاسه‌ری نه‌بووبێ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لانی دیکه‌ی ژێرده‌ستی عوسمانیه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه شایانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بووه.
کاریگه‌ری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خه‌باتی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌تایبه‌تی له‌باکوری کوردستاندا له بواره دیپلۆماسی و رامیاریهکاندا کاریگه‌ری گونجاوی نواند و له رێکه‌وتنی سیڤه‌ردا ره‌نگیدایه‌وه. رێکه‌وتنی سیڤه‌ر رێکه‌وتنێکی ئاشتی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م بوو، که له نێوان پاشماوه‌ی ئیمپراتۆری عوسمانی و هاوپه‌یمانانه‌وه له سالی 1920 دا رێکه‌وتنی له‌سه‌ر کرا. له‌م ریکهوتنهدا به‌پێی ئه‌رتیکلی 62، 63 و 64 کورد مافی ئۆتۆنۆمی پێدرا و پاشان رێگه‌ی مافی چاره‌یخۆنوسینی له ماوه‌ی ساڵێکدا بۆ کرابووه‌وه. هه‌ر له‌و رێکه‌وتنه‌دا ئه‌رمێنیا کۆمارێکی بۆ پێکهێنرابوو و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه پارێزگاری ده‌کرا. ئزمیر و ده‌وروبه‌ری خرایه ژێر سه‌رپه‌رشتی گریک و چاره‌نوسیان دواتر دیار ده‌کرا هتد. دواتر لکاندنی ویلایه‌تی موسڵ به ستاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان رێگه‌ی پێ‌درابوو. رێکه‌وتنی سیڤه‌ر له‌لایه‌ن سوڵتان محه‌مه‌دی شه‌شه‌م له ئه‌سته‌نبۆل مۆرکرا، به‌ڵام حکومه‌تی ناسیونالیستی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک له ئه‌نقه‌ره ره‌تی کرده‌وه. که‌مال ئه‌تاتورک له‌دژی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت رێکه‌وت.
به‌ڵێنی دروستکردنی ستاتی سه‌ربه‌خۆی کوردان زۆر ته‌مه‌ن درێژ نه‌بوو. که‌مال ئه‌تاتورک به یارمه‌تی گه‌لێ له هۆزه کورده‌کان له به‌ره‌کانی جه‌نگ دژی گریک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و پێگه‌یه‌کی به‌هێزی بۆخۆی پێکه‌وه‌نا. ئه‌وانه وایانکرد که گوشار بۆ رێکه‌وتنێکی نوێ دروست بکرێت، ئه‌ویش رێکه‌وتنی لۆزان بوو له 24 ی ژونی ساڵی 1923 دا. له‌و رێکه‌وتنه‌دا رێکه‌وتنه‌کانی سیڤه‌ر سه‌باره‌ت به مافی کوردان هه‌لوه‌شانه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریدا تورکیا ده‌ستی له قوبرس و ویلایه‌تی موسڵ بۆ بریتانیا هه‌ڵگرت. کورد و ئه‌رمه‌نیه‌کان هه‌ردوولا زیانی گه‌وره‌یان له رێکه‌وتنه‌که‌دا به‌رکه‌وت، ئاماژه به مافی ئۆتۆنۆمی و ستاتی سه‌ربه‌خۆ یا جۆرێک له مافی رامیاری ئاماژه‌یان جارێکی‌تر بۆ نه‌کرایه‌وه. دیاره ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو بۆ تورکیا که زوو له به‌ڵێنی خۆی که به کورده‌کانی دابوو په‌شیمان بۆوه و هه‌رچی په‌یوه‌ندی به کورده‌وه هه‌بوو له تورکیادا قه‌ده‌غه‌کرا. به‌مجۆره زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیای نوێ به‌پێی بهرژهوهندیهکای خۆیان رێکه‌وتن. کورده‌کان وه‌کو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ژێرده‌ستی ئیمپراتۆری رووخاوی عوسمانی مافی سه‌ربه‌خۆییان هه‌بوو، کورد هه‌وڵی له‌مباره‌یه‌وه دا، خوێنی زۆری بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌ی رژاند و ئاواتی خۆییبوونیان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کۆلۆنیالستی ئه‌وسا گوێی به به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کان نه‌دا، له به‌ڵێنه‌کانیان پاشگه‌زبوونه‌وه و ئه‌وه‌ی خۆیان له بهرژهوهندیاندابوو ئه‌وه‌یان کرد.
دیاره له‌م دۆڕانه‌دا کورد خۆیان به‌رپرسیارییان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. گه‌لێ له هۆزه کورده‌کان ساویلکانه یارمه‌تی راسته‌وخۆی ئهتاتورکیاندا و له سه‌رکه‌وتنی ئه‌تاتورک رۆڵیان هه‌بوو. هه‌ندێ له سه‌رۆک خێله کورده‌کانی بادینان، زێبار، بارزان و ناوچه‌ی ره‌واندوز دژی ئینگلیز له‌گه‌ڵ تورک رێککه‌وتبوون و که‌سان و داروده‌سته‌کانی تورک له ناوچه‌کاندا هه‌بوون. شێخ مه‌حمود له خوارووی کوردستان له نائومێدی له ئینگلیز له‌گه‌ڵ تورکه‌کان په‌یوه‌ندی به‌ستبوو و سۆزداری بۆ ئه‌وان هه‌بوو، جگه‌له‌وه‌ی شۆڕشه‌که‌ی ناوچه‌یی بوو تا رانیه و کۆیه کاریگه‌ری هه‌بوو، هه‌ندێ له سه‌رۆک خێڵه‌کانی گه‌رمیان و که‌رکوک نه‌چوونه ژیر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و، شێخه‌کانی تاله‌بان و شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی قادری دژی بوون هتد.. په‌رشوبڵاوی له ناو کورده‌کاندا هه‌بوو، هه‌وڵه‌کان یه‌کگرتوو نه‌بوون، بیری نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی لای زۆر سه‌رۆک هۆز هێنده گرنگ نه‌بوون، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندی خێزان و خێل گرنگ بوون، کڕینی ئه‌وانه ئاسان بوو و هه‌بوو راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌کی رێکه‌وتبوو. کورد له رووی دیپلۆماسیه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نه‌بوو و دۆستی له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا نه‌بوو یا ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێ لاوازبوو. هاتوچۆ و ڕێگاوبان سه‌خت و سه‌ره‌تایی بوون، باری شاخاویبوونی کوردستان په‌یوه‌ندی نێوان ناوچه‌کانی سه‌خت کردووه و هۆکارێکی بێئاگایی و دابڕاوی بووه. ئه‌وانه هه‌موو وایانکردووه کورد ئه‌کته‌رێک نه‌بێ به یه‌کگرتوویی خۆی بتوانێ به یه‌کده‌نگی سه‌رتاسه‌ری سه‌رنج رابکێشێ یا بتوانێ به‌هۆی هێز و توانای له‌سه‌ر زه‌ویدا وا‌بکات کاریگه‌ری له هاوکێشه‌کاندا بنوێنێ و نه‌تواندرێ پشتگوێخرێت.
ده‌رهاویشته‌کانی رێکه‌وتنی لۆزان زۆر به گران له‌سه‌ر کوردستان و کورد وه‌ستان، زۆری نه‌برد ویلایه‌تی موسڵ له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کانه‌وه خرایه سه‌ر هه‌ردوو ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سرا و ئێراق دروستکرا. کورد هه‌رگیز شانسی سه‌ربه‌خۆیی له‌م به‌شه‌دا نه‌درایێ، بۆیه لکاندنی باشوری کوردستان به ئێراق ئارازوومهندانه نه‌بوو، به‌ڵکو به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆلۆنیالیستی ئینگلیز بوو. رێكه‌وتنی ئینگلیز له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌رۆک خێل یا فریودانیان به ئازادکردن و دروستکردنی حکومه‌تی کوردی و پارێزگاریان، وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لێیان به په‌سندکردنی سنوری ستاتی نوێی ئێراق فێلبوو له کورد کرا. به‌مجۆره وه‌کو ئاماژه‌مان بۆیکرد بریتانیای گه‌وره لهبهڵێنهکهی که به کوردی دابوو پاشگه‌زبووه‌وه و ناپاکی له کورد کرد.
کوردستان به‌شێکی هه‌ر له‌بنده‌ستی ئێران‌دا مایه‌وه، به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی دابه‌شی سه‌ر تورکیا، ئێراق و سوریا کرا. ئێستا کوردستان دابه‌شکرایه سه‌ر ئه‌و وڵاتانه و کێشه‌ی کورد کرایه کێشه‌ی ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه. ئه‌وه واتای هاتنی بارێکی رامیاری و جوگرافی نوێ بوو، گۆڕانی هه‌لومه‌رجه جوگرافی و رامیاریه‌کان ئه‌گه‌ری رزگاری کوردیان زۆر له پێشتر سه‌ختتر کرد. به‌مجۆره ئه‌م باره نوێیه بۆ خه‌باتی رزگاریخوازی کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی کورد نه‌بوو. له‌و ساوه کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پیاده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ولاتانی ناوچه‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێکه‌وتنه‌کانی لۆزان کرد، که بۆ کورد ئارساتهیهکی دژه‌کورد و پۆلیتیکی نکۆلیکردن بوو له ئازادی کورد و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی. له‌و سه‌رده‌مه‌دا سیسته‌می وێستفالیان[3]Westphalian model به‌کار بوو و هه‌ر وڵاته له‌ناو چوارچێوه‌ی سنوری خۆیدا ده‌یتوانێ له‌ژێرناوی پارێزگاری یه‌کێتی خاک و ئاسایشی وڵات یا به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی وڵات سه‌رکوتی که‌مه‌نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان بکات و چی بیه‌وێ له‌دژیاندا بیکات. کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کێشه‌ی مافی مرۆڤ و گه‌لانی ژێرده‌سته‌یان به کێشه‌ی ناوخۆیی داده‌نا. دواتر به‌پێی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پارێزگاری سه‌روه‌ری ستات و ده‌ستێوه‌رنه‌دان (nonintervention State sovereignty and) له کاروباری ناوخۆی ستات وه‌کو دوو پره‌نسیپی نێونه‌ته‌وه‌یی ستاتیان له خۆتێکه‌ڵکردنی ده‌ره‌کی پاراست و به‌مجۆر ستات به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌جوڵایه‌وه. ده‌ستێوه‌ردان به‌پێچه‌وانه‌وه شکاندنی ئه‌و کانونانهبوون به‌پێی چارهتهری UN ئه‌رتیکلی 2 (7) بۆیه ئه‌و باره تا کۆتایی جه‌نگی سارد درێژه‌ی کێشا. به‌مشێوه‌یه بڕیار و رێکه‌وتنه جیهانیهکان وایانکرد که کۆمه‌ڵگه‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی هه‌لوێستێکی نه‌رێنیانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئازادی گه‌لانی ژێرده‌سته له‌وساوه به‌خۆوه بگرێت.
کۆتایی جه‌نگی سارد و نه‌مانی سیسته‌می دوو پۆلاری و هاتنی سیسته‌می نوێی یه‌ک پۆلاری به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، بارودۆخێکی نوێی له ئاستی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هێنایه ئاراوه، مافه‌کانی مرۆڤ گرنگی زیاتریان په‌یدا کرد و پره‌نسیپی سه‌روه‌ری ستات و ده‌ستێوه‌رنه‌دان چیتر پیرۆز نه‌مانه‌وه، گه‌لێ له نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا به‌گشتی ئێستا بواری ئازادی و سه‌ربه‌خۆییان بۆ ڕه‌خسا.
هێرشی سه‌دام حوسێن بۆ سه‌ر کوێت و پاشان هه‌ڵگیرسانی شه‌ری که‌نداو که هاوپه‌یمانان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا هێرشیان کرده سه‌ر ئێراق و سوپاکه‌یان تێکشکاند، ئێراق تووشی شکستێکی سه‌ربازی گه‌وره هات، که‌وایکرد له ناو ئێراقدا شیعه له خواروو و کورده‌کان له کوردستانی بنده‌ستی ئێراقدا به هاندانی ئه‌مه‌ریکا دژی رژێمی به‌عس ڕاپه‌ڕن. ڕاپه‌رینی به‌هاری 1991 کورد وه‌کو راپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان که له ئه‌نجامی شکست و لاوازبوونی ئێراق له جه‌نگی کوێتدا هاته‌کایه‌وه، ده‌ستپێکی وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی کهموێنهبوو له دوای رێکه‌وتنی لۆزانه‌وه.
ئه‌مه‌ریکا به‌رژه‌وه‌ندی تورکیای ره‌چاو ده‌کرد و له‌گه‌ڵ پارچه‌بوونی ئێراق نه‌بوو، مه‌ترسی داگیرکاری له ئێران و تورکیا له‌مباره‌یه‌وه هه‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکا مه‌به‌ستی رووخانی رژێمی به‌عسی نه‌بوو بۆیه رێگه‌ی به فرینی کۆپته‌ری ئێراقی دا و چاوپۆشی له هێرشی سوپای ئێراق بۆسه‌ر خه‌ڵک کرد. ئه‌مه‌ریکا کێشه‌ی کورد و شیعه‌کانی به کێشه‌ی ناوخۆیی دانا، به‌مجۆره پشتی له کورد و خه‌ڵکی ئێراق کرد. هێرشه‌کانی سوپای ئێراق سه‌رکوتی ڕاپه‌رینی خه‌ڵکیان دڕندانه له گه‌لێ شویندا کرد، له کوردستاندا بووه‌هۆی کۆڕه‌وه مه‌زنه‌که‌ی خه‌لکی کوردستان. هێرشه دڕندانه‌کانی سوپای ئێراقی بۆ سه‌ر خه‌ڵک و کاره‌ساته مرۆییه‌کان وایان له رۆژئاوا و هاوپه‌یمانان کرد که چیتر له به‌رپرسیاری ئه‌و کاره‌ساته و تاوانکاری هێزه‌کانی ئێراق ڕانه‌که‌ن و بڕیارێک بۆ پاراستنی ئه‌و خه‌ڵکه بده‌ن. له ئه‌پریلی 1991 دا نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بریاری 688 ی بۆ پارێزگاری کورد و شیعه ده‌رکرد. ئه‌م بڕیاره رێگه‌ی به ده‌ستێوه‌ردانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئێراقدا دا. ئه‌و بڕیاره بووه هۆی دامه‌زراندنی زۆنی نه‌فرین و ناوچه‌ی ئارام له سه‌رووی هێلی 36 دا. هێزه‌کانی ئێراق ناچاری کشانه‌وه له کوردستاندا له سه‌رووی زۆنی 36 کران، ناوچه‌کانی خوارووی زۆنه‌که له ژێر ده‌ستی رژێمی ئێراقدا مایه‌وه، بۆیه چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه کوردیانه‌ی خوارووی زۆنه‌که هه‌روه‌کو خۆی مایه‌وه. هه‌رچۆنیبێ بۆ یه‌که‌مجار بوو له دوای لۆزانه‌وه ناوی کورد له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی جیهانیدا ده‌هات، وه یه‌که‌مجار بوو UN په‌سندی ده‌ستێوه‌ردانی هێزی ده‌ره‌کی له کاروباری ناوخۆی ستاتێکی ئه‌ندامدا ده‌کرد.
ده‌ستێوه‌ردانی هێزی ده‌ره‌کی له‌ئێراقدا، که رێگه‌ی بۆ ڕاپه‌رین خۆشکرد، که بووه هۆی کۆڕه‌وه‌که ئه‌ویش بووه‌هۆی هاتنی بڕیاری688 ی UN بۆ دروستکردنی ناوچه‌ی دڵنیایی، که هێزه‌کانی ئێراقیان ناچاری کشانه‌وه کرد، ئه‌وه رێگه‌ی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به پارته کوردیه‌کان بۆ ناو شاره‌کانی کوردستان خۆش کرد، وایکرد که بیر له خۆرێکستن و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌ڕێوه‌به‌ریی بکه‌نه‌وه.
له به‌هاری 1991 دا به‌شێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان که ده‌که‌ونه سه‌رووی زۆنی 36 که‌وتنه ژێر پارێزگاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، کێشه‌ی کورد له کوردستانی بنده‌ستی ئێراقدا گه‌یشته ئاستی به‌رزتر، هه‌روه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بڕیاریدا کورده‌کان له هێرشی ئێراق بپارێزێت. سیسته‌می جیهانی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتبوو که وایکردبوو مافه‌کانی مرۆڤ و مافی گه‌لانی چه‌وساوه گرنگیان پێبدرێت. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ستات و جیابوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان چیتر تابوو نه‌بوون. له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا کۆمه‌ڵی ستاتی نوێ خه‌ریکی له دایکبوون بوون. کورد ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه بنێت. بۆیه سه‌یر نه‌بوو که گه‌لێ له به‌رپرسانی ولاتانی ئه‌وروپا ئه‌وانه‌ی که له کیشه‌ی کورد و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌یشتن چاوه‌روانی هه‌نگاوی له‌م شێوه‌یه‌یان له کورد ده‌کرد. به‌لام ئایا سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی یا پارتی و یه‌کێتی توانای ئه‌و هه‌نگاوه‌یان هه‌بوو و هه‌رگیز ئاماده‌ی هه‌نگاوی ئه‌وها بوون؟ ئایا ئه‌وان له‌و گۆڕانه جیهانیه و ئه‌رکه‌کانی ئه‌و قۆناغه نوێیه گه‌یشتن؟ ئایا باری جیۆپۆلیتیکی کوردستان چۆن بوو و له چ ئاستیکدا بوو؟ ئه‌وانه و گه‌لێ پرسیاری دیکه ده‌کرێ سه‌باره‌ت به‌وه بکرێن.
یه‌که‌م: سه‌رکردایه‌تی پارته کوردییه به‌هێزه‌کان هه‌موویان خاوه‌نی که‌لتورێکی رامیاری بوون که بنچینه‌ی له‌سه‌ر مافی ئۆتۆنۆمی و به‌یه‌که‌وه ژیان له ئێراقدا ده‌گرت. ئه‌گه‌ری مافی چاره‌نوس ئامانجێکی دووری ئه‌وان بوو، هه‌رگیز له هیچ دانوستان و گفتوگۆیه‌کدا گوتن له‌سه‌ر ئه‌و مافه نه‌کراوه، به‌ڵکو چه‌ند دێرێک بوو له به‌رنامه و په‌یڕه‌وی پارته‌کاندا نوسرابوو. به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه سیمبۆل و به‌ها کوردستانییه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان به ناریالیستانه و ناگونجاو داندراون و به‌لاوه ده‌نران. له‌به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌دا پارت و رێکخراوی به‌هیزی سه‌ربه‌خۆخواز له کوردستاندا نه‌بوو.
دووه‌م: ئه‌و پارتانه هه‌ریه‌که به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان په‌یوه‌ندیان به وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان وه‌کو ئێران و سوریا به‌تایبه‌تی هه‌بوو. ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌یان کردووه و په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر ئه‌وه بنچینه‌ی گرتووه. ئه‌و وڵاتانه به‌رژه‌وه‌ندیان له ئێراق هه‌بووه و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌دا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته کوردیانه‌دا هه‌بووه، ئه‌و وڵاتانه ئاره‌زووی ئازادی کوردیان نه‌کردووه، هه‌روه‌کو خۆیان کوردیان له وڵاته‌کانیان له مافه‌کانیان بێبه‌ش کردووه و چه‌وساندوویانه‌ته‌وه.
سێیه‌م: هه‌ژاری زانین له مافه‌کانی گه‌لانی ژێرده‌سته به‌پێی رێکه‌وتن و کۆنڤهنسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. له به‌رنامه و پهیرهویاندا ئاماژه به کانون و بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌باره‌ت به مافی گه‌لان و گونجاوی ئه‌و بڕیارانه بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان نه‌بوو. تێگه‌یشتنی سه‌رکرده‌کان له پۆلیتیک و گۆڕانه ناوچه‌یی و جیهانیهکان، سه‌باره‌ت به کانونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کێشه‌ی گه‌لان وه‌کو ده‌رکه‌وت هه‌ژار و له پاش بوو، به‌مجۆره کورد وه‌کو نه‌ته‌وه لاواز، بڕوابه‌خۆنه‌بوو، نایه‌کگرتوو و پاشکه‌وتوو ده‌رکه‌وتن. هه‌روه‌ها هه‌ژاری تێکه‌یشتن له گۆرانی سیسته‌می جیهانی و کاریگه‌ری گۆڕانه‌که له‌سه‌ر مافی گه‌لانی ژێرده‌سته. بۆنمونه به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپادا کاریگه‌ری له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی ئه‌وان نه‌نواند. وه‌کو پیشوو سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له ئێراق به ناڕیالیستانه ده‌زاندرا و ئامانجی ئه‌وان نه‌بوو و له فه‌رهه‌نگی ڕامیاری ئه‌واندا پشتگیری نه‌بوو.
چواره‌م: له‌لایه‌کیتر پارته کوردیه‌کان له نێوخۆیاندا ناته‌با بوون، سه‌رۆکه‌کانی پارتی و یه‌کێتی پاوانخواز و خێڵه‌کیانه جوولانه‌وه، هه‌وڵی په‌راوێزکردن و له‌خراپترین باردا له‌ناوبردنی یه‌کتریاندا، ئه‌نجام کوردستانیان کرده دوو به‌ش. ره‌وت و لێکدانه‌وه‌ی خۆپه‌رستانه‌ی ناراشیونالانه زاڵ بوون، هۆشمه‌ندی و لێکدانه‌وه‌ی راشیوانالانهی کوردستانیانه لاواز بوون، به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆک و پارت له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان‌دا ده‌هاتن.
پێنجه‌م: ولاتانی داگیرکه‌ری کوردستان (تورکیا و ئێران و سوریا) له‌سه‌ر هه‌مان پۆلیتیکی دژه ئازدی و دژه کوردی پێشوویان به‌رده‌وام بوون، هه‌وڵی راگرتنی ستاتوس کۆیان له ناوچه‌که ده‌دا. تورکیا له‌ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌دا ئاشکرا هه‌ره‌شه‌ی داگیرکردنی خوارووی کوردستانی ده‌کرد. به‌مجۆره پۆلیتیکی تۆقاندنی به‌تایبه‌تی تورکیا وه‌کو پێشوو به‌رده‌وام بوون.
شه‌شه‌م: ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا چاودێری باره‌که‌یان ده‌کرد، ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به‌تایبه‌تی تورکیایان ده‌کرد، به‌لای راگرتنی باری ستاتوس کۆ له ناوچه‌که‌دا بوون.
په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی پارته‌کان به ئێران و سوریا و ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان، هه‌ولدان بۆ گه‌یشتن به خۆبه‌رێوه‌به‌ری ناوچه‌یی و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، پۆلیتیکی تۆقاندنی داگیرکه‌ران به‌تایبه‌تی تورکیا واپێده‌چێ کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر مانه‌وه له‌سه‌ر ره‌وتی ئۆتۆنۆمیخوازی پێشوو هه‌بوو. ئه‌وه وایکردبوو سه‌رکرده کورده‌کان وه‌کو تورکیا هه‌مان گوتنیان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه هه‌بوو. واته ئه‌وان له‌بری تورکیا پۆلیتیکی تۆقاندنیان ده‌گوته‌وه.
ئه‌گه‌ری داگیرکردنی کوردستان له لایه‌ن تورکیا یا ئێران له‌ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌دا مه‌ترسیه‌که هه‌یه، به‌ڵام باری رامیاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می جه‌نگی ساردا زۆر جیاوازه. له‌م باره‌دا پێشێلی سه‌روه‌ری ستات ده‌کرێت، پێشێلی کانونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت، پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کرێت، هه‌ڕه‌شه‌ی تاوانی پاکتاوکردن و کاره‌ساتی مرۆڤانه دێته‌ئاراوه، بۆیه کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ریه‌تی گوشاری راسته‌وخۆ بخاته‌سه‌ر ستاتی داگیرکه‌ر و ناچاری کشانه‌وه‌ی به‌جۆرێ له جۆره‌کان بکه‌ن.
جگه‌له‌وه‌ی ئه‌وان زیاتر له نیوسه‌ده بوو به بیروباوه‌ری مافی ئۆتۆنۆمی، به‌یه‌که‌وه ژیان و مانه‌وه له ئێراق گۆش ده‌کران، بۆیه تێپه‌ڕاندنی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه له‌ئه‌گه‌ری نه‌بوونی یا لاوازی لایه‌نگیری سه‌ربه‌خۆخوازی کارێکی ئه‌سته‌م بوو. ئه‌وان جگه له مانه‌وه له ئێراق رێگه‌یه‌کی دیکه‌یان له ئهگێندهدا نه‌بوو.
کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بێ ستات، خاک داگیرکراو یا ژێرده‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه که تاوانی گه‌لکوژی له ئێراقدا له به‌رامبه‌ردا کرا، خاوه‌نی ئه‌و فاکتهرانهبوو که بتوانێ له‌به‌ر ڕۆشنایی بڕیار و کانونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا پشتگیری بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوس به‌ده‌ست بهێنێت و نه‌چێته‌وه ژێر چنگی ئێراق. گۆڕانه جیهانیهکان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی ژێرده‌سته‌دا بوون، سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه چیتر تابوو نه‌بوون. کورد له باشوری کوردستاندا له‌ژێر پارێزگاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بوو. به‌ڵام بوونی ئه‌و فاکته‌رانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد له کوردستانی بنده‌ستی ئێراقدا به‌س نه‌بوون، چونکه سه‌رکرده‌کانی پارته‌کان خۆیان بڕوایان به هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه نه‌بوو، جگه‌له‌وه‌ی به هۆی ناکۆکی و بێمتمانه‌یی، زاڵبوونی پاوانخوازی و خێلهکیزم به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر ی.ن.ک و پ.د.ک دا، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه لاواز و بێ‌توانا کرا و پاشخرا. بۆیه ئه‌گه‌ر بڕواش به جیابوونه‌وه هه‌بوایه پارته رامیاریه‌کانی کوردستان له ئاستی قۆناغه‌که‌دا نه‌بوون. گوتنی ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دیکه گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که بوونی له خاکێکی هاوبه‌شدا هه‌یه و له‌باری ژێردهستهییدایه، به‌ر له هه‌ر شتێ پێویستی به هه‌بوونی دوو فاکته‌ری گرنگ هه‌یه، یه‌که‌م بڕوای به‌هێز به سه‌ربه‌خۆیی، دووه‌م بوونی نه‌ته‌وه‌ی به‌هێز (به‌هێزیی له رووی یه‌کگرتوویی، یه‌کده‌نگی و هه‌بوونی متمانه‌ی خه‌ڵک به سه‌رکرده‌کانی)، که ئه‌وه‌ش له باری سه‌رده‌می ئه‌مرۆماندا پارت و رێکخراوی دیموکراتیخوازی نیشتیمانی کراوه و راشیونال ده‌خوازێ. ئه‌وسا ئه‌و فاکته‌رانه له ناو کورددا زۆر لاوازبوون، ئێستاش کورد کێشه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه.
به‌هۆی داگیرکردنی ئێراق له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رۆژئاوا به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا و به‌مشیوه‌یه روخاندنی رژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێن له ئه‌پریلی 2003 دا، ئێراق پێینایه قۆناغێکی رامیاری نوێ و ئیپۆکهکی نوێ. ئه‌مه‌ریکا که به‌رهه‌لستکارانی ئێراقی به کورد و عه‌ره‌به‌وه کۆکردبۆوه به‌رنامه‌یه‌کی دیموکراتیزه‌کردنی وڵاتی له دروستکردنه‌وه‌ی ستاتی ئێراقدا خسته‌ڕوو. باشوری کوردستان به دابه‌شکراوی له نێوان پ.د.ک و ی.ن.ک به‌ڕێوه‌ده‌بردرا، بارزانی و تاڵه‌بانی پشتگیری ئه‌مه‌ریکایان کرد و هه‌وڵیان بۆ مافی فیدرالی له ئێراقێکی فیدرالدا ده‌ستپێکرده‌وه. ئێراق له‌به‌رده‌م گۆڕانێکی بنه‌ره‌تی دابوو، ئێستا هه‌وڵی جۆرێک له سیسته‌می دیموکراسی که نوێنه‌ریی هه‌موو گروپه ئه‌تنی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکات ده‌درا. بزوتنه‌وه‌ی ریفه‌رانده‌م سه‌رهه‌ڵدانێکی ئه‌رینی بوو له‌و کاتی‌دا، به‌ڵام له کوردستاندا له‌ژێر کاریگه‌ری به‌تایبه‌تی یه‌کێتیدا بوو که بۆ مه‌رامی خۆی به‌کاری ده‌هێنا وه هه‌روه‌ها له‌کوردستاندا لاواز بوو، له‌لایه‌ن پارته به‌هێزه‌کانه‌وه پشتگیری بیرۆکه‌ی دیارکردنی مافی چاره‌نوس له‌رێگه‌ی گشتپرسیهوه هه‌رگیز نه‌کرا.
ده‌ستوری کاتی ئێراق له رێکه‌وتی 8ی مارسی 2004 دا ڕاگه‌یه‌ندرا مافی چاره‌نوسی کوردی تێدا نه‌بوو[4]. ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراق له رێکه‌وتی 29ی ئۆگۆستی 2005 راگه‌یه‌ندرا[5]، له‌و ده‌ستوره‌شدا چه‌مکێک به‌ناوی مافی چاره‌نوس بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نه‌نوسرا. مه‌سعود بارزانی ده‌لێ مافی چاره‌نوس به روونی له پێشه‌کیه‌که‌دا نوسراوه، هه‌رچی جه‌لال تاله‌بانییه گله‌یی له نه‌نوسینی مافی چاره‌نوس له ده‌ستوردا ده‌کات[6].
پرسیار2. ئێستا و داهاتوو چیبكرێت ؟, كه‌ڵك له كام ئه‌زمونی گه‌لان وه‌ربگرترێت , باشترین ئه‌زموون لێوه‌ی فێربین كامه‌یه؟
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌مان به هۆکاره‌کانی نه‌گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی کرد، ئاماژه‌مان به هۆکاره ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کان له قۆناغه جیاجیاکاندا کرد. بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ سه‌یری ئه‌گه‌ری ئازادی یه‌کجاری کوردستان له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا بکه‌ین پێویسته سه‌یری فاکته‌ره ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکه‌ین و بزانین تا چه‌ند ئه‌و فاکته‌رانه بۆ ههنگاوێکی ئه‌وها ئه‌رێنین یا نه‌رێنین.
سه‌باره‌ت به فاکته‌ره ناوخۆییه‌کان که بڕبڕه‌ی پشتی هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆین که گرنگترینیان ویستی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی و به‌هێزیی نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێ بوونیان هه‌بێ تاکو نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوانێ هه‌نگاوی یه‌که‌می گرنگ بهاوێت، به‌بێ بوونی ئه‌و فاکته‌رانه یا له‌باری لاوزی ئه‌و فاکته‌رانه‌دا، هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی سه‌خته بکرێت، ئه‌گه‌ر بشکرێت لاواز ده‌بێت و زۆر سه‌خته سه‌رکه‌وتن به‌دیبهێنێت.
سه‌باره‌ت به فاکته‌ره ناوچه‌ییه‌کان کاریگه‌ری گۆڕانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که که‌م یا زۆر به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ و مافی گه‌لانه‌وه هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆر که‌م ئه‌و کاریگه‌رییه به‌دیده‌کرێت، به‌لام زوو یا دره‌نگ واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت که کاریگه‌ریه‌که به‌رچاوتر بێت. وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان پیاده‌ی پۆلیتیکی تۆقاندن وه‌کو پێشوو ده‌که‌ن، ئه‌گه‌رچی ده‌زانن ئێستا جیهان گۆڕاوه و ویستی گه‌ل ده‌توانێ هه‌ره‌س به‌و پۆلیتیکهیان بهێنێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری باشوری کوردستان بکه‌ین و سه‌یری پۆلیتیکی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بکه‌ین، به‌رده‌وامی ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و پۆلیتیکه ئامانجی خۆی تائێستا پێکاوه و سوودبه‌خشه بۆیان.
سه‌باره‌ت به فاکته‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌و ره‌وشه‌ی دوای جه‌نگی سارد سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ و مافی گه‌لانی ژێرده‌سته درێژه‌ی هه‌یه، به‌مجۆره مافه‌کانی مرۆڤ گرنگیان لای کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردان له ستاتی خاوه‌ن رژێمی دیکتاتۆر له باری پیشێل‌کردنی کوێرانه‌ی به‌رفراوانی مافه‌کانی مرۆڤدا هه‌یه. سیسته‌می دیموکراسی و رێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ لای رۆژئاوا پشتگیری هه‌یه. دیاره دوو ڕوویی له پۆلیتیکی رۆژئاوادا به‌دیده‌کرێت، ده‌ستێوردانی کۆمه‌لگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی جوداکارانهیه selective intervention، به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی زلهێزه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا رۆڵی گرنگ له ئه‌گه‌ری کرده‌ی ده‌ستێوه‌رداندا ده‌بینن. هه‌روه‌کو له‌و ماوه‌یه‌دا له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان دژی رژێمه دیکتاتۆره‌کان، رۆژئاوا له رژێمی دیکتاتۆری لیبیا بێده‌نگ نه‌بوو، یارمه‌تی سه‌ربازی شۆڕشگێرانیاندا و رژێمی قه‌زافیان له‌ناوبرد، به‌ڵام له ئاست پێشێلکاریه‌کانی به‌حرێن، یه‌مه‌ن و سوریا پاسیڤن. روسیا و چین له زۆربه‌ی باره‌کاندا دژی ده‌ستێوه‌ردان له‌سه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤن، پاسیڤانه ده‌ڕواننه پێشێلکاریه‌کان، بۆیه هه‌میشه نایهککگرتوویی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌ستێوه‌ردان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌یه، که ئه‌وه‌ش بۆ رێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ و مافی گه‌لانی ژێرده‌سته نه‌رێنییه.
بۆیه له‌ئه‌گه‌ری هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ده‌بێ ئه‌و فاکته‌رانه به به‌هێزی هه‌بن که بۆ سه‌ربه‌خۆخوازی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن. دروستبوونی پارتی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆخواز چ وه‌کو پارتی نوێ یا له ئه‌نجامی گۆڕانی ستراتیژی پارته گه‌وره‌کان له ئۆتۆنۆمیخوازیهوه بۆ سه‌ربه‌خۆخوازی که توانای کارتێکردنه سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیان هه‌بێت، بتوانن ویستی سه‌ربه‌خۆیی لای خه‌ڵک به‌هێز بکه‌ن و به‌جۆرێک که خه‌ڵک ئاماده‌بن کار له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆییدا بکه‌ن. یه‌کگرتوویی و یه‌کده‌نگی له‌نێوان پارته ڕامیاره‌کانی کوردستان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وه‌کو تاکه رێگه‌ی گه‌یشتن به سه‌فرازی و ئازادی کوردستان، وه دروستکردنی متمانه‌ی خه‌ڵک به پارته رامیاره‌کان به‌گشتی، دیاره ئه‌وه‌ش به‌نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازی و حوکمی میلیتسیانه به‌ده‌ستدێت. پارته رامیاره‌کان ده‌بێ کراوه و دیموکراسی خوازبن، دان به پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بنێن و هزری کۆنه‌پارێز و فیودالانه تێپه‌ڕێنن، به‌مجۆره ملکه‌چی هه‌لبژاردنه‌کانی خه‌لک بن. له‌مباره‌دا نه‌ته‌وه به‌هێز خۆی پیشان ده‌دات و ئاماده‌ی هه‌نگاوه‌کان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان تێکرا سه‌ربه‌خۆیی بوێت و پێی له‌سه‌ر دابگرێت، ئه‌وه کۆمه‌لگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ئه‌گه‌ری زۆر ناچاره هه‌نگاوه‌کانی به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا بشکێنێته‌وه، بۆنمونه وه‌کو کۆسۆڤۆ و پێداگرتنیان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وایکرد که کۆمه‌لگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مل بۆ داخوازیه‌کانیان بده‌ن.
سه‌رۆکه‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون که بتوانن مافی چاره‌نوس به ده‌ستور بکه‌ن و له ده‌ستوردا بیسه‌پێنن، دیاره سه‌پاندنی مافی چاره‌نوس له لیستی سه‌ره‌وه‌ی داخوازیه‌کانی ئه‌وان نه‌بوو، له‌راستیدا کارتێکی گوشاریان بوو. بۆیه ئه‌وه نه‌کرا وه‌کو بۆنمونه ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی مۆنتینیگرۆ له‌گه‌ڵ سربیا کردی یا ئه‌وه‌ی کریستیانه‌کانی خوارووی سودان له گه‌ڵ رژێمی ئیسلامی سودان کردیان. ئه‌وسا ده‌کرا هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رێکی دیموکراسی و ده‌ستوریانه بدرێت به‌وه‌ی به‌شداری له حکومه‌تی ناوه‌ند بۆ ماوه‌یه‌ک بکرێت، پاشان پرسیاری سه‌ربه‌خۆیی له کاتێکی دیاریکراودا بخرێته به‌رده‌م گشتپرسی خه‌لکی کوردستان. ئه‌گه‌ر پارتهرامیارهکانی کوردستان سه‌ربه‌خۆخواز بوونایه ده‌یانتوانی وه‌کو کۆسۆڤۆ نه‌چنه‌وه ژێرده‌ستی به‌غدا و وابه‌سته‌ی ئێراقی دوای سه‌دام نه‌بن، له جیاتی ئه‌وه هه‌وڵی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری بده‌ن، ئه‌وه‌ی که له 1991 دا نه‌یان کرد ئێستا بیکه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌کو چاوه‌ڕوان ده‌کرا نه‌کرا، پارته ئۆتۆمیخوازهکان ئه‌و کاره‌یان نه‌کرد، چونکه بڕاوایان پێی نه‌بوو.
له‌باری ئێستادا که مافی چاره‌نوس له‌ده‌ستوردا نه‌نوسراوه، کورد ده‌توانێ چی بکات؟ جیابوونه‌وه به‌بێ بوونی فاکتهرهناوخۆییهکانی سه‌ربه‌خۆیی که له‌باری ئێستادا بوونیان نییه یا زۆر لاوازن سه‌خته بێته‌دی. بۆیه له‌هه‌نگاوه‌کانی ئیستا و داهاتوودا ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌و فاکته‌رانه پێش هه‌رشتێ مسۆگه‌ر بکرێن، ئه‌وه‌ش له‌ڕاستیدا هه‌روا ئاسان نایه‌نه‌دی، چونکه باشوری کوردستان کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی، داخراوی و پشووته‌نگی، پاوانخوازی، تاکڕه‌وی و دیسپۆتیزمی هه‌یه، بۆنمونه تائێستا خێزان و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار که‌نترۆلی کۆمه‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته، تا ئێستا نه‌توانراوه هه‌لبژاردنێکی ئازاد و کراوه ده‌ستپاکانه ئه‌نجام بدرێت. ههرچۆنیبێت نهنوسرانی مافی چاره‌نوس له ده‌ستوردا زیانی زۆری بۆ هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، ئه‌گه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی داهاتووی کورد بۆ جیابوونه‌وه له ئێراق به‌دڵنیاییه‌وه دێنێته‌پێشه‌وه.
ئه‌گه‌ر کورد مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت و ئاماده‌ی جیابوونه‌وه بێت واته فاکته‌ره ناوخۆییه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی پێگه‌یاندبێ، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان کورد و ئێراق وه‌کو ئێستا درێژه‌ی هه‌بوو، له‌و باره‌دا ده‌کرێ بیر له‌چه‌ند رێگه‌یه‌ک بکرێته‌وه:
1. سازکردنی گشتپرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، کشانه‌وه له پشکی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند و کێشانه‌وه‌ی کارمه‌نده‌کانی سه‌ر به کورد له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، جیابوونه‌وه و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌و رێگه‌یه به‌ئه‌گه‌ری زۆر له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌کان ره‌تده‌کرێته‌وه، ده‌کرێ ببێته‌هۆی شه‌ری نێوان کورد و به‌غدا. تورکیا هه‌ره‌شه‌ی داگیرکاری له‌نوێ ده‌کاته‌وه، سه‌رکرده کورده‌کان به پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌ڵێنه‌کانیان تۆمه‌تبار ده‌کات و به‌بیانوی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا ده‌کرێ به‌و داگیرکارییه هه‌ڵسێت.
2. سازدانی گشتپرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، پاشان دانوستان له‌گه‌ڵ ئێراق له‌سه‌ر کات و چۆنیه‌تی جیابوونه‌وه، چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سنور. له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌که‌وتنی رێکه‌وتنێک که رێگه به جیابوونه‌وه‌ی ئاشتیانه بدات، له‌م باره‌دا ده‌کرێ ده‌سه‌ڵاتی ئێراق جیابوونه‌وه ره‌تکاته‌وه و ببیته‌هۆی به‌رپابوونی شه‌ڕ، وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان وه‌کو پێشوو ده‌ست به هه‌ره‌شه‌ی داگیرکردن ده‌که‌ن و بیانووی زۆر دروست ده‌که‌ن.
3. له‌ئه‌گه‌ری سووڕبوونی پارته ئۆتۆنۆمیخوازه‌کان له‌سه‌ر مانه‌وه له ئێراقدا، ده‌بێ پارتێکی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆخواز هه‌بێت، بتوانێ هه‌ڵبژاردن بباته‌وه و زۆرینه به‌لای سه‌ربه‌خۆییدا رابکیشێ، ئه‌وجا گشتپرسی ئه‌نجام بدرێت. له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی لایه‌نی سهربهخۆخوازدا، پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌کی ئاشتیانه بۆ جیابوونه‌وه، دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بکرێت. ئه‌گه‌ر لایه‌نی دۆڕاوی گشتپرسی رێزی هه‌لبژاردنی خه‌ڵک نه‌گرن، له‌مباره‌دا نایه‌کگرتوویی له ناو کورددا ده‌کرێ زیان به هه‌وڵه‌کانی جیابوونه‌وه بگه‌یه‌نیت.
کورد ده‌یتوانی له دوای رووخانی سه‌دام له کاتی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقدا یا وه‌کو کۆسۆڤۆ بکه‌ن و نه‌چنه‌وه ژێرچنگی به‌غدا، یا وه‌کو خه‌ڵکی مۆنتینیگرۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر جودابوونه‌وه بکه‌ن و ئاشتیانه جیاببنه‌وه، به‌لام وه‌کو گوتمان ئه‌وه به‌هۆی ره‌وتی ئۆتۆنۆمیخوازی، لاوازی سه‌رکرده‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک، لاوازی و نائاماده‌یی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه نه‌کرا، ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌سه‌رچوو. له‌باری ئێستادا ده‌کرێ بیر له‌و ڕێگانه بکرێته‌وه که ئاماژه‌مان بۆ کردن.
له‌کۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بیربخه‌ینه‌وه، که خه‌ڵکی کوردستان وه‌کو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی بێ ستات مافی ره‌وای خۆیانه خۆیان چاره‌نوسی خۆیان دیار بکه‌ن، وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بن. به‌ڵام وه‌ک پێشتر گوتمان به‌ر له هه‌ر شتێ ده‌بێ کورد ناوماڵی خۆی دیموکراسیانه رێکخات، متمانه له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا دروستبکرێت و به‌هێزبێت. سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکرێته ئامانجی سه‌ره‌کی پارت و رێکخراوه‌کان، یه‌کده‌نگی و ته‌بایی ته‌واو له‌و لایه‌نه‌وه به‌دیبهێندرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرا لانی که‌م هه‌وڵی به‌ده‌ستهینانی زۆرینه‌ی گونجاو یا ره‌ها بدرێت. پاشان ده‌کرێ هه‌نگاوه‌کانی دیکه بنرێن.
شاخه‌وان شۆڕش
27 ی ئۆکتۆبه‌ری 2011
[1] تێگه‌یشتن به‌واتای ناسیونالیستانه واته هه‌ستکردنی به‌هێزی ناسنامه‌ی ئێتنی و نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش له خاکێکی هاوبه‌شدا، وه هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی یه‌که‌یه‌کی رامیاری هاوبه‌ش له شێوه‌ی ستاتدا.
[2] ستاتی نه‌ته‌وه بریتیه له سه‌رداری نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوی یه‌کگرتوودا، وه ستاتی نه‌ته‌وه ره‌وایه‌تی متمانه‌ی رامیاری خۆی له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت. به‌پێی گه‌لێ له تیۆرکاران ستاتی نه‌ته‌وه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له ئه‌وروپادا سه‌ریان هه‌ڵداوه به‌تایبه‌تی له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌کاندا. له جیهاندا به ده‌گمه‌ن ستات هه‌یه هه‌مووی له ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێکهاتبن. سه‌یری ئه‌و لینکه بکه: http://en.wikipedia.org/wiki/Nation_state#Examples
[3] سیسته‌می وێستفالیان سه‌روه‌ری ستات به‌ر سه‌ر ناوچه‌کانی ولات بێهاوتا ده‌کات و دوا وته لای ستاته نه‌وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سه‌رووتری ده‌ره‌کی. سه‌یری ئه‌و لینکه بکه: http://www.austlii.edu.au/au/journals/AJLH/2004/9.html
[4] سه‌یری وتاری “ده‌ستوری کاتی ئێراق و پاشه‌کشه‌ی مافه‌کانی کورد” له رێگه‌ی ئه‌و لینکه‌دا بکه: http://kadirshorsh.com/Desturi%20kati%20u%20pashkishei%20mafekani%20kurd%2027.3.2004.pdf
[5] سه‌یری وتاری “بنچینه‌یاسای ئێراق: سه‌یرێکی ڕه‌خنه‌گرانه سه‌باره‌ت به مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان” له ڕێگه‌ی ئه‌و لینکه‌دا بکه: http://kadirshorsh.com/Const.%20Kurd%20u%20const…pdf
[6] سه‌یری سه‌رچاوه‌ی پێشوو بکه. هه‌روه‌ها سه‌یری “ئه‌گه‌ر نه‌لێین به‌ڵێ ئه‌وه‌شمان له‌ده‌ست ده‌چێت” له ڕیگه‌ی ئه‌و لینکه‌دا بکه: http://kadirshorsh.com/Const..Her%20ewe%20dekira..1.10.2005.pdf
سەرنج بنێرە