ده‌یه‌مین کۆنفرانسی شاره‌زایانی گه‌لکوژیIAGS له شاری سیه‌نای ئیتالیادا
له کۆنفرانسی ده‌هه‌مدا نزیکه‌ی 190 بابه‌تی جۆراوجۆری زانستی له‌لایه‌ن شاره‌زایان و چاڵاکوانانی ژینۆساید که له زۆر شوێنی جیهانه‌وه هاتبوون پێشکه‌شکرا. جگه له سه‌ردانی شوێنی مێژوویی و تایبه‌ت به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. هه‌موو بابه‌ته‌کان په‌یوستداربوون به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، تاوانی پاکتاو و کۆمه‌ڵکوژی و گه‌لکوژی. بێگومان زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان زۆر سوودبه‌خشن و ده‌کرێ سوودی باشیان له بواری لێکۆڵینه‌وه‌دا لێوربگیرێت
کۆنفراسی ده‌یه‌می هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی شاره‌زایانی گه‌لکوژی IAGS له رۆژانی 19 تا 22 ی مانگی ژونی 2013 له زانستگه‌ی سیه‌نا له شاری کۆن و خنجیلانه‌ی سیه‌نادا له ناوچه‌ی تۆسکانا سازکرا. زانستگه‌ی سیه‌نا ده‌که‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاری کۆنی سیه‌نا، شاری کۆنی سیه‌نا زۆر به پارێزراوی له سه‌ده‌کانی ناوه‌راسته‌وه و زووتر هێشتراوه‌ته‌وه و تائێستا به‌زیندووی ژیانی تێدایه، ئه‌و شاره کۆنه له لیستی جیهانی یونسکۆ دایه. له ڕاستیدا که سه‌یری کۆڵان و کوچه کۆنه‌کانی شاره‌که و ئه‌و جوانییه مێژوویه‌ی شاره‌که‌م ده‌کرد، ئاخم بۆ بێکه‌سی کورد و شێواندن و تێکدانی شوێنه‌واره کۆنه‌کانی کوردستان هه‌ڵده‌کێشا.
له کۆنفرانسی ده‌هه‌مدا نزیکه‌ی 190 بابه‌تی جۆراوجۆری زانستی له‌لایه‌ن شاره‌زایان و چاڵاکوانانی ژینۆساید که له زۆر شوێنی جیهانه‌وه هاتبوون پێشکه‌شکرا. جگه له سه‌ردانی شوێنی مێژوویی و تایبه‌ت به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. هه‌موو بابه‌ته‌کان په‌یوستداربوون به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، تاوانی پاکتاو و کۆمه‌ڵکوژی و گه‌لکوژی. بێگومان زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان زۆر سوودبه‌خشن و ده‌کرێ سوودی باشیان له بواری لێکۆڵینه‌وه‌دا لێوربگیرێت.
به‌پێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌ناو ئه‌و رێکخراوه‌دا هه‌مه، هه‌روه‌کو هه‌میشه هه‌ستی پێکراوه و ده‌بیندرێت، شاره‌زا ئه‌مه‌ریکاییه‌کان و ئه‌وروپیه‌کان زاڵن، جووه‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌خه‌ستی به‌شداری کۆنفراسه‌کان ده‌که‌ن. به‌پله‌ی یه‌که‌م تاوانی هۆلۆکۆست به‌به‌رده‌وامی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت و پێشکه‌ش ده‌کرێت، گه‌لکوژی ئه‌رمێنیه‌کان گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت، هه‌میشه چه‌ند لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌لکوژی رواندا هه‌یه. بابه‌تی سه‌رنجڕاکێش له‌سه‌ر تاوانی گه‌لکوژی دیکه هه‌ن. جگه‌له‌وانه قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر چه‌مکی گه‌لکوژی، تیۆریه‌کان له‌م باره‌یه‌وه، دیدوروانگه یاساییه‌کان، به‌راوردکردنی تاوانه‌کان، تاوانباران، ژن وه‌کو قوربانی گه‌لکوژی، کاره‌ساته‌کانی دوای گه‌لکوژی، تیۆری و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رگرتن به تاوانی گه‌لکوژی هتد. ئه‌وانه هه‌مووی بابه‌تی گرنگی کۆنفراسه‌که بوون و له‌به‌رنامه‌ی کۆنفرانسه‌که‌دابوون.
له‌و کۆنفرانسه‌دا ئه‌وه ده‌بیندرا که ئاشنایه‌تی شاره‌زایان له‌گه‌ڵ تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفال به‌به‌راورد له‌گه‌ل چه‌ند ساڵی رابردوودا تاراده‌یه‌ک زیاتربوو، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌وڵی رێکخراو و دڵسۆزانی ئه‌و بواره ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌شداری کورد له کۆنفراسه‌که‌دا لاواز بوو به‌ڵام هه‌بوو. وه‌کو له هاوڕێم کاک عه‌لی مه‌حمودم بیست هه‌ندێ له چاڵاکوان و نوسه‌رانی کورد که بڕیار وابوو بۆ کۆنفرانسه‌که بێن له‌به‌ر نه‌بوونی ڤیزا نه‌یانتوانیبوو بێن. دیاره به‌ڕێزان عه‌داله‌ت عومه‌ر، عه‌لی مه‌حمود، ساڵار مه‌حمود له‌کوردستانه‌وه هاتبوون و کۆمه‌ڵێ کتێب و نامیلکه‌ی چاپکراویان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابوو، له‌پێشانگه‌ی کتێبه‌کاندا داندرابوون و به‌خۆڕایی ده‌درانه به‌شداربووان. ئه‌وه کارێکی باش و سوودبه‌خش بوو، چونکه گرنگه شاره‌زایان ئاشنایه‌تی زیاتر له‌گه‌ڵ تاوان و کاره‌ساته‌کانی کوردستان په‌یدا بکه‌ن. دیاره ئاستی کتێبه‌کان ناگه‌نه ئاستی ئه‌و کتێبانه‌ی که زانستی و پرۆفیشنالانه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی جیهانیه‌وه ده‌نوسرێن، به‌ڵام هه‌بوونیان بێگومان هه‌نگاوێکی باشه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی باشتر و زانستی‌تر. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ره‌خنه‌ی من بوو و بێزاریکردم ئه‌وه‌بوو یه‌کێ له کتێبه چاپکراوه‌کان که کۆمه‌ڵێ وێنه‌ی قوربانیانی هه‌له‌بجه‌ی له خۆگرتبوو که وابزانم له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ناردراوه‌ته ئێران و له ئێران چاپکراوه، له‌سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌دا دوو وێنه‌ی سه‌رۆکی ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داندرابوون، ئه‌وه زۆر خراپ بوو و ئه‌و کتێبه نه‌هێندرابایه زۆر چاکتر بوو، ئه‌گه‌ر بزانین که‌وا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جگه‌له‌وه‌ی دژی ئازادی کورده، نکۆڵی له‌بوونی تاوانی هۆلۆکۆست ده‌کات و وه‌کو یه‌کێ له دیکتاتۆره‌کانی جیهان له‌لایه‌ن شاره‌زانی گه‌لکوژیه‌وه ده‌ناسرێت.
بۆ کۆنفرانسه‌که سێ بابه‌تم ئاماده‌کردبوو که پێشکه‌شیان بکه‌م، به‌ڵام ته‌نها بواری ئه‌وه هه‌بوو یه‌ک بابه‌ت پێشکه‌ش بکه‌م، ئه‌وه‌بوو له رۆژی یه‌که‌می کۆفرانسه‌که بابه‌تێکم له‌سه‌ر گه‌لکوژی ئه‌نفال و هۆکاره‌کانی به زمانی ئینگلیزی پێشکه‌ش کرد. گومانی تێدا نییه که‌وا گرنگه ئه‌و کوردانه‌ی که شاره‌زاییان له بواری تاوانی گه‌لکوژیدا هه‌یه و ده‌توانن به زمانی ئینگلیزی بابه‌ت پێشکه‌ش بکه‌ن، به‌شداریان له کۆنفرانسی له‌و شێوه‌یه‌دا هه‌بێت. دیاره ته‌نها بابه‌تێک یا دوان له‌نێوان 190 بابه‌تدا بۆ کورد زۆر که‌مه، پێویسته هه‌وڵی به‌شداری ئه‌کتیڤیانه‌ی زۆر زیاتر بدرێت.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ کاک عه‌لی مه‌حمود هه‌وڵماندا کۆنفراسی ئه‌م ساڵ بێته کوردستان به‌ڵام له کوردستان نه‌تواندرا بودجه‌ی 11 هه‌زار دۆلار بۆ کۆنفرانس ته‌رخان بکرێت! هاتنی کۆنفرانسی وا به‌رفراوان و زانستی بۆ کوردستان زۆر گرنگه و بۆ کورد سوودی یه‌کجار زۆره، هیوادارم له داهاتووی نزیکدا کۆنفرانسی شاره‌زایانی ژینۆساید له کوردستاندا بکرێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی کوردی ویستی هه‌بێت ئاسانه. دیاره دوو کۆنفرانسی دیکه بۆ ساڵانی 2015 و 2016 شوێنیان بۆ ته‌رخان کراوه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی بخوازێت ده‌توانێ وا‌بکات کۆنفرانس له ساڵی 2016 له کوردستان سازبکرێت.
شاخه‌وان شۆڕش
25-6-2013
سەرنج بنێرە