موچەی نیوە و بێمنەتی دەسەڵاتی گەندەڵ لە خەڵک!

ئەگەر حزب لەڕێگەی هێز و پارەوە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، گەندەڵی و تالان یەکێ لە کۆڵەگەکانی بوونی بوو، تارادەیەکی زۆر لە رای خەلک و بەرژەوەندی خەڵک بێمنەتە. “دەسەڵات خێروبێر لەخۆیەوە دەبینێ و لایوایە لەسەرخەڵکە ملکەچی بن!”. (درێژەی زیاتر…)

The political crisis in Iraqi Kurdistan and the absence of a democratic solution

Democracy can indeed solve the internal conflict in Iraqi Kurdistan, but democracy cannot exist while the people suffer under the control of the party-militia institutions. Democratization cannot be realized without the liberation of the people from the clutches of the ruling political party. Consequently, the disarmament of the ruling political parties and elimination of the party-militia forces would be both vital and decisive. (درێژەی زیاتر…)

هاتنی ژمارەی زیاتری سەربازی تورکیا بۆ باشوری کوردستان و ئەگەر و پرسیارەکان

لەرووی بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستانەوە، بوونی هێزی سەر بە داگیرکەرانی کوردستان لەناو خاکی کوردستاندا لەهەر وڵاتێکەوە بێت، زیان بە بەرژەوەندیەکانی کوردستان دەگەیەنن. بۆیە بوونی ئەو هێزە و هێزەکانی دیکەی تورکیا دژ بە بەرژەوەندیەکانی کوردستانە. بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستان لەوەدایە، پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان بەیەکەوە و لەنێوان خۆیاندا کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکەن، دژی دەستێوەردانی وڵاتانی داگیرکەر لە کاروباری ناوخۆ بوەستنەوە. (درێژەی زیاتر…)

بەرەی شیعە و سوننە: “قەرسەقوڵ بەکەرتک بی هەردووکی بەنەعلەت بی”!

بەرژەوەندی کورد هەرگیز لەگەل بەرەی ئیسلامی کۆنەپارێز و پێشێلکار نییە، ئەوجا چ شیعە یا سوننە. هەردوو بەرە دژی بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستانن و گەرەکیانە کورد بۆ مەبەستەکانی خۆیان بەکار بهێنن. پێویستە کورد بەهەموو شێوەیەک خۆی لە بەرەی سوننە یا شیعە بپارێزێت. (درێژەی زیاتر…)

مەسعود بارزانی و بانگاشەی “سەربەخۆیی” بە “لاگونێک”!

کاتیخۆی د. مەحمود دوای ئەوەی لە کۆنگەری یەکەمی سۆسیالست لە ساڵی ١٩٨١ دا دەرنەچوو، گوتی هەرلەگەڵتانم و کارتان لەگەڵ دەکەم، بەڵام سەرکردایەتی حزبی لە شاخ جێهێشت و گەرایەوە دەرەوە. ئیتر دوای ئەوە کەس د. مەحمودی نەدیتەوە، جار جارە دەگوترا هەرلەگەل سۆسیالستە و دەگەڕێتەوە.. بەڵام لە راستیدا هەر گوتن بوو! سۆسیالیست لەژێر تەنگژە و قەیرانی ناوخۆییدا دەیناڵاند و دکتۆریش هەر نەدەهاتەوە!؟ لەسەر ئەو بابەتە جارێکیان سەید کاکە گوتی “کاکی خۆم، خەباتکردن ئەوها نییە، دکتۆر مەحمود “بەلاگونەکی” خەباتمان لەگەل دەکا!” (درێژەی زیاتر…)

ئازادکردنی سوڵتان هاشم سوکایەتییە بە قوربانیان و ژێرپێخستنی دادوەرییە

کاتێ کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن سەرکردە کوردەکانەوە بەتایبەتی مام جەلال هەوڵی ڕزگارکردنی سوڵتان هاشم درا، ڕێکخراوی چاک و رێکخراوەکانی دیکە کە لەبواری مافەکانی مرۆڤ تاوانی گەلکوژیدا کاریان دەکرد، دژی ئەو هەوڵە وەستان و تەنانەت ڕێکخراوی چاک سکاڵای لە دژی مام جەلال تۆمار کرد. لە کۆنفراسێکدا کە لەسەر تاوانی گەلکوژی لە ساڵی ٢٠٠٨  دا لە لەندەن کرا، من لەوێ لە وتارێکی کورتدا ئاماژەم بەو پێشێلکاریە و هەڵەی گەورەی سەرکردە کوردەکان کرد. (درێژەی زیاتر…)

ڕزگارکردنی شەنگال ئارامکردنەوەیەکی ئازارێکی لەبنەهاتوو

رزگارکردنی شەنگال بزەی لێوێکی شەقار و وشکە لە ناخی جەرگی سوتاوی دایکانی قوربانیاندا جووڵە دەکات و هەڵگری کۆمەڵێ حەسرەتە… تریسکەی دیدی دەرزی چاوی پاکیزەیەکی ڕزگاربووە، لە کەلێنی تەونی سیندرۆمی نامۆییدا بەئەسپایی دەڕوانێتە رەنگە تێکەڵەکانی تیشکێک… (درێژەی زیاتر…)

شەڕ لەسەر پارەی دزراوی خەڵک!

ئایا ئەگەر دامەزراوێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی سەرپەرشتی سامانە سروشتیەکان و کۆنتراکتی ئەوها چارەنوسساز نەکات و پەرلەمان لە وورد و درشتی کارەکانی ئاگادار نەبێت، ئەو کۆنتراکتە نیشتیمانی و نەتەوەییە؟! ئایا ئەو کۆنتراکتە لەپشتی خەڵکەوە نەکراوە؟! بۆ ڕوونکردنەوەیەک بۆ خەڵک نادرێت و کێشەکان ڕوونناکرێنەوە؟! (درێژەی زیاتر…)

ڕەتکردنەوەی ئەلتەرناتیڤ و سیستەم گۆڕین لەژێرناوی بەرژەوەندی گەلدا

لە کۆمەڵگەیەکدا کەبەرووی گۆڕانی رامیاری و ئازادیدا داخراوە، لەڕێگەی روونکردنەوەی لایەنگیرانەوە هەوڵ دەدەرێت پێویستی بوونی درێژەی دەسەڵاتی سەرۆک و پارت بسەڵمێندرێت. بانگاشەی نەبوونی ئەلتەرناتیڤ و مەترسی لێکترازان و لەباریەکچوونی کۆمەڵگە و وڵات، مەترسی نەهەماتییە ڕامیاری، ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان بەزەقی دەگوترێنەوە و وەکو میتۆدی تۆقاندنی خەڵک و دەوروبەر بەکاردەهێندرێن. (درێژەی زیاتر…)

هەندێ سەرنج و تێبینی لەسەر وتارەکەی نێچیرەوان بارزانی

 

دەڵێ:” بێگومان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دەنگی ناڕەزایی خەڵکم بیستووە. ئێمە بەردەوام گوێمان لێگرتوون. دەزانین کە فەرمانبەران و کارمەندانی بەوەفای حکومەت چەندین مانگە مووچەی رەوای خۆیان وەرنەگرتووە”. بەرپرسانی دەسەڵاتە گرنگەکان و ئەوانەی خاوەنی دەسەڵاتی سەرەکین لە کوردستاندا بنەماڵەی بارزانییە. ئەوان خۆیان کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبا، وزە و خۆراکیان نییە و ملیاردێرن. سەختە دەسەڵاتدار کە خۆی لەناو گەل نەبێت و ئاستی گوزەرانی لە ئاستی گوزەرانی خەڵک نزیک نەبێت، لە زگی برسی و داواکاری خەڵک بگات. ئەو وەکو سەرۆکی حکومەت لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا، دەرنەکەوت و وەلامی پرسیاری خەلکی نەدایەوە. نازاندری ئەو گوێی لە کێ گرتووە! (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh