ڕزگارکردنی شەنگال ئارامکردنەوەیەکی ئازارێکی لەبنەهاتوو

رزگارکردنی شەنگال بزەی لێوێکی شەقار و وشکە لە ناخی جەرگی سوتاوی دایکانی قوربانیاندا جووڵە دەکات و هەڵگری کۆمەڵێ حەسرەتە… تریسکەی دیدی دەرزی چاوی پاکیزەیەکی ڕزگاربووە، لە کەلێنی تەونی سیندرۆمی نامۆییدا بەئەسپایی دەڕوانێتە رەنگە تێکەڵەکانی تیشکێک…

ڕزگارکردنی شەنگال ئارامکردنەوەیەکی ئازارێکی لەبنەهاتوو

شەنگال قوربانی تاوانی گەلکوژیە و برینەکانی تاوانەکە هێشتا خوێنیان لێ دەچۆڕێ، لە هێرشی گەلکوژکارانەی تیرۆریستە ئیسلامیەکانی داعشدا بەهەزاران مرۆڤی کوردی ئەو دەڤەرە بوونە قوربانی تاوانی گەلکوژی، هەروەکو کوڕ و پیاوکانیان بە کۆمەڵ کوشتن، کچ و ژن و منداڵەکانیان وەکو سەبایە و کۆیلە بردن، تائێستا بەهەزاران ژنی کورد لە دیلیدا رۆژانە بەرەوڕووی ئازار و تیرۆری دەرونی و فیزیکی دەبنەوە، لە بازاڕەکانی کۆیلە فرۆشتندا وەکو شمەک ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت و لە ژێردەستیدا شەو و ڕۆژ دەکەنەوە. ئەو مرۆڤە کۆیلەکراوانە چاوەڕوانی ڕزگارکردنن.

رزگارکردنی شەنگال بزەی لێوێکی شەقار و وشکە لە ناخی جەرگی سوتاوی دایکانی قوربانیاندا جووڵە دەکات و هەڵگری کۆمەڵێ حەسرەتە… تریسکەی دیدی دەرزی چاوی پاکیزەیەکی ڕزگاربووە، لە کەلێنی تەونی سیندرۆمی نامۆییدا بەئەسپایی دەڕوانێتە رەنگە تێکەڵەکانی تیشکێک…

رزگارکردنەوەی شەنگال سەرکەوتنێکی ستراتیژی گرنگە بەسەر تیرۆریستە ئیسلامیەکانی داعشدا. هیوادارم رزگارکردنی شەنگال ڕزگارکردنی هەموو گوندەکانی ناوچەکە بەدوای خۆیدا بهێنێت. پاککردنەوەی تیرۆریستە ئیسلامیە دڕندەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان بێت.

هیوادارم ڕزگارکردنی شەنگال هەنگاوی گرنگی ڕزگارکردنی هەموو مرۆڤە دیل و دەستبەسەرکراوەکانی خەلکی ستەمدیدە و زوڵملێکراوی کوردانی ئێزدی بێت.

دەستخۆشی لە هەموو هێزە بەشداربووەکان و نەمری بۆ گیانبەختکردوان.

نەفرەت لە تیرۆریستە ئیسلامیەکانی داعش و هەموو ئەوانەی وەکو ئەوان بیر دەکەنەوە و دژ بە مرۆڤایەتین.

 

شاخەوان شۆڕش

2015-11-13