موچەی نیوە و بێمنەتی دەسەڵاتی گەندەڵ لە خەڵک!

ئەگەر حزب لەڕێگەی هێز و پارەوە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، گەندەڵی و تالان یەکێ لە کۆڵەگەکانی بوونی بوو، تارادەیەکی زۆر لە رای خەلک و بەرژەوەندی خەڵک بێمنەتە. “دەسەڵات خێروبێر لەخۆیەوە دەبینێ و لایوایە لەسەرخەڵکە ملکەچی بن!”.

لەجیاتی ئەوەی دەسەڵات موچەی مۆفتە و بندیوار ببڕێت، موچەی خانەنشینکراوە ساختەکان ببڕێت، موچەی کێخوایانە و چی و چی ببڕێت، موچەی پاسەوانی کەسی نەهێنێلت، بەشێ لە موچە باڵاکان نەهێڵیت و ئەوانیتر بەنیوەکات، ژمارەیەک لە وەزارەتە زیادەکان هەڵوەشێنێتەوە، ئالوگۆڕ لە خەرجیەکان بکات و هتد. ئێستا دەسەڵات زۆر بێباکانە هاتووە و بە زۆرینەی خەلک دەڵێ: “جگەلەوەی موچەکانتان جارێ وەرناگرن، بەڵکو نیو موچەتان دەدەینێ!” سەیرەکە لەوەدایە دەسەڵاتداران خۆیان قەیرانەکەیان دروست کردووە!!

لەهەر کۆمەلگەیەکدا ئەگەر کەمێ رەوایەتی هەبێت و سیستەمێکی کەمێ نیشتیمانی هەبێت لە ئەگەری قەیرانی ئابوری و داراییدا، دەسەڵات هەوڵی دڵدانەوە و ڕازیکردنی خەڵک بەگشتی و بەتایبەتی چینی کرێکار و ناوەڕاست دەدات، کە گەورەترین چینی کۆمەڵگەن. ئەگەر نەتوانێ موچەیان بۆ زیادکات، لانیکەم هەوڵ دەدات بەزووترین کات، موچەیان بۆ دابینکات، چونکە ئەو چینە دەتوانن دەسەڵات وەرگێرن. دەسەڵات ناچارە داواکاری ئەوانە پێشخات و چاوێک بەخۆیدا و بەخەرجیەکانیدا بخشێنێتەوە و خەرجییە زیادەکان نەهیلی و بجووڵێ.

شاخەوان شۆڕش

١٨-١-٢٠١٦