ئیسلامیزم بەرامبەر گلۆبالیزم، هەروەها پەیوەندی بەکوردستانەوە

ئەو وڵاتانەی سەرکردایەتی ئەو رەوشی ئیسلامیزم و بەئیسلامکردنەوەیە دەکەن، ئەوە چاک دەزانن کە ئیسلامیزەکردنی خەڵک خۆی لەخۆیدا تەیارکردنی خەڵکە دژی زۆربەی یا راستتر هەموو بەها رامیاری، کۆمەڵایەتی و کەلتووریەکانی رۆژئاوا کەرەوشی جیهانگیری لەگەل خۆیدا دەیانهێنێ. بەئیسلامکردنەوەی خەڵک بەگوێرەی ئەم رەوشە نوێییە، رەتکردنەوەو بەڕوو وەستانەوەی رۆژئاوایە. (درێژەی زیاتر…)

سیستەمی پەرلەمانتاری دانیمارک: نمونەیەک لە پیشاندانی بەهێزی پەرلەمان و دەسەڵاتی گەل

لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا پارتی گەلی دانیمارکی بووە گەورەترین پارت لە لیستی شیندا، ئەو پارتە دەسەڵاتی بەرێوەبردن  پێکناهێنی و هەرەوەها ئامادە نییە بچێتە دەسەڵاتی بەرێوەبردن لەگەڵ ئەوەی مافی بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی وەزیرەکانی هەیە، لەبەرئەوەی نایانەوێ لەبەر پۆست و پلە و پایە بچنەدەسەڵات و ناچاری رێککەوتن لەسەر هەندێ بابەت بن، کە واتای بەڵێن شکاندن بۆ بانگاشەی سیاسەتی ئەوان دەگەیەنێ. بەمجۆرە نایانەوێ ئەو بەڵێنانە بشکێنن کە بە دەنگدەرانیان داوە، چونکە ئەگەر وابکەن ئەوە باش دەزانن گەل سزایان دەدات و لە هەلبژاردنی داهاتوودا ئەو هەموو دەنگە بەدەست ناهێننەوە. (درێژەی زیاتر…)

مەسعود بارزانی “گیز لەباری خۆی دەژمێرێ!”

 لە بزری دەستور و سیستەمی دیموکراسیدا رێکەوتن و سازان رێگەیەکە کە لایەنە بەهێزەکان دەتوانن ویستەکانی خۆیان بسەپێنن داوتر لەرێگەی بەناو پەرلەمانەوە دەنگەکانی بۆ مسۆگەر دەکەن. ڕێکەوتن و سازان فێلە لە گەل دەکرێت و درێژە بە بوونی هێزە ناشەرعیەکان دەدات. رێکەوتن و سازانی لەوشێوەیەی مەسعود بارزانی گوتنی لێ دەکات بۆیە هەیە، چونکە کوردستان دیموکراسی نییە و دەستور حوکم ناکات. (درێژەی زیاتر…)

چوون بەرەو سیستەمی پەرلەمانتاری ئاراسەتەیەکی گونجاوە

پەرلەمانتاریزم لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا سەڵماندوویەتی کە سیستەمێکی گونجاوە بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی گەل و کاریگەری بڕیاری گەل لەسەر پرس و یاسا گرنگەکاندا. پەرلەمانتاریزم هەوڵ دەدات سەروەری لای گەل بێت و لەرێگەی نوێنەرانیەوە بەرژەوەندیەکانی گەل رەچاوبکرێن و پیادەبکرێن. جگەلەوەی دەسەڵاتی یاسادانان لەدەستی نوێنەرانی گەلدایە، پەرلەمان دەبێتە بەهێزترین دەسەڵات، دەسەڵاتی بەڕێوەبردن دەخاتەژێر چاودێری خۆیەوە و دەتوانی بێ کێشە لێپرسینەوە لە وەزیر و سەرۆکوەزیران بکات و دژیان بوەستێتەوە (درێژەی زیاتر…)

ئیسلام لە ستاتی داهاتووی ئێراقدا

ئەو وتارە لە هاوینی ٢٠٠٢ دا بەر لە دەستبەکاربوونی پرۆسەی دروستکردنەوەی ئێراقدا نوسراوە و لێکۆڵینەوەیەکە لەمبارەیەوە، ئەوسا لەبەررۆشنایی دەستوری کاتی ئێراقدا هەروەستەم لەسەر مەترسیەکانی بوونی ئیسلام وەکو سەرچاوەی یاسادانان و خۆتێکەڵکردنی دین لە دەسەڵاتی یاساداناندا کردووە ، کە وادەکات سیستەمێکی ناسیکولاری کۆنەپارێز دروستبێت و مەترسی لەسەر کەمینە ئایینیەکان و نائایینیەکان و ئازادیەکان دروست دەکات. من ئەوسا پێموابوو پارتە کوردیەکان حەز بە مۆدێرن بوون و کرانەوە دەکەن، بەڵام وەکو دواتر لە ڕەشنوسی دەستوری کوردستاندا دەرکەوت لەوەدا هەڵەبووم.   (درێژەی زیاتر…)

سەرکەوتنی مێژوویی هەدەپە HDP و رێگەی سەختی خەباتی گەیشتن بە مافەکان

دیارە بەدەستهێنانی مافی کەلتوری و رامیاری لە رێگەی ریفۆرم و چاکسازیەوە لە رێگەی پەرلەمانەوە، پرۆسەیەکی بەکاوەخۆی توانابەری دوورودرێژی پڕ لە کۆسپە، بەتایبەتی لە وڵات و پەرلەمانیکی وەک ئەوەی تورکیا کە کۆنەپارێزی نەتەوەیی و ئایینی بەسەریدا زاڵە و تیایدا دژایەتی کرانەوە بەرووی مافەکانی مرۆڤ و بەتایبەتی کەمینەی کورد بەهێزە. کورد کە لە تورکیادا کەمینەن و لە پەرلەماندا کەمینەن، لەرێگەی پەرلەمانەوە بەپێی پرەنسیپب و دەسەڵاتی زۆرینە سەختە بتوانێ جگە لە مافە کەلتوری و ئازادییە کەسیەکان مافە نەتەوەییەکانی بەدەست بێنێت. ئەوەش لە باشترین باردا ناتوانێ کێشەی کورد چارەسەر بکات، ئەگەر مەبەست بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان بێت. دیارە بوونی کوردەکان لە پەرلەمان دەتوانێ یارمەتیدەری پرۆسەی ڕزگاری کورد بێت و پاڵپشتی خەباتی گەلی کورد لە باکور بێت. (درێژەی زیاتر…)

سیستەمی سەرۆکایەتی و پەرلەمانتاری لە بەراوردێکدا

ئەگەر بهاتایە باشوری کوردستان تەبایی تێدا هەبوایە و هەموو پارتە ڕامیاریەکان بەکردەوە پیادەی دیموکراسیان کردبایە، ئەوا هەر دوو جۆرە سیستەمی کەباسکران، بۆ کوردستان دەکرا شیاو بن، بەڵام وەکو ئاماژەمان بۆیان کرد، هەر سیستەمە و کێشەی خۆی هەیە. دەکرێ ئارگومێنتی پشتگیری بۆ هەردوو سیستەمەکە بهێنرێتەوە، چونکە هەردوو سیستەم لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتووەوە بە سەرکەوتوویی پیادە دەکرێن و گونجاوی خۆشیان بەکردەوە سەڵماندووە. بەکورتی دەکرێ سەرۆک ببێ و دەشکرێ نەبێ. (درێژەی زیاتر…)

تاوانی شەنگال: سکەنداڵ و شکستە سەربازیەکان و ئەگەرکانی دەربازبوون

ئەو هێزانەی بێشەڕهەڵاتن مەترسی راستەوخۆبوون لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی. بوونی ئەو هێزە فشۆڵ و گەندەڵە بووەهۆی روودانی تاوانی پاکتاو و کۆمەڵکوژی بەشێکی خەڵکی وڵات و بەمجۆرە مەترسی راستەوخۆیان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستان دروست کرد. ئەوەش دەرخستنی ئەو فاکتەرەیە ئەو هێزانە کە لەژێرناوی هێزی پاراستن و پارێزگاری نیشتیمان دروستکراون، لەراستیدا بۆمبێکی چێندراو بوون دژ بە ئاسایشی خەڵک و وڵات. (درێژەی زیاتر…)

تاوانی شەنگال: تیرۆریزمی نێونەتەوەیی و تاوانی گەلکوژی، رەهەندێکی نوێی لێکۆڵینەوە لە تاوانی گەلکوژیدا

بەڵام ئێمە هەرگیز لە مێژوودا نەمانبینووە رێکخراوێکی تیرۆریستی نێونەتەوەیی تاوانی سیستەماتیکیانەی لەناوبردن دژی کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو لەسەر جودایی ئایین لە ناوچەیەکی دیاریکراودا ئەنجام بدات. هێرشی ریکخراوی تیرۆریستی دەولەی ئیسلامی داعش بۆسەر ئێزدیەکان لە ٣ ی ئۆگۆستدا بەمەبەستی لەناوبردنیان بوو، هەروەکو ژن و کچەکانیان وەکو سەبایا و کۆیلەی سکس برد و کور و پیاوەکانیان کە رەتی ئیسلامبوونیان کردەوە کوشتن. بێگومان ئەگەر هەموو ئێزدیەکان کەوتبانەدەستی داعش ئەوانیش هەمان چارەنوسیان دەبوو. لای داعش ئیزدیەکان کافرن و لەناوبردنیان جیهادێکی رەوایە و ئەرکە. (درێژەی زیاتر…)

International terrorism and the threat of genocide: A new dimension of genocide study

We had never seen an international terrorist organization commit the organized and systematic killing of a definite religious minority in a specific territory, with the intent to destroy, until the attacks on the Kurdish Ezidis in the Shengal area, committed by jihadists belonging to the Islamic State (IS), on August 3, 2014, and over the following days and weeks. (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh