پرۆژەیاسای لەباربردنی کۆرپەی ژنە قوربانییە ئێزدیەکان چاوەڕوانی فەتوای دینی دەکا!

لە دێڕێکی هەواڵەکەدا دەگوترێت “پرۆژەیاساکە بۆیە راگیراوە چونکە پێویستی بە فەتوای دینی هەیە!”. ئەو دێرە بەناچاری تووشی رامانمان دەکات. فەتوای دینی بۆ؟ لەلایەن چ دینێکەوە؟ ئایا فەتوا لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ گرنگترە؟ئەگەر مەبەست فەتوای دینییە لەلایەن لیژنەی فەتوای ئیسلامیەوە، ئەوە رێکوڕاست تاوانە دەرهەق بە ئێزدیەکان دەکرێت؟ ئەوە جۆریکی دیکەی ئەنفالکردنی ژنە قوربانیەکان و کۆمەڵگەی ئێزدیەکانە بەگشتی. (درێژەی زیاتر…)

هەروەستەیەک سەبارەت بە خۆپیشاندانی پاریس و لێکدانەوەکان

ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە ١١-١ دا کران بۆ پشتگیرییە لە ئازادی گوتن و دەربڕین، لە پرەنسیپە دیموکراسیەکان، خەڵک زۆربەی دژی دین نییە، بەڵام دژی ئیسلامیزمی تووندڕەون، دژی کوشتن و تیرۆرن لەژێرناوی دین و رەواکردنی لە رێگای دینەوە. خۆپیشاندانەکان پێداگرتنی خەڵکە لەسەر مافی ئازادی دەربڕین ئەوجا رەخنە و گوتن دژی هەر ئایین و دەزگا یا کەسایەتیەک بێت. ئەوجا ئەگەر رەخنە رەق و بریندارکەر، گاڵتەئامیز و کاریکاتۆریش بێت. هەروەکو کاریکاتێرەکانی چارلی ئەبدۆ زۆریان وابوون. ئەوان ئامادەنین دەستبەرداری ئەو ئازادییە ببن، چونکە بەهایەکی گرنگی بوونی سیستەمی دیموکراسییە. (درێژەی زیاتر…)

خوێنی ئەو هەموو پێشمەرگە خێرلەخۆنەدیووە لەئەستۆی بەرپرسانی هەرێمدایە

وەکو لە ڕاگەیاندنەکان دیارە سیروان بارزانی بەرپرسی ئەو میحوەرەیە. سەیرە ئەو چۆن و بەپێی چ پرەنسیبێکی سەربازی ئەو پلەو پایە سەربازییە و دەسەڵاتەی دراوەتێ؟ وەکو دەڵین ئەو یەکێ لە بازرگانە دەوڵەمەندەکانە و خاونی کۆڕەک تلیکۆمە، بەڵام ئێستا کراوەتە بەرپرسی میحوەر و چارەنوسی هەزاران کەسی خراوەتە دەست! لەراستیدا بەو رەوتە خێڵەکیانەیە هەر ئەوە چاوەڕوان دەکرێ و دەبێ چاوەڕوانی تاوان و سکەنداڵی دیکەش بین. چونکە سەرکردایەتی هێزەکان ئامادە نییە ئەو راستیە تاڵانە ببینێت و ئامادەی چارەسەریان نییە. (درێژەی زیاتر…)

دەرئەنجامە خراپەکانی دەستێوەردانی ئێران و تورکیا لە باشوری کوردستاندا لەڕێگەی یەکێتی و پارتییەوە

بوونی کاریگەری ئەو دوو زلهێزە ناوچەییە دژبەیەکە جگەلەوەی سەربەخۆیی بڕیارەکانیان لەدەست سەرانی سەوز و زەرد سەندۆتەوە، ململانێی بەرژەوەندیەکانیان خستۆتە ناو باشوری کوردستان و هەریەکە دەیەوێ باشوری کوردستان بەئاراستەی بەرژەوەندیەکانی خۆیدا راکێشێت، بۆنمونە سەبارەت بە هەڕەشە و هێرشی داعش بۆسەر باشوری کوردستان بەرژەوەندیەکانی ئەو دوولایەنە دژی یەک وەستانەوە و بەرەی سەوز و زەردیش لە دوو ئاوازی جیای رەنگاوی ئێرانی و تورکی دەیانخوێند. (درێژەی زیاتر…)

ساڵی 2014 ساڵێکی پڕ لە تاوان بەڵام یەکدەنگی دژی لەشکری تاریکی

بەهیوای پاککردنەوەی تیرۆریستانی داعش و نمونەی داعش لە کوردستان و جیهاندا

بەهیوای ئازادی گەل و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دادپەروەر لە کوردستاندا

بەرەو ساڵێکی باشتر و بەهیوای شادی و بەختەوەری هەموو لایەک لە ساڵی 2015 دا (درێژەی زیاتر…)

هەر شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان

 دوای رزگاربوونی باشور لە بندەستی رژێمی بەعس لە بەهاری ١٩٩١ دا تەنها سەربەخۆخوازان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە لەوانە پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) بۆیە ئاڵای کوردستان تاکو تەرا دەردەکەوت. پارتی و یەکێتی  لەگەڵ هەڵکردنی ئاڵاکە نەبوون و تەنانەت ئامادە نەبوون لە پەرلەمانیش کە دواتر دروستکرا هەڵی بکەن، ئەوان ئاڵای ئێراقیان لا پەسند بوو بەپێی رەوتی ئۆتۆنۆمیخوازی و ئێراقچیانەیان. (درێژەی زیاتر…)

پێویستە دەڤەری ئێزدیان لەلایەن خۆیانەوە بێ دەستێوەردانی پارتی بەڕێوەببردرێت

 پێویستە خەڵکی ناوچەکە خۆیان نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن و بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری ئێزدینشین بدەن و بە شیوەیەکی دیموکراسیانە وە بێ دەستبەسەراگرنگی هیچ پارت و هێزێکی میلیتس ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت. لێرەدا مەبەست       دروستکردنی هەرێمی سەربەخۆ بۆ ئێزدیان نییە، بەڵکو مەبەست پیادەکردنی جۆرێک لە خۆبەڕیوەبەری ئۆتۆنۆمی ناوچەیی لە چوارچێوەی سنوری هەرێمی کوردستاندا. (درێژەی زیاتر…)

ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان هێورکردنەوەی زامەکان

 

دەبێ دوای ئازادکردنی کوردستان لە چەتەکانی داعش ئەو شکستە  دەرئەنجامی رادیکالانەی هەبێت، ئەگەرنا دەبێ چاوەڕانی دووبارەبوونەوەی تاوان و کارەساتەکان بین (درێژەی زیاتر…)

ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە هەرەسی ڕەوشت و مۆرالە

دەکری دیلی داعش بە دیلی پێشمەرگە بگۆڕدریتەوە، ئەوە کارێکی رەوا و گونجاوە. بەڵام ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە جگە لە تاوان و ناپاکی، ئاماژە بە هەرەسی رەوشت و مۆڕال دەکات لەلایەن ئەو مرۆڤانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە. (درێژەی زیاتر…)

Turkey´s double standard policy toward the Kurds

the IS jihadists attacked the Ezidi ethnic minority in the city of Shengal and the surrounding villages and committed crimes of ethnic cleansing and genocide against the innocent Ezidi people. Turkey did not act and did not even condemn the crimes. Turkey did not send aid or supplies to the hungry Ezidi refugees who were trapped in a desperate situation on Shengal Mountain. (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh