خوێنی ئەو هەموو پێشمەرگە خێرلەخۆنەدیووە لەئەستۆی بەرپرسانی هەرێمدایە
وەکو لە ڕاگەیاندنەکان دیارە سیروان بارزانی بەرپرسی ئەو میحوەرەیە. سەیرە ئەو چۆن و بەپێی چ پرەنسیبێکی سەربازی ئەو پلەو پایە سەربازییە و دەسەڵاتەی دراوەتێ؟ وەکو دەڵین ئەو یەکێ لە بازرگانە دەوڵەمەندەکانە و خاونی کۆڕەک تلیکۆمە، بەڵام ئێستا کراوەتە بەرپرسی میحوەر و چارەنوسی هەزاران کەسی خراوەتە دەست! لەراستیدا بەو رەوتە خێڵەکیانەیە هەر ئەوە چاوەڕوان دەکرێ و دەبێ چاوەڕوانی تاوان و سکەنداڵی دیکەش بین. چونکە سەرکردایەتی هێزەکان ئامادە نییە ئەو راستیە تاڵانە ببینێت و ئامادەی چارەسەریان نییە.
خوێنی ئەو هەموو پێشمەرگە خێرلەخۆنەدیووە لەئەستۆی بەرپرسانی هەرێمدایە
هێرشی داعش بۆسەر گوێڕ و گەیاندنی ئەو زیانە گەورەیە بە هێزی پێشمەرگەی ئەوێ سکەنداڵێکی دیکەی دەسەڵاتی سەربازی هەرێمە. چۆن تیرۆریستانی داعش هەروا ئاسان توانیان لە زێ بپەڕینەوە و بگەنە ناو گوێر و ئەو زیانە گەورەیە بە پێشمەرگە بگەیەنن و ئەو هەموو کەسە شەهید بکەن؟! بەپێی هەندێ سەرچاوە ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە لە گوێڕ هەن، بەڵام نزیکەی ١٠٠ تیرۆرستی داعش توانیویانە بێنە ناو گوێڕ و گەورەترین زیان بە پێشمەرگە بگەیەنن. ئەوەی روویداوە سەڵماندنی ئەو راستییەیە کە بەرپرسانی سەربازی ئەو دەڤەرە کێشەی گەورەی توانا و پرەنسیپە سەربازیەکانیان هەیە. بەڵگەی ئەوەیە کە بەرپرسەکانی ئەو هێزانە لە شێوەی بەرگری، پلان و ستراتیژی سەربازی هەژارن و شارەزایی و ئەزموونیان نییە. رەنگە ئەو بەرپرسانەی سەرپەرشتی ئەو هێزانە دەکەن هەمووی پلەی رائید و نەقیب و شتیتریان هەبێت و مووچەی قەبەیان بدرێتێ، ئەوەش دووبارە گەندەڵی لە بەخشینەوەی بێبنەمانی پلەی سەربازی دەسەڵمێنێت و لێرەدا زیانە کوشندەکانی دەبینین. بێگومان باجەکەی پێشمەرگە و سەربازە خێرلەخۆنەدیوەکان دەیدەن و دەبنە قوربانی. بەڵام ئایا ئەو تاوان و سکەنداڵە مووی سەری بەرپرسە گەندەڵەکان دەبزوێنی؟!
بەپێی هەواڵەکان بەرپرسە حزبیەکان و کەسانی سەر بە بنەماڵەی دەسەڵاتدار جڵەوی بەرەکانی شەریان دراوەتە دەست بێ ئەوەی توانای سەربازیان هەبێت. ئەوەش شێوەیەکی دەستبەسەراگرتنی هێزەکانە لەلایەن بنەماڵەی دەسەڵاتدار و حزبەوە. وەکو لە ڕاگەیاندنەکان دیارە سیروان بارزانی بەرپرسی ئەو میحوەرەیە. سەیرە ئەو چۆن و بەپێی چ پرەنسیبێکی سەربازی ئەو پلەو پایە سەربازییە و دەسەڵاتەی دراوەتێ؟ وەکو دەڵین ئەو یەکێ لە بازرگانە دەوڵەمەندەکانە و خاونی کۆڕەک تلیکۆمە، بەڵام ئێستا کراوەتە بەرپرسی میحوەر و چارەنوسی هەزاران کەسی خراوەتە دەست! لەراستیدا بەو رەوتە خێڵەکیانەیە هەر ئەوە چاوەڕوان دەکرێ و دەبێ چاوەڕوانی تاوان و سکەنداڵی دیکەش بین. چونکە سەرکردایەتی هێزەکان ئامادە نییە ئەو راستیە تاڵانە ببینێت و ئامادەی چارەسەریان نییە.
بێگومان بەرپرسیاریی ئەو هەموو قوربانییە بۆ ئەو بەرپرسانە و سەرکردایەتی سەربازیی بەرەی زەرد مەسعود بارزانی دەگەڕیتەوە. کاتێ دەسەڵاتێک نەبێت لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەرۆکی فەرماندە و بەرپرسە سەربازییە حزبیەکان و کەسانی سەر بە بنەماڵەی دەسەڵاتدار بکات، بێگومان ئەو کێشانە بەردەوام دەبن.
بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەو هەموو رۆلە قارەمانەی کوردستان، هەزاران سڵاو لە گیانی پاک
شاخەوان شۆڕش
2015-1-10
سەرنج بنێرە