مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات

مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات

ئەو زۆر نیگەرانە لە نەهێشتنی جوداکارییەکان و یەکسانکردنی ژن لەگەڵ پیاودا. دیارە ئەوەی ئەو لە نامەکەدا دەیلێت لە سیستەمی دیموکراسی و سیکولاردا جێی نابێتەوە. نامەکەی مەلا کامەران پڕی هەلەیە، هەروەها مەلا کامەران دەیەوێ سەری رۆژئاواش وەکو باشور لە قوڕی کۆنەپەرستی و داخراوەیەوە بنێت.  مەلا کامەران نیگەرانە لەوەی ئەو هەنگاوە سەرەتای هەنگاوی گەورەتر بێت و بیری کۆنەپارێزی ئیسلامی بخاتە پاشەکشە لە ئاستی کوردستان و ناوچەکەدا. (درێژەی زیاتر…)

مەلا سەمەد پشتگیری تاوانەکانی داعش دەکات

ئەوەی ١٤٠٠ ساڵ پیش ئێستا روویداوە و گوتراوە ئەوە لە کاتێکدا بووە کە خەلک هوشیار نەبووە و لە تاریکیدا ژیاوە، ئەوساش کوشتن و لەناوبردن و کۆیلەکردن و تاڵان لەپێناوی سەپاندنی ئایین تاوان بوون. پێشی ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەلایەن ئایینی دیکەوە ئەو جۆرە تاوانانە لەژێرناوی رەوایی ئایین ئەنجامدراون. دەبێ ئەو جۆرە بیرکردنەوانە تێپەڕێندرێت و بکرێنە مێژوو. شەرمە بۆ مرۆڤایەتی کە تائێستا نەیتوانیووە ئەو جۆرە بیرە تەسک و دژ بە مرۆڤایەتیانە تێپەڕێنێت. (درێژەی زیاتر…)

کۆبانی پێویستی بە چەکە نەک چەکدار

ئەگەر دوور لە گومانەکانی ئیمە ئەو هێزە تەنها مەبەستی گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بیت و لە روانگەیەکی کوردستانیانەوە چووبێت و کاریگەری تورکیای لەسەر نەبیت، بێگومان ئەو هیزە بە ئەرکیکی پێویست هەلساوە و جێگەی دەستخۆشییە. (درێژەی زیاتر…)

Kobani: IS attack and Turkish national interests

IS’s recent comprehensive attack on the key Kurdish city of Kobani is also in Turkey’s direct national interests. Occupation of this city would meet a vital aim of Turkey, as Kobani is a key strategic city in the heart of the Kurdish self-rule territory. Turkey can choose to intervene with its own army to occupy Kobani in the name of protection of civilians. In any of these scenarios, the outcome would be the splitting and weakening of Kurdish self-rule in northern Syria (درێژەی زیاتر…)

خۆڕاگریی کۆبانێ و دەرهاویشتە ئەرێنیەکانی

ئەو بەرخۆدانە توانا و لێهاتوویی ژنانی سەڵماند و ژنانی کوردی وەکو ژنی ئازا و بەجەرگ و کۆڵنەدەر وێنەکرد. بۆیە ئەو بەرخۆدانە گرنگیی تایبەتی سەبارەت بە توانای ژنانەوە هەیە، چونکە توانای ژنان بەرزدەکاتەوە، بەمجۆرە پاشەکشە بە بیر و هزری پیاوسالاری دەکات. ئەوە دەسەڵمێنێ کە ژنان دەتوانن وەکو پیاوان بەشداری لە ئەرکەکانیاندا بکەن و بە باشترین شێوە بەئەنجامی بگەیەنن. ئەو لێهاتووییە هەموو ئەو بیر و هزرانە رەتدەکەنەوە کە ژن بە کەم و بێتوانا سەیر دەکەن و بیانوی نەزۆکانە بۆ جوداکاریان بەرامبەر بە ژنان لەسەر بنچینەی ئەو تێگەیشتنە کۆنەپارێز و پیاوسالارییە دەهێننەوە. (درێژەی زیاتر…)

تورکیا و گەمەی پشتکردن لە کارتی سوتاوی داعش

دیارە هەر زوو دەرکەوت کە داعش لەناو دەبردرێت و پاش ماوەیەکی دیکە تێکدەشکێندرێت، بۆیە کارتی داعش کارتێکی دۆڕاو و سوتاوە. بەڵام تورکیا جگە لە هاوکاریکردنی ئەمەریکا و رۆژئاوا لە دژی داعشدا رێگەیەکی دیکەی لەراستیدا لەبەردەمدا نەبوو، چونکە مەترسیەکانی سەر بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی تورکیا کەم نەبوون. تورکیا وەکو ئەندامێکی گرنگی هاوپەیمانی ناتۆ، سەختە بێزیان بتوانێ دژی هاوپەیمانانی بوەستێت. تورکیا نایەوێ ئەو هەڵەیەی ساڵی ٢٠٠٣ دووبارە بکاتەوە و خۆی لەو پرۆسە رامیارییە گرنگەدا تەریک بکات. (درێژەی زیاتر…)

جەژنی چی و حەجی چی؟!

خەلکی کوردستان جەژنی چی دەگێڕن؟! ئەوە چ جەژنێکە لە کاتێکدا کۆبانی شەڕی مان و نەمان دەکات و مەترسی لەناوچوونی لەسەردایە؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا شەنگال لەژێردەستیدایە؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا زۆربەی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لەژێر چنگی داعشدان؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا برینی تاوانی پاکتاو و گەلکوژی خوێنی لێ دەڕژێ؟ (درێژەی زیاتر…)

A sufficient defensive power is a neglected Kurdish right

The military support to the Kurds must contain all of the defensive aspects that a sufficient and modern defensive power needs. However, the collapse of the Kurdish forces in the Shengal area was not only due to ineffective defensive weapons, it was also due to corruption inside their forces, which were untrained, militia market forces. Consequently, the Western allies must have demands and requests for the formation of a non-militia Kurdish Army, and the support must include military experts and expertise that can help the Kurds build a modern army because the Kurds have never had a proper army. (درێژەی زیاتر…)

Freedom for Ezidism

بنوو گیانە

بنوو ئەی ئەستێرەی ئاسمانی شەنگال و فریشتەی هەواری مەلەکە تاوس

بنوو ئەی سیمبۆلی بێگوناحی و پاکیی مندالە گەلکوژکراوەکان

بنوو ئەی منداڵە بێنازەکەی کوردەواریم

بنوو ئەی بەرزتر لە چیای شەنگال و سپیتر لە بەفری قەندیل (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh