تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر بە کچە دیلکراوەکان و بەزۆر بەئیسلامکردنی پیاوانیان

تیرۆریستە ئیسلامیستەکانی داعش کچانی کوردی کۆیلەکراو لەژێر ناوی سەبایا لە بازاڕدا دەفرۆشن. سەبایا چەمکێکە کە بۆ بردن و کۆیلەکردنی ژنانی خەڵکی قوربانی وەکو غەنیمەی شەڕ و جاریە لەسەردەمی داگیرکاریەکانی لەشکری ئیسلام لە سەدەی حەوتەمدا بەکارهیندراوە.. لای داعش و هەوادارانی سەبایا ئێستاش رەوایە.. سەبایا ئەوسا تاوان بوو، ئێستاش هەر تاوانە بە دڕندانەترین شێوە.. (درێژەی زیاتر…)

ترۆپکی ئازار

بۆ ئەو جگەرگۆشانەی بێئاگا و بێتاوان ئاوارەی چیای شەنگال بوون و لە تینوانا و لە برسانا گیانیان لەدەست دا

نەتزانی بۆ!؟

ئاسمان نەبووە دەریایەک ئاو!؟

چیا نەبووە بیابانێ نان!؟

دار و بەرد گەمەی منداڵان!؟

ئاخ بابۆڵەی جوان!؟

هەوار نەبووە باخی گوڵان!؟ (درێژەی زیاتر…)

کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ژنان تاوانە لە هەر سەردەمێکدا روویاندابێت

کوشتنی ئەندامانی نێرینە و کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ئەندامانی مێینەی کۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن ئیسلامیستەکانی داعشەوە، کردەوەیەکی گەلکوژکارانەیە. ئەوەی تاوانبارە ئیسلامیستەکانی داعش دەیکەن، دووبارەکردنەوەی تاوانێکە کە لەشکری ئیسلام لەسەدەی حەوتەم لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامدا پیادەیان کردووە. دیارە لەمبارەیەوە بەسەرهاتی زۆر دەگێردرێنەوە. ئەوسا ئەو کردارە تاوان بوو، ئێستاش بەهەمان شێوە تاوانە. هیچ کەس و بیروباوەڕ و ئایینێک ناتوانێ ئەو تاوانە رەوا بکات.    (درێژەی زیاتر…)

The Shengal Tragedy and the Threat of Genocide

Hundreds of them have been killed during the occupation, and several hundred families were captured. Men and boys were killed, and women and girls were treated as war slaves. Several Ezidi temples have been burned and bombed by the terrorists. Many Ezidi elderly and children have died of thirst and hunger. Due to the lack of medicine on the mountain, they are still living in tragic and disastrous circumstances. The refugees are trapped on the mountain.. (درێژەی زیاتر…)

کچان و ژنانی ئێزدی وەکو غەنیمەی شەر

بەپێ سەرچاوە مێژوویەکان عەرەبە ئیسلامەکان لە سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامدا لە هێرشە داگیرکاریەکانیاندا ژنە دەستبەسەرکراوەکانیان وەکو غەنیمەی شەر سەیرکردووە و مامەلەیەکی لەو جۆرەیان لەگەڵ کردوون کە ئێستا ئیسلامیستەکانی داعش دوای ١٤٠٠ ساڵ دووبارەی دەکەنەوە. (درێژەی زیاتر…)

ئا بۆ کوردستانێکی ئازاد و پشووفراوان

خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان جێگەی شانازییە بۆ هەموو ئەوانەی بڕویان بە ئازادی گەلان هەیە، گەریللا و پێشمەرگە کە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکەن جێگەی شانازین بۆ خەڵکی کوردستان. کوردستان بەوەوە جوانە کە جێگەی هەموو رەنگ و بیروباوەرێکی لێ دەبێتەوە، کۆمەڵگەش ئەوکاتە ئازاد و سەربەخۆیە کە بتوانێ هەموو بیروراکان و رەنگ و گروپە ئەتنی و نەتەوەییەکان لەخۆی بگرێت. (درێژەی زیاتر…)

The Shengal Tragedy

با دەست لەناو دەست و شان بەشان چەتەکانی داعش لە کوردستاندا پاککەینەوە

لەسەر هەموومانە لەهەر کوێیەک هەین خوشکوبرایانی ئێزدی لەو نەهامەتییە دەرباز بکەین و هاوکاریان بکەین، ئەو کارەساتەی بەسەر ئەواندا هاتووە، جەرگی هەموومانی لەتلەتکردووە. ئەوەی چەتە ئیسلامیستەکانی داعش دژ بە خوشکوبرا ئێزدیەکان کردوویانە تاوانێکیە کە بەمەبەستی لەناوبردن و تەفروتوناکردنیان کردوویانە. دەبێت هەرچی لەدەستمان دێت بۆ رزگارکردنیان بیکەین. (درێژەی زیاتر…)

گرتنی شەنگال لەلایەن داعشەوە کارەسات و سکەنداڵە

شکان و هەڵاتنی ئەو هێزانەی لە شەنگال بوون سکەنداڵە بۆ ئەو هێزەی کە دەسەڵاتی هەرێم و میدیاکانی سەربە دەسەڵات پروپاگەندەی بەهێزیی و بەتواناییان بۆ کردووە. سکەنداڵە بۆ کورد رێگە بدات هێزێکی وەکو داعش بێتەناو شارێکی هەستیار و گرنگی کوردستان، لەکاتێکدا دەزاندرێت هەموو خەڵکی دانیشتوانی شار و کەلتور و فەرهەنگی دەکەوێتە لێواری لەناوبردن و مەتریس ئەنجامدانی تاوانی گەلکوژی هەیە. جێهێشتنی بێ تەقە و هەلاتن و شار بەجیهێشتن ئاماژەیە بەهێزێک کە ئامادە نییە هاونیشتیمانانی لە لەناوبردن بپارێزێت ، بۆیە بێ پشتیوانیلێکردن بۆ گەلکوژکارانی جێهێشتن، ئاماژە بە نائامادەیی و بێتوانایی ئەو هێزانە دەکەن. ئەوە ئاماژەیە بەوەی کە ئەو هێزانە بەهیچ جۆرێک ئامادەی شەر و بەرگری نین، هۆکارەکانی ئەو هەڵاتنە زۆرن.. (درێژەی زیاتر…)

Iraq in chaos: Time to face reality

In the past, Iraq existed only by force, and the result of this imposed community has been years of internal conflict and war that culminated in crimes against humanity and genocide. Iraq cannot continue to exist as a united country if the aspirations of the main ethnic groups are marginalized. When ethnic groups cannot live together in a common community, democratic and free decision-making power over their own political destiny is the only practical and rational option.  (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh