تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر بە کچە دیلکراوەکان و بەزۆر بەئیسلامکردنی پیاوانیان

تیرۆریستە ئیسلامیستەکانی داعش کچانی کوردی کۆیلەکراو لەژێر ناوی سەبایا لە بازاڕدا دەفرۆشن. سەبایا چەمکێکە کە بۆ بردن و کۆیلەکردنی ژنانی خەڵکی قوربانی وەکو غەنیمەی شەڕ و جاریە لەسەردەمی داگیرکاریەکانی لەشکری ئیسلام لە سەدەی حەوتەمدا بەکارهیندراوە.. لای داعش و هەوادارانی سەبایا ئێستاش رەوایە.. سەبایا ئەوسا تاوان بوو، ئێستاش هەر تاوانە بە دڕندانەترین شێوە..

کچێکی کۆیلەکراو بەنهێنی دوان لە تاوانکانی داعش لەبەرامبەریاندا دەکا

کچێکی کۆیلەکراوی ئێزدی کە لەگەڵ ٢٠٠ کچی دیکە لەلایەن ئیسلامیستەکانی داعش وەکو غەنیمەی شەر بردراوە، بەنهێنی لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە ئازاری خۆیان و تاوانی دەستدرێژیەکانی داعشیەکان دەگێڕێتەوە. دەڵێ: “رۆژانە سێ چوار جار ناوە ناوە دێن و هەندێک لە ئیمە دەبەن و جوانترین بۆ ئەمیرەکانیان دەبەن” .. “ئەو کچانەی دەیانبەن، دەپاڕێنەوە کە گولەیەکیان لەسەر بدەن و رزگاربن”.. کە کچەکان دەگەڕینەوە دەستدرێژیان کراوەتەسەر و فرمێسک روخساری داگرتوون و شڵەژاون”.. تا ئێستا هەندێک لە کچەکان خۆیان کوشتووە و ئەمرۆ یەکێک خۆی هەلواسی”.. “رزگارمان کەن، ئەوەی گوێی لە دەنگمانە رزگارمان کەن، ئەمەریکا، ئەوروپا، هەرکەسێک.. تکایە رزگارمان کەن!”..

کچان و ژنانی ئێزدی وەکو غەنیمەی شەر

کچان و ژنانی ئێزدی لای چەتە داعشەکان وەکو غەنیمە یا دەستکەوتی شەر مامەلەیان لەگەڵ دەکرێت و بەپێی ئەو هەواڵەی خوارەوە لە بازاڕدا دەفرۆشرێن. ئەوە کردارێکە کە پیشانی دەدات کە تاوانبار ئەو مرۆڤانە وەکو کەرستە سەیر دەکات، چونکە ئەو مرۆڤانە لای تاوانباران مرۆڤ نین و شایەنی ئەوە نین وەکو مرۆڤ سەیر بکرێن. لای ئیسلامیستەکانی داعش ئەوانە شایانی هەتکردن و کوشتن و هەموو کارێکن کە ئاغاکانیان ئارەزوویانە. ئەو کردارە کە جۆرێکە لە لەناوبردنی ئێزدیەکان و دەچیتە خانەی کردارەکانی تاوانی گەلکوژی، تاوانێکە هێندە جەرگبڕ و ئازاردەرە وشە توانای گوزارشتکردنی نییە. بەپێ سەرچاوە مێژوویەکان عەرەبە ئیسلامەکان لە سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامدا لە هێرشە داگیرکاریەکانیاندا ژنە دەستبەسەرکراوەکانیان وەکو غەنیمەی شەر سەیرکردووە و مامەلەیەکی لەو جۆرەیان لەگەڵ کردوون کە ئێستا ئیسلامیستەکانی داعش دوای ١٤٠٠ ساڵ دووبارەی دەکەنەوە.

تیرۆریستە ئیسلامیستەکانی داعش کچانی کوردی کۆیلەکراو لەژێر ناوی سەبایا لە بازاڕدا دەفرۆشن. سەبایا چەمکێکە کە بۆ بردن و کۆیلەکردنی ژنانی خەڵکی قوربانی وەکو غەنیمەی شەڕ و جاریە لەسەردەمی داگیرکاریەکانی لەشکری ئیسلام لە سەدەی حەوتەمدا بەکارهیندراوە.. لای داعش و هەوادارانی سەبایا ئێستاش رەوایە.. سەبایا ئەوسا تاوان بوو، ئێستاش هەر تاوانە بە دڕندانەترین شێوە..

بەزۆرکردن بە ئیسلام

تاوانبارانی داعش، لەژێر دروشمی “یا ئیسلام بوون یا مردن”، بەسەدان مرۆڤی ئێزدیان ناچارکردووە کە ببنە ئیسلام وەکو لە هەواڵ و ڤیدیۆکەدا هاتووە. ئەو تاوانە پێشێلکاریی ئازادیی ئایینی ئێزدیەکانە بە دڕندانەترین شیوە، ژینۆسایدکردنی ئایینی ئێزدیانە، هەروەکو تاوانبارانی ئیسلامیستی داعش بەمەبەستی لەناوبردنی ئایینەکەیان ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن.

سەرنج بدەن داعش کە خۆی بە میراتگری بێ ئەملاوئەولای خەلیفەکانی راشیدین دەزانێ، ئیزدیەکان وەکو “کافرە ئەسلیەکان” ناودەبات، بەمجۆرە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوانە لەسەردەمی داگیرکاریەکانی هێرشی لەشکری ئیسلامدا بۆسەر کوردستان و ئێران نەبوونەتە ئیسلام و بە کافری ماونەتەوە، ئێستا ئیسلامیستەکانی داعش ئەو کارە تەواو دەکەن کە خەلیفەکان ئەوسا پێیان نەکراوە..

هیوادارم زۆرنەبات ئەو تاوانبارانە لە کوردستان پاکرێنەوە و ئێزدیە سەربەرزەکانیش لەژێردەستەیی رزگاربن و بتوانن ئازادانە پیادەی ئایینی پیرۆزی خۆیان بکەن..

شاخەوان شۆڕش

سەرچاوەکان:

Islamic State video: 100s of Yazidi Kurds convert to Islam under threat of death  21.8.2014   

http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2014/8/state8359.htm

Kurdish Yazidi girl held by IS jihadists tells of abuse and suicides in secret call  18.8.2014 

http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2014/8/state8345.htm

Sköts ihjäl – en efter en

http://www.aftonbladet.se/nyheter/article19373381.ab

Islamic jihadi militants detained over 700 Kurdish Yazidi women  30.8.2014

http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2014/8/kurdsiniraq255.htm

http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2014/8/state8359.htm