وایه کاکه سه‌رده‌شت نه بارزانی و نه که‌سی ئه‌وان خودا نین
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت گوتوویه‌تی له ولاته ئازاده‌کاندا ده‌چێته خانه‌ی ئازادی ده‌ربرینه‌وه و رۆژانه له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌دا زۆر له‌وه زیاتر به سه‌رۆک، که‌سوکاری سه‌رۆک و ده‌روبه‌ره‌که‌ی یا که‌سایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌وله‌مه‌نده‌کان ده‌گوترێت. گاڵته به‌م که‌سانه ده‌کرێت و ره‌خنه‌ی کۆمیدی و گالته‌ئامێزیان ئارسته ده‌کرێت .. هه‌ر بۆ نمونه سه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی Late Show یا The […]
کۆتایی ئیسلامیی سیاسیی لە کوردستان – دیمانه
“مانگی ئیسلامیه‌کان کاتێ ئاوا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموکراسی، ئازادی، کراوه‌یی و لێکدانه‌وه سیکولاره‌کان بچه‌سپێندرێن و له کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ بن. هێشتا ئه‌وه له باشوری کوردستاندا نه‌هاتۆته‌دی و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زۆری ماوه بگاته ئه‌و ئاسته. دیاره ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که له‌به‌ر کێشه رامیاریه‌کان به‌ره‌و ناسه‌قامگیری و قه‌یران بچن، ئیسلامیه‌کان ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌یان هه‌یه”.
چاودێری کوردۆساید – چاک و کۆنگرەی سێیەم – دیمانه
پێویسته چاک کاره‌کانی له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسیاره‌کانی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی چر بکاته‌وه، له کێشه ئاساییه‌کانی مافی مرۆڤ و کار و بۆنه رامیاریه‌کان دوورکه‌وێته‌وه. پێویسته زمانیكی نارامیاری، بێلایه‌ن و سه‌رده‌میانه له دوان و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به‌کاربهێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵانه‌ی دیکه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆکردن. دیاره گرنگه درێژه به خاڵه باشه‌کان بدرێن و به‌هێزتربکرێن…
پێویسته پارله‌مانی داهاتوو چۆن بێت – دیمانه
پێشتر ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو، ئێستا ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه، ئه‌گه‌رچی توانای سنورداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ به زیندوویی بوونی خۆی بسه‌ڵمێنیت، بتوانێ بوێر بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێ له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگات و چاڵاکانه کاریان له‌سه‌ر بکات، به‌رده‌وام جودایی هه‌ڵوێسته‌کانی و دروستی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی چ له ناو پارله‌مان یا ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا چاڵاکانه پیشان بدات، بێگومان ده‌نگێکی مۆرالی و وره‌پێده‌ری گرنگ […]
خه‌ته‌نه‌کردن له باشوری کوردستاندا: کاره‌ساتێک له‌ژێر چاوپۆشی ده‌سه‌ڵاتدا
دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردن خه‌ته‌نه‌کردن لێکردنه‌وه و فرێدانی ئه‌م به‌شانه‌ی ئه‌ندامی سێکسوالی مێینه‌یه که له لایه‌ن بیروبا‌وه‌ری دیارکراوه‌وه له‌به‌ر هۆکاری جودا ئاره‌زوو ناکرێن و به په‌سند داناندرێن. واته خه‌ته‌نه‌کردن کرده‌یه‌که بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌ستێکی دیاریکراوی جۆره دید و بروایه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت، که پێی وایه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌کرێ ئامانجێکی دیاریکراو بهێنرێته‌دی.
ونبوونی فرۆکه‌وانی تاوانبار: سکه‌ندالێکی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیفلیجی نانه‌ته‌وه‌یی
دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق که تێرمه ئێراقی و عه‌ره‌بیه‌کان به‌سه‌ریدا زاڵن، ناسه‌ربه‌خۆ و لایه‌نگیره و بۆ کورد ناگونجاوه، به‌خێراخۆی هه‌واڵی راکردنی فرۆکه‌وانی جه‌نگی تاریق محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی له یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی خۆیدا له‌مه‌ڕ تاوانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه له 21ی دیسه‌مبه‌ری 2008 دا ڕاگه‌یاند.
به‌بێ بوونی ئازادی ژن، تووندوتیژی دژبه ژنان چاره‌سه‌ر ناکرێت
له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌لمه‌تی به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوه و له که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن، له کۆر و کۆبوونه‌وه‌کاندا که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سازکران جه‌خت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تووندوتیژی دژ به ژنان کرایه‌وه و ده‌کرێته‌وه.
په‌سندکردنی بڕیاری فره‌ژنی به‌رهه‌می به‌هێزیی ره‌وتی کۆنه‌پارێزییه له باشوری کوردستاندا
له رۆژی 27.10.2008 دا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی کوردستان ده‌نگیان بۆ بڕیاری فره‌ژنی دا. له ده‌نگدانه‌که‌دا 39 ئه‌ندام ده‌نگیان به ئا دا و 35 ده‌نگیان به نا دا. په‌سندکردنی بڕیاری فره‌ژنی بێگومان پاشه‌کشه‌یه به ده‌نگه‌کانی کرانه‌وه و پێشکه‌تووخوازی له باشوری کوردستاندا، بۆیه پێویست ده‌کات هه‌روه‌سته‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر باکگراوندی ئه‌و بڕیاره بکه‌ین.
تاوانباریی ئێراق وه‌کو ستات له تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا
تاوانی گه‌لکوژی: تاوانی گه‌لکوژی (ژینۆساید) تاوانێکه به تاوانی تاوانه‌کان و گه‌وره‌ترین تاوان له لایه‌نی کانونی و ڕامیاریه‌وه ناسراوه، چونکه ئه‌و تاوانه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی به‌شێک یا ته‌واوی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی دیاریکراو له‌به‌ر جودایی ڕه‌گه‌ز، نه‌ته‌وه، ئایین، بیروباوه‌ر، که‌لتور یا جودایی دیکه که وا ده‌کات گروپی تاوانکار ئاره‌زووی نه‌کات و
ده‌سه‌ڵات و مه‌لاکان: ره‌وتی دژه‌ئازادی و به‌ئیسلامکردن و به‌عه‌ره‌بکردن
ده‌سه‌لاتی کوردی به‌گشتی بانگاشه‌ی ئازادی و دیموکراسی ده‌که‌ن و ئاماژه به سه‌رکه‌وتوویی مۆدێلی دیموکراسی کوردستان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌ڵێن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئایین له ستات جیا بکه‌نه‌وه، وه هه‌ول بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی مۆدێرن و پێشکه‌وتووخواز ده‌ده‌ن