ئەوەی ئۆکرانیای گەیاندە ئێرە زیلینسکی نەبوو

ئەوەی ئۆکراینا لە روسیا جیاکردەوە سەرۆکە نوێکەی “زیلێنیسکی” نییە، بەڵکو شۆڕشی نارجی بوو لەساڵی 2004 دا کە ڕێگەی خۆی لە روسیا جیاکردەوە و هەنگاوی بەرەو ئازادی و ڕۆژئاوا نا.

ئازادی دەربڕین لەسەرووی هەر دینێک یا بیروباوەڕێکە

فەرەنسا دژی دینی ئیسلام نییە، بەلکو دژی ئیسلامیستەکانە، چونکە ئیسلامیستەکان دژی ئازادی و دیموکراسین. لە فەرەنسا ئازادی دەربڕین هەیە و رەخنە لە هەموو کەس و ئایینێک دەکرێ بگیرێت… ئازادی دەربڕین مافێکە و هەموو کەس هەیەتی، هەرکەسە خۆی ئازادە چۆن ڕەخنە دەگرێت، بۆیە دیدەکان لەمبارەیەوە جیاوازن، زۆرینە لەگەل ئەوەیە هۆشیارانە سوود لەو مافە وەربگیرێت

ئایەتی حیجاب یەکێ لە ئایەتەکانی عومەر

کۆمەڵێ ئایەت هەن بە عومەری کوڕی خەتابەوە دەبەسترێنەوە و ئەو بە داهێنەریان دادەندرێت. بەپێی سەحیع موسلیم و بوخاری عومەر خۆی گوتوویەتی “وافقت ربي في الثلاث”. لە بابەتی مزگەوتی ئیبراهیم و حیجاب و تەلاقی ژنەکان. بەپێی حەدیسی دیکە چوار و پێنج و زیاترن.

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا (1964 – 2022) ئیفلیجیی گەل بەردەوامە

تاکو ئێستا دوای 31 ساڵ نەیتوانیوە وەکو نەتەوە خۆی بسەڵمێنێت و بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان لە پێش بەرژەوەندی کەس و بنەماڵە و خێڵ و پارت دابنێت.

ئایا مانگی ڕەمەزان مانگی ئاشتەواییە؟

بەپێی نووسراو و سەرچاوە مێژووییە ئیسلامی و عەرەبیەکان سەرانی ئیسلام لەم مانگەدا لە شەڕ و داگیرکاری و کوشتوبڕ بێسڵەمینەوە بەردەوام بووین، بەمجۆرە پیرۆزیی مانگی ڕەمەزان نەبۆتە هۆی وەستانیان لە شەڕ و کوشتاردا.

حەج و عومرە پێش پەیدابوونی ئیسلام و هاتنیان بۆ ناو دینی ئیسلام

ساڵانە بەهاوکاری و ئاسانکاری حکومەتی هەرێم بە هەزاران کەس لە کوردستانەوە دەچنە سعودیا بۆ حەج و عومرە، جگەلەوەی سەدان ساڵە ئەو دوو ڕێتوالە ئایینییە لەلایەن کۆمەڵگەی موسوڵمانی ئێمەوە دووپات دەکرێنەوە. بۆیە گرنگە بزاندرێت ئەو دوو نەریتە یا ڕوکنە گرنگەی دینی ئیسلام لەکوێوە سەریان هەڵداوە و چۆن هاتوونەتە ناو دینی ئیسلام.

سەرچاوەی ڕێتوالی ڕەمەزان میزۆپۆتامیایە

رەمەزان لە کێوە هاتووە؟ بەپێی سەرچاوە کۆنەکان، لە سەدەی حەوتەم و شەشەمی پێش زاین کۆمەڵگەی حەڕانی کە لەسەرووی میزۆپۆتامیادا ژیاون (کوردستان و وڵاتی ئاشور) خودای مانگیان بەناوی سین پەرستووە و دروشمیان مانگێکی کەوانە (هیلال) بووە، ئەوانە لەمانگی ڕەمەزاندا ٣٠ ڕۆژان بەڕۆژی بووین.

پرسیار سەبارەت بە یادی هەڵەبجە و ئەنفال بۆ گۆڤاری نوگرە سەلمان لەلایەن کاک عەلی مەحمودەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی من ئاگاداریم تاوانەکانی گەلکوژی بابەتێک نیین حکومەتی هەرێم کاری بەرچاوی لەسەریان کردبێت و هەوڵی ناساندنیانی لەسەر ئاستی جیهانیدا شێلگیرانە دابێت. تەنانەت بێئاگاش بووە لە زۆر لە هەوڵ و چاڵاکیەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ناساندنی تاوانی گەلکوژی، کە خەبەریشی بۆتەوە، نوێنەرانی پارتەکانی دەسەڵات هەوڵیانداوە چاڵاکیەکە بکەن بەهی خۆیان، لەجیاتی پشتگیریکردنی رێکخراوە سەربەخۆکان.

بیرەوەریی و ئەگەرەکانی تەواوەتی لە گێڕانەوەدا

لەڕووی مێژووییەوە بیرەوەریی کە وەکو لقێکی ئەدەبی سەیری دەکرێت بە دینی کریستیانی دەبەسترێتەوە و دەگوترێت یەکەم بیرەوەری کتێبی دانپێنانە، کە لەلایەن قەشەی کرستیان ئۆگوستین  Augustin(یا ئۆغستینۆس کە بەزمانی عەرەبیش هەیە) لەنێوان ساڵانی ٣٩٧-٣٩٨ پاش زایین نووسراوەتەوە.  دوای ئەوە گێڕانەوە ئایینییەکان نووسراونەتەوە و نووسینیان لەسەرکراوە. لەهاتنی سەردەمی ڕۆشنگەریدا لەگەڵ گەشەسەندنی بیروهزری سیکولاریدا لەبارێکدا توێژێک لە ڕۆشنبیرانی […]

تاوانبارێکی ئەنفال لە وڵاتی هۆڵاند مرد بێئەوەی بەرەوڕووی دادوەری ببێتەوە

ئێمە گەواهی جوداکارین لە گرتن و دادگاییکردنی تاوانبارانی ژینۆساید، لەکاتێکدا تاکو ئێستا دوای ٧٥ ساڵ حکومەتەکان یارمەتی گەلی جولەکە دەدەن، تاوانباریی کەمبایەخی تاوانی گەلکوژی هۆلۆکۆست لەژێر چاودێرییەکی چڕی میدیای ڕۆژئاوادا دەستگیردەکەن، بەڵام تاوانبارێکی گرنگ ماوەی 17 ساڵ لە هۆڵەندا ژیاوە  بەمردنی خۆی دەمرێت، وە کەسیش باکی بە دەربازبوونی ئەو لە دادوەریی نییە! بەداخەوە مەلا عوزێر […]

 
© KadirShorsh