پرسیار سەبارەت بە یادی هەڵەبجە و ئەنفال بۆ گۆڤاری نوگرە سەلمان لەلایەن کاک عەلی مەحمودەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی من ئاگاداریم تاوانەکانی گەلکوژی بابەتێک نیین حکومەتی هەرێم کاری بەرچاوی لەسەریان کردبێت و هەوڵی ناساندنیانی لەسەر ئاستی جیهانیدا شێلگیرانە دابێت. تەنانەت بێئاگاش بووە لە زۆر لە هەوڵ و چاڵاکیەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ناساندنی تاوانی گەلکوژی، کە خەبەریشی بۆتەوە، نوێنەرانی پارتەکانی دەسەڵات هەوڵیانداوە چاڵاکیەکە بکەن بەهی خۆیان، لەجیاتی پشتگیریکردنی رێکخراوە سەربەخۆکان.
ڕۆڵی حكومەتی هەرێم چۆن هەڵدەسەنگێنن بۆ ناساندنی کەیسەکانی جینۆساید
دادگایینەکردنی تاوانباران چ زیانێکی بە کەیسەکە گەیاندووە؟
بەپێی ئەو زانیاریانەی من ئاگاداریم تاوانەکانی گەلکوژی بابەتێک نیین حکومەتی هەرێم کاری بەرچاوی لەسەریان کردبێت و هەوڵی ناساندنیانی لەسەر ئاستی جیهانیدا شێلگیرانە دابێت. تەنانەت بێئاگاش بووە لە زۆر لە هەوڵ و چاڵاکیەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ناساندنی تاوانی گەلکوژی، کە خەبەریشی بۆتەوە، نوێنەرانی پارتەکانی دەسەڵات هەوڵیانداوە چاڵاکیەکە بکەن بەهی خۆیان، لەجیاتی پشتگیریکردنی رێکخراوە سەربەخۆکان. لەساڵی ٢٠٢١دا حکومەت بێئاگابوو لە بڕیاری پەرلەمانی فەڕەنسا لە ڕەتکردنەوەی داننان بە بەتاوانی ئەنفال وەکو تاوانی گەلکوژی. ئەگەر حکومەت خۆی بە خاوەنی گەلێكی قوربانی تاوانی گەلکوژی بزانیبایە نوێنەری لەوێ ئامادە دەبوو، پەیوەندی بەڕێکخراو و لۆبی فەرەنسیەوە دەکرد، پەیوەندی بەپەرلەمانتاران و سیاسیەکانی ئەوێ دەکرد، ئەگەر وەکو نوێنەری گەلی قوربانی بوونی هەبوایە دەکرا کاریگەری لەسەر بڕیارەکە بنوێنێت. حکومەت دەبوایە شانبەشانی ڕێکخراوەکان و دۆستانی گەلی کورد کار بۆ ناساندنی تاوانەکانی گەلکوژی لەئاستی جیهانیدا بکات. حکومەتی هەرێم لە حکومەتێک ناچێت حکومەتی گەلێکی قوربانی تاوانی گەلکوژی بێت. کەیسی ژینۆساید ژمارەیەکە لە خوارەوەی لیستی ئەرکەکانی دەسەڵاتدا و چارەنوسی دیار نییە. بەکوردیەکەی گەلی قوربانی کورد بێ خاوەنە.
حکومەتی هەرێم حکومەتی بانێکە و دوو هەوا، لەهەردوو باندا لە ئاوازێک دەخوێندرێت کە دادگاییکردنی تاوانبارانی تێدا بزرە. ئەو دەسەڵاتەی هەیە سنورەکانی نێوان باش و خراپی لای خۆی هەڵوەشاندۆتەوە و چەمکی تاوانبارهەمان ئەو واتایەی نییە کە خەڵک و مرۆڤدۆستان تێیدەگەن. بۆنمونە ئەگەرسەرۆکجاش عەباس بایز یا قاسم ئاغا لای خەڵک تاوانباری تاوانی گەلکوژین لای حکومەت ئەوانە کەسایەتی گرنگی کۆمەڵگەن و دەبێ هاوکاری دارایی و کۆمەڵایەتی و ئابوریان بکرێت. نمونەیەکیتر سەرۆکجاش تەحسین شاوێس وەکو شەهیدی سەرکردە ناونوس دەکرێت و مووچەی باڵای بۆ دیاردەکەن.
بێگومان دادگایینەکردنی تاوانباران جگەلەوەی گوێ نەدانە بە ماف و هەستی کەسوکاری قوربانیان، بێگومان زیانگەیاندنە بە پرۆسەی گەیشتن بەدادوەری و ئەگەرەکانی ڕێگەگرتن بە دووبارەنەبوونەوەی تاوان. سزادانی تاوانبار یەکێکە لە فاکتەرە گرنگەکانی ئەگەرەکانی دوورکەوتنەوەی تاوانبار و هەوادارانیان لە ئەنجامدانی تاوان، بەڵام بەپێچەوانەوە پەنادان و پاراستنی تاوانبار وادەکات کەسی تاوانبار یا ئەوانەی مەیلی تاوانیان هەیە و ئەو تایبەتمەندی کەسی تاونباریان هەیە ئامادەی ئەنجامدانی تاوان بن لە بار و هەلومەرجی رێکخراودا بێ ئەوەی بیر لە دەرئەنجامەکانی بکەنەوە.
بەپێی یاسا ناسیونال و نێونەتەوەیەکان کەسی تاوانبار دەبێ سزای دادوەرانەی بەسەردا بسەپێندرێت، خۆ ئەگەر تاوانبار لە تاوانی گەلکوژیدا بەشداری بەجۆریک لە جۆرەکان هەبووبێت، بێگومان سزادانی تاوانبار لەداداگایەکی سەربەخۆدا گرنگی زیاتری هەیە، چونکە بابەتەکە پەیوەندی بە هەموو کۆمەڵگەوە هەیە و بابەتێکی چارەنوسسازە.
دادگایینەکردنی تاوانباران دەیسەڵمێنێت کەو سیستەمی دادوەری لە باشوری کوردستان و ئێراقدا شەل و ناسەربەخۆیە، دەیسەڵمێنێت کەوا سەرانی دەسەڵات کەیسی تاوانی گەلکوژیان لا گرنگ نییە، دەیسەڵمێنێت کەوا دەسەڵاتداران بێباکن لە گەیشتن بەدادوەری و ئەگەری دووبارەبوونەوەی تاوان.
دادگایینەکردنی تاوانباران لەئاستی ناوخۆدا کەیسەکانی ژینۆساید پشتگوێ دەخات و دادوەری هەرگیز بەدەست نایەت و گوێ بە ئازارەکانی کەسوکاری قوربانیان نادات و باری خەمەکانیان قورستر دەکات.
لەئاستی جیهانیدا لاوازی و ناسەربەخۆیی سیستەمی دادوەری بۆ جیهانی دەرەوە خۆی دەخاتەڕوو، گومان لەسەر پرۆسە دادگاییەکان پەیدا دەکات. هەروەها وێنەی گەلی کورد وەکو گەلێکی ناپێگەیشتوو و هەژار لەئاست پرەنسیپ و یاسا نێونەتەوەیەکاندا دەکات.
شاخەوان قادر شۆڕش
٢٨/٢/٢٠٢٢
سەرنج بنێرە