مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکێکی سه‌پێندراوی ناسه‌رکه‌وتوو
له سایه‌ی رێکه‌وتنی ستراتیژی بارزانی و تاڵه‌بانی و له‌سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ودا، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه ئیفلیج بووه، نایه‌کگرتوو و پارچه‌پارچه‌یه، که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد که‌سایه‌تیه‌کی تێکشکاوه، کۆنه‌په‌رستی قوڕگی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه، گه‌نده‌ڵی هه‌ناسه‌ی له کۆمه‌ڵگه بڕیووه، پره‌نسیپه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێکشکاون، ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵیه‌یی و میلیتسگه‌را له ئارادایه، کۆمپانیا و که‌سانی گه‌نده‌ڵی تورک و عه‌ره‌ب و بێگانه له کوردستاندا ته‌ڕاتێنیانه، سامانی […]
درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی سه‌پێندراو وه‌کو چاوه‌روان ده‌کرا
ئه‌وکاته‌ی پارتی و یه‌کێتی بوونه دوو پارتی سڤیل و بێچه‌ک یا نه‌مان، ئه‌و کاته‌ی دیاره‌ده‌ی میلیستگه‌را بوونی نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و زێره‌ڤان و تیرۆری سه‌ر به پارتی و یه‌کێتی بوونیان نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی ده‌زگا سیخوریه‌کانی پاراستن و زانیاری بوونیان نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌چه‌ک داماڵدران و نه‌یاتوانی داگیربکه‌ن و ده‌ستبه‌سه‌ر دابگرن، ئه‌وکاته‌ی سامانی […]
ده‌یه‌مین کۆنفرانسی شاره‌زایانی گه‌لکوژیIAGS له شاری سیه‌نای ئیتالیادا
له کۆنفرانسی ده‌هه‌مدا نزیکه‌ی 190 بابه‌تی جۆراوجۆری زانستی له‌لایه‌ن شاره‌زایان و چاڵاکوانانی ژینۆساید که له زۆر شوێنی جیهانه‌وه هاتبوون پێشکه‌شکرا. جگه له سه‌ردانی شوێنی مێژوویی و تایبه‌ت به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. هه‌موو بابه‌ته‌کان په‌یوستداربوون به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، تاوانی پاکتاو و کۆمه‌ڵکوژی و گه‌لکوژی. بێگومان زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان زۆر سوودبه‌خشن و ده‌کرێ سوودی […]
دۆسیه‌ی کوژراوانی تیرۆری سیاسی به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه
دیاره تاوان هه‌ر تاوانه و له‌لایه‌ن هه‌رکێ و له‌ژێر هه‌ر ناوێکه‌وه و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ئه‌نجام درابێت. هه‌ر یاسا و ده‌سه‌ڵاتێک پاکانه بۆ ئه‌و تاونانه بکات یا پاساویان بۆ بهێنێته‌وه ره‌وایه‌تی به جۆرێ له جۆره‌کان ده‌داته تاوانه‌کان. هه‌نگاو و کاری له‌وجۆره له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگه ئازاد و یه‌کسانخوازه‌کاندا شوێنی نییه، ته‌نها ده‌سه‌لاته ناره‌واکان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و جۆره […]
باشوری کوردستان: سه‌رۆکایه‌تی یا په‌رله‌مانتاری
ئه‌م وتاره له 10 مای 2005 دا بلاوکرایه‌وه، له‌به‌ر گونجاوی بابه‌ته‌که جارێکی‌تر بلاوده‌کرێته‌وه. زۆر گرنگە هەنگاوی ئێستا بە مەبەستی گۆڕان بەرەو کراوەیی و دیموکراسی بێت. بۆنمونە گرنگە پەرلەمان دەسەڵاتی سەرەکی بدرێتێ و ئەو لەسەرووی پارت و سەرکردەکانەوە بێت. دەستەی بەڕێوەبردن ملکەچی پەرلەمان بێت و لەژێر کەنترۆلی پەرلەماندا بێت. ماوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و دیموکراسیانە ئەنجام […]
ستاتی تاوانبار و داوای لێبووردنکردن: له‌به‌رچی ئێراق له‌سه‌ریه‌تی داوای لێبوردن له کورد بکات؟
له‌و وتاره‌دا به‌کورتی سه‌رنجده‌ده‌ینه ستات(ده‌وڵه‌ت) و به‌رپرسیاریه‌کانی ستات، تاوانباریی ستات له ئه‌گه‌ری بوونی تاواندا، پاشان سه‌یرێکی چه‌مکی داوای لێبووردن ده‌که‌ین و هۆکار و گرنگیه‌کانی داوای لێبووردنکردن له‌لایه‌ن ستاتی تاوانباره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، هه‌روه‌ها سه‌رنجده‌ده‌ینه هه‌ندێ له‌نمونه‌کانی داوای لێبووردنکردن، چۆنیه‌تی و جۆره‌کانی ئه‌و داوایه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی، پاشان دێینه‌سه‌ر ستاتی ئێراق له‌سه‌ر ئه‌و تاوانکاریانه‌ی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌نجامی داوه […]
ره‌وتی نادیاری پارتی و یه‌کێتی و چاره‌نوسێکی نادیار
ره‌وتی ئۆتۆنۆمیخوازیی بارزانی و تاله‌بانی جگه له‌و نادیاری و ئاڵۆزییه‌ی له تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌کان هه‌یانه نه‌یتوانیووه ئامانجه‌کانی به‌ده‌ستبهێنێت و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی شکستی گه‌وره‌تردایه. هه‌لسوکه‌وتی تاکڕه‌وانه‌ی مه‌سعود بارزانی و پشتبه‌ستن به تورکیا بۆ پاراستنی له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا باره‌که به‌لایه‌کی ته‌واو جیادا ده‌بات و نیگه‌رانیه‌کان زیاتر ده‌که‌ن که‌متری ناکه‌نه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ پرسیاری جۆراوجۆری دیکه دێننه ئاراوه. دیاره […]
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق ئه‌نجامی فه‌شه‌لی بارزانی و تاله‌بانییه
مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم و به‌غدا ناچارمان ده‌که‌ن بپرسین ئایا ره‌وایه کورد له ئیراقدا بکه‌وێته‌وه به‌رده‌می مه‌ترسی شه‌ڕ و ماڵوێرانی؟ کێ له‌م بارودۆخه ناله‌باره به‌رپرسیاره؟ ئایا ره‌وا بوو دوای ئه‌وه‌ی ئێراق تاوانی پاکتاو و گه‌لکوژی به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌نجامدا جارێکی دیکه سه‌رانی کورد چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان بده‌نه‌وه ده‌ستی ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا؟ ئایا کێ به‌رپرسیاره […]
کاتێ پره‌نسیپه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌ره‌س ده‌هێنن
ئیسرائیل له ناو جه‌رگه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسرایل بێت و بلێت ئیسرائیل ده‌که‌ینه دوبه‌ی، یا ته‌لئه‌بیب ده‌که‌ینه پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی، گومان له‌وه‌دایه ئه‌و سه‌رکرده‌یه تاسه‌ری مانگ بتوانێ خۆی له‌ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه. ئه‌و نه‌ته‌وانه ئازادن و له‌لایه‌ن زۆرداره‌کانیانه‌وه له‌مێژه هیچیان له دژدا ناکرێت، که‌چی ئاماده‌نین له‌پێناوی پاره و سه‌رمایه پشت له مێژوو و پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان […]
یاسای پاراستنی پیرۆزییه ئایینیه‌کان و مه‌ترسی و ده‌رهاویشته‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنه‌پارێزی پشووته‌نگ له ئاستی ئایینه‌که‌یدا به‌بێ بوونی یاسا، جوداکاری به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامانی سه‌ر به ئایننی دیکه‌ی که‌مینه یا مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه رۆژانه ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه بوونی ئه‌و یاسایه چوارچێوه‌یه‌کی قانونی وا دروست ده‌کات که ره‌وایه‌تی راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ ده‌داته جوداکاری و په‌راوێزکردنی گروپی که‌مینه. به‌مجۆره پیاده‌کردنی ئه‌و یاسایه و ده‌رهاویشته‌کانی هۆکارێکی کاریگه‌ره بۆ وروژاندنی زۆرینه‌ی […]