کاک عومەری سماقوڵی کۆچت بەخێر

کاک عومەر مەولود کەسایەتیەکی پاک و قارەمان، بەڕیز، سینگفراوان و میوان دۆست، لەرۆژانی سەختی خەباتی نهێنی لە شاردا لە هەشتاکاندا هەمیشە ئامادەی هاوکاری بوو، ئەگەر مەرگ لەبەردەمیشی بوایە کێشەی نەبوو. لە دەستوەشاندن لە هێزەکانی رژێم بوایە یا ئەرکیتری حزبی بوایە ئەو هەرگیز گلەیی نەبوو. (درێژەی زیاتر…)

چارلی هەبدۆ

گۆڤارەکە وابووە و ڕێبازەکەی وابووە کە لە ڕەخنەکانیدا گاڵتە ئامێز و ڕەق و تیژ بێت، گاڵتە بە کەسایەتیەکان بکات و لەمیانەیدا رەخنەی تیژ ئاراستە کردووە. ئەو کارەی نووسەرانی رۆژنامەکە کردوویانە لە چوارچێوەی مافی ئازادی دەربڕیندا بووە و مافێکە لەدەستوری فەرەنسادا چەسپێندراوە. (درێژەی زیاتر…)

ئازادی دەربڕین لەسەرووی هەر دینێک یا بیروباوەڕێکە

فەرەنسا دژی دینی ئیسلام نییە، بەلکو دژی ئیسلامیستەکانە، چونکە ئیسلامیستەکان دژی ئازادی و دیموکراسین. لە فەرەنسا ئازادی دەربڕین هەیە و رەخنە لە هەموو کەس و ئایینێک دەکرێ بگیرێت… ئازادی دەربڕین مافێکە و هەموو کەس هەیەتی، هەرکەسە خۆی ئازادە چۆن ڕەخنە دەگرێت، بۆیە دیدەکان لەمبارەیەوە جیاوازن، زۆرینە لەگەل ئەوەیە هۆشیارانە سوود لەو مافە وەربگیرێت… (درێژەی زیاتر…)

میت فەرهاد تەکینەر (بۆتان) لە باشوری کوردستاندا دەگرن و دەیبەن

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا: میتی تورکیا ئەندامی پەکەکە فەرهاد تەکینەر (بۆتان) لە باشوری کوردستاندا گرتووە و بردوویەتی بۆ تورکیا. بەپێی رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی کە لە خوارەوە لینکەکەم داناوە. گوتن هەیە کە فەرهاد تەنها لایەنگری پەکەکە بووە و ئەندامی پەکەکە نییە. رۆژنامە تورکیەکانی سەر بە دەسەڵات هەمیشە ڕاستیەکان دەشێوێنن و دژی کوردن. (درێژەی زیاتر…)

ئێزدی کۆمەڵگەیەکی تایبەتی ئێتنین و پێویستە هەرێمی تایبەت بە خۆیان هەبێت

دیارە کێشەی کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر لەوە بەرفراوانترە کە ئەم ڕێکەوتنە سەیری دەکات. پرسیارەکان زۆرن لێرەدا بیانکەین: ئایا ئەوە ئێزدیەکان نین کەدەبێ گوتنیان لەسەر ئاسایش و چارەنووسیان هەبێت؟ ئایا ئێزدیەکان وەکو کەمینەیەکی ئێتنی مافی خۆیان نییە بەرگری لەخۆیان و مافەکانیان بکەن؟ ئایا ئەوان مافی ئازادی سیاسی و کەلتووریان نییە؟ لەبەرچی دەبێ خەڵکی غەیرەئێزدی بڕیار لەسەر ئاسایش و چارەنووسی ئەوان بدەن؟ ئایا ڕەوایە پارتی و حکومەتی ناوەند کە هۆکاری ڕوودانی تاوانی گەلکوژی ٢٠١٤ بوون، ئێستا بڕیار لەسەر ئاسایش و چارەنوسی ئێزدیان بدەن؟ دەبووایە ئەوانەی لەژێرناوی خەبات بۆ مافەکانی گەلی کورد کاردەکەن و خۆیان  بەپێشڕەو دەزانن، دەرک بەو ڕاستیە بکەن، ئەگەرنا دەبێ خەباتی ئەوان بۆ ئازادی مافی گەلان بنەمای لەسەر درۆ و ساختە دروست بووبێت. (درێژەی زیاتر…)

The Iraqi-Kurdish agreement overrides Yazidi interests

Like any other people, Yazidis are entitled to develop their society as they wish. They must have autonomy over the areas where they have historically lived and hold administrative and defense powers. A clearly bounded region should be formed in which they would have executive and legislative authority. Each ethnic group in the area would have the right to representation in the legislature and executive branch according to its proportionality. This region could be a part of the federal state or a self-governing, independent zone. (درێژەی زیاتر…)

En aftale som tilsidesætter yazidiernes interesser

Yazidierene skal behandles som et folk der har politiske og kulturelle rettigheder, men ikke som indbyggere i en ruineret by der tilhører central- eller lokal regering. Yazidierne har ret til en form for selvstyre over det historiske område, hvor de bor. Der skal dannes en region til dem med tydelig grænse. De skal slev bestemme over administrative og politiske samt militære institutioner. De har ret til en udøvende og lovende myndighed, som består af folk i denne region. (درێژەی زیاتر…)

هەندێ تێبینی لەسەر وتارەکەی مەسرور بارزانی

خۆ من ڤایرۆسی کۆرۆنام نەهێناوە: ئەو نەیهێناوە بەڵام مەسروور چی بۆ خەلکی ئەو کۆمەڵگەیە کرد کە خۆی لێی بەناو سەرۆکە؟ چەند نەخۆشانەی دروستکرد؟ چەند گرنگی بە نەخۆشخانەکاندا؟ چەند داوودەرمان و پێداویستیە سەرەتاییەکانی خستە بەردەست خەلکە نەخۆشەکە؟ چەند هاوکاری کرێکار و فەرمانبەر و خاوەن پیشە بچووکەکانی کرد و قەرەبووی زیانەکانی بۆ کردنەوە؟ چەند مووچەی کرێکار و فەرمانبەرانیدا؟ لەبری مووچە پێدان، مووچەی کەمکردنەوە، کەچی هێشتا مووچەی پێنادرێت. لەبری بەهێزکردنی نەخۆشخانە گشتیەکان، نەخۆشخانە تایبەتەکانی سەربە خۆیان و تورکەکان کەوتنە گیانی نەخۆشەکان و خەلکیان ڕووتاندەوە و دەڕووتێننەوە. (درێژەی زیاتر…)

مەلا عوزێر: سەرۆکجاشی بکوژ و قوربانیەکانی لەوێنەیەکی بڵاوکراوەی کوڕی تاوانباردا!

مەلا عوزێر یەکێ لەو سەرۆکجاشە ناوزڕاوانەیە کە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی پەنایاندان و دژی بەدادگاگەیاندنیان وەستانەوە. مەلا عوزێر چ بەرامبەر بە پێشمەرگە یا هاوڵاتیان گەلێ تاوانی ئەنجامداوە. بەپێی گوتنی کەسوکاری قوربانیان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا بەشداری چاڵاکانەی کردووە و خەڵکی گرتووە و ڕادەست کردووە. ئەو ئێستا لە وڵاتی هۆڵاند بەناوی عوزێر کۆیی خۆی ناساندووە و خۆی شاردۆتەوە، ناوەناوە دێتەوە کوردستان و لەلایەن یەکێتیەوە پیشوازی گەرمی لێدەکرێت. (درێژەی زیاتر…)

لەیادی ٢٢ سالەی گیانبەختکردووان شاپور و قابیلدا

گیانبەختکردووان شاپور عەبدولقادر و قابیل عادل دوو مرۆڤی ماندونەناس بوون خەباتیان بۆ کۆمەڵگەیەکی کراوە و ئازاد و یەکسان دەکرد، ئەوان خەباتیان بۆ مافی کرێکار و نەداران دەکرد و بۆ ئازادی و یەکسانی ژنان تێدەکۆشین، خەباتیان بۆ مسۆگەرکردنی بژێوی ڕۆژانەی ئاوارە لێقەوماوەکانی کەرکوک و … (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh