بۆچی تورکیا سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ؟

تورکیا بۆیە سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ، چونکە باشوری کوردستان نە خاوەنی دەسەلاتێکی ڕەوای کوردستانی بەهێزە، نە سەربەخۆیی رامیاری و ئابوری لەدەستی خۆیەتی (درێژەی زیاتر…)

سەرۆک جاشەکان و بەشداریان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا

سەرۆک جاشەکان و بەشداریان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا

لێرەدا سەرنج دەدەینە واتای بوونی سەرۆک جاشەکان بۆ تاوانی گەلکوژی ئەنفال، چۆنیەتی تاوانباریان لە دادگادا، هەروەها لێکدانەوە و بیانووەکان لە دیدی تایبەتی دژ بەیەکەوە. (درێژەی زیاتر…)

پەتای ئەنفال

لە سەدەی حەفتی زایندا

دڕندەیەکی چاوبەخوێنی بیابان

نۆبەرەی بەدەویەکان

ڕووی لە وڵاتی ئێمە کرد و

تاڵان و پەتای هێنا

(درێژەی زیاتر…)

لە یادی ٣٥ ساڵەی تاوانی گەلکوژی کوردە فەیلییەکاندا

لە یادی ٣٥ ساڵەی تاوانی گەلکوژی کوردە فەیلییەکاندا

دەبێ حکومەتی عێراق بەفەرمی داوای لێبووردن لە کوردانی فەیلی بەتایبەتی و گەلی کورد بەگشتی بکات، سامانی دزراویان بۆ بگەڕێندرێتەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیان و کەسوکاریان بکرێتەوە. گۆڕەبەکۆمەڵەکانی قوربانیانی فەیلی بدۆزێتەوە و هەموو ئەو فاکت و بڕیارانەی کە ڕژێمی بەعس کە سەبارەت بە لەناوبردنی کوردە فەیلیەکان داویەتی ئاشکرایان بکات و بڵاویان بکاتەوە.

(درێژەی زیاتر…)

لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانبەختکردنی گیانگەش کاکە سەرداری مام یونس

لە ١٠ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٧ دا دوای کشانەوەیان لە چالاکیەک لەسەر جادەی کۆیە، دوای شەڕێکی قارەمانانەوە دەستەویەخە لە نزیکە گوندی ونکە و عەلیاوە کۆپتەرەکانی ڕژێمی بەعس دەگەنەسەر پێشمەرگەکانی هەرێمی سەفین و هێزەکانی دیکە، هێرشیان دەکەنە سەر لەو هیرشەدا کاکە سەرداری مام یونس، فەرماندەی هەرێم کاک تەحسینە شەل، کاکە عوسمان ناسروا بە ڕزگار و کاکە مستەفا ناسراو بە ئاراس گیانگەش دەکرێن..   (درێژەی زیاتر…)

خەڵک بێگومان سەربەخۆیی دەوێ، ئەوەش لەبەر لێزانی و قارەمانی سەرۆک و حزبەکان نییە!

خەڵک بێگومان سەربەخۆیی دەوێ، ئەوەش لەبەر لێزانی و قارەمانی سەرۆک و حزبەکان نییە!

پرۆسەی ڕیفەراندۆم لەسەر سەربەخۆیی گەلێکی ژێردەستەدا بەشێوە دانپێندراو و مۆدێرنەکەی، دوای رێکخستنی دامەزراوە دادوەری، یاسایی، بەرێوەبەری، ئابوری و رامیاری و بەرگریەکاندا، دوای لابردنی دامەزراوە خۆسەپێنەر و نادیموکراسیەکان لە پرۆسەیەکی رەوای دیموکراتیزەکردندا دەکرێت، دەستوری نیشتیمانی بێلایەنی ناحزبی لە قۆناغی گواستنەوەدا دەنگی لەسەر دەدرێت، پاشان هەلبژاردنی رەوا و ئازاد دەکرێت، پەرلەمانی نوێ لەبەر رۆشنایی دەستوردا پرۆژەی سەربەخۆیی تاوتوێ دەکات و لە پەرلەمان پشتگیری بۆ پەیدا دەکات، پاشان دەیخاتە بەردەمی خەڵک، کە لە گشتپرسیەکدا دەنگ لەسەر سەربەخۆیی دەدرێت. (درێژەی زیاتر…)

کوردایەتی چییە؟! کوردایەتی چی دەگرێتەوە؟

کوردایەتی چییە؟! کوردایەتی چی دەگرێتەوە؟!

ئایا کوردایەتیە بووەتەهۆی دزی، گەندەڵی، نیشتیمانفرۆشی، تیرۆر، برسیکردنی خەڵک، فرۆشتنی نەوت لەلایەن حزب و بنەماڵە، پیادەی نیپۆتیزم (خزمخزمێنە)، کلیپتۆکراسی، ئۆلیگارشی، بەیاساکردنی گەندەڵی و تاڵانی سامانی گەل؟ ئایا کوردایەتیە دەڵێ وڵات پارچەکەن، هەریەکەی ببنە نۆکەری داگیرکەرێ؟! ئایا کەسێ نوسراوێکی ئایدۆلۆژیانەی ناسیونالیستی کوردی دیتیە کە رێگە بەو تاوانکاریانە بدات؟! ئایا لە کوێی ئەو ئایدۆلۆژیا نەدیتراوە ناسیونالیستیەدا ئەو تاوانانە ڕی…زکراون و ڕەواکراون؟! (درێژەی زیاتر…)

لە یادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا: گفتوگۆیەک لەسەر تاوانەکە لە ڕادیۆی ڕێگەی ئاوریشم لەگەڵ

لە یادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا: گفتوگۆیەک لەسەر تاوانەکە لە ڕادیۆی ڕێگەی ئاوریشم لەگەڵ هاورییان هیدایەت مەلا عەلی، گۆران هەلەبجەیی و عەلی مەحمود.. بۆ بیستنی گفتوگۆکە کلیکی لینکەکە لە خوارە بکەن.. هەر شاد و بەختەوەربن

https://www.youtube.com/watch?v=HQ9XgwC9Dpc

کەرکوک کوردستانە و ئاڵای کوردستان دەبوایە لە ٢٠٠٣ ـەوە لەسەر شاردا هەلکرێت

کەرکوک کوردستانە و ئاڵای کوردستان دەبوایە لە ٢٠٠٣ ـەوە لەسەر شاردا هەلکرێت

دوای ڕوخانی رژێمی بەعس و دەستکردن بە پرۆسەی دروستکردنەوەی ئێراق، دەبوایە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر ناوچە داگیرکراوە کوردستانیەکان بکرێتە مەرجی پەسندکردنی بڕیاری ١٤٠، هەروەک چۆن ئاڵای ئێراق لەسەر هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان لە تەک ئاڵای کوردستاندا بەرزکرایەوە.. (درێژەی زیاتر…)

لەیادی 29 ساڵەی کمیابارانی هەڵەبجەدا، شاخەوان شۆڕس بۆچی خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە

شاخەوان شۆڕش خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری جینۆساید، یەکێک لە هەڵبژێردراوانی وەرگرتنی خەڵاتی ئەمساڵی یادی کمیابارانی هەڵبجە بوو ڕەدیکردەوە یەم خەڵاتە وەربگرێت، بۆچی ئەم خەڵاتەی ڕەدکردەوەو ئەم خەڵاتە چییەو بەکێ دەدرێت؟ مەبەست لە خودی جینۆ ساید چیەو کەی تاوانەکان بە جینۆساید دەناسرێندرێن؟ ئەم دەردو بەلایانەی بەسەر خەڵکی کوردستان هاتون دەچنە چوارجێوەی جینۆسایدەوە؟ بۆچی دەبێت ئەم هەموو هێزە لە لێکۆڵینەوەی جینۆساید سەرفبکرێت، بۆچی لەبری ئەوە کاریک ناکرێت بۆ دوبارە نەبونەوەی ئەم تاوانانەو قەرەبوکردنەوەو دابینکردنی ژیانێکی گونجاو بۆ قوربانیان؟ئەمانەو چەندین پرسی تر لەم گفتوگۆیەدا تاوتوێدەکرێن.

بۆ بیستنی بەرنامەکە کلیکی ئێرە بکە

لەیادی 29 ساڵەی کمیابارانی هەڵەبجەدا، شاخەوان شۆڕس بۆچی خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە

 
© KadirShorsh