هەلەبجە و هێرۆشیما لەبەراوردێکدا

لەیادی تاوانی کیمیابارانی هەلەبجەدا:
ئەو نوسینەی خوارەوە چەند لاپەرەیەکی لێکۆڵینەوەیەکە کە سەبارەت بە تاوانی گەلکوژی هەلەبجە لەبەردەستمدایە و هیوادارم بەمزووانە تەواوی بکەم..

هێرشی سەر شاری هەلەبجە بەپێی کوشندەیی و وێرانکاری، بە قەوارە و زیان زۆر بچوکترە لەو هێرشەی کرایەسەر شاری هێرۆشیما، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکەی سەر هێرۆشیما وەکو تاوانی جەنگ سەیری دەکرێت نەک تاوانی گەلکوژی. بۆئەوەی لە هۆکاری ئەو جودایە بگەین گونجاوە سەیری جیاوازیەکان لەنێوان ئەو دوو تاوان و کۆمەڵکوژیەدا بکەین. (درێژەی زیاتر…)

لەبەرچی وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵاند رێگەیان نەدا وەزیرکانی تورکیا لە وڵاتەکانیاندا ریکلام بۆ دەستورەکەی رەجەب بکەن؟

لەبەرچی وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵاند رێگەیان نەدا وەزیرکانی تورکیا لە وڵاتەکانیاندا ریکلام بۆ دەستورەکەی رەجەب بکەن؟
ئایا هۆکارەکەی رەگەزپەرستیە وەکو رەجەب و مەلا عەلی قەرەداغی و هەوادارانیان دەیڵێن!؟ (درێژەی زیاتر…)

رەتکردنەوەی خەڵاتێک کە “لەژێر چاودێری نوسینگەی حکومەتی هەرێم” بەخشراوە بەمن

سەرەتا سوپاس و رێزم بۆ هەموو ئەو هاوڕێ خۆشەویستانەی بە وشە جوانەکانیان پشتگیری و پێزانینان دەربڕیووە..رێزم بۆ کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەلەبجە و ڕێزلێنانەکەیان. من ئەگەر شتێکم کردبێت لەبەر خەڵات و پاداشت نەمکردووە.. بە ئەرکی سەرشانم زانیوە کار بۆ دۆزی تاوانی گەلکوژی دژ بە کوردان بە گشتی بکەم.. ئەگەر توانیبێتم دۆزی ژینۆسایدی کورد کەمێ بۆ پێشەوە ببەم، ئەوە خەلاتە بۆ من .. (درێژەی زیاتر…)

رۆژائاوای کوردستان و ئەگەری دانپێنان

رۆژائاوای کوردستان و ئەگەری دانپێنان
بەپێی ئەو هەوالە و هەواڵی دیکە: لە چوارچێوەی پلانی ڕزگارکردنی رەقەدا ئەمەریکا هێزی پشتگیری بۆ هێزەکانی یەپەگە دەنێرێت…. بەپێی گوتنی ئەمەریکا خۆی، هێزەکانی یەپەگە زۆر چاڵاک و سەرکەوتوون، زیاتر لە ١٠٠ گوندیان لە دەوروبەری رەقە تائێستا ڕزگارکردووە. ئەمەریکا پشتگیری تەواوی یەپەگە دەکات، ئەوەش تورکیای زۆر هەراسان کردووە و ناوە ناوە ‌هەڕەشە دەکات. (درێژەی زیاتر…)

بەڵێن و پەیمان

بەڵین و پەیمان
وەک هەناسەی منداڵە ڕاکردووەکان
هاکە هاکە لەگەڵتاندام، تا دواین هەوڵ و تەکان

بڕوا بکەن
وەکو بارانی تازە بەهار
تا دوا هەنگاو، بە دەماری هەزری مندا دێنەخوار

(درێژەی زیاتر…)

کودەتا یان پلان و پاکسازی

ئەو هەڵمەتە بەرفراوانەی سەر سوپا و دەسەڵاتی داوەری و بوارەکانی دیکە، ئاماژە بە پاکسازی پلانبۆداندراو لە دەسەڵاتی سەربازی و دادوەریدا دەکەن. گرتنی بەهەزاران دادوەر و کەسانی یاسایی لە دوو ڕۆژی یەکەمدا ئاماژە بە هەلمەتێکی ڕێکخراو و پلانبۆداندراو دەکەن. ئەو ئاراستەیە هێما بۆ ئەوە دەکات کە لە شوێنی ئەفسەرە لادراوەکاندا ئەفسەری دیکە لەسەر بنچینەی دڵسۆزیان بۆ سەرۆک لە جیاتی توانا دابندرێن. هەروەها لە جیاتی دادوەرە لادراوەکاندا دادوەر و کەسانی یاسایی لەسەر بنچینەی دڵسۆزی و لایەنگیریان بۆ سەرۆک دابندرێن. هەروەها لە بوارەکانی دیکەش بە هەمان شێوە. ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، سیناریۆی کودەتاکە زیاتر پشتڕاست دەبێتەوە.  (درێژەی زیاتر…)

چەمکی گەلکوژی (ژینۆساید) و هەندێ ڕەخنەی لاواز و بێبنەما

سەبارەت بە کارهێنانی وشەی “گەلکوژی” رەخنەگیراون، ئەوەی تائێستا بینومن لەلایەن نوسەران ئاوارە حوسێن کە وابزانم مامۆستای زانستگەیە لەبەشی یاسا، لەبواری ژینۆساید دەنوسێ، وە کامیار سابیر کە نوسەرێکی گشتیە و بەتایبەتی زۆر دژی کوردبوون و کوردایەتی و ناسیونالیزم دەنوسێ، لەنوسینەکانیدا ڕەخنە و هێرشی بێبنەما زۆرن. لە خوارەوەدا ئاماژە بە ڕەخنەکانیان دەکەم و تیبینی و رەخنەکانی خۆم دەخەمەڕوو. (درێژەی زیاتر…)

بۆ ئەحمەد فەقێ ڕەش

خەونەکەی  تۆ

بوکێکی  شەنگ و  تەرزە،
وەک  داربەڕوو چڕ

وەک  گیانی  کاکەشین پاک،
وەک  هەڵگورد  بەرزە

(درێژەی زیاتر…)

تاوانی گەلکوژی دەرسیم

رژێمی تورکیا یاسای راگواستن و نیشتەجێکردنەوەی لە ساڵی ١٩٣٤ دەرکرد. لە ساڵی ١٩٣٦ دا ناوی دەرسیم گۆڕدرا بە تونچەلی و حکومەتی تورکیا هەرێمی تونچەلی وەکو هەرێمێکی تورکی و دانیشتوانەکەشی بە تەنها تورک ناساند. قافلەی سەربازی رووی لە ناوچەکە کرد و ژەنەراڵ عەبدول عەلا ئەلبدۆغان کرایە سەرۆکی. بەهەزاران سەرباز دەوری هەرێمی دەرسیمیان گرت. دەرسیمیەکان دژی راگوستن وەستان و بەهیوای چارەسەرێک بوون کە رێگە بدات لە زێدی باپیرانیان بمێننەوە، بۆیە نوێنەریان ناردە لای سەرۆکی ویلایەت، بەڵام سەرۆکی ویلایەت داواکەی رەتکردنەوە و نوێنەرەکانی کوشت. (درێژەی زیاتر…)

سەرکەوتنی کورد لە بەڕێوەبردن و پێشکەوتندا، کورد بەرەو سەربەخۆیی دەبات

ئەو وتارە هەرەسەتەیەکە لەسەر گوتنی نوێنەری روسیا لە UN کە دەڵێ “دروستبوونی کوردستان دەبێتەهۆی لەتبوونی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە” (سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکە). ئەو گوتنە بنچینەلسەر ویستی مانەوەی باری ستاتوسکۆ دەکات، بۆیە هەوڵی ترساندن و توقاندن لەئەگەرێکی ئەوهادا دەدات. (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh