رۆژائاوای کوردستان و ئەگەری دانپێنان
رۆژائاوای کوردستان و ئەگەری دانپێنان
بەپێی ئەو هەوالە و هەواڵی دیکە: لە چوارچێوەی پلانی ڕزگارکردنی رەقەدا ئەمەریکا هێزی پشتگیری بۆ هێزەکانی یەپەگە دەنێرێت…. بەپێی گوتنی ئەمەریکا خۆی، هێزەکانی یەپەگە زۆر چاڵاک و سەرکەوتوون، زیاتر لە ١٠٠ گوندیان لە دەوروبەری رەقە تائێستا ڕزگارکردووە. ئەمەریکا پشتگیری تەواوی یەپەگە دەکات، ئەوەش تورکیای زۆر هەراسان کردووە و ناوە ناوە هەڕەشە دەکات.
ئەو بەشداریەی یەپەگە لە ڕزگارکردنی شارە عەر…ەبیەکاندا، ستاتوسی ئەو هێزە کوردییە لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناو سوریا بێگومان بەهێز دەکات، کە پێویستە بەکاربهێندرێت، بۆ یەکخستنەوەی کانتۆنە لێکدابڕاوەکان، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی دانپێنانی هەمەلایەنە بەو خۆبەرێوەبەرییە کوردیەی کە لە رۆژئاوای کوردستاندا پێکیان هێناوە. هیوادارم هەر ئەوەش مەبەستی دەسەڵاتی کوردی رۆژئاوا بێ. دەکرێ لە گفتوگۆکاندا چ کراوە یا داخراو سوود لەو بەهێزیەی خۆیان وەرگرن. ئەگەر بتواندرێ جۆرێک لە ڕێکەوتن لەسەر سیستەمی فیدرالی یا لانی کەم پەسندکردنی خۆبەرێوەبری کوردان لە چوارچێوەی سیستەمی سیاسی داهاتووی سوریا بەدەستبهێندرێت، کورد مسۆگەری مانەوەی دەسەڵاتەکەی بەجۆرێ لە جۆرەکان دەکرێ بکات. دیارە تورکیا هەموو هەوڵیک دەدات ئەوە ڕوونەدات. لەبەر خاتری چاوی ڕەشی عەرەب نا، بەڵکو لە ترسی گەیشتنی کوردانی باکور بە مافی خۆبەڕێوەبەری و دواتر دابەشبوونی تورکیا.
تائێستا عەرەبەکان دانیان بەو دەسەڵاتە کوردیە نەناوە، سەرکردە کوردەکان باش دەزانن، پارت و رێکخراوە عەرەبیەکانی سوریا جێگەی بڕوا نین، نە ئەسەد و نە ئەوانیتر ئەگەر گوشارێکی نێونەتەوەیی یا زلهێزەکان نەبێت، ئەگەر رێککەوتنێکی بڕواپێکەر نەبێت، ئەوا دوای کوتاییهێنان بە کێشە ناوخۆیەکان و لەناوبردنی داعش، ئەگەری شەڕ لە نێوان دەسەلاتی کوردی رۆژئاوا و دەسەڵاتی عەرەبی سوریا زۆرە
سەرنج بنێرە