کوردایەتی چییە؟! کوردایەتی چی دەگرێتەوە؟
کوردایەتی چییە؟! کوردایەتی چی دەگرێتەوە؟!
ئایا کوردایەتیە بووەتەهۆی دزی، گەندەڵی، نیشتیمانفرۆشی، تیرۆر، برسیکردنی خەڵک، فرۆشتنی نەوت لەلایەن حزب و بنەماڵە، پیادەی نیپۆتیزم (خزمخزمێنە)، کلیپتۆکراسی، ئۆلیگارشی، بەیاساکردنی گەندەڵی و تاڵانی سامانی گەل؟ ئایا کوردایەتیە دەڵێ وڵات پارچەکەن، هەریەکەی ببنە نۆکەری داگیرکەرێ؟! ئایا کەسێ نوسراوێکی ئایدۆلۆژیانەی ناسیونالیستی کوردی دیتیە کە رێگە بەو تاوانکاریانە بدات؟! ئایا لە کوێی ئەو ئایدۆلۆژیا نەدیتراوە ناسیونالیستیەدا ئەو تاوانانە ڕی…زکراون و ڕەواکراون؟!
ئایا کوردایەتیە بووەتەهۆی دزی، گەندەڵی، نیشتیمانفرۆشی، تیرۆر، برسیکردنی خەڵک، فرۆشتنی نەوت لەلایەن حزب و بنەماڵە، پیادەی نیپۆتیزم (خزمخزمێنە)، کلیپتۆکراسی، ئۆلیگارشی، بەیاساکردنی گەندەڵی و تاڵانی سامانی گەل؟ ئایا کوردایەتیە دەڵێ وڵات پارچەکەن، هەریەکەی ببنە نۆکەری داگیرکەرێ؟! ئایا کەسێ نوسراوێکی ئایدۆلۆژیانەی ناسیونالیستی کوردی دیتیە کە رێگە بەو تاوانکاریانە بدات؟! ئایا لە کوێی ئەو ئایدۆلۆژیا نەدیتراوە ناسیونالیستیەدا ئەو تاوانانە ڕی…زکراون و ڕەواکراون؟! ئایا خەباتی گەلێکی ستەمدیەی وڵات داگیرکراو بۆ ڕزگاربوونی لەچنگی داگیرکەر تاوانە؟! ئایا دەزانن زۆرینەی وڵاتە پێشکەوتووەکان وەکو هۆلاند، دانیمارک، سوید، ئەلمانیا، فینلاند ستاتی ناسیونالن (دەولەتی نەتەوەیین)، لەو وڵاتانەدا دیموکراسی پیادەدەکرێ، فرە کەلتوری، ئێتنیاتی و ئایین رێگەی دراوە و ئازادی دەربرین بەپێپانی هەیە؟! ئایا بۆ ناکرێ بەیەکەوەژیان و مافی فرە ئایینی و کەلتوری، پلورالیزم و کراوەیی لە کوردایەتیدا هەبن؟! …
ماوەیەکە هێرشێکی سەیری تێکەڵوپێكەڵ و هەژار لە واتای خودی چەمکی ناسیونالیزم و لقوپۆپەکانی هەرچی خراپە دەیخاتە ملی کوردایەتی داماو کە هێشتا نە بەنووسین (جگە لە کاژیکنامە کە لایەنگری کەمن و پشتگیری ئەوتۆی پەیدانەکرد) بوونی هەیە نە توانیویەتی هەناسەیەکی ئازاد لە سەربەخۆیدا هەڵمژێت.. ئەگەر خوێنەران ئاگاداری قوڵایی و بەرفراوانی ئەو چەمکە نین، خۆ دەبێ نوسەرانی دژ بە ناسیونالیزم تێگەیشتنێکی تاڕادەیەک گونجاویان بۆ چەمکەکە هەبێت و خۆ لە نوسینی شەلمکوێرم ناپارێزم بپارێزن، هەوڵدەن رەخنەکانیان کۆنکریتیانە و بابەتی بێت. چەواشەکاری و بەلاڕیدابردن، خەڵک هوشیارناکەتەوە بەڵکو سەری لێدەشێوێنێ و نائومێدی دەکات….
سەرنج بنێرە