گرتنی عه‌لی مه‌حمود و چالاکڤانانیتر ژێرپێخستنی مافه‌کانی مرۆڤه
شایانی گوتنه ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی دۆستی ئێران و تورکیان و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان ده‌که‌ن. پارتی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه که ئه‌و ستاتانه کورد ده‌کوژن و ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ پۆلیتیکی خۆی سه‌باره‌ت به‌م ولاتانه یه‌کده‌گرێته‌وه. به‌مجۆره پارتی به‌م کرده‌وه‌یه جاریکی دیکه دڵسۆزی خۆێ بۆ ئێرانی ئاغای له‌مێژینه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌هه‌ولێر کردوویه‌تی، […]
بای بای سودان
ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئیسلامی سودان ملی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ خه‌ڵکی خوارووی سودان که زۆرینه‌یان کریستیانن دا، به‌ڵام تائێستا ئاماده نییه دان به مافی خه‌ڵکی موسوڵمانی دارفور بنێت، به‌پێجه‌وانه‌وه له پاکتاوی ئه‌م گه‌له ژێرده‌سته‌یه‌دا به‌رده‌وامه. ده‌کرێ هۆکاره‌کانی ئه‌م دوو رووییه له‌م خاڵانه‌دا کورت بکرێنه‌وه
کێشه‌کانی کانونی خۆپیشاندان له به‌راوردێکدا
هۆکاری بوونی کێشه‌کان که واده‌که‌ن ئازادیه‌کان پیشێلبکرێن یا سنوریان بۆ دابندرێت، له‌لایه‌ک خودی سنوره‌کانی کانونه‌که‌یه که ئاماژه‌مان بۆ کردن، له‌لایه‌کیتر نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ریی بێلایه‌نه که کێشه‌که زۆر سه‌ختتر ده‌کات. ئه‌م کانونه‌ی په‌سندکراوه، ده‌کرێ ببێته‌هۆی رێگه‌گرتن له زۆر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه که به‌دڵی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نین.
مه‌سعود بارزانی و مافی چاره‌نوس: دوان له مافێک که له ده‌ستوره ئێراقیه‌که‌ی ئه‌ودا نه‌نوسراوه!
کێشه‌ی مه‌سعود بارزانی و ئه‌وانه ئه‌وه‌یه ئه‌و مافه له ده‌ستوردا نه‌نوسراوه، کاتی خۆی و له رۆژی خۆیدا نه‌یانتوانی به‌ده‌ستوری بکه‌ن و بیچه‌سپینن. ئه‌وان وه‌کو نوێنه‌ری کورد له‌مه‌دا سه‌رکه‌توو نه‌بوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه به‌ده‌ستور نه‌کراوه، کورد له‌مباره‌یه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆخۆی دروست کردووه که ده‌کرێ ببێته‌هۆی کاره‌سات و جه‌نگ. ئه‌وه ئه‌گه‌ر کورد بیه‌وێ له‌م یه‌کگرتنه وه‌کو […]
ستاتی نوێ ئێراق: به‌یه‌که‌وه‌بوون به‌گوشار و پاڵپێوه‌نان
به‌هۆی هه‌بوونی ناته‌بایی نێوان گروپه‌کان و به‌رژه‌وه‌ند و ئاره‌زووی جودای گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان، ئه‌و جوداییه‌ی که له زۆر بوار و لایه‌ندا خۆیان ده‌ر‌ده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ری چه‌قبه‌ستنی پرۆسه‌که له بار و کاتی جیاوازدا هه‌یه و ده‌کرێ هه‌ره‌شه له پێکهاته‌ی ستاته‌که بێته‌ئاراوه. وه‌کو له پرۆسه‌ی درێژخایه‌نی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردندا بینیمان، هه‌رسێ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که که هۆکاری به‌شێوه‌یێ له […]
هه‌ره‌شه له ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی هه‌ره‌شه‌یه له ئازادی و دادوه‌ری
ده‌رسیم وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا له که‌سایه‌تی تاوانبارانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی سه‌رۆک جاشه‌کان که دژی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان پێش له‌شکری ئه‌نفالچی که‌وتن و ژنومندالی کوردیان ئه‌نفال کرد، شاره‌زایی باشی هه‌یه، وه هه‌میشه به‌پێویستی زانیوه که ئه‌و تاوانبارانه به خه‌ڵک بناسێنێت و ریسوایان بکات
ئه‌رکی بێئه‌ملاوئه‌ولای ده‌سه‌ڵاته قاسم ئاغاکان بگرێ و بیانداته دادگا
ئه‌و سه‌رۆکجاشانه تاوانیان به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه به‌گشتی و خه‌ڵکی ئاسایی کوردستان ئه‌نجام داوه. دادگایی‌کردنی ئه‌وانه یه‌که‌م به‌هۆی به‌شداریان له تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا، دووه‌م به‌هۆی تاوانه که‌سییه‌کان به‌پێی کانونی جیهانی و دادگا جیهانیه‌کان پرۆسه‌یه‌کی دادوه‌رانه و پێویسته. بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوان، گه‌یشتنی که‌سوکاری قوربانیان به ره‌وایه‌تی، سزاوه‌رگرتن له‌سه‌ر تاوان، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیان ئه‌نجامی […]
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت: له په‌ناکوژیه‌وه بۆ تاوانبارکردن
ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت بخوێنێته‌وه ده‌زانێ سه‌رده‌شت ئه‌وه نه‌بووه که ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌یه‌وێ وێنه‌ی بکات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نییه، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێ راستیه‌کان رابگه‌یه‌نێ یا ته‌نانه‌ت له راستیه‌کان بکۆڵێته‌وه.
وته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له نێوان گوتن و راستیه‌کاندا
له‌م وتاره‌دا هه‌ندێ تێبینی و ره‌خنه سه‌باره‌ت به وته‌که‌ی “سه‌رۆکی هه‌رێم” مه‌سعود بارزانی له پارله‌مانی کوردستاندا که له 29 ی مای 2010 دا گوترا ده‌خه‌مه به‌رچاو. له وته‌که‌دا گوتنه‌کان له‌گه‌ڵ فاکت و راستیه‌کاندا یه‌کناگرنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی زمانی قه‌ده‌غه و ته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربرین دووباره و سێباره ده‌کرێنه‌وه. له خواره‌وه به کورتی له‌سه‌ر وته‌که ده‌وه‌ستین و تێبینی و ره‌خنه‌کان […]
ئازادی ده‌ربڕین و سنوره‌کانی
ئازادی ده‌ربرین یه‌کێکه له‌و چه‌مکانه‌ی که له ساتی له‌دایکبوونیه‌وه له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا و تا رۆژی ئه‌مرۆمان مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت و زۆر لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. ئازادی گوتن ده‌کرێ هه‌ر به‌ناو هه‌بێت، ده‌کرێ هه‌بێت و به‌سنوری جۆراوجۆر هه‌ناسه‌ی لێبڕدرابێت و په‌کیخرابێت، ده‌کرێ به‌به‌رفراوانی هه‌بێت سنوره‌کانی له چه‌ند بڕگه و خاڵێک که په‌یوه‌ندی به […]