شەفیق زاهیر و هاوڕێکانی لە چاوەڕوانیی دادوەریدا
قارمانی و چاونەترسی شەفیق زاهیر نمونەی نەبوو، ئەو نەیدەزانی ترس چییە و لە چاڵاکیەکەوە بۆ چاڵاکیەکی تر هەنگاوی دەنا، بازی بەسەر داستان و نەبەردیەکانی دەنا و لە دیدی خەڵکدا بەرزتر و بەرزتر دەبووەوە. شەفیق بومەلەرزەی رقی خەڵکی چەوساوە و ستەمدیدە بوو، ئەو بورکانێکی توڕە بوو بلێسەی پشکۆکانی بەرزتر و گەشتر دەبوونەوە. شەفیق تٶڵەی خەڵکی کۆیلەکراوی […]
لێبوردنی جاشان له‌نیوان به‌رژه‌وه‌ندی پارت و گه‌ل دا
دیاره لێبووردنی جاشه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی (که پیکهاتبوو له 8 پارتی ڕامیاری) بوو. پێویسته بگوترێت پارتی ڕامیاری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نین، به‌ڵکو ده‌ستکردی که‌سانێکی هوشیاری یا خاوه‌ن پلانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ن. که ئه‌و پارتانه له‌بارودۆخی گونجاو‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، هه‌رچه‌ندی شۆڕش و خه‌باتیان کردبێت، ئه‌وانه به‌ر له هه‌ڵبژاردن به هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نازاندرێن. ده‌کرێ وه‌کو نوێنه‌ری ناکایی […]
8 ی مارس خەباتێکی نەپساوە بەرەو ئازادی و یەکسانی
لە کوردستاندا بەگشتی ژنان رۆژانە بەرەوڕووی چەوساندنەوە و جوداکاری دەبنەوە، رۆژانە بەروەرووی تیرۆر و کوشتن دەبنەوە. بۆیە کۆمەڵگەی کوردستان یەکێ لەو کۆمەڵگانەیە کە خەباتی ژنان بۆ ماف و ئازادیەکانیان بە رێگەیەکی سەختدا دەروات و کۆسپی زۆری لەبەردەمدایە. مۆدێرنکردنی کۆمەلگە و کرانەوە لەسەر بنچینەی مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپە دیموکراسیەکان تاکە رێگەی راستی کۆمەڵگەی کوردستانە کە دەتوانێ […]
زمانی کوردی لەبەردەم ووشە بێگانەکاندا
کەس بەئەلفازم نەڵێ خۆکوردییە خۆکردییە هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا .. نالی ئەو وتارە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لە گۆڤاری هاڤیبوون کە لە ئەڵمانیا دەردەچوو بلاوکراوەتەوە. ئێستا لە رۆژی زمانی دایکدا بەپێویستم زانی دایبەزێنمەوە، هەروەکو ئەو کێشانەی لێرەدا گوتنیان لەسەر کراوە هەر زیندوون و کێشەکانی زمانی کوردی بەردەوامن.
١٧ ی فێبریوەری، ڕاپەرین دژی گەندەڵی و ناڕەواییەکانی دەسەڵاتداران
تا کوردستان دیموکراتیزە نەکرێت و نەبێتە خاوەن دەستورێکی مۆدێرن و سیستەمێکی دیموکراسی و نیشتیمانی رەوا، تا کوردستان لە چەکداری میلیتس و مافیا چۆڵ نەکرێت خەباتی خەڵک و ناسیۆن دژی ناڕەواییەکان بەردەوام دەبێ و ئەگەرەکانی راپەرینی گەورەتر بەکراوەیی دەمێنێتەوە
عەوڵا سور داستانێکی کەموێنە
عەوڵا سوری فەرماندە شریخە و گرمەی هەورەتریشقە بوو، توڕەیی لەبنەهاتووی کێوەڕەش بوو ئاراستەی دوژمنی داگیرکەر دەکرا. هەڵۆی چاونەترسی رەوەز و شاخەکان بوو ژیر و ئازایانە شوێنی دوژمنی هەڵدەگرت. عەوڵا سور داربەڕووێکی چڕوپری رەگداکوتاوی بناری شاخ بوو و سەری بە خاکی بەرپێی بەرزبوو. ئەو لە زستانا وەکو بەفر سپی و لە بەهەرا وەکو گیا سەوز بوو، […]
سه‌رۆکی سه‌پێندراو و بانگاشە پێچەوانەکان له په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا
که‌سیک خۆی به سه‌رۆکی کورد بزانیت و به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه که نوێنه‌ری وڵاتانی جیاجیای ئه‌وروپان و به زمانی عه‌ره‌بی نامۆن، چۆن به زمانی عه‌ره‌بی زمانی وڵاته داگیرکه‌ره‌که‌ی ده‌دوێت، چۆن به زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی نادوێت؟! له کاتێکدا کورد خه‌بات بۆ سه‌ڵماندنی ناسنامه و بوونی خۆی له هه‌موو پارچه داگیرکراوه‌کانی کوردستاندا ده‌کات.
دەستدرێژیکردنی بەکۆمەڵ بۆسەر کچێکی ١٦ ساڵەی ئاوارە دەرهاویشتەی کۆمەڵگەی کۆنەپارێز و پاشکەوتووە
قوربانیانی دەستدرێژی سیکسی هەر قوربانیی دەستی کەسی تاوانکەر نین، بەڵکو قوربانی دەستی کۆمەڵگەی داخراویشن، کەجگە لە بەرهەمهێنانی ئەو ژینگە ترسناکەی ئەوانی تێدا دەژین و ئاستی مەترسیەکانی دەستدرێژی بەرز دەکاتەوە، لە دوای روودانی تاوانەکەش هەمووسات و رۆژێکیان لێ تاڵ دەکات، لەمافەکانیان بی بەشیان دەکات و لەژێر ئازاری دەرونیدا دەژین.
زیندانی نهێنی لەسایەی سیستەمی بنەمالەیی و میلیتسگەرای کوردستاندا
لە باشوری کوردستاندا هێزی تایبەتی سەر بە بەرپرس و کەسە دەسەڵاتدارەکان هەن، هێزی تایبەتی سەر بەدامەزراو و دەزگا هەواڵگری و سیخوڕیەکان هەن ، بوونی ئەوانە هەبوونی زیندانی ئاشکرا و نهێنی پێویست دەکەن، بۆیە بوونی بەندیخانەی نهێنی چاوەڕوانکراوە، هەروەکو بوونی زیندانی تایبەت یەکێ لە تایبەتمەندیەکانی ئەو جۆرە هێزە تۆقێنەرانەیە.
کێشە و کەموکوڕیەکانی بواری تەندروستی و نەخۆشخانەکان: هەندێ تێبینی لەسەر لێدوانی وەزیری تەندروستی
ئه‌مڕۆ ئێمه له‌كوردستان به سه‌دان بنكه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌ن كه له دووسێ ژوور پێكهاتوون و به‌ڵام ستافه‌كه‌یان له دكتۆرێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێك و ٧ یان ٨ برینپێچ و١٥ پاسه‌وان و ٢٥ پاككه‌ره‌وه پێكدێن _بندیوار_ به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ٣ نه‌خۆش چاره‌بكه‌ن ئه‌م باره‌ش كه مالوێرانیه بۆ هه‌موو لایه‌ك، له هیچ ولاتێكی جیهان به‌دیناكرێت