کێشە و کەموکوڕیەکانی بواری تەندروستی و نەخۆشخانەکان: هەندێ تێبینی لەسەر لێدوانی وەزیری تەندروستی
ئه‌مڕۆ ئێمه له‌كوردستان به سه‌دان بنكه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌ن كه له دووسێ ژوور پێكهاتوون و به‌ڵام ستافه‌كه‌یان له دكتۆرێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێك و ٧ یان ٨ برینپێچ و١٥ پاسه‌وان و ٢٥ پاككه‌ره‌وه پێكدێن _بندیوار_ به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ٣ نه‌خۆش چاره‌بكه‌ن ئه‌م باره‌ش كه مالوێرانیه بۆ هه‌موو لایه‌ك، له هیچ ولاتێكی جیهان به‌دیناكرێت
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت “ئه‌و كارنامه‌یه‌ی له‌كابینه‌ی حه‌وته‌م بۆ بواری ته‌ندروستی دایانناوه، زۆربه‌یان جێبه‌جێ كردووه، له‌وانه‌ش پته‌وكردنی ژێرخانی ته‌ندروستی، چاكسازی له‌سیستمی ته‌ندروستی، خۆپاراستن، به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی هه‌ندێك دامووده‌زگای ته‌ندروستی، باشكردنی ره‌وشی ده‌رمان‌و ناردنی نه‌خۆش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات”. بۆ خوێندنەوەی تەواوی لێدوانەکە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.
http://pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=23366
به‌نده‌تان لێره‌دا ده‌یه‌وێ زۆر به‌كورتی ڕای خۆی له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رببڕێت
ستانداردی جیهانی؟
وه‌زیری به‌ڕێز باسی سه‌رفكردنی تریلیۆنێك دینار ده‌كات بۆ دروستكردن و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی نوێ به شێوه‌یه‌ك كه له ئاستی ستاندارتی جیهانی نزیككه‌وتووینه‌ته‌وه .من لام وانیه زۆروڵات له جیهان هه‌بن هێنده‌ی كوردستان له ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستی ده‌وله‌مه‌ند بن ،ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی شانازی نییه ، چونكه ئاستی پسپۆڕی و دروستی و خێرایی ڕاژه‌ی ته‌ندروستی و ئه‌نجامه‌كانی چاره‌ی نه‌خۆش پێوانه‌ی جۆری بواری ته‌ندروستین نه‌ك زۆروبۆری ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌و قه‌ره‌وێله‌كان.
ئه‌مڕۆ ئێمه له‌كوردستان به سه‌دان بنكه‌ی ته‌ندروستیمان هه‌ن كه له دووسێ ژوور پێكهاتوون و به‌ڵام ستافه‌كه‌یان له دكتۆرێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێك و ٧ یان ٨ برینپێچ و١٥ پاسه‌وان و ٢٥ پاككه‌ره‌وه پێكدێن _بندیوار_ به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ٣ نه‌خۆش چاره‌بكه‌ن ئه‌م باره‌ش كه مالوێرانیه بۆ هه‌موو لایه‌ك، له هیچ ولاتێكی جیهان به‌دیناكرێت
دووهه‌زارو پێنجسه‌د قه‌ره‌وێله‌ی تر ؟
هه‌روه‌ك باسم كرد ئێمه ژماره‌ی قه‌ره‌وێله مان كه‌م نیه ،وه ژماره‌ی قه‌ره‌وێڵه پێوانه‌ی جۆریی نیه ،گرنگ ئه‌وه‌یه قه‌ره‌وێڵه‌كان چۆن به‌كارده‌هێنرێن به‌بێ پسپۆر وپێداویستیه‌كانیان نه‌خۆشخانه‌یه‌كی چوارسه‌د قه‌ره‌وێڵه‌یی و هۆتێلێكی ٤٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی جیاوازییان نییه له‌وانه‌یه هۆتێله‌كه زیانی بۆ ئابووری نه‌ته‌واییه‌تیمان كه‌متر بێت بۆی هه‌یه قازانجی زێتر بێت. من شایه‌تی به‌ده‌یان بابه‌تم كه نه‌خۆش پێویستی خه‌وتن له نه‌خۆشخانه هه‌بووه به‌بێئه‌وه‌ی بیخه‌وێنن یان به‌بێ هۆ و بێچاكبوونه‌وه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه
ئه‌نجامدانی چاكسازی ؟
وه‌زیری به‌ڕێز باسی یه‌كپۆشی ده‌كات كه به‌ڕاستی شتێكی چاك و پێویسته به‌ڵام مه‌به‌ست له یه‌كپۆشی ده‌بێ پاك وخاوێنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كتریای ناو نه‌خۆشخانه‌كان و نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌بێت كه‌له‌نه‌خۆشخانه‌كان تووشی نه‌خۆش دێن و ساڵانه ده‌بنه هۆی مردنی نه‌خۆشێكی زۆر به پێی ستاندارتی به‌رز پۆشاك ده‌بێ پاك بێت و ڕۆژانه بگۆردرێت پۆشاكی سه‌ره‌وه ده‌بێ قۆڵكورت بێت دوگمه‌كان به‌به‌رده‌وامی داخرابن. كاتژمێر و بازن و ئه‌نگوستیله‌و ملوانكه نابێ بپۆشرێن،.قژی درێژ ده‌بێ بۆ سه‌ره‌وه ببه‌سترێت و هتد..
جگه له هه‌موو ئه‌مانه نابێ ڕێگه‌بدرێت نه‌خۆش پێخه‌فی خۆی بێنێته ناو نه‌خۆشخانه چونكه نه‌خۆشخانه ده‌بێت هه‌رده‌م پێخه‌فی پاكی خۆی هه‌بێت.
له باسی نه‌شته‌رگه‌رییا ده‌مه‌وێ وه‌بیریبێنمه‌وه كه ڕێژه‌یێكی به‌رزی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان تائێستا به‌بێ بنه‌ما ئه‌نجام ده‌درێن به‌بێ ئه‌وه‌ی سیستێمێك یان ئامارێك هه‌بێت له مه‌سه‌له‌یه بكۆڵێته‌وه .
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆش ؟
من لام وایه ئاستی بواری ته‌ندروستی له توركیا تاڕاده‌یه‌ك باشه به‌ڵام بریا لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕمان هه‌بوایه كه له ئه‌نجامه‌كانی چاره‌ی نه‌خۆشه‌كانمان له لبنان و ئوردن و به‌تایبه‌ت هیندستانی بكۆڵیبایه‌وه كه من له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كێیسانه‌ی لێیان ئاگادارم به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی ڕه‌زاماندی نین.
به‌گشتیش وڵات هه‌رچه‌ند به‌ره‌وپێش بچێت ئێمه هێشتا پێویستیمان به هه‌ندێ پشكنین و چاره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر ده‌بێت به‌ڵام با پشكنین و چاره‌كه له وڵاتانی ئه‌وڕوپا بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه به چاكی جێگه‌ی خۆی بگرێت و گومانیشمان له ئه‌نجامی چاره‌كان كه‌متر بێت.
چاره‌سه‌ركردنی كه‌رتی مناڵان؟
ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌ڕێز باسیان ده‌كات شتی چاكن ، به‌ڵام ئه‌وانه‌به‌گشتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری بچووكن بێئه‌وه‌ی به‌لای كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانا بچێ، كه‌رتی مناڵان ده‌بێ له‌بناغه‌وه چاك بكرێت، مناڵ هه‌ردوای له‌دایكبوونی تا ده‌گاته قۆناغی چوونه قوتابخانه‌ی ده‌بێ به‌ڕێك و پێكی له‌لایه‌ن دكتۆری مناڵانه‌وه ببینرێت ده‌بێ هه‌ر چه‌ند قوتابخانه یه‌كیش به دكتۆرێكی مناڵان بلكێنرێن و به‌به‌رده‌وامی كێش و درێژییان بپێورێت ، هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ددانیان لای دكتۆری ددان پاكبكرێنه‌وه ، وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ڕۆژانه خواردنی سودمه‌ندبدرێته مناڵان .به‌بێ مناڵی ته‌ندروست گه‌لێكی ته‌ندروستمان نابێت.
كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان ؟
ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر هه‌ڵده‌گرێ زۆر گرینگه كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه بێت.
ده‌رمانخانه‌كان؟
شتێكی پێویسته كه‌ده‌رمانخانه‌ی نایاسایی نه‌مێنێت به‌ڵام به‌ڵای گه‌وره‌ی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌رمانخانه گوایه یاساییه‌كانن كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند دكتۆرێك برابه‌شن و ڕاست و چه‌پ میلله‌ت ژاراوی ده‌كه‌ن ،كێ گومانی له‌م قسه‌یه‌م هه‌یه بابێته پێشێ.
سیستێمی ته‌ندروستی پێویستی به گۆڕانكارییه؟
ده‌مخۆش به‌ڕێز، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی پزیشكی له پزیشكانێك پێك بێت كه خۆیان ڕۆژانه به چه‌وتی كارده‌كه‌ن نه‌بوونی باشتر ده‌بێت من پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له دكتۆری بیانی یان كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێك بێت. لێككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی گشتی له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تی زۆر پیرۆزه چونكه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه بێ ئابڕووه‌ی له‌وێ ده‌گوزه‌رێ له هیچ كونجێكی جیهاندا نموونه‌ی نیه.
فه‌رموون یه‌ك دانه نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی تایبه‌تیم بۆ بێنن كه له ڕێی دكتۆرۆكانیه‌وه به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی گشتییه‌وه مشه‌خۆر نه‌بێت ،ئه‌مه له‌هیچ شارستانیه‌تێك ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه.
د. کامەران شۆڕش
2013-12-31
سەرنج بنێرە