رۆژائاوای کوردستان و ئەگەری دانپێنان

رۆژائاوای کوردستان و ئەگەری دانپێنان بەپێی ئەو هەوالە و هەواڵی دیکە: لە چوارچێوەی پلانی ڕزگارکردنی رەقەدا ئەمەریکا هێزی پشتگیری بۆ هێزەکانی یەپەگە دەنێرێت…. بەپێی گوتنی ئەمەریکا خۆی، هێزەکانی یەپەگە زۆر چاڵاک و سەرکەوتوون، زیاتر لە ١٠٠ گوندیان لە دەوروبەری رەقە تائێستا ڕزگارکردووە. ئەمەریکا پشتگیری تەواوی یەپەگە دەکات، ئەوەش تورکیای زۆر هەراسان کردووە و ناوە ناوە […]

سەرکەوتنی کورد لە بەڕێوەبردن و پێشکەوتندا، کورد بەرەو سەربەخۆیی دەبات

ئەو وتارە هەرەسەتەیەکە لەسەر گوتنی نوێنەری روسیا لە UN کە دەڵێ “دروستبوونی کوردستان دەبێتەهۆی لەتبوونی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە” (سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکە). ئەو گوتنە بنچینەلسەر ویستی مانەوەی باری ستاتوسکۆ دەکات، بۆیە هەوڵی ترساندن و توقاندن لەئەگەرێکی ئەوهادا دەدات.

لە یادی ٣٣ ساڵەی کۆچیدوایی قادر شۆڕشدا

گیانبەختکردوانی رێگەی خەباتی ڕزگاری کوردستان چ قادر شۆڕش یا هاوڕێکانی لەو سەردەمەدا، خەباتیان لەپێناو کوردستانێکی ئازاد، کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و کراوە، گەلێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن، ئاشتیخواز و پشووفراوان کرد. ئەوان خەباتیان لەپێناو پرەنسیپە دیموکراسیەکان و دەسەڵاتی گەل بوو، دژی داخراوی، کۆنەپارێزی و خێڵەکیزم و تاکپەرستی بوون، دژی دەسەڵاتی ئایینپارێزی و دواکەوتوو بوون.

کۆمەڵگەی هوشیار سەرۆک و بەرپرسانی گەندەڵ دەخاتە زبڵدانی مێژووەوە

لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا وایە هەرکەسێک لە وڵات بژی، لەسەریەتی هەرچی پارە و سامانی هەیە بۆ ستات ئاشکرای بکات، چونکە دەبی سکات/باج بدات. ئەگەر کەسێک سامانی لە دەرەوەی وڵات هەبێت و بیشارێتەوە، بە تاوانی گەندەڵی دادەندرێت و بەپێی یاسا سزا دەدرێت. واتە کەسەکان ئازادن سەرمایە و سامانیان هەبێت، بەڵام دەبێ دەسەڵاتی باجی ولاتی لێ ئاگاداربکەنەوە.

کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووی دانیمارک و دۆستی کورد ئەنکە یۆرگنسن

لە ساڵی ١٩٩١ دا سەردانی لەیلا زانا لە زینداندا دەکات و دەگێرێتەوە: “کە چوومە زیندان ژنێکی لاواز و گچکەم بینی، لە ژورێکی روناکی شەو و ڕۆژدا و لەژێر چاودێری بەردەوامی تووندا، پەنجەرەیکی بچوک بە بڵندی پێنج مەتر لە ژورەکەدا هەبوو. کە دیتمی دەستی بە گریان کرد. منیش لە باوەشم کرد. پاشان لەماوەی دوو کاتژمێردا گوزارشتی […]

گرتنی عەلی مەحمود و هاوڕێکانی سەرکوتکردنی دەنگی ڕەوای خەڵکی ستەمدیدەیە

دەسەڵاتێک لەبەر دزی و تاڵان و وێرانکردن و شێواندنی کۆمەلگە، ملیارەها دۆلاری بەهەدەردا و خستیە قورگی بەرژەوەندیەکانی میر و کەسوکاری و بەرپرسانی، نەیتوانی بە قەد چالاکوانە گیرفان بەتاڵەکانی وەکو عەلی مەحمود کار بۆ پرسی ژینۆساید و کورد لە ئاستی دەرەوەدا بکات، ئێستا هاتووە سەفیری ئەنفال عەلی مەحمود لەسەر نارەزایی دەربڕین دەستگیر دەکات.

کۆبوونەوەی ژنێڤی ٣ سەرگەردانیە لە گێژاودا

ئەگەر مەبەست بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و ئاشتیخوازە، دەبێ پشتگیری لایەنە دیموکراسیخوازەکان بکرێت و گرنگی بەوان بدرێت. بەشداری لایەنە ئیسلامیەکان، وڵاتانی ئیسلامی و خودانی تیرۆر لە ناوچەکەدا، هەرگیز لە توانایدا نییە سوریا بەرەوە دیموکراسی و ئارامی ببات. بەپێچەوانەوە بە دەردی سیستەمە دژبەیەکە ئیسلامیەکان دەیبات و وێرانی دەکات، لە باشترین باردا سیستەمێکی دیکتاتۆری ئیسلامی دروست دەکات.. ئێران، […]

مەسعود بارزانی و قسەی بازاڕیی!

دەڵێن گوتوویەتی “ئەوەی دەیەوێ پۆستەکەی من وەرگرێ ئامادەم پۆستەکەمی پێ بدەم!”  دیارە یەکەمجار نییە مەسعود بارزانی ئەو جۆرە ئاخافتنانە دەکات و خۆی لە پرسەکە بەمشێوەیە دەدزێتەوە. خۆی زۆر بێبەری و بێگوناح پیشان دەدات، لەلایەکیتر بابەتەکە تێدەپەرێنێت، بەجۆرێک کە خۆی دەیەوێت. بەڵام ئایا باشتر نەبوو لە جیاتی موزایەدەکردن بەسەر خەڵک، بۆ یاسا و پرەنسیپە دیموکراسیەکان بگەڕیتەوە؟ […]

گەندەڵ و ناپاک و تاوانبار بۆ دادگا و زبڵدانی مێژوو

ئەگەر ئەو تێگەیشتنە تێکەڵی مۆڕالی مرۆڤەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی توێژی هۆشیاری کۆمەڵگە ببێت و بەکردەوە بەجۆرێ لە جۆرەکان پراکتیزەبکرێت ئەوجا چ لە دادگا یا دەرەوەی دادگا لەرێگەی دیکەوە بێت، کۆمەلگە و مرۆڤەکانی لە زۆر نسکۆ و کەوتن، پێشێلکاری و بەلاڕێدابردنی هەنوکەیی و داهاتوودا دەپارێزرێن.   

موچەی نیوە و بێمنەتی دەسەڵاتی گەندەڵ لە خەڵک!

ئەگەر حزب لەڕێگەی هێز و پارەوە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، گەندەڵی و تالان یەکێ لە کۆڵەگەکانی بوونی بوو، تارادەیەکی زۆر لە رای خەلک و بەرژەوەندی خەڵک بێمنەتە. “دەسەڵات خێروبێر لەخۆیەوە دەبینێ و لایوایە لەسەرخەڵکە ملکەچی بن!”.

 
© KadirShorsh