کۆمەڵگەی هوشیار سەرۆک و بەرپرسانی گەندەڵ دەخاتە زبڵدانی مێژووەوە

لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا وایە هەرکەسێک لە وڵات بژی، لەسەریەتی هەرچی پارە و سامانی هەیە بۆ ستات ئاشکرای بکات، چونکە دەبی سکات/باج بدات. ئەگەر کەسێک سامانی لە دەرەوەی وڵات هەبێت و بیشارێتەوە، بە تاوانی گەندەڵی دادەندرێت و بەپێی یاسا سزا دەدرێت. واتە کەسەکان ئازادن سەرمایە و سامانیان هەبێت، بەڵام دەبێ دەسەڵاتی باجی ولاتی لێ ئاگاداربکەنەوە.

کۆمەڵگەی هوشیار سەرۆک و بەرپرسانی گەندەڵ دەخاتە زبڵدانی مێژوو

دوای ئەوە ئاشکرابوو کە لەرێگەی کۆمپانیایەکی وڵاتی پەنەما سەدان کەسی دەوڵەمەند پارەی زۆریان بەنهێنی هەیە و چاڵاکیان بە سەرمایە هەیە و لە وڵاتی خۆیانی دەشارنەوە بۆ ئەوەی سکات/باج نەدەن، لەوانە سەرۆکی ئایسلاند Sigmundur David Gunnlaugssons لە گەندەڵەیەکە گڵاوە. لەبەر ئەوە دەیان هەزار کەس لە خەلکی ئایسلاند رژانە سەر شەقامەکان و داوای دەستلەکارکێشانەوە و دادگاییکردنی سەرۆکی وڵاتیان کرد. گوشاری خەڵک ناچاری کرد دەست لە پۆستەکەی هەلبگرێت و دەبێ چاوەڕوانی سزای دادگاش بکات.

لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا وایە هەرکەسێک لە وڵات بژی، لەسەریەتی هەرچی پارە و سامانی هەیە بۆ ستات ئاشکرای بکات، چونکە دەبی سکات/باج بدات. ئەگەر کەسێک سامانی لە دەرەوەی وڵات هەبێت و بیشارێتەوە، بە تاوانی گەندەڵی دادەندرێت و بەپێی یاسا سزا دەدرێت. واتە کەسەکان ئازادن سەرمایە و سامانیان هەبێت، بەڵام دەبێ دەسەڵاتی باجی ولاتی لێ ئاگاداربکەنەوە.

لە کوردستانی ئێمەدا بە سەدانجار پێشێلکاری و تاوان و گەندەڵی زۆر قەبەی بەرپرسان و دەسەڵاتداران ئاشکراکراوە، بەڵگە بڵاوکراوەتەوە، لە تەلەڤزیۆن و میدیاکان گوتنیان لەسەر دەکرێت، بەڵام مێش میوانی دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان نییە! دیارە ئەوە دەرئەنجامی بوونی دەسەڵاتی خۆسەپێنەری دیکتاتۆرە کە لەرێگە ناشەرعیەکانەوە دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە و درێژە بە دەسەڵاتی دەدات.

شاخەوان شۆڕش

٧/٤/٢٠١٦