لە یادی ٣٣ ساڵەی کۆچیدوایی قادر شۆڕشدا
گیانبەختکردوانی رێگەی خەباتی ڕزگاری کوردستان چ قادر شۆڕش یا هاوڕێکانی لەو سەردەمەدا، خەباتیان لەپێناو کوردستانێکی ئازاد، کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و کراوە، گەلێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن، ئاشتیخواز و پشووفراوان کرد. ئەوان خەباتیان لەپێناو پرەنسیپە دیموکراسیەکان و دەسەڵاتی گەل بوو، دژی داخراوی، کۆنەپارێزی و خێڵەکیزم و تاکپەرستی بوون، دژی دەسەڵاتی ئایینپارێزی و دواکەوتوو بوون.
لە یادی ٣٣ ساڵەی کۆچیدوایی قادر شۆڕشدا
گیانبەختکردوانی رێگەی خەباتی ڕزگاری کوردستان چ قادر شۆڕش یا هاوڕێکانی لەو سەردەمەدا، خەباتیان لەپێناو کوردستانێکی ئازاد، کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و کراوە، گەلێکی پێشکەوتوو و مۆدێرن، ئاشتیخواز و پشووفراوان کرد. ئەوان خەباتیان لەپێناو پرەنسیپە دیموکراسیەکان و دەسەڵاتی گەل بوو، دژی داخراوی، کۆنەپارێزی و خێڵەکیزم و تاکپەرستی بوون، دژی دەسەڵاتی ئایینپارێزی و دواکەوتوو بوون. ئاواتی ئەوان یەکگرتوویی و تەبایی بوو، چونکە دەیانزانی تەنها لەو رێگەیەوە گەلی کورد دەگاتە ئامانجەکانی. هەروەکو بەرژەوەندی گەل و نیشتیمان لەسەرووی بەرژەوەندی تایبەتی سەرۆک و پارتەوە دێت.
دەسەڵاتدارانی کورد لەهەرکوێبن ناچارن واز لە بەرژەوەندی تایبەتی و کەسی بهێنن، پێویستە بەدوای ستراتیژێکی نیشتیمانی تۆکمە و پەشتیەستور بە پشتگیری هەمەلایەنە بکەون و پیادەی بکەن، پێویستە ملکەچی پرەنسیپە دیموکراسیەکان بن و رێگەی گەل بدەن گوتنی خۆی هەبێت، کە تاکە رێگەی گونجاوە کورد لە ناکۆکی و دووبەرەکی دەتوانێ ڕزگار بکات.
بەهیوای کوردستانێکی دیموکراسی و سەربەخۆ
سەرنج بنێرە