نه‌وتی کوردستان له ده‌ستوری ئێراقیدا و کێشه و ناته‌باییه‌کان
هه‌روه‌کو له وتارێکدا پێشتر (له 8ی دیسه‌مبه‌ری 2007 بلاوکرایه‌وه) ئاماژه‌کرا به‌وه‌ی که نه‌وت یه‌کێ له‌سه‌رچاوه گرنگه‌کانی ژێرزه‌وییه، له هه‌ر وڵاتێک‌دا هه‌بێت خاوه‌نداریه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، که چاوه‌روان ده‌کرێ سوودی بۆ خه‌ڵک و وڵاته‌که له لایه‌نی ئابوری و رامیاریه‌وه هه‌بێت. پێویسته به‌کارهێنانی له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌نده‌ی و پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک بێت و به‌چاودێری خه‌ڵک بێت.
تێکدانی شوێنه کۆنه‌کانی هه‌ولێر له‌ناوبردنی بۆماوه‌ی که‌لتوری شاره
وه‌کو چاوه‌روان ده‌کرا، ره‌خنه و هوشیارکردنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارتی له هه‌ولێر نه‌جولاند، پلانی تێکدانی شوێن و گه‌ره‌که کۆنه‌کان به تایبه‌تی بازار و شوێنه کۆنه‌کانی نزیک قه‌ڵای هه‌ولێر به‌پێی ماسته‌رپلانه‌که‌ی نه‌وزاد هادی به‌رده‌وامه[i]. لێره‌دا هه‌ندێ کورته سه‌رنج ده‌خه‌مه‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه،
ئه‌نجامی ساخته: سه‌پاندنی ئۆپۆزیسیۆنبوون به سه‌ر ئۆپۆزیسیۆندا و پرسیار و چاوه‌روانیه‌کان
سه‌ره‌رای توانای بێسنوری هێز و راگه‌یاندن و پاره، سه‌ره‌رای گه‌مارۆی سه‌ر هه‌وڵاتیان، سه‌ره‌رای به‌رتیل و کرین و هه‌ڕه‌شه، سه‌ره‌رای په‌راوێزکردن و کۆسپ بۆ لیست و کاندیده‌کانی ئۆپۆزیسۆن، سه‌ره‌رای ساخته‌کاری زۆری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کۆتایی رۆژی ده‌نگداندا، لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و لیسته کوردیه‌کانی دیکه توانیان نزیکه‌ی سه‌دا 37 ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنن.
هه‌لبژاردنی کوردستان له‌ژێر تارمایی گه‌مارۆ و ده‌ستێوه‌ردانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا
له‌م وتاره‌دا سه‌رنجێکی ره‌خنه‌گرانه ده‌ده‌ینه هه‌ندێ لایه‌نی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له هه‌رێمی کوردستاندا که له 25ی ژولای 2009 دا ئه‌نجامدرا
هه‌لبژاردنی کوردستان: هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی به بوون و ئاستی به‌هێزیی ده‌نگه مۆدێرنه ره‌خنه‌گره‌کانه‌وه به‌نده
له ماوه‌ی ڕابردوودا له جیاتی ملدان بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه به‌مجۆره دروستکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردن، کانونی و دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرنانه له شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی که له وڵاتانی دیموکراسی پیاده ده‌کرێن، سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌کو دوو میرنشین هاتن نیوه‌به‌نیوه ڕێککه‌وتن، له میانه‌یدا کۆمه‌لگه‌یان زیاتر خسته ژێرچنگی خۆیان،
هه‌لبژاردنی کوردستان: دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو و ئه‌گه‌ره‌کانی گۆرانکاری له باری ئێستادا
جیابوونه‌وه‌ی به‌شێکی سه‌رکرده‌کان و به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی ی.ن.ک له جه‌لال تاله‌بانی و هه‌وادارانی له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه ره‌خه‌نه‌گرتن و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن دروستکردن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن لیستی گۆڕان و لایه‌نی دیکه، دیارده‌یه‌کی نامۆ نین، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژووی ئه‌م دوو پارته بده‌ینه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی پارت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی کانوندانان، جێبجێکردن و دادوه‌ریدا
له‌م وتاره‌دا به‌کورتی سه‌رنج ده‌ده‌ینه ده‌سه‌لاتی پارت به‌سه‌ر پارله‌مان، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و داوه‌ری له باشوری کوردستاندا له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ی.ن.ک و پ.د.ک دا. پارله‌مان له‌دوای دابه‌شکردنه ففتی ففتیه‌که‌ی ساڵی 1992 که‌وته‌ژێرده‌ستی هه‌ردوو پارت.
له ففتی ففتیه‌وه بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ففتی ففتی
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی پ.د.ک و ی.ن.ک له‌سه‌ر دابه‌شکردنی نیوه‌به‌نیوه‌ی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکان رێککه‌وتن، پارت و رێکخراوه‌کانی دیکه له هه‌موو بواره رامیارییه‌کان ته‌واو په‌رواێزکران. دابه‌شکردنه‌که له خاوێنکه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندگه‌یه‌که‌وه تا سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی گرته‌وه.
تێکدانی گه‌ره‌ک و شوێنه‌واره کۆنه‌کانی هه‌ولێر تاوانه به‌رامبه‌ر به‌م شاره و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کرێت
له چوارچێوه‌ی پلانێکی به‌رفراواندا که ناوی ماسته‌رپلانی لێنراوه، وادیاره پلان هه‌یه گه‌ره‌که کۆنه‌کانی شاری هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری پیره قه‌رات ورده ورده تێک بدرێن، پلان هه‌یه بازاری قه‌یسه‌ری، گه‌ره‌کی خانه‌قا، ده‌رارخانه، گه‌ره‌کی ته‌حجیل و عه‌ره‌ب و شوێنی دیکه تێک بدرێن.
ونبوونی فرۆکه‌وانی تاوانبار: سکه‌ندالێکی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیفلیجی نانه‌ته‌وه‌یی
دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق که تێرمه ئێراقی و عه‌ره‌بیه‌کان به‌سه‌ریدا زاڵن، ناسه‌ربه‌خۆ و لایه‌نگیره و بۆ کورد ناگونجاوه، به‌خێراخۆی هه‌واڵی راکردنی فرۆکه‌وانی جه‌نگی تاریق محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی له یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی خۆیدا له‌مه‌ڕ تاوانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه له 21ی دیسه‌مبه‌ری 2008 دا ڕاگه‌یاند.