داوای لێبووردن لەکێ!

شەنگالیان دایە دەست تیرۆریستانی داعش و کۆمەڵگەی ئێزیدیان توشی تاوانی گەلکوژی کرد، کەچی داوای لێبوردنیان لە گەل نەکرد و تاوانباران سزا نەدران. نیوەی کوردستانیان بۆ حەشدی شەعبی چۆڵکرد و خەڵکی خوورماتویان توشی کۆمەڵکوژی کرد، کەچی داوای لێبوردنیان لە گەل نەکرد و تاوانباران سزا نەدران.

داوای لێبووردن لەکێ! (درێژەی زیاتر…)

باشوری کوردستان: هۆکارەکانی داڕمانی خانووە دوو دیوەخان و بناغە ساختەکە

قەیرانی رامیاری و ئابوری ناوخۆی کوردستان کە هۆکارەکەی بوونی دووبەرەیی و دەسەڵاتی نانیشتیمانیە بەربەستی بنچینەیی و سەرەکی تێکشکان و دارمانەکەیە، کە بەبێ گۆڕانکاری بنەرەتی لە سیستەمی دووبەرەیی بنەماڵەیی و میلیتسگەرادا مەترسی دەرئەنجامی خراپتر بێگومان زۆر کراوەیە. هەروەکو کلیلی سەرکەوتن لەسیستەم و دەسەڵاتێکی یەکگرتووی نیشتیمانی رەوا و مۆدێرندایە لە ئاستی باشوری کوردستاندا. بۆیە بەبێ بوونی سیستەمێکی سەرکەوتووی رامیاری، باشوری کوردستان لە ئاستی ناوخۆ و لەئاستە دەرەکیەکاندا ناتوانێ سەرکەوتووبێت. (درێژەی زیاتر…)

لاوازی و شکستی کورد لە چارەسەری ناوچە سنوریە کێشە لەسەرەکاندا

وەکو دەرکەوت چارەسەری ماددەی ١٤٠ لەکارە لەپێشەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم نەبوو. لەجیاتی ئەوە هەر بەرەیە لەلایەن خۆیەوە ململانێی بەدەستهێنانی پلەوپایەو پۆست لە ئاستی ئێراق و کوردستان بوو، هەروەها نایاسایانە خەریکی ئاواکردنی نەوت بە قاچاغ و هەلکەندنی چاڵی نەوت بوون، خەریکی بەستنی کۆنتراکت لەگەل کۆمپانیای تورکی و بێگانە، خەریکی هینانی بازرگانە تورک و عەرەبە گەندەڵەکان بۆ کوردستان بوون و هتد. بەکورتی هەوڵەکان لەگەلێ باردا نایاسایانە بۆ بەدەستهێنانی سەرمایەی زۆرو خێرا چڕکرانەوە. سەرانی دەسەڵاتی هەرێم ئامادەبوون لەسەر نەوت دژی بەغدا بووەستنەوە و بیگەیننە کەناری شەڕ، بەڵام تەنها بۆ یەکجاریش لەسەر سستی یا سڕکردنی ماددەی ١٤٠ هەڵوێستیان وەرنەگرت و لە بەغدا یاخی نەبوون. (درێژەی زیاتر…)

کاتەلۆنیا و رێگەی سەختی سەربەخۆیی

کێشەکانی کاتەلۆنیا لە نکۆلێکردنی سپانیادا خۆی دەدۆزێتەوە. لە دەستوری سپانیادا مافی چارەنوسی گەلی کاتەلۆنیا نەنوسراوە و ئەو مافەیان دەستوریانە نەدراوەتێ. لە دەستوری سپانیادا نوسراوە کە سپانیا یەکە و پارچەنابێ. دادگای دەستوری سپانیا رەتی ریفەراندەم و ئەنجامی ریفەراندەم دەکاتەوە و بە نادەستوری دادەنێ. بەمجۆرە حکومەتی سپانیا دژی جیابوونەوەیە و هەڕەشە دەستبەسەرداگرتنی کاتەلۆنیا لە رێگەی ئەرتیکلی ١٥٥ـەوە دەدات. دەسەڵاتی سپانیا هەموو هەوڵێک دەدات تاکو سپانیا بەیەکگرتوویی بهێڵێتەوە، هەروەکو باسکەکان لە زووەوە هەوڵی جیابوونەوە و سەربەخۆیی دەدەن. (درێژەی زیاتر…)

مام جەلال: باجی یاری لەگەڵ “درۆودەلەسەی” سیاسەتدا!

گومان لەوەدا نییە مام جەلال سەرکردە و کەسایەتیەکی سیاسی ناسراوە و خاوەنی مێژووەکی رامیاری دوورودرێژە کە خۆی لە زیاتر لە نیوسەدەدا دەدات. لەو مێژووەدا شۆڕشگێڕی و بەڵێنی شۆڕشگێڕانە، ساردوگەرمی، هەلسان و دابەزین هەن، سەرکەوتن و ژێرکەوتنی کاتی هەن، سنگفراوانی هەن، بەڵام پشووتەنگی، تەسکبینی و کورتبینیش هەن، ڕەشبینی هەن، هەنگاوی هەلپەرستانە و دووڕوویی هەن، هەروەها گەندەڵی و تاوان هەن. (درێژەی زیاتر…)

بەڵێ” یەکی سەیر، “گەماڕۆی پاسیڤ” ی کوردستان و سکەنداڵی “پرەنسیپی ڕێکەوتن”

دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان جگەلەوەی لایەنگرانە لە بنچینەیاساکە دوان، هەڕەشەیان لەخەڵک کرد و ناوناتۆرەیان بۆ دژەکان دروستکرد. ئەوەش خۆی لەخۆیدا بڕوانەبوونە بە “ئازادی بیروباوەڕ”، کە خۆیان ڕۆژانە بانگاشەی بۆ دەکەن. بەگوێرەی هەندێ سەرچاوە، وەزیری ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتیەکەی سلێمانی (فەتاح زاخۆیی) لەسەر کارەکەی دەرکراوە، چونکە ناوبراو بە “نا” دەنگی داوە. ئەوەش دیسان پشتگیری ئەوەی سەرەوە دەکات. (درێژەی زیاتر…)

28 ی حوزەیران سەرکەوتنی کێ؟

 بەرلە  ١٣ ساڵ لەو وتارەدا رەخنەی تووند ئاراستەی رەوتی ئێراقچیانەی پارتی و یەکێتی دەکرێت لە ئەنجامی پەسندکردنی دەستوری ئێراقی بێ مافی چارەنوس و دروستکردنەوەی ئێراقدا، بەمجۆرە سەختکردن و لەباربردنی ئەگەرەکانی سەربەخۆیی لە دەرفەتی دوای رووخانی ڕژێمی بەعسدا . رۆژگار پێشانیداین ئەوان لە کوردستان و نە لە ئاستی ئێراقدا سەرکەوتوو نەبوون. ئێراق کە بەهاوکاری سەرانی کورد بەزۆر پێکەوەنرایەوە، خەڵتانی خوێنکرا و کوردستانیش هەرگیز نەیتوانی ببێتەخاوەنی دەسەڵاتێکی نیشتیمانی یەکگرتوو و رەوا، ئێستاش لەژێر ئازاری بەرەی زەرد و سەوزی خاوەن حزبی چەکداری نانیشتیمانیدا دەناڵێنێ و هەر بەرەیە ئاراستەی بەلایەکدایە.   (درێژەی زیاتر…)

“فاولەکانی” مەسعود بارزانی

سەبارەت بە رەخنەی یەکێتی ئەوروپا، پێشتر نوێنەری یەکێتی ئەوروپا پێیان گوت: ریفەراندەم ئەوها یەکلایەنە خراپە و پێویستە لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر بکەن و بە پێی دەستور ڕێککەون.  مەسعود بارزانی ئەو ئامۆژگاریەی ئەوانی پێ باش نەبوو و گوتبووی “دژی خواستەکانی خەڵکی کوردستان مەوەستنەوە”. ئەو لە مەبەستیان نەگەیشتووە، وەڵامەکەی چەوتە، چونکە ئەوان نەیانگوتووە دژی سەربەخۆیی کوردستانن. جگەلەوەی ئەو ریفەراندەمە لەبەر خواستی خەڵک سەری هەڵنەداوە، هەروەکو ئەوان هەرگیز گوێیان بە خەڵک و خواستەکانی نەداوە، ئەگەر گوێیان لە خواستی خەڵک بگرتایە لە ٢٠٠٣ دا پرسیان بە خەڵک دەکرد و نەدەچوونەوە بەغدا. (درێژەی زیاتر…)

جێگیرکردنی مافی چارەنوس وەک گەرەنتی یاسایی

 داننان بە مافی تەواوی کەمینە لەچوارچێوەی ستاتدا و چەسپاندنی مافی چارەنوس لە یاسای بنچینەیی ستاتدا، بەمجۆرە بەیاساییکردنی جیابوونەوە لە چوارچێوەی سیستەمێکی فیدرالیدا، واتای ئەوەیە ئەو نەتەوە یا گەلە کەمینەیە خۆی سەرپەرشتی ناوچەی ژێردەستی خۆی لەلایەنی ڕامیاری، ئابووری، دارایی، یاسایی و بەڕێوەبردنەوە دەکات، واتە بەبێ خۆتێکەڵکردنی سەنترال. لەهەمان کاتیشدا بەشداری لە دەسەڵاتی فیدرالی بەپێی ڕێژەی خۆی دەکات. لەو بارەدا سنوری ناوچەی ئەو گەلە دیار دەبێت و لەلایەن ستاتەوە دانی یاسایی پێدەنرێت. لێرەدا بوونی مافی چارەنوس وەک مافێکی ڕەوای ئەو نەتەوە پەیوەستدارە وەکو کێشەیەکی ڕەوایەتی سەیری دەکرێت و لە کێشەی ئاسایشی نەتەوەیی جیادەکرێتەوە و دوور دەخرێتەوە . (درێژەی زیاتر…)

لەبەرچی رەخنە لە ریفەراندۆمی یەکلایەنە دەگیرێت؟

ئەو گەلە ناسەربەخۆیانەی کە لەڕێگەی دایەلۆگەوە گەیشتنە ڕێکەوتن و لە ڕێگەیەکی کۆنسترەکتیڤانەی دیموکراسیانەدا گەیشتنە سەربەخۆیی، توانیان مەترسی شەڕ و ناکۆکی، گەماڕۆ و گۆشەگیری بەلاوەبنێن، توانیان سەرکەوتووانە بگەنە هەواری سەربەخۆیی و زوو پشتگیری وڵاتانی جیهان بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی نوێ لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا. بۆ نمونە جیابوونەوەی سلۆڤاکیا لە چیک، جیابوونەوەی مۆنتنیگرۆ لە سربیا، جیابوونەوەی خوارووی سودان لە سودان.   (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh