خەڵاتی نۆبلی نادیە و رەخنە ناڕەواکان بۆسەر نادیە و کۆمەڵگەی ئێزدیان
نادیە لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە ١٥ سەپتەمبەری ٢٠١٤ دا لە گوندەکەی خۆیان کۆجۆ لەلایەن داعشەوە دەستگیردەکرێ و بەکۆیلە دەکرێ، لە نۆڤەمبەری ٢٠١٤ رزگار دەبێ، لە سەرەتای ٢٠١٥ دا وەک پەنابەر دەگاتە ئەلمانیا، لەساڵی ٢٠١٦ دا ٣ خەڵاتی مەزن (بالوێزی نیازباشی یوئین، مەدالیای مافەکانی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین) بەدەست دەهێنێ، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا لە ساڵی ٢٠١٨ دا خەڵاتی نۆبلی ئاشتی بەدەست دەهێنێ.
چلچرای شۆڕش لە چل ساڵ تەمەنی خەباتی شارو شاخ دا
لە یادی ٣٥ ساڵەی گیانبەختکردنی قادر شۆڕشدا ئەم پیشەکی و هۆنراوەیە لەلایەن نوسەر و شاعیر حەمەی ئەحمەد جافەوە پێشکەشە
شۆڕش دەڵێ: هاتووم كچی شار لە شاخ و…
سرووشت لە بەهار مارەكەم!
هاتووم
شەڕ بكەمە ئاشتی!
شار بۆ هەوێنی ئازادی و..
شاخ بۆ سەنگەر
تفەنگ بۆ تۆڵە
سروودی نان بۆ هەژاران
بۆ پێشمەرگەش…
ساقۆی گەرم وژوانی باران
بەشداری باشوری کوردستان لە هەلبژاردنی پەرلەمانی ئێراقدا
لەو وڵاتانەی ئازادن و خاوەنی سیستەمی دیموکراسین، زۆر لە دەنگدەران لە هەبژاردنی پەرلەماندا پشتگیری ئەو پارت و دەسەڵاتە ناکەن کە وڵاتی تووشی قەیران کردووە و گوزەرانی خەڵکی خراپ کردووە، بەڵکو پشتگیری ئەو پارتە ڕامیاریانە دەکەن بە پێی بەرنامە و بەڵێنەکانیان دەتوانن سەرنجی خەڵک بۆ لایخۆیان ڕاکێشن. بۆیە لە زۆر باردا چاوەڕوانکراوە کە خەڵک سزای پارتی دەسەڵاتدار دەدات و پشتگیری پارتی دیکە و بەتایبەتی پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکەن. (درێژەی زیاتر…)
Anfal: The Iraqi State’s Genocide against the Kurds
The facts of the larger campaign of destruction were undeniable… But these horrors captured no headlines… The story of Halabja died down as quickly as it had popped up, and the State Department maintained full support forIraq.
–Samantha Power, p. 195, 2003. (درێژەی زیاتر…)
فەخری بەگ کەسایەتیەکی ژیر و خۆشەویست
فەخری بەگ پیاوێکی زۆر باش و سەخی و راستگۆ بوو، بەیەک چاو سەیری هەموو حزبەکانی دەکرد، ڕیزی هەموو پیشمەرگەیەکی وەکو یەک دەگرت، بۆیە پێشمەرگەی حزبەکان ڕێزیان لەو دەگرت. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو کەسایەتیە ژیر و مەزنە. (درێژەی زیاتر…)
خۆپیشاندانی خەڵک لە نێوان داوای موچە و ڕووخانی دەسەڵاتدا
کێشەی ئابوری کوردستان جگەلەوەی دەرئەنجامی گەندەڵی بێسنوری دەسەڵاتداران و فرۆشتنی نەوتی کوردستانە بە بەدەیان کۆمپانیا لە رێکەوتن و کۆنتراکتی هەرزانفرۆش و گوماناویدایە، دەرهاویشتەی قۆرغکردنی دەسەڵاتی رامیاری و رەتکردنەوەی چارەسەری دیموکراسیانەیە بۆ کێشە و تەنگژەکان لەلایەن بنەماڵەی دەسەڵاتدارەوە، کە بۆ خۆدەربازکردن لە قەیرانەکاندا پەنایبردە بەر قومارکردن بە چارەنوسی گەل. (درێژەی زیاتر…)
گەمەی ریالپۆلیتیک و چارەنوسی کوردان
یاری زلهێزەکان هەمیشە ریالیستانەیە و باکی بە گەلانی ژێردەستە نییە، بۆ زلهێزەکان تاکە مۆرالێک لە ریالپۆلیتیکدا هەبێت ئەوەیە چۆن دەتوانن بگەنە ئامانجەکانی خۆیان و پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانیان بکەن. ئەگەر مافی گەلێکی بێوڵات یا کەمینەیەک لەگەل بەرژەوەندی ئەوان تەبابێت، دەکرێ ململانێکە بەسوود بۆ ئەو گەلە بشکێتەوە، ئەگەرنا ئەوان ڕزگارکەری گەلان نین و ناشبن. (درێژەی زیاتر…)
بۆ لە مامۆستا دەدەن!؟
ئەوان بۆیان هەیە سامانی وڵات هەراج کەن و داهاتەکەی بۆخۆیان ببەن، نەوتی ژێر زەوی بۆ نیوسەدە بدەنە تورکان و بێگانان، قۆرغی بازاڕەکانی وڵات بکەن، داهاتی سنورەکان بۆخۆیان ببەن، بۆیان هەیە خوێنی گەل بمژن و دەیان و سەدان ملیارد بۆ خۆیان گڵدەنەوە، بۆیان هەیە سەدان هەزار کەس بە ساختە خانەنشینکەن یا موچەی ساخەتە بۆ سەدان هەزار کەس لە هەوادارانیان ببڕنەوە!
The Cruel Double Standard of the International Community toward the Kurds
What happened in Afrin is a confirmation that the international community wants a second rate and marginalized Kurdish people in their own occupied country and the occupier countries are allowed to stifle the Kurdish fight for freedom
andattack them across the borders, committing any atrocities they wish. This is the international community’s betrayal against the Kurds.
تەنیایی کوردی ناچارکرد رێگە بەهێزەکانی ڕژێمی سوریا بۆ عەفرین بدەن
تورکیا، روسیا، ئێران و سوریا بوونی ئەمەریکا بەمەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانیان دەبینن، بۆنمونە بەردەوام بە هەوڵی پارچەکردنی سوریا لە ڕیگەی کوردەوە تۆمەتباری دەکەن. ئەمەریکا نکۆڵی لەوە دەکات و بەڵام نەیشاردۆتەوە کە کێشەی سوریا دەبێ بە بەشداری هەموو لایەنەکان بێت و بە نەمانی ئەسەد کۆتایی بێت. ئەمەریکا کێشەی لەگەڵ بوونی خۆبەرێوەبەری کورداندا نییە. ئاشکرایە کە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان نایانەوێ کورد ببێتە خاوەنی خۆبەرێوەبەری ناوچەیی لە سوریادا. (درێژەی زیاتر…)