هێرشه‌کانی تورکیا: تیرۆری ستات و ڕاکردن له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه
ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا، ئێراق و تورکیا ئێستاش کاری پێده‌کرێت و به‌رده‌وامه. بۆیه تۆپبارانه‌کانی تورکیا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و ئێراقه، ده‌رئه‌نجامی رێککه‌وتنه سێ قۆڵیه‌که‌یه که پێشتر کراوه. ده‌سه‌لاتی هه‌رێم وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌یی ناو ئێراق ملکه‌چی ئه‌و رێککه‌وتنه‌یه و به‌کرده‌وه پێشتر هاریکاری جێبه‌جێکردنی کردووه. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌م تاوانه بێبه‌ری نییه
تورکیا: به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و گوشاره‌کانی خۆگونجاندن، په‌یوه‌ندی گه‌دایانه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم له‌په‌راوێزدا
جگه له گوشاری داواکاریه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تورکیا، گۆرانه ناوچه‌یی و جیهانیه‌کان و به‌هێزبوونی به‌ها دیموکراسیه‌کان گوشارێکی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌خه‌نه‌سه‌ر تورکیا که ورده ورده خۆی له‌گه‌ڵ به‌ها دیموکراسیه‌کان ئاشنا بکات و واز له پشووته‌نگی و هه‌ندێ تابو که به‌که‌مالیزمه‌وه به‌ندن بهێنێت. له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌و سیسته‌مه ڕامیارییه‌ی له ئێراقدا ئێستا هه‌یه گۆرانێکه تورکیا ناچاره ئاشنایه‌تی […]
ئۆپۆزیسیۆن: کێشه و جوداییه‌کان
ئۆپۆزیسیۆن کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، جگه له جودایی به‌رفراوانی بیروباوه‌ڕ که خۆیان له جودایی دیموکراسی‌خوازی و کۆنه‌پارێزی ئایینی‌دا ده‌بیننه‌وه، له‌به‌ر له‌که‌داری رابردووی به‌رپرسانی ئۆپۆزیسیۆن له پێشێلکاری رابردوودا هه‌روه‌ها کۆنه‌پارێزی و په‌ڕگیری ئیسلامیسته‌کان، گومان له توانایان له بردنی کۆمه‌ڵگه بۆ هه‌وارێکی دیموکراسی و کراوه‌دا دروست ده‌که‌ن. هۆکاری نه‌بوونی ئه‌لته‌رناتیڤی دیکه، له‌به‌ر پۆلیکتیکی داخراوی نادیموکراسیانه، گه‌مارۆ بۆ سه‌ر پارتی […]
راونان و داپلۆسین و رفاندنی خۆپیشانده‌ران چاره‌سه‌ری ده‌ردی ده‌سه‌لات ناکه‌ن
ره‌نگه ده‌سه‌لاتی خۆسه‌پێنه‌ر و دیسپۆتیانه‌ی یه‌کێتی و پارتی بتوانن سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئازادیخواز و نارازی بکه‌ن، بۆ ماوه‌یه‌کیتر درێژه به پێشێلکاریه‌کانیان بده‌ن، به‌لام ناتوانن ئه‌و راستییه له خه‌ڵک له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان بشارنه‌وه که ئه‌و سیسته‌مه رامیارییه‌ی ئه‌وان له ماوه‌ی فه‌رمانره‌واییاندا پێکیان هێناوه، ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی بنه‌ماڵه‌یی نادیموکراسی خۆسه‌پێنه‌ره و ته‌ژییه له تاوان و پێشێلکاری […]
تیرۆریزم و خه‌بات له‌سایه‌ی به‌زه‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کاندا
به‌کورتی خودی چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یا که‌مینه ژیرده‌سته‌کان به‌یه‌کچاو له‌به‌ررۆشنایی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناومان هێنان سه‌یریان ناکرێت، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان چ ناسیونالیستی یا ئایینی یا رامیاری پارتگه‌را یا تایبه‌تی جۆری هه‌لوێسته‌کانی ئه‌وانه دیار ده‌که‌ن، که جوداکاری و دووروویی له هه‌ڵوێست، له بریار و هه‌نگاوه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که له روانگه‌ی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و مۆرالییه […]
پێشنیاره‌کانی مه‌سعود بارزانی چاره‌سه‌رنین به‌ڵکو درێژه‌دانه به‌باری ستاتوس کۆ
ئه‌و پێشنیارانه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌کو چاره‌سه‌ر و چاکسازی ناوزه‌دیان ده‌کات له راستیدا نه چاره‌سه‌رن نه چاکسازین، به‌ڵکو هه‌وڵی کپکردنه‌وه‌ی توره‌یی و ناره‌زایی خه‌ڵکه به‌مجۆره خۆدزینه‌وه‌یه له داخوازیه‌کانی خه‌ڵک و گه‌مه‌یه‌که بۆ درێژه‌دان به‌وه‌ی که دروستیان کردووه و پێكیان هێناوه. بارزانی و تاڵه‌بانی چاره‌سه‌ریان پێ نییه و چاره‌سه‌ریش به‌وان ناکرێت، ئه‌وان بۆ 20 ساڵ ده‌چێ ده‌ستیان […]
ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له په‌یامی چاکسازی مه‌سعود بارزانیدا شوێنیان نه‌بوو
ئه‌وانه و خالێ دیکه‌ش هه‌ن که ئاماژه‌یان بۆ بکرێت که له‌ماوه‌ی 20 ساڵی فه‌رمانره‌وایی ئه‌واندا روویان داوه و رووده‌ده‌ن، ئه‌و پیشێلکاریانه ده‌کرێ وه‌کو به‌رتیل، له‌خشته‌بردن، به‌لارێدابردن، ناچارکردن، گه‌نده‌ڵی، جوداکاری، په‌راوێزکردن، پاوانکاری، داستبه‌سه‌راگرتن، تاوانکاری و ناپاکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی دابندرێن.
په‌یامی سه‌رۆک له نه‌ورۆزدا به‌ڵگه‌ن بۆ تووڕهه‌ڵدانی خۆی و ده‌سه‌لاتی پارتگه‌را
ئه‌و پیشێلکاریانه له ژێر سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا سه‌ریان هه‌ڵداوه یا په‌ره‌یان سه‌ندووه. بوونی ئه‌و فاکته‌ره نه‌رێنیانه هۆکه‌ی بوونی سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتی دیسپۆتیانه و پارتگه‌رای گه‌نده‌ڵ و ناسه‌رکه‌وتووه. بۆیه کاتێ ئه‌و دان به‌و پێشێلکاریانه‌دا ده‌نێت، دان به ناسه‌رکه‌وتوویی خۆی له ئه‌رکه‌که‌یدا ده‌نێت، دان به ناسه‌رکه‌وتوویی حکومه‌تی ژێرده‌ستی پارتدا ده‌نێت، دان به‌گه‌نده‌ڵی خۆی، به‌رپرسان […]
دادگاکان و مه‌لاکان ئامرازی جێبه‌جێکردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن
له باشوری کورستان‌دا دادگاکان ده‌زگایه‌کی جێبه‌جێکردنی ئه‌و کانونانه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌پارێز دایڕشتوون یا په‌سندیانی کردووه. بۆیه دادگاکان وه‌کو یه‌که یا بوارێکی سه‌ربه‌خۆی ناو ستات که له چوارچێوه‌یه‌کی دادوه‌رانه‌ی ره‌وادا له‌سایه‌ی ده‌ستور و کانونی مرۆدۆستانه‌ی پێشکه‌وتووخوازانه‌دا که له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه گه‌ردوونیه‌کانی مافی مرۆڤدا گونجاوه کار و ئه‌رکه‌کانیان نابه‌ن به‌ڕێوه. له لایه‌کیتر ده‌سه‌ڵات خۆی ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه که پره‌نسیپه […]
ڕاپه‌رینی خه‌ڵک له رژێمه دیکتاتۆره‌کان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ماف و ئه‌رکه
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ڵسانی شه‌پۆڵی توڕه‌یی خه‌ڵک دژی دیکتاتۆره هه‌میشه‌ییه‌کان هه‌موو وڵاته دیکتاتۆرو ئاوتۆریتاره عه‌ره‌بیه‌کانی هێناوه‌ته له‌رزین. خه‌ڵک له زۆرداری و بێویژدانی دیکتاتۆره‌کان هاتۆته ده‌نگ، له رژێمی خۆسه‌پێنه‌ری داخراو هاتۆته ده‌نگ، له سیسته‌می یه‌ک پارت یا فه‌رمانره‌وایی بێویژدانانه‌ی پارتی سه‌رۆک هاتۆته ده‌نگ، له تاڵان و گه‌نده‌ڵی سه‌رۆکه‌کان هاتۆته ده‌نگ، له برسیه‌تی و بێ‌کاری هاتۆته ده‌نگ، […]