هۆکاره‌کانی نه‌گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان – پرسیار و وه‌ڵام، ئاماده‌کردنی عه‌لی مه‌حمود
سه‌باره‌ت به فاکته‌ره ناوخۆییه‌کان که بڕبڕه‌ی پشتی هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆین که گرنگترینیان ویستی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی و به‌هێزیی نه‌ته‌وه‌یه ده‌بێ بوونیان هه‌بێ تاکو نه‌ته‌وه‌یه‌ک بتوانێ هه‌نگاوی یه‌که‌می گرنگ بهاوێت، به‌بێ بوونی ئه‌و فاکته‌رانه یا له‌باری لاوزی ئه‌و فاکته‌رانه‌دا، هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی سه‌خته بکرێت، ئه‌گه‌ر بشکرێت لاواز ده‌بێت و زۆر سه‌خته سه‌رکه‌وتن به‌دیبهێنێت.
کورد له دووڕیانی کێشه‌کانی سیسته‌می نوێی رامیاری ئێراقدا
هه‌وڵدان بۆ رێککه‌وتنی دیکه له ژێر که‌شی بێمتمانه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه‌کاندا یا به‌جۆرێ له‌جۆره‌کان پینه‌کردنی کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنیان خۆشباوه‌ڕی، فێڵ له‌خۆکردن و فێل له‌یه‌کتر کردنه، که نه‌ک ته‌نها دواخستنی کێشه‌کانه، به‌ڵکو درێژه‌دانه به نکۆڵیکردن له گه‌رانه‌وه بۆ فاکته‌ره نه‌رێنییه بنچینه‌ییه‌کان که هۆکاری کێشه‌کانی ناو ئێراقن.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان چۆن و له‌به‌رچی؟
له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا پێویسته هه‌موو رێکخراو و پارته کوردستانیه‌کان که په‌یوه‌ندیان به به‌رژه‌وه‌ندیه گرنگ و چاره‌نووسازه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه به‌شدار بن. پێویسته رێکخراوه رامیاری، مرۆڤدۆست، ئابوری، دادوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوونیان هه‌بێت، ئهگێندا و بابه‌ته‌کانی کۆنگره به به‌رفراوانی له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک له‌و بابه‌تانه بوه‌ستیت، لێکۆڵینه‌وه و بابه‌ت بخاته‌روو، ستراتیژێکی بێلایه‌ن و چڕوپڕی کوردستانیان بۆ دابرێژرێت. پێویسته مافه‌کانی […]
سزا و داخستنی رۆژ تیڤی پێشێلکردنی ئازادی ده‌ربڕینه
رۆژتیڤی Roj TV بۆ کوردانی باکوری کوردساتان له ده‌دره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستانداکهناڵێکی زۆر گرنگه. رۆژتیڤی که درێژه‌پێده‌ری مهدتیڤییه وه‌کو یه‌که‌م که‌ناڵی کوردی ئاسمانی توانی بگاته ناو ماڵه‌کانی کوردستان. ده‌نگێکی کوردی ئازادیخوازی جیا له دید و گێرانه‌وه تورکیه‌کان بوو، سنوره سه‌پێندراوه‌کانی بڕی و هه‌موو ئه‌و تابوانه‌ی شکاند که که‌مالیزم به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له کوردستانی بنده‌ستی […]
کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی شه‌رناخ تاوانێک له تارمایی راسیسزمدا
ده‌کرێ بپرسین به‌ڵگه چییه که کوشتنی ئه‌و لاوانه درێژه‌ی ئه‌و زنجیره کوشتاره نییه که له تۆڵه‌ی خوێنی 24 سه‌ربازه تورکه‌که له کۆتایی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه. رژێمی تورکیا رژێمێکی ره‌گه‌زپه‌رستی دژه کورده له‌سه‌ر بنچینه‌ی تواندنه‌وه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی سنوری بهزۆرسهپێنداروی تورکیا دامه‌زراوه. رژێمی ئێستای تورکیا هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوتن له ئازادی کوردان ده‌که‌ن به ناپاک دژ به […]
ڕووداوه‌کانی بادینان: پێشێلکاریه‌کان له‌سایه‌ی فیتی ده‌سه‌لات و کۆنه‌پارێزی ئایینی‌دا
گوتن زۆرن له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی ئه‌و رووداوانه‌ی به‌هدینان، که زیاتر باره‌که بۆ سیناریۆ رامیاریه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کگرتوو ده‌به‌ن. بێگومان بوونی مه‌به‌ستی رامیاری له‌پشتی بارودۆخه‌که، جگه‌له‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر نین بۆ تێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی هاولاتیان، به‌لكو قوربانیان وه‌کو سووته‌مه‌نی ویسته ڕامیاریه‌کان زیانلێکه‌وتووی سه‌ره‌کی ده‌بن
پێشێلکاریه‌کانی تورکیا و یادکردنه‌وه‌ی کۆماری تورکیا له هه‌ولێر!
کۆماری تورکیا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناسیونالیزمی ره‌گه‌زپه‌رستی تورکی که‌مالیزمدا دامه‌زرا، ئه‌وه بووه‌هۆی له‌گۆڕنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، سه‌رکوتکردنی داوای ئازادی کورد و ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی پاکتاوی ره‌گه‌زی و گه‌لکوژی، پاکتاوی که‌لتوریی کورد، قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی و پیته‌کوردیه‌کان، قه‌ده‌غه‌کردنی وشه‌ی کورد و کوردستان، قه‌ده‌غه‌کردنی کوردبوون و له‌و ساته‌وه کورده‌کان وه‌کو تورکی کێوی سه‌یرکران هتد. بۆیه یادکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا، […]
بارزانی و نوێکردنه‌وه‌ی متمانه‌ی تورکیا
کورد به‌و ستاتوس و ده‌سه‌ڵاته‌ی له باشور هه‌یه‌تی ده‌توانێ رۆڵی ئه‌رێنی ببینێ و له‌هه‌مان کاتدا هه‌رگیز کارێ نه‌کات دژی به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی کورد بێت. ئه‌وان ئه‌گه‌ر توانایان نییه گوشار بخه‌نه‌سه‌ر تورکیا یا نا‌وێرن پرسیاری چاره‌سه‌ری کیشه‌ی کورد رووبه‌رووی تورکیا بکه‌نه‌وه، لانی که‌م ده‌توانن خراپه نه‌که‌ن و هاوکاری تورک دژی شۆڕشگیڕانی کورد به‌جۆرێ له جۆره‌کان نه‌که‌ن.
داوا ساده‌که‌ی به‌ناز له شاری خه‌ونی به‌رپرساندا شوێنی نه‌بوو
به‌ناز داوایه‌کی زۆر ساده‌ی هه‌بوو. به‌ناز ده‌یویست به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی له ڕێگه‌یه‌کی ره‌وا و کراوه‌دا به‌پێی توانا و گونجاوی خۆی به‌بێ واسته و به‌رتیل دابمه‌زرێت. به‌ناز ده‌یوست له ولاته‌که‌ی ئه‌ویشدا توانا و گونجاویی ببێته پێوانه‌ی دامه‌زراندن
هه‌ژاری و بێبه‌رنامه‌یی له ئه‌گه‌ری مانه‌وه و رۆیشتنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا
ئایا کێشه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ئه‌گه‌ری رۆیشتنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌وه‌یه یا ئه‌گه‌ری ناکۆکی نه‌ته‌وه‌یی نێوان کورد و عه‌ره‌به؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بکشێته‌وه کێشه بۆ کورد دروست نابێت؟ ئایا له‌ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکادا ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی له به‌ڵێنه‌کانیان پاشگه‌زنابنه‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر ببێته شه‌ڕ هێزه میلیتسیهکانی سه‌ر به پارت ده‌توانن به‌رگری له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن؟ ئایا له‌سه‌ر سه‌رۆکی […]