پێشێلکاریه‌کانی تورکیا و یادکردنه‌وه‌ی کۆماری تورکیا له هه‌ولێر!
کۆماری تورکیا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناسیونالیزمی ره‌گه‌زپه‌رستی تورکی که‌مالیزمدا دامه‌زرا، ئه‌وه بووه‌هۆی له‌گۆڕنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، سه‌رکوتکردنی داوای ئازادی کورد و ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی پاکتاوی ره‌گه‌زی و گه‌لکوژی، پاکتاوی که‌لتوریی کورد، قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی و پیته‌کوردیه‌کان، قه‌ده‌غه‌کردنی وشه‌ی کورد و کوردستان، قه‌ده‌غه‌کردنی کوردبوون و له‌و ساته‌وه کورده‌کان وه‌کو تورکی کێوی سه‌یرکران هتد. بۆیه یادکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا، یادی داهێنانه‌کانی مسته‌فا که‌ماله که ئاماژه‌مان بۆکردن
له حه‌فته‌ی رابردوودا یادی کۆماری تورکیا له هه‌ولێر کرایه‌وه و نێچیره‌وان بارزانی و به‌رپرسانی دیکه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم به‌شداریان له بۆنه‌که‌دا کرد. به‌مشێوه‌یه گرنگی تایبه‌ت ئه‌مسال به یاده‌که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی درا.
له تۆڵه‌ی کوشتنی 24 سه‌ربازه‌که‌ی تورکیا له 23ی ئۆکتۆبه‌ردا، ده‌سه‌ڵاتی تورکی ده‌ستی به ره‌شبگیری کرد له‌وانه ئه‌ندامانی پارله‌مان، چالاڤانانی مافه‌کانی مرۆڤ، نوسه‌ر و ره‌خنه‌گران، خه‌ڵکی دیکه‌ی ئاسایی گیران و راپێچی زیندانه‌کان کران. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سوپای تورکیا ده‌ستی به هێرشێکی به‌ربڵاو له 24 ی ئۆکتۆبه‌ردا کرد، هه‌زاران سه‌رباز به‌هاوکاری فرۆکه‌ی جه‌نگی و چه‌کی قورس دڕندانه که‌وتنه گیانی چیاکانی کوردستان، به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی ناپالم و ژاری کیمیاوی له هێرشه‌که‌دا به‌کارهاتوون. له‌و هێرشه‌دا زیاتر له 20 گه‌ریللا گیانگهشکران، ته‌رمه‌کانیان سووتاو و شێواو، رهنگگۆڕاو و ره‌شهه‌ڵگه‌ڕاو له ساردخانه‌دا خرانه به‌رده‌م میدیای تورکی، به‌مجۆره تورکیا تۆڵه‌ی خۆی به خه‌ڵکی تورکیا پیشاندا. رۆژنامه و ته‌له‌ڤزیۆنه کوردیه‌کان له‌مباره‌یه‌وه بێده‌نگ مانه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابێت. سایته کوردیه‌کان هیچیان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی تورکیا نه‌گوت. کورده‌کانی باکور پێویستیان به هاوکاری هه‌بوو به‌ڵام که‌س به‌ده‌نگیانه‌وه نه‌هات. میدای جیهانی وه‌کو چاوه‌ڕوان ده‌کرا بێده‌نگ بوون و نووزه‌یان لیوهنههات.
دوای ئه‌و رووداوانه زه‌وی له‌رزه‌یه‌ک شاری وانی باکوری کوردستانی بنده‌ستی تورکیای گرته‌وه، زیاتر له 500 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌هه‌زاران بریندار بوون، به‌هه‌زاران خێزان بێ‌ماڵ بوون. تورکیا له رۆژانی سه‌ره‌تای روودانی کاره‌ساته‌که‌دا ره‌تی هاوکاری وڵاتانی جیهانی به‌گشتی کرده‌وه. هاوکاری ئه‌و وڵاتانه ده‌یتوانی گیانی ره‌نگه ژماره‌یه‌کی زۆر له قوربانیان رزگار بکات، به‌لام تورکیا رێگه‌ی له‌وه گرت. واپێده‌چێت تورکیا مه‌به‌ستی بوو زۆرترین زیان به خه‌ڵکه‌که بکه‌ویت، هه‌روه‌کو به‌پێی گوتنه‌کان تورکیا خه‌ڵکی وان به لایه‌نگری پ.ک.ک ده‌بینێ. ئه‌وه‌ش بێزاری لای هه‌ندێ له رۆژنامه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا له هه‌لسوکه‌وتی تورکیا لێکه‌وته‌وه. به‌ڵام که‌ناڵ و رۆژنامه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌لاتی هه‌رێم له‌مباره‌یه‌وه نووزه‌یان لێوه‌نه‌هات. به‌گشتی کرده‌وه‌کانی تورکیا شه‌قامی کوردی له باشور نه‌جوڵاند.
که کاره‌ساته سرهشتیهکهی وان روویدا، ئه‌و ڕووداوه وه‌کو غه‌زه‌بی خودا و تۆڵه له‌لایه‌ن تورکه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانه‌وه سه‌یرکرا، هه‌ندی له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان به ئاشکرا هیوای زه‌ویله‌رزه‌ی دیکه‌یان بۆ شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان خواست. سه‌باره‌ت به‌و هه‌لوێسته راسیستانه و دژهکوردانهیه ده‌سه‌لاتی هه‌رێم یا ته‌له‌ڤزیۆن و رۆژنامه‌کانی ده‌سه‌ڵات نووزه‌یان لێوه نه‌هات.
دیاره هه‌ردوو ده‌سه‌لاتی سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی یارمه‌تی کۆکردنه‌وه‌یان بۆ قوربانیان راگه‌یاند و یارمه‌تیان نارد. ئه‌و هاوکارییه زۆر پێویسته، به‌ڵام خۆكڕکردن، بێهه‌لوێستی، پشتگیری و هاوکاری تورکیا له پیشێلکاریهکانیدا هه‌مووی پرسیاری گه‌وره به‌رامبه‌ر به نیازپاکی ئه‌وان داده‌نێن. پاشان ئه‌و یارمه‌تیه درایه ده‌ست شاره‌داری وان یا نوێنه‌ری تورکیا له هه‌ولێر یا ده‌سه‌لاتی تورک له تورکیا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه راسته‌وخۆ نه‌گه‌یشتبێته ده‌ستی کورده‌کانی وان، واپێده‌چێ چاره‌نوسی ئه‌و یارمه‌تییه له چاره‌نوسی ده‌ستی یارمه‌تی وڵاتانی ده‌ره‌وه باشتر نه‌بووه. ده‌سه‌ڵاتی پ.د.ک و ی.ن.ک پیاوچاکی خۆیان پیشاندا و گوایه هاوده‌ردی کورده‌کانی باکورن، به‌ڵام ئه‌و کاردانه‌وه‌یه بۆیه هه‌بوو، چونکه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نه‌بوو. ئه‌وان له رێگه‌گرتن له هاوکاری جیهانی له‌لایه‌ن تورکیاوه نووزه‌یه‌کیان نه‌کرد و بچوکترین ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی تورکیا نه‌کرد, چونکه ئه‌گه‌ر وایان بکردبایه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌که‌وته مه‌ترسیه‌وه. دیاره هه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بوو وایکرد سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له سه‌ربازه کوژراوه‌کانی تورک بکات، هێرشه‌که‌ی پ.ک.ک سه‌رکۆنه بکات و هاوده‌ردی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی تورکیا ڕابگه‌یه‌نن. مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر گیانگه‌شکردنی خێزانێکی سڤیلی بناری قه‌ندیل، ره‌خنه‌یه‌کی ئاراسته‌ی تورکیا نه‌کرد، ته‌نانه‌ت تاقه پرسیارێکی ئاراسته‌ی تورکیا نه‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی تورکیا هه‌رگیز سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئه‌و قوربانیه بێتاوانانه نه‌کرد و داوای لێبوردنی نه‌کرد. به‌کورتی زورناکه به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بنه‌ماڵه و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار لێده‌درێت. به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له‌سه‌رووی هه‌موو پرهنسیپێکدان!
تورکیا سه‌ره‌خۆشی به خێزانه قوربانیه‌که‌ی بناری قه‌ندیل نه‌گه‌یاند، هه‌ندێ لایه‌نی تورکی ئه‌و کاره‌ساته جه‌رگبڕه‌یان به سینارۆی کورد ناوزه‌دکرد. تورکیا داوای لێبووردنی له قوربانیان نه‌کرد. سه‌باره‌ت به کاره‌ساته سروشتیه‌که‌ی وان تورکیا لێنه‌گه‌ڕا هاوکاری بگاته قوربانیانی زه‌ویله‌رزه‌که. هه‌ندێ له ته‌له‌ڤزیۆنه تورکیه‌کان له خودا پاڕانه‌وه که دیاربه‌کر و هه‌کاری وه‌کو وانیان به‌سه‌ر بێت. به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه تورکیا چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو دژی شۆڕشگێرانی کورد به‌کارده‌هێنێت. ته‌رمی سوتاوی گه‌ریلاکان رووپه‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانیان داگیرکرد و لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می رۆژنامه‌کانیان پڕده‌که‌نه‌وه، به‌مجۆره تورکیا ماسولکه‌ی خۆی دژی کورد پیشانی کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیدا. ده‌سه‌ڵاتی تورکی ره‌شبگیری دژی زۆر له خه‌ڵکی ڕه‌خنه‌گر، چالاک و ناسراوی کورد و تورک ده‌ست پیکردووه. تورکیا هه‌موو ئه‌وانه و زۆری‌تریش بێسله‌مینه‌وه دژی کورده‌کان ده‌کات و به‌گشتی مافه‌کانی مرۆڤ دڕندانه پێشێل ده‌کات، که‌چی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستاندا یادی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا به به‌شداری نوینه‌رانی ده‌سه‌لات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به رێزلێنانه‌وه ده‌کرێته‌وه!
پێویسته بیریبخه‌ینه‌وه که کۆماری تورکیا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناسیونالیزمی ره‌گه‌زپه‌رستی تورکی که‌مالیزمدا دامه‌زرا، ئه‌وه بووه‌هۆی له‌گۆڕنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، سه‌رکوتکردنی داوای ئازادی کورد و ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی پاکتاوی ره‌گه‌زی و گه‌لکوژی، پاکتاوی که‌لتوریی کورد، قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی و پیته‌کوردیه‌کان، قه‌ده‌غه‌کردنی وشه‌ی کورد و کوردستان، قه‌ده‌غه‌کردنی کوردبوون و له‌و ساته‌وه کورده‌کان وه‌کو تورکی کێوی سه‌یرکران هتد. بۆیه یادکردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری تورکیا، یادی داهێنانه‌کانی مسته‌فا که‌ماله که ئاماژه‌مان بۆکردن، یادی هه‌موو ئه‌و نه‌هامتی و ماڵوێرانیانهیه که به‌سه‌ر کورد هێنران.
له‌کاتێکدا ده‌سه‌لاتدارانی تورک شانازی به‌و پێشێلکاری و تاوانانه ده‌که‌ن، نکۆڵی له بوونی تاوانه‌کان ده‌که‌ن، ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان رێچکه‌ی دژه کوردانه ده‌ڕۆن، تاوان دژ به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چۆن ده‌کرێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێبگه‌ڕێ یادی ئه‌و رۆژه له شارێکی کوردی‌دا و له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا بکرێته‌وه و رێزی لێبگرێت؟!
ئه‌گه‌ر تورکیا رۆژێک له رۆژان تفی له‌و کرده‌وانه‌ی رابردووی خۆی کرد و په‌شیمانی ده‌ربڕی، دوای لێبوردنی له ئه‌رمه‌ن و کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه کرد، ئاساییه کورد رێگه به تورکه‌کان بده‌ن یادی رۆژی دامه‌زراندنی وڵاته‌که‌یان بکه‌نه‌وه، له‌و باره‌شدا به‌شداری نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێته به‌ر ره‌خنه، چونکه ئه‌و تاوانانه‌ی رابردوو فاکتن و ناسڕێنه‌وه.
شاخه‌وان شۆڕش
7ی نۆڤه‌نبه‌ری 2011
سەرنج بنێرە