گرتنی عەلی مەحمود و هاوڕێکانی سەرکوتکردنی دەنگی ڕەوای خەڵکی ستەمدیدەیە
دەسەڵاتێک لەبەر دزی و تاڵان و وێرانکردن و شێواندنی کۆمەلگە، ملیارەها دۆلاری بەهەدەردا و خستیە قورگی بەرژەوەندیەکانی میر و کەسوکاری و بەرپرسانی، نەیتوانی بە قەد چالاکوانە گیرفان بەتاڵەکانی وەکو عەلی مەحمود کار بۆ پرسی ژینۆساید و کورد لە ئاستی دەرەوەدا بکات، ئێستا هاتووە سەفیری ئەنفال عەلی مەحمود لەسەر نارەزایی دەربڕین دەستگیر دەکات.
کۆبوونەوەی ژنێڤی ٣ سەرگەردانیە لە گێژاودا
ئەگەر مەبەست بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و ئاشتیخوازە، دەبێ پشتگیری لایەنە دیموکراسیخوازەکان بکرێت و گرنگی بەوان بدرێت. بەشداری لایەنە ئیسلامیەکان، وڵاتانی ئیسلامی و خودانی تیرۆر لە ناوچەکەدا، هەرگیز لە توانایدا نییە سوریا بەرەوە دیموکراسی و ئارامی ببات. بەپێچەوانەوە بە دەردی سیستەمە دژبەیەکە ئیسلامیەکان دەیبات و وێرانی دەکات، لە باشترین باردا سیستەمێکی دیکتاتۆری ئیسلامی دروست دەکات.. ئێران، […]
مەسعود بارزانی و قسەی بازاڕیی!
دەڵێن گوتوویەتی “ئەوەی دەیەوێ پۆستەکەی من وەرگرێ ئامادەم پۆستەکەمی پێ بدەم!” دیارە یەکەمجار نییە مەسعود بارزانی ئەو جۆرە ئاخافتنانە دەکات و خۆی لە پرسەکە بەمشێوەیە دەدزێتەوە. خۆی زۆر بێبەری و بێگوناح پیشان دەدات، لەلایەکیتر بابەتەکە تێدەپەرێنێت، بەجۆرێک کە خۆی دەیەوێت. بەڵام ئایا باشتر نەبوو لە جیاتی موزایەدەکردن بەسەر خەڵک، بۆ یاسا و پرەنسیپە دیموکراسیەکان بگەڕیتەوە؟ […]
گەندەڵ و ناپاک و تاوانبار بۆ دادگا و زبڵدانی مێژوو
ئەگەر ئەو تێگەیشتنە تێکەڵی مۆڕالی مرۆڤەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی توێژی هۆشیاری کۆمەڵگە ببێت و بەکردەوە بەجۆرێ لە جۆرەکان پراکتیزەبکرێت ئەوجا چ لە دادگا یا دەرەوەی دادگا لەرێگەی دیکەوە بێت، کۆمەلگە و مرۆڤەکانی لە زۆر نسکۆ و کەوتن، پێشێلکاری و بەلاڕێدابردنی هەنوکەیی و داهاتوودا دەپارێزرێن.
هاتنی ژمارەی زیاتری سەربازی تورکیا بۆ باشوری کوردستان و ئەگەر و پرسیارەکان
لەرووی بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستانەوە، بوونی هێزی سەر بە داگیرکەرانی کوردستان لەناو خاکی کوردستاندا لەهەر وڵاتێکەوە بێت، زیان بە بەرژەوەندیەکانی کوردستان دەگەیەنن. بۆیە بوونی ئەو هێزە و هێزەکانی دیکەی تورکیا دژ بە بەرژەوەندیەکانی کوردستانە. بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستان لەوەدایە، پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان بەیەکەوە و لەنێوان خۆیاندا کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکەن، دژی دەستێوەردانی وڵاتانی داگیرکەر لە […]
بەرەی شیعە و سوننە: “قەرسەقوڵ بەکەرتک بی هەردووکی بەنەعلەت بی”!
بەرژەوەندی کورد هەرگیز لەگەل بەرەی ئیسلامی کۆنەپارێز و پێشێلکار نییە، ئەوجا چ شیعە یا سوننە. هەردوو بەرە دژی بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستانن و گەرەکیانە کورد بۆ مەبەستەکانی خۆیان بەکار بهێنن. پێویستە کورد بەهەموو شێوەیەک خۆی لە بەرەی سوننە یا شیعە بپارێزێت.
مەسعود بارزانی و بانگاشەی “سەربەخۆیی” بە “لاگونێک”!
کاتیخۆی د. مەحمود دوای ئەوەی لە کۆنگەری یەکەمی سۆسیالست لە ساڵی ١٩٨١ دا دەرنەچوو، گوتی هەرلەگەڵتانم و کارتان لەگەڵ دەکەم، بەڵام سەرکردایەتی حزبی لە شاخ جێهێشت و گەرایەوە دەرەوە. ئیتر دوای ئەوە کەس د. مەحمودی نەدیتەوە، جار جارە دەگوترا هەرلەگەل سۆسیالستە و دەگەڕێتەوە.. بەڵام لە راستیدا هەر گوتن بوو! سۆسیالیست لەژێر تەنگژە و قەیرانی ناوخۆییدا […]
ئازادکردنی سوڵتان هاشم سوکایەتییە بە قوربانیان و ژێرپێخستنی دادوەرییە
کاتێ کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن سەرکردە کوردەکانەوە بەتایبەتی مام جەلال هەوڵی ڕزگارکردنی سوڵتان هاشم درا، ڕێکخراوی چاک و رێکخراوەکانی دیکە کە لەبواری مافەکانی مرۆڤ تاوانی گەلکوژیدا کاریان دەکرد، دژی ئەو هەوڵە وەستان و تەنانەت ڕێکخراوی چاک سکاڵای لە دژی مام جەلال تۆمار کرد. لە کۆنفراسێکدا کە لەسەر تاوانی گەلکوژی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لە […]
ڕزگارکردنی شەنگال ئارامکردنەوەیەکی ئازارێکی لەبنەهاتوو
رزگارکردنی شەنگال بزەی لێوێکی شەقار و وشکە لە ناخی جەرگی سوتاوی دایکانی قوربانیاندا جووڵە دەکات و هەڵگری کۆمەڵێ حەسرەتە… تریسکەی دیدی دەرزی چاوی پاکیزەیەکی ڕزگاربووە، لە کەلێنی تەونی سیندرۆمی نامۆییدا بەئەسپایی دەڕوانێتە رەنگە تێکەڵەکانی تیشکێک…
شەڕ لەسەر پارەی دزراوی خەڵک!
ئایا ئەگەر دامەزراوێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی سەرپەرشتی سامانە سروشتیەکان و کۆنتراکتی ئەوها چارەنوسساز نەکات و پەرلەمان لە وورد و درشتی کارەکانی ئاگادار نەبێت، ئەو کۆنتراکتە نیشتیمانی و نەتەوەییە؟! ئایا ئەو کۆنتراکتە لەپشتی خەڵکەوە نەکراوە؟! بۆ ڕوونکردنەوەیەک بۆ خەڵک نادرێت و کێشەکان ڕوونناکرێنەوە؟!