خوێنی ئەو هەموو پێشمەرگە خێرلەخۆنەدیووە لەئەستۆی بەرپرسانی هەرێمدایە
وەکو لە ڕاگەیاندنەکان دیارە سیروان بارزانی بەرپرسی ئەو میحوەرەیە. سەیرە ئەو چۆن و بەپێی چ پرەنسیبێکی سەربازی ئەو پلەو پایە سەربازییە و دەسەڵاتەی دراوەتێ؟ وەکو دەڵین ئەو یەکێ لە بازرگانە دەوڵەمەندەکانە و خاونی کۆڕەک تلیکۆمە، بەڵام ئێستا کراوەتە بەرپرسی میحوەر و چارەنوسی هەزاران کەسی خراوەتە دەست! لەراستیدا بەو رەوتە خێڵەکیانەیە هەر ئەوە چاوەڕوان دەکرێ و […]
ساڵی 2014 ساڵێکی پڕ لە تاوان بەڵام یەکدەنگی دژی لەشکری تاریکی
بەهیوای پاککردنەوەی تیرۆریستانی داعش و نمونەی داعش لە کوردستان و جیهاندا بەهیوای ئازادی گەل و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دادپەروەر لە کوردستاندا بەرەو ساڵێکی باشتر و بەهیوای شادی و بەختەوەری هەموو لایەک لە ساڵی 2015 دا
هەر شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان
دوای رزگاربوونی باشور لە بندەستی رژێمی بەعس لە بەهاری ١٩٩١ دا تەنها سەربەخۆخوازان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە لەوانە پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) بۆیە ئاڵای کوردستان تاکو تەرا دەردەکەوت. پارتی و یەکێتی لەگەڵ هەڵکردنی ئاڵاکە نەبوون و تەنانەت ئامادە نەبوون لە پەرلەمانیش کە دواتر دروستکرا هەڵی بکەن، ئەوان ئاڵای ئێراقیان لا پەسند بوو بەپێی رەوتی ئۆتۆنۆمیخوازی و […]
پێویستە دەڤەری ئێزدیان لەلایەن خۆیانەوە بێ دەستێوەردانی پارتی بەڕێوەببردرێت
پێویستە خەڵکی ناوچەکە خۆیان نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن و بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری ئێزدینشین بدەن و بە شیوەیەکی دیموکراسیانە وە بێ دەستبەسەراگرنگی هیچ پارت و هێزێکی میلیتس ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت. لێرەدا مەبەست دروستکردنی هەرێمی سەربەخۆ بۆ ئێزدیان نییە، بەڵکو مەبەست پیادەکردنی جۆرێک لە خۆبەڕیوەبەری ئۆتۆنۆمی ناوچەیی لە چوارچێوەی سنوری هەرێمی کوردستاندا.
ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان هێورکردنەوەی زامەکان
دەبێ دوای ئازادکردنی کوردستان لە چەتەکانی داعش ئەو شکستە دەرئەنجامی رادیکالانەی هەبێت، ئەگەرنا دەبێ چاوەڕانی دووبارەبوونەوەی تاوان و کارەساتەکان بین
ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە هەرەسی ڕەوشت و مۆرالە
دەکری دیلی داعش بە دیلی پێشمەرگە بگۆڕدریتەوە، ئەوە کارێکی رەوا و گونجاوە. بەڵام ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە جگە لە تاوان و ناپاکی، ئاماژە بە هەرەسی رەوشت و مۆڕال دەکات لەلایەن ئەو مرۆڤانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە.
مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات
مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات ئەو زۆر نیگەرانە لە نەهێشتنی جوداکارییەکان و یەکسانکردنی ژن لەگەڵ پیاودا. دیارە ئەوەی ئەو لە نامەکەدا دەیلێت لە سیستەمی دیموکراسی و سیکولاردا جێی نابێتەوە. نامەکەی مەلا کامەران پڕی هەلەیە، هەروەها مەلا کامەران دەیەوێ سەری رۆژئاواش وەکو باشور لە قوڕی کۆنەپەرستی و داخراوەیەوە بنێت. مەلا کامەران […]
مەلا سەمەد پشتگیری تاوانەکانی داعش دەکات
ئەوەی ١٤٠٠ ساڵ پیش ئێستا روویداوە و گوتراوە ئەوە لە کاتێکدا بووە کە خەلک هوشیار نەبووە و لە تاریکیدا ژیاوە، ئەوساش کوشتن و لەناوبردن و کۆیلەکردن و تاڵان لەپێناوی سەپاندنی ئایین تاوان بوون. پێشی ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەلایەن ئایینی دیکەوە ئەو جۆرە تاوانانە لەژێرناوی رەوایی ئایین ئەنجامدراون. دەبێ ئەو جۆرە بیرکردنەوانە تێپەڕێندرێت و بکرێنە […]
کۆبانی پێویستی بە چەکە نەک چەکدار
ئەگەر دوور لە گومانەکانی ئیمە ئەو هێزە تەنها مەبەستی گەیاندنی چەک و تەقەمەنی بیت و لە روانگەیەکی کوردستانیانەوە چووبێت و کاریگەری تورکیای لەسەر نەبیت، بێگومان ئەو هیزە بە ئەرکیکی پێویست هەلساوە و جێگەی دەستخۆشییە.
جەژنی چی و حەجی چی؟!
خەلکی کوردستان جەژنی چی دەگێڕن؟! ئەوە چ جەژنێکە لە کاتێکدا کۆبانی شەڕی مان و نەمان دەکات و مەترسی لەناوچوونی لەسەردایە؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا شەنگال لەژێردەستیدایە؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا زۆربەی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لەژێر چنگی داعشدان؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا برینی تاوانی پاکتاو و گەلکوژی خوێنی لێ دەڕژێ؟