ئازادی دەربڕین لەسەرووی هەر دینێک یا بیروباوەڕێکە

فەرەنسا دژی دینی ئیسلام نییە، بەلکو دژی ئیسلامیستەکانە، چونکە ئیسلامیستەکان دژی ئازادی و دیموکراسین. لە فەرەنسا ئازادی دەربڕین هەیە و رەخنە لە هەموو کەس و ئایینێک دەکرێ بگیرێت… ئازادی دەربڕین مافێکە و هەموو کەس هەیەتی، هەرکەسە خۆی ئازادە چۆن ڕەخنە دەگرێت، بۆیە دیدەکان لەمبارەیەوە جیاوازن، زۆرینە لەگەل ئەوەیە هۆشیارانە سوود لەو مافە وەربگیرێت

ئایەتی حیجاب یەکێ لە ئایەتەکانی عومەر

کۆمەڵێ ئایەت هەن بە عومەری کوڕی خەتابەوە دەبەسترێنەوە و ئەو بە داهێنەریان دادەندرێت. بەپێی سەحیع موسلیم و بوخاری عومەر خۆی گوتوویەتی “وافقت ربي في الثلاث”. لە بابەتی مزگەوتی ئیبراهیم و حیجاب و تەلاقی ژنەکان. بەپێی حەدیسی دیکە چوار و پێنج و زیاترن.

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا (1964 – 2022) ئیفلیجیی گەل بەردەوامە

تاکو ئێستا دوای 31 ساڵ نەیتوانیوە وەکو نەتەوە خۆی بسەڵمێنێت و بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان لە پێش بەرژەوەندی کەس و بنەماڵە و خێڵ و پارت دابنێت.

ئایا مانگی ڕەمەزان مانگی ئاشتەواییە؟

بەپێی نووسراو و سەرچاوە مێژووییە ئیسلامی و عەرەبیەکان سەرانی ئیسلام لەم مانگەدا لە شەڕ و داگیرکاری و کوشتوبڕ بێسڵەمینەوە بەردەوام بووین، بەمجۆرە پیرۆزیی مانگی ڕەمەزان نەبۆتە هۆی وەستانیان لە شەڕ و کوشتاردا.

حەج و عومرە پێش پەیدابوونی ئیسلام و هاتنیان بۆ ناو دینی ئیسلام

ساڵانە بەهاوکاری و ئاسانکاری حکومەتی هەرێم بە هەزاران کەس لە کوردستانەوە دەچنە سعودیا بۆ حەج و عومرە، جگەلەوەی سەدان ساڵە ئەو دوو ڕێتوالە ئایینییە لەلایەن کۆمەڵگەی موسوڵمانی ئێمەوە دووپات دەکرێنەوە. بۆیە گرنگە بزاندرێت ئەو دوو نەریتە یا ڕوکنە گرنگەی دینی ئیسلام لەکوێوە سەریان هەڵداوە و چۆن هاتوونەتە ناو دینی ئیسلام.

سەرچاوەی ڕێتوالی ڕەمەزان میزۆپۆتامیایە

رەمەزان لە کێوە هاتووە؟ بەپێی سەرچاوە کۆنەکان، لە سەدەی حەوتەم و شەشەمی پێش زاین کۆمەڵگەی حەڕانی کە لەسەرووی میزۆپۆتامیادا ژیاون (کوردستان و وڵاتی ئاشور) خودای مانگیان بەناوی سین پەرستووە و دروشمیان مانگێکی کەوانە (هیلال) بووە، ئەوانە لەمانگی ڕەمەزاندا ٣٠ ڕۆژان بەڕۆژی بووین.

هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر و ئەگەری هەناردەکردنی گاز

١٥/٣/٢٠٢٢: هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر و ئەگەری هەناردەکردنی گاز: ئیسرائیل دەمێکە لە سوریا لە بنکە ئێرانیەکان و میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەدات، ئێرانیش واپێدەچێ لە باشوری کوردستاندا لە هەر جموجۆلێک یا بنکەیەک دەدات کە هی ئیسرائیل بێت. هەردوولا دژی یەک ئەو هێرشانە دەکەن.

ئەوەی ئۆکراینای گەیاندە ئێرە زیلینیسکی نەبوو

ئەوەی ئۆکراینای گەیاندە ئێرە زیلینیسکی نەبوو: ئۆکراینا ئازادی و کرانەوەی بەڕووی ڕۆژئاوا هەڵبژارد ئەوەش باجەکەی قورس بوو. لەگەڵ هەبوونی گەندەڵی و دەسەڵاتی سیاسی لاواز.

ئاوارە کوردەکانی سنوری بێلەروس و پۆلاند بۆ؟

باشوری کوردستان دەریایەک خوێنی بۆ ئازادی ڕشت، ژینۆساید کرا، لە کەناری مەرگدا خەڵک کۆرەویان کرد.

مامۆستا سەلام گۆمەشینی چاوی بەیەکجاریی لێکنا

مامۆستا سەلام گۆمەشینی یەکێ بوو لەو مرۆڤانەی دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول زوو دەستی بەچاڵاکی سیاسی کردەوە، لە هەولێر دراوسێمان بوو لەگەڵمان زۆر گەرموگوڕ بوو، مەنزیلەت خانی خێزانی و منداڵەکانی هەروا، یەک ماڵ بووین.

 
© KadirShorsh