مەسعود بارزانی و بانگاشەی “سەربەخۆیی” بە “لاگونێک”!

کاتیخۆی د. مەحمود دوای ئەوەی لە کۆنگەری یەکەمی سۆسیالست لە ساڵی ١٩٨١ دا دەرنەچوو، گوتی هەرلەگەڵتانم و کارتان لەگەڵ دەکەم، بەڵام سەرکردایەتی حزبی لە شاخ جێهێشت و گەرایەوە دەرەوە. ئیتر دوای ئەوە کەس د. مەحمودی نەدیتەوە، جار جارە دەگوترا هەرلەگەل سۆسیالستە و دەگەڕێتەوە.. بەڵام لە راستیدا هەر گوتن بوو! سۆسیالیست لەژێر تەنگژە و قەیرانی ناوخۆییدا […]

شەڕ لەسەر پارەی دزراوی خەڵک!

ئایا ئەگەر دامەزراوێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی سەرپەرشتی سامانە سروشتیەکان و کۆنتراکتی ئەوها چارەنوسساز نەکات و پەرلەمان لە وورد و درشتی کارەکانی ئاگادار نەبێت، ئەو کۆنتراکتە نیشتیمانی و نەتەوەییە؟! ئایا ئەو کۆنتراکتە لەپشتی خەڵکەوە نەکراوە؟! بۆ ڕوونکردنەوەیەک بۆ خەڵک نادرێت و کێشەکان ڕوونناکرێنەوە؟!

ڕەتکردنەوەی ئەلتەرناتیڤ و سیستەم گۆڕین لەژێرناوی بەرژەوەندی گەلدا

لە کۆمەڵگەیەکدا کەبەرووی گۆڕانی رامیاری و ئازادیدا داخراوە، لەڕێگەی روونکردنەوەی لایەنگیرانەوە هەوڵ دەدەرێت پێویستی بوونی درێژەی دەسەڵاتی سەرۆک و پارت بسەڵمێندرێت. بانگاشەی نەبوونی ئەلتەرناتیڤ و مەترسی لێکترازان و لەباریەکچوونی کۆمەڵگە و وڵات، مەترسی نەهەماتییە ڕامیاری، ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان بەزەقی دەگوترێنەوە و وەکو میتۆدی تۆقاندنی خەڵک و دەوروبەر بەکاردەهێندرێن.

هەندێ سەرنج و تێبینی لەسەر وتارەکەی نێچیرەوان بارزانی

  دەڵێ:” بێگومان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دەنگی ناڕەزایی خەڵکم بیستووە. ئێمە بەردەوام گوێمان لێگرتوون. دەزانین کە فەرمانبەران و کارمەندانی بەوەفای حکومەت چەندین مانگە مووچەی رەوای خۆیان وەرنەگرتووە”. بەرپرسانی دەسەڵاتە گرنگەکان و ئەوانەی خاوەنی دەسەڵاتی سەرەکین لە کوردستاندا بنەماڵەی بارزانییە. ئەوان خۆیان کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبا، وزە و خۆراکیان نییە و ملیاردێرن. سەختە دەسەڵاتدار […]

ئیسلامیزم بەرامبەر گلۆبالیزم، هەروەها پەیوەندی بەکوردستانەوە

ئەو وڵاتانەی سەرکردایەتی ئەو رەوشی ئیسلامیزم و بەئیسلامکردنەوەیە دەکەن، ئەوە چاک دەزانن کە ئیسلامیزەکردنی خەڵک خۆی لەخۆیدا تەیارکردنی خەڵکە دژی زۆربەی یا راستتر هەموو بەها رامیاری، کۆمەڵایەتی و کەلتووریەکانی رۆژئاوا کەرەوشی جیهانگیری لەگەل خۆیدا دەیانهێنێ. بەئیسلامکردنەوەی خەڵک بەگوێرەی ئەم رەوشە نوێییە، رەتکردنەوەو بەڕوو وەستانەوەی رۆژئاوایە.

سیستەمی پەرلەمانتاری دانیمارک: نمونەیەک لە پیشاندانی بەهێزی پەرلەمان و دەسەڵاتی گەل

لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەدا پارتی گەلی دانیمارکی بووە گەورەترین پارت لە لیستی شیندا، ئەو پارتە دەسەڵاتی بەرێوەبردن  پێکناهێنی و هەرەوەها ئامادە نییە بچێتە دەسەڵاتی بەرێوەبردن لەگەڵ ئەوەی مافی بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی وەزیرەکانی هەیە، لەبەرئەوەی نایانەوێ لەبەر پۆست و پلە و پایە بچنەدەسەڵات و ناچاری رێککەوتن لەسەر هەندێ بابەت بن، کە واتای بەڵێن شکاندن بۆ بانگاشەی سیاسەتی […]

مەسعود بارزانی “گیز لەباری خۆی دەژمێرێ!”

 لە بزری دەستور و سیستەمی دیموکراسیدا رێکەوتن و سازان رێگەیەکە کە لایەنە بەهێزەکان دەتوانن ویستەکانی خۆیان بسەپێنن داوتر لەرێگەی بەناو پەرلەمانەوە دەنگەکانی بۆ مسۆگەر دەکەن. ڕێکەوتن و سازان فێلە لە گەل دەکرێت و درێژە بە بوونی هێزە ناشەرعیەکان دەدات. رێکەوتن و سازانی لەوشێوەیەی مەسعود بارزانی گوتنی لێ دەکات بۆیە هەیە، چونکە کوردستان دیموکراسی نییە و […]

چوون بەرەو سیستەمی پەرلەمانتاری ئاراسەتەیەکی گونجاوە

پەرلەمانتاریزم لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا سەڵماندوویەتی کە سیستەمێکی گونجاوە بۆ سەقامگیرکردنی دەسەڵاتی گەل و کاریگەری بڕیاری گەل لەسەر پرس و یاسا گرنگەکاندا. پەرلەمانتاریزم هەوڵ دەدات سەروەری لای گەل بێت و لەرێگەی نوێنەرانیەوە بەرژەوەندیەکانی گەل رەچاوبکرێن و پیادەبکرێن. جگەلەوەی دەسەڵاتی یاسادانان لەدەستی نوێنەرانی گەلدایە، پەرلەمان دەبێتە بەهێزترین دەسەڵات، دەسەڵاتی بەڕێوەبردن دەخاتەژێر چاودێری خۆیەوە و دەتوانی بێ کێشە […]

ئیسلام لە ستاتی داهاتووی ئێراقدا

ئەو وتارە لە هاوینی ٢٠٠٢ دا بەر لە دەستبەکاربوونی پرۆسەی دروستکردنەوەی ئێراقدا نوسراوە و لێکۆڵینەوەیەکە لەمبارەیەوە، ئەوسا لەبەررۆشنایی دەستوری کاتی ئێراقدا هەروەستەم لەسەر مەترسیەکانی بوونی ئیسلام وەکو سەرچاوەی یاسادانان و خۆتێکەڵکردنی دین لە دەسەڵاتی یاساداناندا کردووە ، کە وادەکات سیستەمێکی ناسیکولاری کۆنەپارێز دروستبێت و مەترسی لەسەر کەمینە ئایینیەکان و نائایینیەکان و ئازادیەکان دروست دەکات. من ئەوسا […]

سەرکەوتنی مێژوویی هەدەپە HDP و رێگەی سەختی خەباتی گەیشتن بە مافەکان

دیارە بەدەستهێنانی مافی کەلتوری و رامیاری لە رێگەی ریفۆرم و چاکسازیەوە لە رێگەی پەرلەمانەوە، پرۆسەیەکی بەکاوەخۆی توانابەری دوورودرێژی پڕ لە کۆسپە، بەتایبەتی لە وڵات و پەرلەمانیکی وەک ئەوەی تورکیا کە کۆنەپارێزی نەتەوەیی و ئایینی بەسەریدا زاڵە و تیایدا دژایەتی کرانەوە بەرووی مافەکانی مرۆڤ و بەتایبەتی کەمینەی کورد بەهێزە. کورد کە لە تورکیادا کەمینەن و لە […]

 
© KadirShorsh