ئایا مانگی ڕەمەزان مانگی ئاشتەواییە؟

بەپێی نووسراو و سەرچاوە مێژووییە ئیسلامی و عەرەبیەکان سەرانی ئیسلام لەم مانگەدا لە شەڕ و داگیرکاری و کوشتوبڕ بێسڵەمینەوە بەردەوام بووین، بەمجۆرە پیرۆزیی مانگی ڕەمەزان نەبۆتە هۆی وەستانیان لە شەڕ و کوشتاردا. (درێژەی زیاتر…)

حەج و عومرە پێش پەیدابوونی ئیسلام و هاتنیان بۆ ناو دینی ئیسلام

ساڵانە بەهاوکاری و ئاسانکاری حکومەتی هەرێم بە هەزاران کەس لە کوردستانەوە دەچنە سعودیا بۆ حەج و عومرە، جگەلەوەی سەدان ساڵە ئەو دوو ڕێتوالە ئایینییە لەلایەن کۆمەڵگەی موسوڵمانی ئێمەوە دووپات دەکرێنەوە. بۆیە گرنگە بزاندرێت ئەو دوو نەریتە یا ڕوکنە گرنگەی دینی ئیسلام لەکوێوە سەریان هەڵداوە و چۆن هاتوونەتە ناو دینی ئیسلام. (درێژەی زیاتر…)

سەرچاوەی ڕێتوالی ڕەمەزان میزۆپۆتامیایە

رەمەزان لە کێوە هاتووە؟ بەپێی سەرچاوە کۆنەکان، لە سەدەی حەوتەم و شەشەمی پێش زاین کۆمەڵگەی حەڕانی کە لەسەرووی میزۆپۆتامیادا ژیاون (کوردستان و وڵاتی ئاشور) خودای مانگیان بەناوی سین پەرستووە و دروشمیان مانگێکی کەوانە (هیلال) بووە، ئەوانە لەمانگی ڕەمەزاندا ٣٠ ڕۆژان بەڕۆژی بووین. (درێژەی زیاتر…)

هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر و ئەگەری هەناردەکردنی گاز

١٥/٣/٢٠٢٢: هێرشەکەی ئێران بۆسەر هەولێر و ئەگەری هەناردەکردنی گاز: ئیسرائیل دەمێکە لە سوریا لە بنکە ئێرانیەکان و میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەدات، ئێرانیش واپێدەچێ لە باشوری کوردستاندا لە هەر جموجۆلێک یا بنکەیەک دەدات کە هی ئیسرائیل بێت. هەردوولا دژی یەک ئەو هێرشانە دەکەن. (درێژەی زیاتر…)

ئەوەی ئۆکراینای گەیاندە ئێرە زیلینیسکی نەبوو

ئەوەی ئۆکراینای گەیاندە ئێرە زیلینیسکی نەبوو: ئۆکراینا ئازادی و کرانەوەی بەڕووی ڕۆژئاوا هەڵبژارد ئەوەش باجەکەی قورس بوو. لەگەڵ هەبوونی گەندەڵی و دەسەڵاتی سیاسی لاواز. (درێژەی زیاتر…)

ئاوارە کوردەکانی سنوری بێلەروس و پۆلاند بۆ؟

باشوری کوردستان دەریایەک خوێنی بۆ ئازادی ڕشت، ژینۆساید کرا، لە کەناری مەرگدا خەڵک کۆرەویان کرد. (درێژەی زیاتر…)

مامۆستا سەلام گۆمەشینی چاوی بەیەکجاریی لێکنا

مامۆستا سەلام گۆمەشینی یەکێ بوو لەو مرۆڤانەی دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول زوو دەستی بەچاڵاکی سیاسی کردەوە، لە هەولێر دراوسێمان بوو لەگەڵمان زۆر گەرموگوڕ بوو، مەنزیلەت خانی خێزانی و منداڵەکانی هەروا، یەک ماڵ بووین. (درێژەی زیاتر…)

ڕیفەراندەم لەبەرچی و بۆ چی و دەبوایە چی بکات؟

سەیر لەوەدابوو هەڵوێستی نوێنەری بزوتنەوەی ڕیفەراندەم لە بەغدا ڕێک بەجۆرێ بوو کە یەکێتی و پارتی ئارەزوویان بوو. بەڵێ 1.700.000 ئیمزا کۆکرایەوە و بۆ بەغدا بردرا و درایە هاوپەیمانان و “ئەنجومەنی حوکم” و لەوێش گوترا ئەم ئیمزایانە بۆ سەربەخۆیی کۆنەکراونەتەوە! بەرپرسی پارتەکانیش کە لەوێدا لەگەرمەی گفتوگۆدا بوون وەکو کارتی گوشار بەکاریان هێناو بەقەد پووشکەیەکیش ڕێزیان بۆ ئیمزاکانی خەڵکی کوردستان دانەنا. (درێژەی زیاتر…)

پرسیار سەبارەت بە یادی هەڵەبجە و ئەنفال بۆ گۆڤاری نوگرە سەلمان لەلایەن کاک عەلی مەحمودەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی من ئاگاداریم تاوانەکانی گەلکوژی بابەتێک نیین حکومەتی هەرێم کاری بەرچاوی لەسەریان کردبێت و هەوڵی ناساندنیانی لەسەر ئاستی جیهانیدا شێلگیرانە دابێت. تەنانەت بێئاگاش بووە لە زۆر لە هەوڵ و چاڵاکیەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ناساندنی تاوانی گەلکوژی، کە خەبەریشی بۆتەوە، نوێنەرانی پارتەکانی دەسەڵات هەوڵیانداوە چاڵاکیەکە بکەن بەهی خۆیان، لەجیاتی پشتگیریکردنی رێکخراوە سەربەخۆکان. (درێژەی زیاتر…)

کۆمەڵێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و جینۆساید دژی سازکردنی ڤێستیڤاڵی ساڵانە بۆ سەرۆکجاشی تاوانبار مەلا عوزێر دەوەستنەوە

رێگا نادەین كوڕانی مەلا عوزێر سوكایەتی بە قوربانیانی ئەنفال بكەن
تاوانبارانی جینۆساید لەهەرکوێ بن دەبێ بگیرێن و ڕادەستی دادگا بکرێن
ئەگەر لەدژی خواستەکانی گەل پەنای تاوانباران درا، تکایە ڕێگەمەدەن چیتر هەستی کەسوکاری قوربانیان بریندار بکرێت

(درێژەی زیاتر…)
 
© KadirShorsh