ئەحمەد فەقێ ڕەش: شۆڕشگێڕێکی تیرۆرکراوی لەبیرکراو

بەپێی پلانێکی داڕێژراو لەژێر چەتری ئێران و پارتیدا دوو پێشمەرگەی پارتی ئازاد عەریف شێخە و ڕەسول حوسێن سەرکردەی حزبی سۆسیالیست ئەحمەد فەقێ رەش لە شاری شنۆ لە ڕێککەوتی ٢٦/١١/١٩٨٥ دا تیرۆر دەکەن. تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەش و هاوکاری و پشتگیری سەرکردایەتی پارتی لە بکوژان و تاوانباران، پشتگیریە لە تاوانی سیخوڕی و ناپاکی، لە تاوانی تیرۆرکردنی […]

چارلی هەبدۆ

گۆڤارەکە وابووە و ڕێبازەکەی وابووە کە لە ڕەخنەکانیدا گاڵتە ئامێز و ڕەق و تیژ بێت، گاڵتە بە کەسایەتیەکان بکات و لەمیانەیدا رەخنەی تیژ ئاراستە کردووە. ئەو کارەی نووسەرانی رۆژنامەکە کردوویانە لە چوارچێوەی مافی ئازادی دەربڕیندا بووە و مافێکە لەدەستوری فەرەنسادا چەسپێندراوە.

ئازادی دەربڕین لەسەرووی هەر دینێک یا بیروباوەڕێکە

فەرەنسا دژی دینی ئیسلام نییە، بەلکو دژی ئیسلامیستەکانە، چونکە ئیسلامیستەکان دژی ئازادی و دیموکراسین. لە فەرەنسا ئازادی دەربڕین هەیە و رەخنە لە هەموو کەس و ئایینێک دەکرێ بگیرێت… ئازادی دەربڕین مافێکە و هەموو کەس هەیەتی، هەرکەسە خۆی ئازادە چۆن ڕەخنە دەگرێت، بۆیە دیدەکان لەمبارەیەوە جیاوازن، زۆرینە لەگەل ئەوەیە هۆشیارانە سوود لەو مافە وەربگیرێت…

میت فەرهاد تەکینەر (بۆتان) لە باشوری کوردستاندا دەگرن و دەیبەن

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا: میتی تورکیا ئەندامی پەکەکە فەرهاد تەکینەر (بۆتان) لە باشوری کوردستاندا گرتووە و بردوویەتی بۆ تورکیا. بەپێی رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی کە لە خوارەوە لینکەکەم داناوە. گوتن هەیە کە فەرهاد تەنها لایەنگری پەکەکە بووە و ئەندامی پەکەکە نییە. رۆژنامە تورکیەکانی سەر بە دەسەڵات هەمیشە ڕاستیەکان دەشێوێنن و دژی کوردن.

ئێزدی کۆمەڵگەیەکی تایبەتی ئێتنین و پێویستە هەرێمی تایبەت بە خۆیان هەبێت

دیارە کێشەی کۆمەڵگەی ئێزدی زۆر لەوە بەرفراوانترە کە ئەم ڕێکەوتنە سەیری دەکات. پرسیارەکان زۆرن لێرەدا بیانکەین: ئایا ئەوە ئێزدیەکان نین کەدەبێ گوتنیان لەسەر ئاسایش و چارەنووسیان هەبێت؟ ئایا ئێزدیەکان وەکو کەمینەیەکی ئێتنی مافی خۆیان نییە بەرگری لەخۆیان و مافەکانیان بکەن؟ ئایا ئەوان مافی ئازادی سیاسی و کەلتووریان نییە؟ لەبەرچی دەبێ خەڵکی غەیرەئێزدی بڕیار لەسەر ئاسایش […]

هەندێ تێبینی لەسەر وتارەکەی مەسرور بارزانی

خۆ من ڤایرۆسی کۆرۆنام نەهێناوە: ئەو نەیهێناوە بەڵام مەسروور چی بۆ خەلکی ئەو کۆمەڵگەیە کرد کە خۆی لێی بەناو سەرۆکە؟ چەند نەخۆشانەی دروستکرد؟ چەند گرنگی بە نەخۆشخانەکاندا؟ چەند داوودەرمان و پێداویستیە سەرەتاییەکانی خستە بەردەست خەلکە نەخۆشەکە؟ چەند هاوکاری کرێکار و فەرمانبەر و خاوەن پیشە بچووکەکانی کرد و قەرەبووی زیانەکانی بۆ کردنەوە؟ چەند مووچەی کرێکار و […]

مەلا عوزێر: سەرۆکجاشی بکوژ و قوربانیەکانی لەوێنەیەکی بڵاوکراوەی کوڕی تاوانباردا!

مەلا عوزێر یەکێ لەو سەرۆکجاشە ناوزڕاوانەیە کە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی پەنایاندان و دژی بەدادگاگەیاندنیان وەستانەوە. مەلا عوزێر چ بەرامبەر بە پێشمەرگە یا هاوڵاتیان گەلێ تاوانی ئەنجامداوە. بەپێی گوتنی کەسوکاری قوربانیان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا بەشداری چاڵاکانەی کردووە و خەڵکی گرتووە و ڕادەست کردووە. ئەو ئێستا لە وڵاتی هۆڵاند بەناوی عوزێر کۆیی خۆی ناساندووە و […]

لەیادی ٢٢ سالەی گیانبەختکردووان شاپور و قابیلدا

گیانبەختکردووان شاپور عەبدولقادر و قابیل عادل دوو مرۆڤی ماندونەناس بوون خەباتیان بۆ کۆمەڵگەیەکی کراوە و ئازاد و یەکسان دەکرد، ئەوان خەباتیان بۆ مافی کرێکار و نەداران دەکرد و بۆ ئازادی و یەکسانی ژنان تێدەکۆشین، خەباتیان بۆ مسۆگەرکردنی بژێوی ڕۆژانەی ئاوارە لێقەوماوەکانی کەرکوک و …

تیرۆرکردنی سەرکردەی سۆسیالیست ئەحمەد فەقێ ڕەش چۆن و لەبەرچی؟

بەپێی پلانێکی داڕێژراو لەژێر چەتری ئێران و پارتیدا دوو پێشمەرگەی پارتی ئازاد عەریف شێخە و ڕەسول حوسێن سەرکردەی حزبی سۆسیالیست ئەحمەد فەقێ رەش لە شاری شنۆ لە ڕێککەوتی ٢٦/١١/١٩٨٥ دا تیرۆر دەکەن. لە وتارەکەدا وردەکاری زیاتری ئەوسا و هۆکاری تیرۆرکردنەکە بخوێنەوە.

١٦ ی ئۆکتۆبەر یەکێ لە لوتکەکانی ئیپۆکی شەرمەزاری ( ١٩٦٤-٢٠١٩)

ئەوان دەیانتوانی دوای ڕێکەوتنیان لەگەڵ بەغدا لە ڕاگەیاندنێکی کراوەدا بەخەڵک بڵێن “کە رێکەوتووین و دەکشێینەوە، چونکە بەری ئێراق و ئێرانمان پێ ناگیرێ و نامانەوێ گوند و شارەکان وێران بن و خەڵک بەکۆمەڵ بکوژرێن”. بۆیە ناپاکی ئەوەبوو کە یەکێتی و پارتی لەیکتر بەفێل بوون و هەریەک بۆمەبەستێک کاری دەکرد کە لێرشدا خەڵک باجەکەیاندا. بێگومان هەر ڕێکەوتنێک […]

 
© KadirShorsh