مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات

مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات ئەو زۆر نیگەرانە لە نەهێشتنی جوداکارییەکان و یەکسانکردنی ژن لەگەڵ پیاودا. دیارە ئەوەی ئەو لە نامەکەدا دەیلێت لە سیستەمی دیموکراسی و سیکولاردا جێی نابێتەوە. نامەکەی مەلا کامەران پڕی هەلەیە، هەروەها مەلا کامەران دەیەوێ سەری رۆژئاواش وەکو باشور لە قوڕی کۆنەپەرستی و داخراوەیەوە بنێت.  مەلا کامەران […]

مەلا سەمەد پشتگیری تاوانەکانی داعش دەکات

ئەوەی ١٤٠٠ ساڵ پیش ئێستا روویداوە و گوتراوە ئەوە لە کاتێکدا بووە کە خەلک هوشیار نەبووە و لە تاریکیدا ژیاوە، ئەوساش کوشتن و لەناوبردن و کۆیلەکردن و تاڵان لەپێناوی سەپاندنی ئایین تاوان بوون. پێشی ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەلایەن ئایینی دیکەوە ئەو جۆرە تاوانانە لەژێرناوی رەوایی ئایین ئەنجامدراون. دەبێ ئەو جۆرە بیرکردنەوانە تێپەڕێندرێت و بکرێنە […]

خۆڕاگریی کۆبانێ و دەرهاویشتە ئەرێنیەکانی

ئەو بەرخۆدانە توانا و لێهاتوویی ژنانی سەڵماند و ژنانی کوردی وەکو ژنی ئازا و بەجەرگ و کۆڵنەدەر وێنەکرد. بۆیە ئەو بەرخۆدانە گرنگیی تایبەتی سەبارەت بە توانای ژنانەوە هەیە، چونکە توانای ژنان بەرزدەکاتەوە، بەمجۆرە پاشەکشە بە بیر و هزری پیاوسالاری دەکات. ئەوە دەسەڵمێنێ کە ژنان دەتوانن وەکو پیاوان بەشداری لە ئەرکەکانیاندا بکەن و بە باشترین شێوە […]

جەژنی چی و حەجی چی؟!

خەلکی کوردستان جەژنی چی دەگێڕن؟! ئەوە چ جەژنێکە لە کاتێکدا کۆبانی شەڕی مان و نەمان دەکات و مەترسی لەناوچوونی لەسەردایە؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا شەنگال لەژێردەستیدایە؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا زۆربەی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لەژێر چنگی داعشدان؟ جەژن چۆن دەکرێت لە کاتێکدا برینی تاوانی پاکتاو و گەلکوژی خوێنی لێ دەڕژێ؟

Freedom for Ezidism

بنوو گیانە

بنوو ئەی ئەستێرەی ئاسمانی شەنگال و فریشتەی هەواری مەلەکە تاوس بنوو ئەی سیمبۆلی بێگوناحی و پاکیی مندالە گەلکوژکراوەکان بنوو ئەی منداڵە بێنازەکەی کوردەواریم بنوو ئەی بەرزتر لە چیای شەنگال و سپیتر لە بەفری قەندیل

تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش بەرامبەر بە کچە دیلکراوەکان و بەزۆر بەئیسلامکردنی پیاوانیان

تیرۆریستە ئیسلامیستەکانی داعش کچانی کوردی کۆیلەکراو لەژێر ناوی سەبایا لە بازاڕدا دەفرۆشن. سەبایا چەمکێکە کە بۆ بردن و کۆیلەکردنی ژنانی خەڵکی قوربانی وەکو غەنیمەی شەڕ و جاریە لەسەردەمی داگیرکاریەکانی لەشکری ئیسلام لە سەدەی حەوتەمدا بەکارهیندراوە.. لای داعش و هەوادارانی سەبایا ئێستاش رەوایە.. سەبایا ئەوسا تاوان بوو، ئێستاش هەر تاوانە بە دڕندانەترین شێوە..

ترۆپکی ئازار

بۆ ئەو جگەرگۆشانەی بێئاگا و بێتاوان ئاوارەی چیای شەنگال بوون و لە تینوانا و لە برسانا گیانیان لەدەست دا نەتزانی بۆ!؟ ئاسمان نەبووە دەریایەک ئاو!؟ چیا نەبووە بیابانێ نان!؟ دار و بەرد گەمەی منداڵان!؟ ئاخ بابۆڵەی جوان!؟ هەوار نەبووە باخی گوڵان!؟

کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ژنان تاوانە لە هەر سەردەمێکدا روویاندابێت

کوشتنی ئەندامانی نێرینە و کۆیلەکردن و دەستدرێژی بۆسەر ئەندامانی مێینەی کۆمەڵگەی ئێزدی لەلایەن ئیسلامیستەکانی داعشەوە، کردەوەیەکی گەلکوژکارانەیە. ئەوەی تاوانبارە ئیسلامیستەکانی داعش دەیکەن، دووبارەکردنەوەی تاوانێکە کە لەشکری ئیسلام لەسەدەی حەوتەم لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامدا پیادەیان کردووە. دیارە لەمبارەیەوە بەسەرهاتی زۆر دەگێردرێنەوە. ئەوسا ئەو کردارە تاوان بوو، ئێستاش بەهەمان شێوە تاوانە. هیچ کەس و بیروباوەڕ و ئایینێک ناتوانێ […]

کچان و ژنانی ئێزدی وەکو غەنیمەی شەر

بەپێ سەرچاوە مێژوویەکان عەرەبە ئیسلامەکان لە سەرەتای پەیدابوونی ئیسلامدا لە هێرشە داگیرکاریەکانیاندا ژنە دەستبەسەرکراوەکانیان وەکو غەنیمەی شەر سەیرکردووە و مامەلەیەکی لەو جۆرەیان لەگەڵ کردوون کە ئێستا ئیسلامیستەکانی داعش دوای ١٤٠٠ ساڵ دووبارەی دەکەنەوە.

 
© KadirShorsh