هاتنی ژمارەی زیاتری سەربازی تورکیا بۆ باشوری کوردستان و ئەگەر و پرسیارەکان
لەرووی بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستانەوە، بوونی هێزی سەر بە داگیرکەرانی کوردستان لەناو خاکی کوردستاندا لەهەر وڵاتێکەوە بێت، زیان بە بەرژەوەندیەکانی کوردستان دەگەیەنن. بۆیە بوونی ئەو هێزە و هێزەکانی دیکەی تورکیا دژ بە بەرژەوەندیەکانی کوردستانە. بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستان لەوەدایە، پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان بەیەکەوە و لەنێوان خۆیاندا کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکەن، دژی دەستێوەردانی وڵاتانی داگیرکەر لە […]
بەرەی شیعە و سوننە: “قەرسەقوڵ بەکەرتک بی هەردووکی بەنەعلەت بی”!
بەرژەوەندی کورد هەرگیز لەگەل بەرەی ئیسلامی کۆنەپارێز و پێشێلکار نییە، ئەوجا چ شیعە یا سوننە. هەردوو بەرە دژی بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی کوردستانن و گەرەکیانە کورد بۆ مەبەستەکانی خۆیان بەکار بهێنن. پێویستە کورد بەهەموو شێوەیەک خۆی لە بەرەی سوننە یا شیعە بپارێزێت.
مەسعود بارزانی و بانگاشەی “سەربەخۆیی” بە “لاگونێک”!
کاتیخۆی د. مەحمود دوای ئەوەی لە کۆنگەری یەکەمی سۆسیالست لە ساڵی ١٩٨١ دا دەرنەچوو، گوتی هەرلەگەڵتانم و کارتان لەگەڵ دەکەم، بەڵام سەرکردایەتی حزبی لە شاخ جێهێشت و گەرایەوە دەرەوە. ئیتر دوای ئەوە کەس د. مەحمودی نەدیتەوە، جار جارە دەگوترا هەرلەگەل سۆسیالستە و دەگەڕێتەوە.. بەڵام لە راستیدا هەر گوتن بوو! سۆسیالیست لەژێر تەنگژە و قەیرانی ناوخۆییدا […]
ئازادکردنی سوڵتان هاشم سوکایەتییە بە قوربانیان و ژێرپێخستنی دادوەرییە
کاتێ کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن سەرکردە کوردەکانەوە بەتایبەتی مام جەلال هەوڵی ڕزگارکردنی سوڵتان هاشم درا، ڕێکخراوی چاک و رێکخراوەکانی دیکە کە لەبواری مافەکانی مرۆڤ تاوانی گەلکوژیدا کاریان دەکرد، دژی ئەو هەوڵە وەستان و تەنانەت ڕێکخراوی چاک سکاڵای لە دژی مام جەلال تۆمار کرد. لە کۆنفراسێکدا کە لەسەر تاوانی گەلکوژی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لە […]
ڕزگارکردنی شەنگال ئارامکردنەوەیەکی ئازارێکی لەبنەهاتوو
رزگارکردنی شەنگال بزەی لێوێکی شەقار و وشکە لە ناخی جەرگی سوتاوی دایکانی قوربانیاندا جووڵە دەکات و هەڵگری کۆمەڵێ حەسرەتە… تریسکەی دیدی دەرزی چاوی پاکیزەیەکی ڕزگاربووە، لە کەلێنی تەونی سیندرۆمی نامۆییدا بەئەسپایی دەڕوانێتە رەنگە تێکەڵەکانی تیشکێک…
شەڕ لەسەر پارەی دزراوی خەڵک!
ئایا ئەگەر دامەزراوێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی سەرپەرشتی سامانە سروشتیەکان و کۆنتراکتی ئەوها چارەنوسساز نەکات و پەرلەمان لە وورد و درشتی کارەکانی ئاگادار نەبێت، ئەو کۆنتراکتە نیشتیمانی و نەتەوەییە؟! ئایا ئەو کۆنتراکتە لەپشتی خەڵکەوە نەکراوە؟! بۆ ڕوونکردنەوەیەک بۆ خەڵک نادرێت و کێشەکان ڕوونناکرێنەوە؟!
هەندێ سەرنج و تێبینی لەسەر وتارەکەی نێچیرەوان بارزانی
دەڵێ:” بێگومان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دەنگی ناڕەزایی خەڵکم بیستووە. ئێمە بەردەوام گوێمان لێگرتوون. دەزانین کە فەرمانبەران و کارمەندانی بەوەفای حکومەت چەندین مانگە مووچەی رەوای خۆیان وەرنەگرتووە”. بەرپرسانی دەسەڵاتە گرنگەکان و ئەوانەی خاوەنی دەسەڵاتی سەرەکین لە کوردستاندا بنەماڵەی بارزانییە. ئەوان خۆیان کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبا، وزە و خۆراکیان نییە و ملیاردێرن. سەختە دەسەڵاتدار […]
مەسعود بارزانی “گیز لەباری خۆی دەژمێرێ!”
لە بزری دەستور و سیستەمی دیموکراسیدا رێکەوتن و سازان رێگەیەکە کە لایەنە بەهێزەکان دەتوانن ویستەکانی خۆیان بسەپێنن داوتر لەرێگەی بەناو پەرلەمانەوە دەنگەکانی بۆ مسۆگەر دەکەن. ڕێکەوتن و سازان فێلە لە گەل دەکرێت و درێژە بە بوونی هێزە ناشەرعیەکان دەدات. رێکەوتن و سازانی لەوشێوەیەی مەسعود بارزانی گوتنی لێ دەکات بۆیە هەیە، چونکە کوردستان دیموکراسی نییە و […]
پرۆژەیاسای لەباربردنی کۆرپەی ژنە قوربانییە ئێزدیەکان چاوەڕوانی فەتوای دینی دەکا!
لە دێڕێکی هەواڵەکەدا دەگوترێت “پرۆژەیاساکە بۆیە راگیراوە چونکە پێویستی بە فەتوای دینی هەیە!”. ئەو دێرە بەناچاری تووشی رامانمان دەکات. فەتوای دینی بۆ؟ لەلایەن چ دینێکەوە؟ ئایا فەتوا لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ گرنگترە؟ئەگەر مەبەست فەتوای دینییە لەلایەن لیژنەی فەتوای ئیسلامیەوە، ئەوە رێکوڕاست تاوانە دەرهەق بە ئێزدیەکان دەکرێت؟ ئەوە جۆریکی دیکەی ئەنفالکردنی ژنە قوربانیەکان و کۆمەڵگەی […]
هەروەستەیەک سەبارەت بە خۆپیشاندانی پاریس و لێکدانەوەکان
ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە ١١-١ دا کران بۆ پشتگیرییە لە ئازادی گوتن و دەربڕین، لە پرەنسیپە دیموکراسیەکان، خەڵک زۆربەی دژی دین نییە، بەڵام دژی ئیسلامیزمی تووندڕەون، دژی کوشتن و تیرۆرن لەژێرناوی دین و رەواکردنی لە رێگای دینەوە. خۆپیشاندانەکان پێداگرتنی خەڵکە لەسەر مافی ئازادی دەربڕین ئەوجا رەخنە و گوتن دژی هەر ئایین و دەزگا یا کەسایەتیەک […]