میت فەرهاد تەکینەر (بۆتان) لە باشوری کوردستاندا دەگرن و دەیبەن

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا: میتی تورکیا ئەندامی پەکەکە فەرهاد تەکینەر (بۆتان) لە باشوری کوردستاندا گرتووە و بردوویەتی بۆ تورکیا. بەپێی رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی کە لە خوارەوە لینکەکەم داناوە. گوتن هەیە کە فەرهاد تەنها لایەنگری پەکەکە بووە و ئەندامی پەکەکە نییە. رۆژنامە تورکیەکانی سەر بە دەسەڵات هەمیشە ڕاستیەکان دەشێوێنن و دژی کوردن.

هەندێ تێبینی لەسەر وتارەکەی مەسرور بارزانی

خۆ من ڤایرۆسی کۆرۆنام نەهێناوە: ئەو نەیهێناوە بەڵام مەسروور چی بۆ خەلکی ئەو کۆمەڵگەیە کرد کە خۆی لێی بەناو سەرۆکە؟ چەند نەخۆشانەی دروستکرد؟ چەند گرنگی بە نەخۆشخانەکاندا؟ چەند داوودەرمان و پێداویستیە سەرەتاییەکانی خستە بەردەست خەلکە نەخۆشەکە؟ چەند هاوکاری کرێکار و فەرمانبەر و خاوەن پیشە بچووکەکانی کرد و قەرەبووی زیانەکانی بۆ کردنەوە؟ چەند مووچەی کرێکار و […]

١٦ ی ئۆکتۆبەر یەکێ لە لوتکەکانی ئیپۆکی شەرمەزاری ( ١٩٦٤-٢٠١٩)

ئەوان دەیانتوانی دوای ڕێکەوتنیان لەگەڵ بەغدا لە ڕاگەیاندنێکی کراوەدا بەخەڵک بڵێن “کە رێکەوتووین و دەکشێینەوە، چونکە بەری ئێراق و ئێرانمان پێ ناگیرێ و نامانەوێ گوند و شارەکان وێران بن و خەڵک بەکۆمەڵ بکوژرێن”. بۆیە ناپاکی ئەوەبوو کە یەکێتی و پارتی لەیکتر بەفێل بوون و هەریەک بۆمەبەستێک کاری دەکرد کە لێرشدا خەڵک باجەکەیاندا. بێگومان هەر ڕێکەوتنێک […]

دانیمارک و کاردانەوەی دژ بە هەولی تیرۆریستانەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران

لە رۆژی ٢٨ سەپتەمبەری ٢٠١٨ دا هەوڵێکی هێرش و کوشتن لە لایەن پۆلیسی نهینی دانیمارکەوە بەری پێگیرا و پووچکرایەوە. دەگوترێت هەوڵەکە مەبەستی کوشتنی سێ کەسی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی لە شاری رینگستیددا بووە. ئەو ڕۆژە کەسێكی سەر بە دەزگاری هەواڵگری ئێران (کە ئێرانیە و رەگەزنامەی نەروێژی هەیە) دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرا. بەپێی لێدوانەکانی پۆلیسی […]

فەخری بەگ کەسایەتیەکی ژیر و خۆشەویست

فەخری بەگ پیاوێکی زۆر باش و سەخی و راستگۆ بوو، بەیەک چاو سەیری هەموو حزبەکانی دەکرد، ڕیزی هەموو پیشمەرگەیەکی وەکو یەک دەگرت، بۆیە پێشمەرگەی حزبەکان ڕێزیان لەو دەگرت. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو کەسایەتیە ژیر و مەزنە.

گەمەی ریالپۆلیتیک و چارەنوسی کوردان

یاری زلهێزەکان هەمیشە ریالیستانەیە و باکی بە گەلانی ژێردەستە نییە، بۆ زلهێزەکان تاکە مۆرالێک لە ریالپۆلیتیکدا هەبێت ئەوەیە چۆن دەتوانن بگەنە ئامانجەکانی خۆیان و پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانیان بکەن. ئەگەر مافی گەلێکی بێوڵات یا کەمینەیەک لەگەل بەرژەوەندی ئەوان تەبابێت، دەکرێ ململانێکە بەسوود بۆ ئەو گەلە بشکێتەوە، ئەگەرنا ئەوان ڕزگارکەری گەلان نین و ناشبن.

بۆ لە مامۆستا دەدەن!؟

ئەوان بۆیان هەیە سامانی وڵات هەراج کەن و داهاتەکەی بۆخۆیان ببەن، نەوتی ژێر زەوی بۆ نیوسەدە بدەنە تورکان و بێگانان، قۆرغی بازاڕەکانی وڵات بکەن، داهاتی سنورەکان بۆخۆیان ببەن، بۆیان هەیە خوێنی گەل بمژن و دەیان و سەدان ملیارد بۆ خۆیان گڵدەنەوە، بۆیان هەیە سەدان هەزار کەس بە ساختە خانەنشینکەن یا موچەی ساخەتە بۆ سەدان هەزار […]

داوای لێبووردن لەکێ!

شەنگالیان دایە دەست تیرۆریستانی داعش و کۆمەڵگەی ئێزیدیان توشی تاوانی گەلکوژی کرد، کەچی داوای لێبوردنیان لە گەل نەکرد و تاوانباران سزا نەدران. نیوەی کوردستانیان بۆ حەشدی شەعبی چۆڵکرد و خەڵکی خوورماتویان توشی کۆمەڵکوژی کرد، کەچی داوای لێبوردنیان لە گەل نەکرد و تاوانباران سزا نەدران. داوای لێبووردن لەکێ!

“فاولەکانی” مەسعود بارزانی

سەبارەت بە رەخنەی یەکێتی ئەوروپا، پێشتر نوێنەری یەکێتی ئەوروپا پێیان گوت: ریفەراندەم ئەوها یەکلایەنە خراپە و پێویستە لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر بکەن و بە پێی دەستور ڕێککەون.  مەسعود بارزانی ئەو ئامۆژگاریەی ئەوانی پێ باش نەبوو و گوتبووی “دژی خواستەکانی خەڵکی کوردستان مەوەستنەوە”. ئەو لە مەبەستیان نەگەیشتووە، وەڵامەکەی چەوتە، چونکە ئەوان نەیانگوتووە دژی سەربەخۆیی کوردستانن. جگەلەوەی […]

دەکرێ سەربەخۆیی لە رێگەی هەنگاوی دروست و ژیرانە بێتەدی

جیابوونەوە بە ئومێدی هەندێ کۆنتراکتی نەوت و لەرێگەیەکی نائاسایی و ناتەبا لەگەڵ تیگەیشتنە نێونەتەوەییەکاندا، بێ بوونی سوپای بەرگری نیشتیمانی بەهێز، لە بزری دەسەڵاتی بەهێزی نیشتیمانیدا، پاروە نانێکە زۆرسەختە لەنێو زاری ئەو هەموو گورگەدا دەربازبکرێت. خۆ کوردستان روسیا نییە نێرەکەری کریما داگیربکات و کەس نەوێڕێ خۆی لە قەرەی بدات.

 
© KadirShorsh