دانیمارک و کاردانەوەی دژ بە هەولی تیرۆریستانەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران

لە رۆژی ٢٨ سەپتەمبەری ٢٠١٨ دا هەوڵێکی هێرش و کوشتن لە لایەن پۆلیسی نهینی دانیمارکەوە بەری پێگیرا و پووچکرایەوە. دەگوترێت هەوڵەکە مەبەستی کوشتنی سێ کەسی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی لە شاری رینگستیددا بووە. ئەو ڕۆژە کەسێكی سەر بە دەزگاری هەواڵگری ئێران (کە ئێرانیە و رەگەزنامەی نەروێژی هەیە) دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرا. بەپێی لێدوانەکانی پۆلیسی نهێنی، ئێستا دانیمارک دڵنیایە لەوەی کەوا دەزگای هەواڵگری ئێران لە پشتی ئەوە کارە بووە.  ئەوەش پیشێلی سەروەری وڵات ومافەکانی مرۆڤە.

دانیمارک و کاردانەوەی دژ بە هەولی تیرۆریستانەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران

لە دوای هێرشەچەکداریەکەی ئۆپۆزیسیۆنی عەرەب لە هەرێمی ئەحوازدا لە ئێران،  ڕژێمی ئیسلامی ئێران هەولیدا تۆڵە بکاتەوە و کەسانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی عەرەب لە دەرەوی ئێران لەوانە لە وڵاتی دانیمارک.  ئێرانیەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن کە لە دانیمارک نیشتەجێن هەندێکیان سەر بە بزوتنەوەی رزگاری عەبەرەبین (ASMLA) و خەبات بۆ سەربەخۆیی هەرێمی ئەحواز دەکەن، خۆیان دەڵین ئێمە ئاگاداری کاری چەکداری نین و ئەو هێرشە پەیوەندی بە ئیمەوە نییە، بەلام دیموکراسیانە خەبات بۆ جیابوونەوە و مافی چارەی خۆنوسین دەکەین. بەپێی یاسای دانیمارکی ئەوانە بۆیان نییە بەجۆرێ لە جۆرەکان پشتگیری کاری چەکداری لە ئێراندا بکەن یان بەشداری لە کاری چەکداریدا لە ئێراندا بکەن، بەڵام دەتوانن دیموکراسیانە خەبات بۆ ئامانجەکانیان بکەن. بۆیە پۆلیسی دانیمارکی لە بێلایەنی ئەوانیش لەمبارەیەوە دەکۆڵیتەوە.

لە رۆژی ٢٨ سەپتەمبەری ٢٠١٨ دا هەوڵێکی هێرش و کوشتن لە لایەن پۆلیسی نهینی دانیمارکەوە بەری پێگیرا و پووچکرایەوە. دەگوترێت هەوڵەکە مەبەستی کوشتنی سێ کەسی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی لە شاری رینگستیددا بووە. ئەو ڕۆژە کەسێكی سەر بە دەزگاری هەواڵگری ئێران (کە ئێرانیە و رەگەزنامەی نەروێژی هەیە) دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرا. بەپێی لێدوانەکانی پۆلیسی نهێنی، ئێستا دانیمارک دڵنیایە لەوەی کەوا دەزگای هەواڵگری ئێران لە پشتی ئەوە کارە بووە.  ئەوەش پیشێلی سەروەری وڵات ومافەکانی مرۆڤە. بۆیە دانیمارک ریسوای هەوڵەکەی ئێران دەکات، بالوێزی خۆی لە ئێران بانگ دەکاتەوە و هەوڵ دەدات پشتگیری بۆ گەمارۆ بۆ سەر ئێران کۆبکاتەوە. ئێران دەلێ ئەوە راست نییە و ئەوە پیلانە دژی ئێران.

دانیمارک خاوەن سەروەریە و خاوەن دامەزراوەکانی دەوڵەتە، لەکەمترین پیشێلکاری بۆسەر وڵات بێ دەنگ نابێت و ناشتوانێ بێدەنگ بێت، بەهۆی ئەو سیستەمە دیموکراسیەی کە هەیەتی. چونکە گرنگ نییە کێ دەسەڵاتی بەدەستە، ئۆپۆزیسیۆن و خەڵک چاودێری دەسەڵات دەکەن و لە پیشێلکاریەکان ئەگەر روو بدات بێدەنگ نابن.

ئەگەر بەراوردی ئەو بارە بکەین لەگەڵ هەرێمی باشوری کوردستان کە سەربە ئێراقە، دیارە باشوری کوردستان خاوەنی جۆرێک لە خۆبەڕیوەبەریە. دەزگای هەواڵگری ئێران و پیاوکوژەکانی ناوە ناوە کەسێکی سەربە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە باشوری کوردستاندا تیرۆر دەکەن. ئەوانەی تیرۆر دەکرێن زۆرینەیان سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستان یا پارتەکانی تری ئۆپۆزیسیۆنن.  دەگوترێت تائێستا نزیکەی ٤٠٠ کەسی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن لەلایەن پیاوکوژەکانی سەر بە دەزگای هەواڵگری رژێمی ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆرکراون. نە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان نە ئێراق هیچ کاردانەوەیەکی بە کردەوەیان دژی پێشێلکاری و دەستێوەردانەکانی ئێران تائێستا پێشان نەداوە.

دیارە دانیمارک وڵاتێکی بەهێزە و پێشکەوتووە، ئێراق لاوازە و گەندەڵی وێرانی کردووە. باشوری کوردستان لە ئێراق خراپترە و بووەتە دوو بەش. بار و رەوشەکە سەبارەت بە جوگرافیا و بەرژەوەندیەکان تەواو جیاوازن. بەڵام ئەو روونکردنەوەی سەرەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی تێگەیشتن لە بەرپرسیاری و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەری وڵات و یاسا و پرەنسیپەکانی دەستێورنەدان سوودی پێموایە هەیە.

گومان لەوەدا نییە کەوا بەهۆی لاوازی حکومەتی ئێراقی و دەسەڵاتی باشوری کوردستان، ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە چڕی هاتۆتە ناو کاروباری ناوخۆی ئێراق و باشوری کوردستان، بەمجۆرە کاریگەری لەسەر بڕیارە سیاسیەکانی ئێراق و باشوری کوردستاندا هەیە و بەجۆرێ لە جۆرەکان دەتوانێ بەرژەوەندیەکانی پیادەکات و بیانپارێزێ. هەرێمی کوردستان جگەلەوەی سەربەخۆ نییە و سەر بە ئێراقە، دابەش بووەتە سەر دوو بەرە و دەسەڵاتی ناوچەیی ناتەبا و ناوە ناوە راستەوخۆ دژ بەیەک. هەردوولا پەیوەندی تاک و سەربەخۆیان لەگەڵ ئێراندا هەیە. دیارە لەبەرەی کەسکدا پەیوەندیەکە زۆر بەهێزترە. جگەلەو فاکتانە باشوری کوردستان خاوەنی دەستوری تایبەت بەخۆی نییە و کۆنترۆلی سنورەکانیشی لە هەموو شوێنێکدا بەدەستەوە نییە. بەکورتی باشوری کوردستان خاوەنی سیستەم و دەسەڵاتی رەوای نیشتیمانی نییە، لە ئاستی هەرێمدا ناسەربەخۆیە و بەپێی بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی ملکەچی پیشێلکاریەکانی هێزی دەرەکیە. ئەوەش بارەکەی زۆر خراپتر کردووە، لەلایەن ئێران و تورکیا چۆنی بیانهەوێ وا دەکەن، لەلایەکیتر ژیان و گوزەرانی کەسانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن، یا خەڵکی سنورەکان لەژێر هەڕەشە و هێرشدایە، سێیەم لە ئەنجامی بزریی دەسەڵاتی رەوای نیشتیمانیدا کۆنترۆلی یاسایی و بەکردەوەی سەرەوری وڵات لە ئارادا نییە.

شاخەوان شۆرش

31-10-2018

سەرچاوە

 

Truede iranere efterforskes for terrorbilligelse

https://www.dr.dk/nyheder/indland/truede-iranere-efterforskes-terrorbilligelse

Danmark hjemkalder ambassadør i Iran efter attentatplan

https://www.kristeligt-dagblad.dk/danmark/danmark-hjemkalder-ambassadoer-i-iran-efter-attentatplan