لە نادیموکراسیدا جۆری دەنگدان ئاوێنەی راستیەکان نییە
کەسێک لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە موچەی بۆ بڕاوەتەوە یا بەجۆرێک لە جۆرەکان لەژێر هەڕەشەدایە، ئازادانە دێت و دەنگ دەدات، چاودێران تەنها دەتوانن ئەوە ببینن و بگێڕنەوە کە لەبەر چاویاندا روودەدات، ئەوان نازانن ئەو کەسە بۆ بەو جۆرە دەنگی دا کە دای.
هه‌لبژاردن له پرۆسه‌یه‌کی گه‌مارۆدراودا
خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه له‌ژێر تارمایی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێندراوی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردان، جله‌وی ژیان و گوزه‌رانیان له‌چنگی بنه‌ماڵه و پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا خڕکراوەتەوە، بۆیه ئازاد نین و ناتوانن ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌و فاکته‌رانه و له بزری ئازادی و دیموکراسیدا هه‌ڵبژاردن به‌ئه‌گه‌ری زۆر پرۆسه‌یه‌کی رواڵه‌تییه و ناتوانی شتێکی ئه‌وتۆ له سیسته‌می رامیاری نادیموکراسی سه‌پێندراودا بگۆڕێت. بۆیه ئه‌نجامی هه‌لبژاردن وێنه‌ی […]
رۆژئاوای کوردستان و هه‌نگاوه له‌پێشه هه‌نوکه‌ییه‌کان
خاڵێکی گرنگی دیکه که گرنگی و بوونی کورده‌کان ده‌باته ئاستیكی به‌رزتر، هه‌لسوکه‌وتی کورده‌کانه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا. بۆئه‌وه‌ی پشتگیری جیهانی و رۆژئاوا به‌تایبه‌تی بۆ دۆزه ره‌واکه‌یان به‌ده‌ستبهێنن، پێویسته هه‌نگاوه‌کانیان له‌سه‌ر بنچینه و پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان و له‌به‌ر رۆشنایی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ بێت.
گه‌مه‌ی سنور و چاوه‌ڕوانی رۆژئاوا له‌ژێر به‌زه‌یی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا
له روانگه‌ی به‌ره‌ژوه‌ندی گشتی کوردستاندا گومان له‌وه‌دا نییه که ئاسایش و ژیان و مانه‌وه‌ی گه‌ل پێشده‌خرێن، بۆیه‌ش گرنگترن له به‌رژه‌وه‌ندی و ناکۆکی رامیاری نیوان پارته‌کان جا ناکۆکیه‌که له‌سه‌ر هه‌ربنه‌مایه‌ک بێت.
31 ی ئاب وه‌رچه‌خان به‌ره‌و وێرانکردنی ناسیۆن
که 31 ئاب روویدا لای بکه‌ره‌کانی پره‌نسیپ و نۆرمه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌کان خنکێندران و له‌گۆڕنران، تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وکان به‌ره‌واژی کرانه‌وه، سنوره‌کانی نێوان پاش و خراپ، پاکی و ناپاکی، به‌خشنده‌یی و دڕنده‌یی، ره‌وایی و ناڕه‌وایی، تاریکی و رووناکی هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه و ئه‌و چه‌مکانه واتایه‌کیان نه‌ما. به‌ها په‌سندکراوه‌کانی ژیان له واتاکانیان به‌تاڵ کرانه‌وه.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکێکی سه‌پێندراوی ناسه‌رکه‌وتوو
له سایه‌ی رێکه‌وتنی ستراتیژی بارزانی و تاڵه‌بانی و له‌سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ودا، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه ئیفلیج بووه، نایه‌کگرتوو و پارچه‌پارچه‌یه، که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد که‌سایه‌تیه‌کی تێکشکاوه، کۆنه‌په‌رستی قوڕگی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه، گه‌نده‌ڵی هه‌ناسه‌ی له کۆمه‌ڵگه بڕیووه، پره‌نسیپه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێکشکاون، ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵیه‌یی و میلیتسگه‌را له ئارادایه، کۆمپانیا و که‌سانی گه‌نده‌ڵی تورک و عه‌ره‌ب و بێگانه له کوردستاندا ته‌ڕاتێنیانه، سامانی […]
درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی سه‌پێندراو وه‌کو چاوه‌روان ده‌کرا
ئه‌وکاته‌ی پارتی و یه‌کێتی بوونه دوو پارتی سڤیل و بێچه‌ک یا نه‌مان، ئه‌و کاته‌ی دیاره‌ده‌ی میلیستگه‌را بوونی نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و زێره‌ڤان و تیرۆری سه‌ر به پارتی و یه‌کێتی بوونیان نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی ده‌زگا سیخوریه‌کانی پاراستن و زانیاری بوونیان نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌چه‌ک داماڵدران و نه‌یاتوانی داگیربکه‌ن و ده‌ستبه‌سه‌ر دابگرن، ئه‌وکاته‌ی سامانی […]
دۆسیه‌ی کوژراوانی تیرۆری سیاسی به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه
دیاره تاوان هه‌ر تاوانه و له‌لایه‌ن هه‌رکێ و له‌ژێر هه‌ر ناوێکه‌وه و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ئه‌نجام درابێت. هه‌ر یاسا و ده‌سه‌ڵاتێک پاکانه بۆ ئه‌و تاونانه بکات یا پاساویان بۆ بهێنێته‌وه ره‌وایه‌تی به جۆرێ له جۆره‌کان ده‌داته تاوانه‌کان. هه‌نگاو و کاری له‌وجۆره له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگه ئازاد و یه‌کسانخوازه‌کاندا شوێنی نییه، ته‌نها ده‌سه‌لاته ناره‌واکان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و جۆره […]
باشوری کوردستان: سه‌رۆکایه‌تی یا په‌رله‌مانتاری
ئه‌م وتاره له 10 مای 2005 دا بلاوکرایه‌وه، له‌به‌ر گونجاوی بابه‌ته‌که جارێکی‌تر بلاوده‌کرێته‌وه. زۆر گرنگە هەنگاوی ئێستا بە مەبەستی گۆڕان بەرەو کراوەیی و دیموکراسی بێت. بۆنمونە گرنگە پەرلەمان دەسەڵاتی سەرەکی بدرێتێ و ئەو لەسەرووی پارت و سەرکردەکانەوە بێت. دەستەی بەڕێوەبردن ملکەچی پەرلەمان بێت و لەژێر کەنترۆلی پەرلەماندا بێت. ماوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و دیموکراسیانە ئەنجام […]
ستاتی تاوانبار و داوای لێبووردنکردن: له‌به‌رچی ئێراق له‌سه‌ریه‌تی داوای لێبوردن له کورد بکات؟
له‌و وتاره‌دا به‌کورتی سه‌رنجده‌ده‌ینه ستات(ده‌وڵه‌ت) و به‌رپرسیاریه‌کانی ستات، تاوانباریی ستات له ئه‌گه‌ری بوونی تاواندا، پاشان سه‌یرێکی چه‌مکی داوای لێبووردن ده‌که‌ین و هۆکار و گرنگیه‌کانی داوای لێبووردنکردن له‌لایه‌ن ستاتی تاوانباره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، هه‌روه‌ها سه‌رنجده‌ده‌ینه هه‌ندێ له‌نمونه‌کانی داوای لێبووردنکردن، چۆنیه‌تی و جۆره‌کانی ئه‌و داوایه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی، پاشان دێینه‌سه‌ر ستاتی ئێراق له‌سه‌ر ئه‌و تاوانکاریانه‌ی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌نجامی داوه […]