گه‌مه‌ی سنور و چاوه‌ڕوانی رۆژئاوا له‌ژێر به‌زه‌یی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا
له روانگه‌ی به‌ره‌ژوه‌ندی گشتی کوردستاندا گومان له‌وه‌دا نییه که ئاسایش و ژیان و مانه‌وه‌ی گه‌ل پێشده‌خرێن، بۆیه‌ش گرنگترن له به‌رژه‌وه‌ندی و ناکۆکی رامیاری نیوان پارته‌کان جا ناکۆکیه‌که له‌سه‌ر ههربنهمایهک بێت.
گه‌مه‌ی سنور و چاوه‌ڕوانی رۆژئاوا له‌ژێر به‌زه‌یی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا
کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن سوپای ئازادی سوریا و ئیسلامییه جیهادیه‌کانی به‌ره‌ی نوسره و ده‌وله‌تی ئیسلامی سه‌ربه قاعیده و سوپای ئازاد له باشور و رۆژئاوا دهوهرهدراون، له سه‌روو سنوری تورکیا و هیزه‌کانی تورکیا که پاڵپشتی سوپای ئازادی سوریان هه‌ن. تاقه ده‌رگه‌یه‌ک که جێگه‌ی ئومێدبێت سنوری رۆژهه‌ڵاته که له‌ژێر کۆنترۆلی ده‌سه‌ڵاتی پارتیدایه. دو ای کوشتاری ژن و منداڵی کوردان و به‌بارمته‌گرتنی به‌سه‌دان که‌سی سڤیل له‌لایه‌ن ئیسلامییه جیهادیهکانهوه و ده‌رکردنی فه‌توا بۆ کوشتن و له‌ناوبردنی کوردان و بردنی ژنه‌کانیان، مه‌ترسی له‌سه‌ربوونی خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان په‌یدا کردووه و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای کوردان دروستکردووه. ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ینه‌تی و کێشه‌ی کورده‌کانی رۆژئاوا جێگه‌ی سه‌روسوڕمان و نیگه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان بووه و خه‌ڵکی تووشی بێزاریی کردووه، هه‌لسوکه‌وتی ناڕوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه. تا 15 ئۆگوستی 2013 سنوری رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه گیرابوو. به‌رله‌وه پارتی ده‌یگوت سنور بۆ کاری مرۆیی دانه‌خراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاران ئاواره له‌وبه‌ری سنور که‌وتبوون و چاوه‌روانی ده‌ربازبوونیان ده‌کرد. به‌کورتی سنور بۆ ئه‌وانه کراوه‌بوو که پارتی رێگه‌ی ده‌دان، بۆ ئه‌وانه‌ش داخراوبوو که پارتی رێگه‌ی نه‌ده‌دان. دوای هاتنی لێشاوی ئاواره‌کان بۆ باشوری کوردستان، ئێستا PYD “پ.ی.د” له‌بارودۆخه‌که نیگه‌رانه و ده‌ڵێ هیچ هاوکاری و کۆمه‌کێک بۆ رۆژئاوا نه‌هاتووه و پارتی رێگه‌ی لێگرتووه. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و پۆلیتیکه‌ی برسیکردن و رێگه‌گرتن له هاتنی پێداویستییه بنچینه‌ییه‌کانی ژیان واده‌کات خه‌ڵک رۆژئاوای کوردستان جێبهێڵن و به‌مجۆره ناوچه کوردیه‌کان چۆڵ بکه‌ن.
خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان له‌بارودۆخێکی زۆر خراپ و مه‌ترسیداردان. له‌لایه‌ک پێدوایستیه سه‌رتاییه‌کانی وه‌کو ئاو، خۆراک، داووده‌رمان لهکورتیدان، له‌لایه‌کیتر ئاسایشی خه‌ڵک لهمترسی گه‌وره‌دایه. داخستنی سنور یا به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی سنور به‌جۆرێک له جۆره‌کان یا رێگه‌گرتن له چوونی هاوکاری بۆیان گه‌ماڕۆکه له‌سه‌ر کورده‌کانی رۆژئاوا تووندتر و ته‌نگتر ده‌کات، گوزه‌رانی خه‌ڵک خراپتر ده‌کات، باری ئاسایشی خه‌ڵکی ئه‌وێ ناسک‌تر و خراپتر ده‌کات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هاریکاریی بۆ ئیسلامیه جیهادیه‌کان و سوپای ئازاد. به‌کورتی خه‌ڵکی بێبه‌رگری له‌به‌رده‌م مه‌ترسی دیلکردن، کۆیله‌کردن و له‌ناوچووندان. بۆیه ئه‌وان پێویستیان به هاوکاری و یارمه‌تی کوردان به‌گشتی هه‌یه. هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که ئه‌سته‌نگ له‌به‌رده‌م هاوکاری و به‌هاناچوونی کوردانی رۆژئاوا دروست ده‌کات، مه‌ترسی ئه‌گه‌ره‌کانی روودانی کاره‌سات و تاوان زیاتر ده‌کات.
ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به سنوردداخستن و ناته‌باییه‌کان له‌مباره‌یه‌وه هه‌ن، په‌یوه‌ندیان به ململانێی رامیاری هێزه کوردیه‌کانه‌وه هه‌یه. له رۆژئاوای کوردستاندا پارتی یه‌کێتی دیموکراتی PYD “پ.ی.د” که پارتێکی سه‌ر به پ.ک.ک ـه‌یه به‌هێزترین پارتی ده‌سه‌ڵاتداره، هه‌روه‌ها هێزه چه‌کداره‌کانی پ.ک.ک گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وێ و له‌ژێرناوی هێزه‌کانی پارێزگاری گه‌لدا کۆنترۆلی ناوچه کوردیه‌کانیان کردووه. ئه‌وه له‌لایه‌ک تورکیای زۆر نیگه‌ران کردووه، بۆیه هه‌وڵ بۆ لاوازکردنی پ.ی.د به‌تایبه‌تی و کورده‌کان به‌گشتی ده‌دات، هاوکاری به‌رده‌وامی سوپای ئازاد ده‌کات و به‌دوای رێگه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێت که کورده‌کان بکێشێته ژێرباڵی سوپای ئازاد، ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی پ.ی.د ده‌ربهێنێت و لاوازی بکات، دواجار کورده‌کان نه‌توانن هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆ بهاوێژن که زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا بگه‌یه‌نێت. هاتووچۆی سه‌رۆکی پ.ی.د بۆ تورکیا ئاخافتن له‌سه‌ر بارودۆخه‌که، ده‌کری وا‌بکات تورکیا دژایه‌تیه‌که‌ی که‌متربکاته‌وه و هاوکاری جیهادیه‌کان نه‌کات. کۆنترۆلی پ.ی.د و پ.ک.ک به‌هه‌مان شێوه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی نیگه‌ران کردووه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ، یه‌که‌م پارتی ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا ده‌کات و هاوکاری له‌مباره‌یه‌وه ده‌کات و لانی که‌م کارێ ناکات زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا بکه‌وێت، هه‌روه‌کو په‌یوه‌ندی و کۆنتراکتی گرنگ له‌نێوان تورکیا و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له هه‌ندی بواری ئابوری و رامیاری له کوردستاندا به کۆنتراکته‌کانی نێوانیان په‌یوه‌ستداره. دووه‌م پارتی خۆی وه‌کو هێزی سه‌ره‌کی کوردستان ده‌بینێت هه‌روه‌کو زۆرترین سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له باشوری کوردستاندا له‌ژێر چنگی خۆیدا قورغکردووه، پارتی کار بۆ سه‌رخستنی ئاراسته‌کانی خۆی له رۆژئاوا و سوریادا ده‌کات. پارتی له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووه کورده‌کان له‌گه‌ل سوپای ئازاد به‌یه‌که‌وه دژی رژێمی ئه‌سه‌د بجه‌نگن. هه‌رچی پ.ی.د ـه ئه‌وه‌ی ره‌تکردۆته‌وه و نه‌چۆته ژێر بار و کاریگه‌ری سوپای ئازاد و تورکیا، هه‌روه‌کو سوپای ئازاد ره‌تی داننان به مافی کورده‌کان له رژێمی دوای ئه‌سه‌د ده‌کاته‌وه. پارتی تا ئێستا نه‌یتوانیووه چۆک به پ.ک.ک دابدات و بیخاتهژێر کاریگه‌ری خۆی، هه‌روه‌کو پ.ک.ک ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خۆی به هێزی سه‌ره‌کی کوردستان ده‌زانێت. به‌مشێوه‌یه پارتی نیازی هه‌یه و کارده‌کات بۆ دروستکردن و هاوکاریکردنی ئه‌و پارت و رێکخراوانه‌ی که راسته‌وخۆ یا ناراستوخۆ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان ده‌جوڵێنه‌وه یا په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه. گروپ و رێکخراوی چه‌کداری بچوک بچوک هه‌ن که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پ.ی.د دان و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای ئازاددان، ئه‌وانه راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ دژی پ.ی.د و پ.ک.ک ـه‌ن. له سنوری ناوه‌وه‌ی رۆژئاوای کوردستاندا ئه‌و پارتانه‌ی که سه‌ر به پارتین یا سۆزداریان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه بیروبۆچوونیان له‌گه‌ڵ پ.ی.د زۆر یه‌کناگرێته‌وه، ناتوانن به ئازادی و بێکێشه کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بکه‌ن، چونکه پ.ی.د رێگه‌یان نادات. به‌کورتی هه‌وڵه‌کانی پارتی بۆ لاوازکردنی پ.ی.د یا جێگێرکردنی پێگه‌ی خۆی له رۆژئاوای کوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆری له‌و رێگه‌یه‌دا خه‌رجکردووه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ئیستا لاینگرانی پارته‌کانی سه‌ر به پارتی خۆپیشاندانیان کرد و ژماره‌یه‌کیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پ.ی.د ـه‌وه لێ کوژرا و بریندار کران. دوای ئه‌و ڕووداوه په‌یوه‌ندیه‌که به‌ره‌و خراپتربوون چووه. وه‌کو له گوتنه‌کانی به‌رپرسانی پارتی وه‌کو بۆنمونه “هێزه‌کانی یه‌په‌گه هێزه‌کانی په‌که‌که‌ن” … “پ.ی.د هاتۆته سه‌ر حازری و ئێمه ئه‌وه قبوڵناکه‌ین” هتد. ده‌رده‌که‌وێت پارتی به کۆنترۆلی پ.ی.د و پ.ک.ک زۆر قه‌لسه. به‌مجۆره ئه‌و بارودۆخه رامیارییه‌ی له‌وێ ده‌گوزه‌رێ به‌دڵی پارتی نییه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارتی یه‌کناگرنه‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به نادیاری و ناروونی پۆلیتیکی پارتی سه‌باره‌ت به رۆژئاوا ده‌بیندرێت په‌یوه‌ندی به‌و ناته‌بایی و ناکۆکیانه‌وه هه‌یه که له‌نێوان پ.د.ک و پ.ک.ک دا هه‌یه. لێره‌دا گرنگه ئه‌وه بگوترێت، نه پ.د.ک و نه پ.ک.ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرجیاوازن له‌یه‌کتر، پارتی دیموکراسی نین و پیاده‌ی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان ناکه‌ن. ئه‌گه‌ر پ.د.ک نیگه‌رانه له‌نه‌بوونی دیموکراسی له رۆژئاوای کوردستاندا که ئێستا له شۆڕشدایه و له‌بارێکی ناکاییدایه، ئه‌وه له ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆلی پارتیدا هه‌رگیز دیموکراسی نه‌بووه و خۆی چۆنی ویستووه ئه‌وهای کردووه.
له روانگه‌ی به‌ره‌ژوه‌ندی گشتی کوردستاندا گومان له‌وه‌دا نییه که ئاسایش و ژیان و مانه‌وه‌ی گه‌ل پێشده‌خرێن، بۆیه‌ش گرنگترن له به‌رژه‌وه‌ندی و ناکۆکی رامیاری نیوان پارته‌کان جا ناکۆکیه‌که له‌سه‌ر ههربنهمایهک بێت.
بۆیه له‌و باره ناکاییهی رۆژئاوادا ده‌بێ بیرلهوهبکرێتهوه ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری کوردستان ده‌توانن چی بکه‌ن که وابکه‌ن خه‌ڵکی رۆژئاوا له‌و مه‌ینه‌تییه و له‌مه‌ترسی له‌ناوچوون رزگار بکه‌ن؟ ده‌بێ چی بکرێت که خۆڕاگری کوردان له ناوچه‌کانی کوردستان به‌هێزبکات و بوونی کورد له هاوکێشه رامیارییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانی سوریادا بچه‌سپینێت؟ به‌رێوه‌بردن و کۆنترۆلکردنی ناوچه کوردیه‌کان به‌مجۆره پارستنی له جیهادیه‌کان و شه‌ڕی ناوخۆی دژی رژێمی ئه‌سه‌د ئاست و توانای کورده‌کانی ده‌رخستووه و بوونی ئه‌وان وه‌کو که‌مینه‌یه‌کی گرنگ له سوریادا وێنه‌ده‌کات. مانه‌وه‌ی ئه‌و بوونه له‌سه‌ر گۆره‌پانه‌که‌دا ئه‌گه‌ری مسۆگه‌رکردنی مافه رامیاری و که‌لتوریه‌کانی کورده‌کان زۆر زیاتر ده‌کات. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاسایش و جۆرێکی گونجاوی به‌ڕێوه‌بردن که هه‌موو لایه‌نه کوردیه سه‌ره‌کیه‌کان له خۆی بگرێت، ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کان زیاتر ده‌کات. بۆیه پێویسته هه‌نگاوی ده‌ستوبرد و خێرا بندرێت و فریای ئه‌وان بکه‌ون. ده‌بێ هه‌وڵه‌کان له بواری دیپلۆماسی، هاوکارییه مرۆیی و سه‌ربازیه‌کانه‌وه بێت. لێره‌دا مه‌به‌ست ناردنی هێز نییه به‌ڵکو ته‌یارکردنی کورده‌کانی ڕۆژئاوایه له باری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ژماره‌وه، چونکه ناردنی هێزه‌چه‌کداره‌کانی بۆنمونه پارتی بۆ ئه‌وێ ده‌کرێ شه‌ڕ و ئاژاوه دروست بکات و به‌زیانی زۆر بۆ باردۆخه‌که بگه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌کو متمانه له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه کوردیه‌دا نییه. هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌رخستن و به‌رزکردنه‌وه‌ی باری ناله‌باری خه‌ڵکی رۆژئاوای کوردستان له ئاستی جیهانیدا و په‌یوه‌ندیکردن به زلهێزه‌کانی جیهانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری و هاوکاری، به‌مجۆره به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گونجاوترین چاره‌سه‌ره بۆ ده‌ربازبوون له‌و مه‌ینه‌تییه‌ی رۆژئاوا تووشی بووه.
شاخه‌وان شۆڕش
22ی ئۆگوستی 2013
سەرنج بنێرە