مەنزیلە خان گیانت شاد و کۆچت بەخێر

بەهاری ساڵی 1981 دا مەنزیلە خان لەگەڵ منداڵە جوان و وردیلانەکانی کۆسرەت، دلیجان، دلیمان، نیشتیمان، کوردستان و نازەنین دێنە گوندی نازەنین. ئەوسا ئێمەش ئاوارە بووین و لە گوندی نازەنین لە قەدپاڵی ئاوەگرد لە سەرووی خانووەکانی تر لە خانووێک دابووین، کە بەڕاستی لەبیرم نەماوە هی کاکە سوار بوو یان حەمە خورشید نازنم. (درێژەی زیاتر…)

وەڵام بۆ دەرسیم دیبەگەیی سەبارەت بە ڕەخنە و تێبینییەکانی لە وتارەکەم “کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو”

ئەو وتارەی من نووسیوومە بۆ زیاتر بەدەکومێنتکردن و بەرچاوڕوونی زیاترە سەبارەت بە کەیسەکەی نەزار خەزرەجی کە لە دانیمارک بوو. دیارە من بەکورتی بەڵام بەپێی سەرچاوە دانیمارکیەکان بەسەر بابەتەکاندا تێپەڕیووم و ئاماژەم بە ڕووداوەکان کردووە، نە گوزارشتی هەموو ڕووداو و چالاکی و دەکومێنتەکانم کردووە، نە ئاماژەشم بە هەموو سەرچاوەکان کردووە، ئەوەشم لە وتارەکەدا نووسیووە.  چونکە دەکرێ ئەم بابەتە بەسەدان لاپەڕەی لەسەر بنووسرێت. (درێژەی زیاتر…)

کەیسی تاوانبار نەزار خەزرەجی و چۆنیەتی دەربازکردنی لە دەستی دادوەریدا 

دواتر دەرکەوت بەپێی رۆژنامەی یولاند پۆستن Jylland Posten ٢٣/٣/٢٠٠٣ دەزگای بەڕێوەبەریی پەنابەران ڕێگەی مانەوەی بە خەزرەجی لەژێرناوی “مانەوە تا ڕەوانکردنەوە” داوە بێ ئەوەی هیچ یەکێک لە پۆلیس، هەواڵگری بەرگری یا وەزارەتی داد لێی ئاگادار بن. کە بەوە دەزاندرێت ڕەخنەی تووند ئاراستەی وەزیری دادی ئەوسا فرانک یەنسن Frank Jensen دەکرێت.  بەڵام دوای ئەوەش بارەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە و خەزرەجی هەر لەشوێنی خۆیدا دەمێنێتەوە و” چاودێریکردنی” لەلایەن پۆلیسەوە درێژەی پێدەدرێت. (درێژەی زیاتر…)

میر

لە کۆمەڵگەدا کەسێک پۆستێکی حکومی نەبێت و بڕیاریش بەسەر دامودەزگاکاندا بسەپێنێت بێگومان ئەو کەسە میری ئەو کۆمەڵگەیە و خاوەنی بڕیار ئەوە. (درێژەی زیاتر…)

ڕۆمانی “جارێکیتر هاوسەرگیری ناکەم” و کۆمەڵێ بیروهزری جوان

دوای ئەوە نووسەر دێتەسەر جۆرێکی تری بەیەکەوەژیان لەنێوان ئازاد و کچێکی سویدی بەناوی “سۆفیا”، ئازاد مرۆڤێکی هۆشمەند و ڕاستگۆیە و لەگەڵ نۆرم و ئیتیکی سەردەمیانەدا ئاشنایە و کێشەیەکی دیاری نییە، تەواو دەتوانێ لە کۆدەکانی ژیانی کۆمەڵگەی سویدی بگات، سۆفیا کچە سویدیەکی ژیر، هوشیارو چاڵاکە، ئەو ئازادی بەڕاستی خۆش دەوێت و بەڕادەیەک ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی ئازاد دەکات و ئەوانەی خۆی دەخاتەلاوە، بەڵام لەبەرامبەردا ئازاد بێئاگایانە چوارچێوەی ژیانە تایبەتەکەی خۆی تەواو نابەزێنێت…. (درێژەی زیاتر…)

لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا: تێبینیەک لەسەر لاپەڕەیەکی کتێبەکەی مەسعود بارزانی

دەنووسێت “کاتی خۆی” بەمجۆرە کاتەکە دیار نییە و نازاندرێ کەی و لە چ ڕێککەوتێکدا بووە. واتە نازاندرێ کەی ئەوە ڕوویداوە. هەروەها بێگومان مەسعود بارزانی خۆی لەوێ نەبووە، وەکو پێموایە ئەو نەچۆتە نزیک بەرەکانی پێشەوە، بەڵام ئاماژە بەوەش ناکات کێ و بەپێی چ سەرچاوەیەک ئەوەی بیستووە. بۆیە سەرچاوەکەش دیار نییە. پاشان دەنووسێت “چەندین سندووقی کەلوپەلی سەربازی…. (درێژەی زیاتر…)

پێشگرتن بە بەعەرەبکردن بەپێی یاسا

دەکرێ بەپێی پلانی داڕێژراو لەلایەن دەسەڵاتی ناوەند یا دەرەکی ئەو بەعەرەبکردنە پیادە بکرێت، ئەوەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە. (درێژەی زیاتر…)

ڕۆژی جیهانی منداڵان

لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵدا بۆنموونە هاتووە کە منداڵان مافی ئەوەیان هەیە قسەی خۆیان بکەن، مافی چوونە قوتابخانە، مافی وەرگرتنی خۆراک و جلوبەرگ، تەندروستی باش، یاریکردن، وە مافی ئەوەیان هەیە لە خراپبەکارهێنان، توندوتیژی و دەستدرێژی، جەنگ و جوداکاری بپارێزرێن. (درێژەی زیاتر…)

درۆ و ساختە! ئایا پەتی درۆ کورتە؟

هزری ساختە دەتوانێ رێسا و مۆراڵ دابڕێژێ و مرۆڤەکان بگەوجێنێ و بیانکاتە جانەوەری جوانی و ژیان، ژین لێک تاڵ کەن و بە خراپی یەک دڵ خۆش بن، ببنە چاودێر و سیخوڕی دژ بەیەک و وەکو هەوری ڕش ئاسمانی ژین بتەنن. (درێژەی زیاتر…)

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا (1964 – 2022) ئیفلیجیی گەل بەردەوامە

لایەنی کوردی تاکو ئێستا دوای 31 ساڵ نەیتوانیوە وەکو نەتەوە خۆی بسەڵمێنێت و بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان لە پێش بەرژەوەندی کەس و بنەماڵە و خێڵ و پارت دابنێت. دوو ئیدارەیی بە ئاشکرا و نا ئاشکرا بەردەوام بووە. ئەگەر لەسەرەتاوە بەرێوەبەرییەکی نیشتیمانی نیمچە دیموکراسیانەیان دروستکردایە باری سیاسی باشوری کوردستان لە شوێنێکی تر دەبوو و رەنگە سەربەخۆش دەبوو. (درێژەی زیاتر…)

 
© KadirShorsh